ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
سەركەوە لەگەڵماندا (اركب معنا)‏

‏الحمد الله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد:
‏ ئای چەند مرۆڤ لەگەڵ گومڕاكاندا تیاچووەو سەری ‏لێ‌ شێواوە، بە هۆیەوە شایستەی نەفرەت وسزاو تۆڵەی ‏خوا بووە تا ڕۆژی دوایی، ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەی ‏كە ناوەرۆكی یەكخواپەرستی بەجێ‌ نەهێناوەو بە ‏گوێرەی پێویست مافی خۆی نەداوەتێ‌ وخوا بەتاك ‏وتەنهایی ناناسێت، چونكە خوا پەروەردگاری تاك ‏وتەنهایە بەشێوەیەك كەبەندە پشت بەكەس نابەستێت ‏ئەونەبێت، ئومێدی گەیشتنی نیە تەنها بە دیداری ‏پیرۆزی ئەونەبێت، لە كەس ناترسێت تەنها ئەونەبێت، ‏تەنها بە ناوی ئەوەوە سوێند دەخوات، نەزرو ‏سەربڕینی تەنها بۆئەوە، تۆبەو پەشیمانی دەرنابڕێت ‏تەنها لە پێشگای بەسۆزی ئەونەبێت و لەبەر ئەو نەبێت ‏، ئائەمەیە بەجێ هێنانی كرۆكی یەكخواپەرستی ‏كەهیچ خوایەك شایستەی پەرستش نیە تەنها الله ‏نەبێت..... ‏
سەیری هاوەڵی بەرێزی معازی كوری جبل بكە.... ‏كاتێك بەرێدا دەرۆیشت لەدوای پێغەمبەرەوە ‏صلى الله عليه وسلم‏... ‏لەپڕ پێغەمبەر رووی وەرگێرا بۆلایی و لێی پرسی: ‏
ئەی معاز: ئایا دەزانی مافی خوا چیە بەسەر ‏بەندەكانیەوە و مافی بەندەكانیش چیە بەسەر خواوە؟
ئەویش لەوەڵامدا وتی خواو پێغەمبەرەكەی زاناترن و ‏دەزانن.
پێغەمبەریش فەرمووی مافی خوا ئەوەیە كە بەندەكان ‏بەتاك وتەنهایی بیپەرستن و هاوبەشی بۆ ڕەوا نەبینن ‏‏....وە مافی بەندەكانیش ئەوەیە كە هەر كەس بەو كارە ‏هەستا بەڕێك وپێكی ئەوا خوا سزای نەدات...‏
وە لە لایەكی ترەوە هاوەڵی بەڕێز عبدالله ی كوڕی ‏مسعود پرسیار لە پێغەمبەر دەكاو دەڵێ‌: گەورەترین ‏تاوان بەلای خواوە چیە وكامەیە؟ پێغەمبەریش ‏دەفەرموێت ئەوەیە كە هاوشێوەوهاوبەش بۆ خوا ‏دابنێیت، لەكاتێكدا ئەو تۆی بەدی هێناوە.... ‏
بەڵێ‌ بەڕێزان: یەكخواناسی و تەنها ئەو پەرستی ئەو ‏ئامانج ومەبەستەیە كە خوا تەواوی پێغەمبەرانی بۆ ‏ڕەوانە كردووە ئەگەر گومانت هەیە ئەوەتا لە قورانە ‏دەفەرموێت: [وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنْ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ] وەتاغوتیش هەركەس وشتێكە كە ‏جگە لە خوا بپەرسترێت لە بت ودارو گۆڕ وبەرد.....‏
یەكخواپەرستی و خوایەكناسی كارو ئاواتی ‏هەرەگرنگ و لەپێشی هەموو پێغەمبەران بووە وەكو ‏خوای گەورە دەفەرموێت: [وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رُسُلِنَا أَجَعَلْنَا مِنْ دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ] بەڵكو هەموو ‏دورستكراوەكانی مرۆڤ و جنۆكە تەنها بۆئەوە بەدی ‏هێنراون كەخوا بەتاك و تەنهایی بپەرستن، خوای ‏گەورە دەفەرموێت: [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ]
بەرێزان هەموو كردوەكانی مرۆڤ دەوەستێنرێت و ‏سەرنج دەدرێت، هەركردەوەیەك بۆجگە لەخوا ئەنجام ‏درابێت ئەوا رەد دەكرێتەوە و وەرناگیرێت بەڵكو بۆ ئەو ‏كەسەیە كەبۆی كراوە.
وەلە فەرموودەی قودسیدا هاتووە كە دەفەرموێت: ئەی ‏نەوەی ئادەم ئەگەر بەقەد فراوانی زەوی بەگوناهو ‏تاوانەوە بگەرێیتەوە بۆ لام هیچ شتێكت نەكردبێتە ‏هاوبەشم و شركت بریارنەدابێت ئەوا بەقەد فراوانی ‏زەوی بەلێخۆشبونەوە دێم بەرەو ڕووت....!!!!‏
لەبەر گەورەیی و بەپێزی ئەم باسە كە پێغەمبەران ‏ترساون لەوەی نەمێنێت لەناوخەڵكیدا و ون بێت!‏
ئا ئەوە باوكی یەكخواپەرستانە وتێك شكێنەری بت و ‏پەیكەرەكان و بونیاد نەری كەعبەی موسڵمانان.... ‏‏(إبراهیم) علیە السلام لەخوا دەپاڕێتەوە كە بیپارێزێ‌ ‏لە شرك، جاكێ‌ لەوە ناترسێت كە توشی بێت دوای ‏ئیبراهیم؟!‏

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام