بە چاكە وەڵامی خراپە بدەرەوە
بەروار: 2013/02/16سەردارن: 4778نوسەر: إدریس محمود

الحمدلله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـي بعده :‏
لەگەڵ زاڵبوونی ماددە و بایەخ نەدان بە لایەنی ڕووحی ‏، شەڕ و ناكۆكی و دووبەرەكیش لە نێوان مرۆڤەكاندا ‏زیاد دەبێت ، و وای لێدێت كەسەكان نەك هەر هەڵەی ‏یەكتر قبوڵ ناكەن بەڵكو بە هەڵەیەكی گەورەتریش ‏ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە ، و شەڕ و ئاژاوەی گەورە لە ‏نێوانیاندا دروست دەبێت، وەكو ئێستا بە چاوی ‏خۆمان دەیبینین كە لە جیهاندا ڕۆژانە سەدەها مرۆڤ ‏دەبنە قوربانی .‏
قورئان وەكو كۆتا كتێبی ئاسمانی لە چەندین ئایەتدا ‏گرنگی بە چارەسەركردنی ئەو ناكۆكیانە داوە ، خوای ‏گەورە فەرموویەتی :‏[وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ۚ ادْفَعْ بِالّتِي هِيَ أَحْسَنُ ‏فَإِذَا الّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ] (فصلت : ‏‏34 ) ‏.واتە : هەرگیز چاكەو ‏خراپە یەكسان نین، بێگومان خوا یەكەمی خۆش دەوێ ‏و، ڕقی لەدووەمە ، پاڵنێ بە خراپەوە بە جوانترین ‏ئاكار، واتە: بە ئاكاری جوان و جوانتر وەڵامی ‏خراپەكار بدەرەوە ، ئەوسا دەبینی ئەو كەسەی كە ‏لەنێوان تۆو ئەودا دوژمنایەتیەك هەیە ، وای لێدێ‌ ‏دەڵێی دۆستێكی نزیك و بەسۆزە .‏
كەواتە بۆ ئەوەی كێشەكانت گەورەتر نەبن و كەسانی ‏تر نەبن بە دوژمنت هەوڵ بدە ئەگەر كەسێك ‏خراپەیەكیشی بەرامبەر كردیت ، لێی ببوریت و ‏چاكەی بەرامبەر بكەیت ، نموونەیەكی زۆر جوانیش ‏لەسەر ئەم بابەتە بەسەرهاتی ئەو پێغەمبەرەیە – علیه ‏السلام – كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم‏ بۆمان دەگێڕێتەوە ‏كە گەلەكەی خوێناوییان كردووە ئەویش بە بێ‌ هیچ ‏كاردانەوەیەكی خراپ خوێنەكەی لابردووە و فەرمویەتی ‏‏‏(( اللهم اغفر لقومي فإنهم لا يعلمون )) ‏ واتە : خوایە لە ‏گەلەكەم ببورە چونكە ئەوان نازانن( رواه البخاري : ‏‏3477 ).ئەم پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم جگە لەوەی لە گەلەكەی ‏خۆشبوو لەو تاوانە گەورەیەی بەرامبەریان كرد ، ‏داوای لێخۆشبوونیشی لە خوای گەورە بۆ كردن ، و ‏عوزری ئەوەی بۆ هێنانەوە كە ئەوان نازانن بۆیە وای ‏لێدەكەن .‏
با لە خۆمان بپرسین ئەگەر كەسێك تاوانێكی لەو ‏شێوەیەمان بەرامبەر ئەنجام بدات كاردانەوەمان چی ‏دەبێت؟
سوودەكانی وەڵامدانەوەی خراپە بە چاكە
‏1 . پتەوبوونی برایەتی و خۆشەویستی لە نێوان ‏تاكەكانی كۆمەڵگا و پاشانیش دروستبوونی ‏كۆمەڵگایەكی ئیسلامی تۆكمە و بەهێز .‏
‏2 . دەبێتە هۆی حەوانەوەی دەروون و پاك بوونەوەی ‏لە ڕق و كینە و ئیرەیی .‏
‏3 . دەستكەوتنی پاداشتی گەورە و نەبڕاوە و پلەی ‏بەرز لای خوای گەورە .‏
‏4 . خۆشەویستت دەكات لای خوای گەورە ، و ‏پاشانیش لای خەڵكی .‏
‏5 . دۆست و خۆشەویستت زیاد دەكات و دوژمنت كەم ‏دەبێتەوە .‏
بەپێچەوانەشەوە وەڵامدانەوەی خراپە بە خراپە یان بە ‏خراپتر دەبێتە هۆی لاوازبوونی برایەتی و ناڕەحەتی ‏دەروونی و لە دەستدانی پاداشت و پلەی بەرز لای ‏خوای گەورە .‏
خوای گەورە دڵپاك و سنگ فراوان و لێبووردەمان ‏بكات بەرامبەر بە یەكتر آمین .‏
والحمدلله رب العالمین