ئایا دەزانی دەمریت؟؟!‏
بەروار: 2012/12/30سەردارن: 4216نوسەر: كاروان حمە باقی

الحمد الله والصلاە والسلام علی رسول الله وبعد
پرسیارەكەت بەلاوە سەیرە؟! جا گوێ بگرەو دڵتم بەرێ با ‏من وەڵامت بەمەوە, بەڵێ ئەوە تۆی ئەمریت. زۆركات وا ‏هەست ئەكەین یان كارەكانمان بەشێوەیەك ئەنجام ئەدەین ‏وەكو بڵێی نامرین.‏
سوێن بەوخوایەی گیانی من وتۆی بەدەستە چۆن ئێستا ‏بەپێی خۆت ئەڕۆیت رۆژێك دێت پێیەكانت سست وساردن ‏وبەسەر شان ئەتبەن بۆ كوێ...؟! بۆناو گۆڕ چۆن گۆڕێك.؟ ‏تەسك, تاریك, بە تەنهایی ئەتخەنە ناو ئەو گۆڕەی كە ‏دەمێكە چاوەڕوانتە بتكاتە خۆراكی خۆی. ‏
‏‎‎‏ بۆ عەشقی كەسێك مەفەوتێنە سۆزی خودایی ‏* ئەو ڕۆژانەت لەیادنەچێ ئەتخەنە ‏گۆڕی تەنیایی‎ ‎
برام خوشكی خۆم.... مردن خۆشیەكان لەناودەبات ‏ئاواتەكان دەبڕێت ، بۆیە خۆتی بۆ ئامادەبكە و بیركەوە ‏ئیستا ڕازیت لەخۆت گیانت بكێشرێت..؟؟ ئایا شەرم ‏ناتگرێت بەكارە خراپەكانتەوە بگەڕێیتەوە بۆلای خوا(جل ‏جلالە) وا دابنێ ئێستا مردووی تەممەنای چیدەكەی..! ‏ئەڵێی بمگەڕێننەوە بۆئەوەی تاوان بكەم.؟ یان شەریك ‏بۆخوا بڕیاردەم یان لەگەڵ دایك و باوكم خراپ بم یان ‏یان.... نا والله ئەڵێی باكاری چاك بكەم‏ [رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ] (المؤمنون) جا پێش ئەوەی بخرێیتە ناو ‏گۆڕەوە بگەڕێوە بۆلای خوای پەروەردگار ، پێش ئەوەی ‏‏(دوو فریشتەكە) لەناو گۆڕ ڕاتچەڵەكێنن پرسیارت لێبكەن ‏پرسیار لەخۆت بكە تاچەند خوات لەخۆت ڕازی كردووە.؟؟ ‏هەروەكو وەكو عمری كوڕی خطاب فەرموویەتی: (حاسبوا ‏أنفسكم قبل أن تحاسبوا) بەڕاستی مردن بەسە بۆئەوەی ‏ئامۆژگاری كەرمان بێت , پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:((يتبع الميت ثلاثة: أهله وماله وعمله: فيرجع اثنان ويبقى واحد: يرجع ‏أهله وماله ويبقى عمله)) واتە: سێ شت دوای مردوو ئەكەوێ : ‏كەسوكاری ماڵەكەی وكارەكانی: دوانیان ئەگەڕێتەوە ‏ویەكێكیانی لەگەل ئەمێنێتەوە: كەسوكارو ماڵەكەی ‏ئەگەڕێنەوە وكارەكانی ئەمێنێتەوە.‏
ئەوەش بزانە كەمردیت هیچ شتێكت نامێنێت تەنانەت ‏ناوەكەشت بۆیە زۆركات بیستومانە ناڵێن فلان كەس بێنن ‏بەڵكو ئەڵێن (جەنازەكە) بێنن, ئەوە قیمەتی تۆیە لە ‏دونیایەكی دوابڕاوە. جا بۆ دنیا مەژی كفن نە گیرفانی ‏هەیەو نە لەسەر مۆدێلیش ئەدورێ, بۆ دواڕۆژ بژی كە ‏گەڕانەوە بۆلای خواو بەهەشتانێكە كە پانتاییەكەی ئەرزو ‏ئاسمانەكانە.....‏
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.