|
|
|
|
|
 |
|
به‌ناوى
خواى به‌خشنده و میهره‌بان |
|
ته‌سك بوونه‌وه‌ى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى
هه‌وا
Chronic obstructive airway disease
ئه‌م نه‌خۆشیه له پیاو و ژنى به‌ته‌مه‌ن و جگه‌ره كێشه‌كاندا زۆره،
نه‌خۆش رِه‌نگى پێستى رِه‌شتاڵه‌یه (دێزه) و له وانه‌یه خوێنى زۆر
بێت. سه‌رپه‌نجه‌كانى ده‌ست و قاچ و سه‌رى زمان و لێوى شین
هه‌ڵگه‌رِابێت. زۆربه‌یان زستانان كۆكه و به‌ڵغه‌میان هه‌یه (واته
هه‌وكردنى درێژخایه‌نى بۆرى هه‌ناسه‌یان Chronic bronchitis هه‌یه).
جار جار هه‌ردوو لاقیان ده‌ئاوسێت كه نیشانه‌ى سست بوونى دڵه
(نه‌خۆشى سست بوونى دڵ به هۆى هه‌وكردنى درێژخایه‌نى بۆرى هه‌ناسه‌وه
Cor-pulmonale). هه‌ندێك له‌م نه‌خۆشانه كه زیاتر كۆكه‌یان هه‌یه و
زۆر ته‌نگه‌نه‌فه‌سن به‌ڵام به‌ڵغه‌میان نى یه و شین هه‌ڵناگه‌رِێن و
نائاوسێن و لاوازن، ئه‌وانه سىیه‌كانیان هه‌ڵكفاوه یان فراوان بووه
(إنتفاخ الرئه Emphysema) (قه‌فه‌زه‌ى سنگیان وه‌ك به‌رمیل وایه).
چاره‌سه‌ر:
- ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كه بكه واز له جگه‌ره بهێنێ و ئه‌گه‌ر
ناتوانێت كه‌مى بكاته‌وه.
- ده‌رمانى فراوانكه‌رى بۆرى هه‌وا به‌كاربهێنێت.
- له كاتى نۆره‌یه‌كى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى به‌هێزدا ئه‌مپولى ده‌رمانى
فراوانكه‌رى بۆرى هه‌وا به‌كاربهێنه ئه‌گه‌ر هه‌بوو له‌گه‌ڵ
ئۆكسجیندا.
- ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى هه‌وكردنى سه‌ختى هه‌بوو وه‌كو گۆرِانى رِه‌نگى
به‌ڵغه‌م و تا و كه‌م هێزى، ئه‌وا ئه‌نتى بایۆتیكى بده‌رێ.
- رِه‌وانه‌كردنى بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌گه‌ر:
1- نه‌خۆشه‌كه نه‌توانێت پاڵ بكه‌وێت یان پشوو بدات.
2- شین هه‌ڵگه‌رِانى لێو و سه‌رى زمان و سه‌رپه‌نجه‌كانى ده‌ست وقاچ.
3- تاى به‌رز كه له 39 پله‌ى سه‌دى زیاتر بێت و له سێ رِۆژ زیاتر
بخایه‌نێت.
========================================
رِه‌بۆ (به‌رهه‌نگ) Asthma
زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه پێشتر نه‌خۆشیه‌كانیان ده‌ست نیشان كراوه و
له‌وانه‌یه ده‌فته‌رى نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانیان هه‌بێت. ئه‌م نه‌خۆشانه
ده‌م ده‌م تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى، خیزه‌ى سنگ و ووشگه كۆكه ده‌بن.
- ئه‌گه‌ر جگه‌ره كێش بوون، ئامۆژگاریان بكه واز له جگه‌ره بهێنن.
خۆیان له تۆز و خۆڵ و گوڵ و گیا و هه‌واى پیس و دوكه‌ڵ بپارێزن. هه‌روه‌ها
بۆ ئافره‌ت، گسكدان زیان به‌خشه.
- ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخۆنه‌وه.
- به‌خاخ (په‌مپ) له كاتى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و بۆ خۆپاراستن به‌كار
بهێنن.
- بۆ چاره‌سه‌ركردنى نۆره‌یه‌كى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى سه‌خت Acute attack :
1- هه‌ڵمژینى هه‌ڵمى ئاوى گه‌رم.
2- رِه‌وانه‌كردن بۆ نه‌خۆشخانه.
========================================
ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ده‌روونى Hyperventilation syndrome
زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كان گه‌نجن (به‌تایبه‌ت مێینه‌ن)، نه‌خۆشه‌كه به
خێرایی هه‌ناسه ده‌دات به‌ڵام وا هه‌ست ده‌كات كه سنگى پرِ نابێت له
هه‌وا، قاچ و ده‌ستیان سارده و ئاره‌قى سارد ده‌كه‌نه‌وه، لێویان سرِ
ده‌بێت، خیزه‌ى سنگیان نى یه و هیچ شوێنێكیان شین نابێته‌وه، سه‌ریان
قورسه و هه‌ناسه‌دانیان قووڵه و هه‌وا به ئاسانى ده‌چێته سى یه‌كانه‌وه.
زۆربه‌یان پێشتر جارێك یان زیاتر ئه‌م باره‌یان Chronic
hyperventilation به‌سه‌ر هاتووه، لێدانى دڵیان خێرایه به‌ڵام فشارى
خوێنیان ئاساییه.
- نه‌خۆشه‌كه و كه‌س و كارى دڵنیا بكه‌ره‌وه كه نه‌خۆشیه‌كه مه‌ترسى
نى یه.
- هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه به هۆى هه‌ناسه‌دانى خێراوه ده‌ست و پێى
گرژ ده‌بێت (خوار ده‌بێت) Carpopedal spasm. یارمه‌تى نه‌خۆشه‌كه بده
كه له كیسه‌یه‌كى نایلۆندا هه‌ناسه بدات هه‌تا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
========================================
هه‌وكردنى كورت خایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌وا Acute bronchitis
ئه‌م نه‌خۆشه له‌وانه‌یه یه‌كه‌م جارى بێت تووشى ئه‌م باره ببێت. نه‌خۆشه‌كه
ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت، كه‌مێك خیزه‌ى سنگ، كۆكه و به‌ڵغه‌م و تاى هه‌یه.
بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه پێویست ناكات هه‌موو جارێك نه‌خۆشه‌كه رِه‌وانه
بكرێت.
چاره‌سه‌ر:
- ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخواته‌وه.
- ئه‌نتیبایۆتیك بۆ ماوه‌ى 7 بۆ 10 رِۆژ.
- له‌كاتى هه‌وكردنى سه‌ختدا، جارێ وا هه‌یه به‌ڵغه‌مه‌كه كه‌مێك
خوێنى پێوه‌یه، ئه‌گه‌ر زۆرى خایاند و نه‌خۆشه‌كه بێ هێز بوو، رِه‌وانه‌ى
بكه.
========================================
ئاوسانى سى یه‌كان (ئاوتێزانى سى یه‌كان) Pulmonary oedema
زۆربه‌ى كات به هۆى سست بوونى كت وپرِى دڵه‌وه‌یه، به تایبه‌ت له‌و
نه‌خۆشانه‌دا كه ماوه‌یه‌كى زۆره فشارى خوێنیان به‌رزه و چاره‌سه‌رى
وه‌كو پێویست به‌كار ناهێنن یان دواى جه‌ڵته‌ى دڵ. ئه‌گه‌ر كارمه‌ندى
ته‌ندروستى توانى ئه‌م باره ده‌ست نیشان بكات، ئه‌وا پێش ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه
رِه‌وانه بكات، ده‌توانێت ئه‌م چاره‌سه‌ریانه‌ى بۆ بكات.
1- نه‌خۆشه‌كه دابنیشێت یان پشتى به‌رز بێت و پاڵنه‌خرێت.
2- ئه‌گه‌ر ئۆكسجین هه‌بوو، ئه‌وا به به‌رده‌وامى له رِێگه‌ى ماسكه‌وه
بیده‌رێ.
========================================
سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition,
2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى
رِۆشنبیرى، 2000. |
|
جار خوێندراوه‌ته‌وه
26/9/2007 |
|
شێرزاد گه‌رمیانى
ماجستير وراثة
باحث في مجال الأمراض الوراثية الطبية
M.D.(Genetics)
Researcher in Medical Genetic Diseases
ba8md@yahoo.com
========================================
گه‌رِانه‌وه بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو
گه‌رِانه‌وه بۆ لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌كى سایتى به‌هه‌شت |
|
 |
|
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : {وَنُنَزِّلُ مِنَ
الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ }
ئێمه له قورئان ئایه‌ت و سوره‌تانێك
داده‌به‌زێنین ، كه ببێته هۆى شیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشى یه
ده‌روونى و جه‌سته‌یه‌كان هه‌روه‌ها رِه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش ، بۆ
ئیمانداران .
|
|
 |
|
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم
فه‌رموویه‌تى :
ئه‌گه‌ر پیاوێك سه‌ردانى برا موسڵمانه‌كه‌ى بكات و نه‌خۆشى یه‌كه‌ى
به‌سه‌ر بكاته‌وه ئه‌وا به‌ناو باخێكى میوه‌ى به‌هه‌شت دا ده‌رِوات
هه‌تا داده‌نیشێت . وه كاتێ دانیشت به‌زه‌یى خوایى دایده‌پۆشێت و
دایده‌گرێته‌وه . وه‌ئه‌گه‌ر به‌یانى بێت حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت
بۆى ده‌پارِێنه‌وه هه‌تا ئێواره‌ى لێ ده‌بێته‌وه . وه ئه‌گه‌ر
ئێواره بێت حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت بۆى ده‌پارِێنه‌وه هه‌تا
به‌یانى لێ ده‌بێته‌وه .
|
|
 |
|
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر
بچوایه بۆ سه‌ردانى نه‌خۆشێك پێى ده‌فه‌رموو :((لا
بأس طَهورٌ إن شا‌ء الله))
واته : هیچ نى یه پاك
ده‌بیته‌وه له تاوان به ویستى خواى
گه‌وره . |
|
 |
|
ده‌ست بخرێته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى ئازارى هه‌یه له له‌ش دا و سێ جار
بوترێت: (بسم الله) وه حه‌وت جار بوترێت :
(أعوذُ بالله وقُدرتهِ من شَرَّ ما أجِدُ وأُحاذِرُ)
واته : په‌نا ئه‌گرم به خواى
گه‌وره و قودره‌ت و تواناى له خراپه‌ى ئه‌و ئازاره‌ى هه‌ستى پێ
ئه‌كه‌م و سڵى لێ ئه‌كه‌مه‌وه .
|
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم
فه‌رموویه‌تى :
(الحُمى من فَيحِ جَهنّم فأبرِدوها بالماء).
واته : (تا) له هه‌ڵاو و له پریشكى دۆزه‌خه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تووشتان
هات به ئاو ساردى بكه‌نه‌وه . |