|
به‌ناوى خواى
گه‌وره و میهره‌بان
السلام علیكم ورحمة
الله وبركاته .
خوشك و برایانى به‌رِێز ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامانه له گۆشه‌ى فه‌تواى
ژماره (هه‌شت) ى گۆڤارى رِێگاى رِاست وه‌رمانگرتووه كه له لایه‌ن
زانایانى متمانه پێكراوه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه وه له لایه‌ن
مامۆستا (خلیل أحمد) ه وه وه‌رگێرِراوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى به‌و
هیوایه‌ى كه سوودى بۆ هه‌موو لایه‌ك ببێت .
==========================================
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد
لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
أجمعين، وبعد
ئه‌م گۆشه‌یه‌ى گۆڤاره‌كه‌مان فه‌تواى زانایان و وه‌ڵامى پرسیار و
كێشه‌ى خوێنه‌رانى به‌رِێز ده‌رباره‌ى فیقه و حه‌دیس و ئه‌و شتانه‌ى
كه په‌یوه‌ندیان به شه‌ریعه‌ته‌وه هه‌یه له ئامێز ده‌گرێت، به
ویستى خواى گه‌وره له هه‌موو ژماره‌یه‌كى ئه‌م گۆڤاره به‌نرخه‌دا
ژماره‌یه‌ك فه‌توا و وه‌ڵامی به سوودى زانایانى متمانه پێكراو و
سه‌رچاوه‌ى متمانه پێكراو ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستى خوێنه‌ران ئه‌مه‌ش
وه‌ڵامى چه‌ند پرسارێكه:
پ1/ چۆن بزانین مانگی نوێمان
به‌سه‌ردا هاتووه له هه‌موو مانگه‌كاندا بۆ نموونه مانگی
رِه‌مه‌زان؟
وه‌ڵام / مانگی نوێ ده‌ركه‌وتنی (هِلال) واته: بینینی مانگی نوێ پاش
ئه‌وه‌ی خۆر ئاوا بێت, ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی خۆر ئاوابوو بینرا ئه‌وا
بێ گومان ده‌چینه ناو یه‌كه‌م شه‌وی مانگی داهاتووه‌وه، ئه‌وه‌ش
بزانه له‌م كاته‌دا ته‌نها ئه‌وانه ده‌یبینن چاویان تیژه, به‌ڵام
له شه‌وی دووه‌مدا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیبینێت، له‌م شه‌وه‌دا
ئاوابوونی مانگ نزیكه‌ی سێ چاره‌ك سه‌عات له خۆر ئاوابوون دوا
ده‌كه‌وێت, هه‌روه‌ها له نزیك شه‌وی سێیه‌مدا له كاتی نوێژی خه‌وتنان
(عشاء) ئاوا ده‌بێت، له (نو‌عمان)ی كورِی (به‌شیر)ه‌وه سه‌لمێنراوه
كه فه‌رموویه‌تی: (من زاناترین كه‌سم به‌كاتی نوێژی خه‌وتنان (عیشا)
)واته: كاتی ئاوابوونی مانگی شه‌وی سێیه‌م له مانگدا, واته: دوای
ئاوابوونی خۆر به‌یه‌ك سه‌عات و نیو ئه‌مه‌ش كاتی نه‌مانی سورایی خۆره
(شه‌فه‌ق) .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مانگ بینرا زۆر نزیك بوو له خۆر یان پێشی كه‌وتبوو
ئه‌وه هی مانگی پێشووه, هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هی كۆتایی مانگ بێت ئه‌وا
له ئاسۆدا به شێوه‌ی كه‌وانه ده‌بینرێت هه‌ر دووسه‌ری كه‌وانه‌یه
رِووی له سه‌ره‌وه ده‌بێت،والله
اعلم. جواب (الشيخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرين) فتاوى رمضان :
(1/57) ترتيب أشرف عبد الـمقصود
پ2/ ئایا بو موسڵمانان دروسته بۆ
گرتنی رِۆژووی رِه‌مه‌زان و شكاندنی له كۆتایی مانگدا پشت به حیسابی
فه‌له‌كی ببه‌ستن یان هه‌ر ئه‌بێت مانگ ببینن؟
وه‌ڵام/ شه‌ریعه‌تی ئیسلام شه‌ریعه‌تێكی ئاسان و گشتىیه حوكمه‌كانی
بۆ هه‌موو عاله‌می جین و ئاده‌میزاده به هه‌موو چین و
توێژه‌كانیانه‌وه, زانا و نه‌زان و شاریی و ده‌شته‌كییان، بۆیه خوای
گه‌وره رِێگه‌ی زانینی كاته‌كانی بۆ ئاسان كردوون, وای كردووه بۆیان,
هاتن و ته‌واو بوونی كاته‌كانی بۆ دیاری كردوون به چه‌ند نیشان و
شتانێك هه‌موویان وه‌ك یه‌ك بیناسن و بزانن .
بۆیه ئاوابوونی خۆری بۆ كردوون به نیشانێك بۆ هاتنی كاتی نوێژی
ئێواره (مغرب) و نه‌مانی نوێژی عه‌سر، هه‌روه‌ها نه‌مانی سورایی پاش
ئاوابوونی خۆری بۆ كردوون به نیشانێك بۆ هاتنی كاتی نوێژی (عیشاء)،
هه‌روه‌ها بینینی مانگ دوای دیار نه‌مانی له كۆتایی مانگی پێشوو بۆ
كردوون به نیشان بۆ ده‌ست پێكردنی مانگی تازه و كۆتایی هاتنی مانگی
پێشوو, خوای گه‌وره ته‌كلیفی لێ نه‌كردووین ـ بۆ زانینی مانگی تازه ـ
به شتانێك كه كه‌سانێكی كه‌م ده‌یزانن وه‌ك زانستی ئه‌ستێره‌ناسی یان
زانستی حیسابی فه‌له‌كی, بۆیه ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت ئه‌م
بۆچوونه پشت ئه‌ستوور ده‌كه‌ن:
بینینی مانگی رِه‌مه‌زان به‌چاو نیشانه‌یه بۆ ده‌ست پێكردنی رِۆژوو
گرتن، هه‌روه‌ها بۆ جه‌ژنی قوربان و رِۆژی (عرفة), خوای گه‌وره
ده‌فه‌رمووێت:
[فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ] [سورة
البقرة: (185)]،
وه ده‌فه‌رمووێت:
[يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ
وَالْحَجِّ][سورة البقرة: (189)],
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
ده‌فه‌رمووێت:
((إذا رأيتموهُ فصوموا، وإذا رأيتموهُ فأفطروا، فإنْ
غُمَّ عليكم فأكملوا العدة ثلاثين))
صحيح البخاري رقم: (1900) .
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
جێگیر بوونی رِۆژوو گرتنی مانگی رِه‌مه‌زان و شكاندنی به ستووه به
بینینی مانگه‌وه به چاو نه‌ك به حساب و به‌دواگه‌رِانی
ئه‌ستێره‌كانه‌وه، به‌مه‌ش كاركراوه له كاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) و كاتی هه‌ر چوار خه‌لیفه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) و چوار پێشه‌وای به‌ناوبانگ و سێ سه‌ده‌ی شایه‌تی بۆ دراوه له
لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) به فه‌زڵ و چاكه .
كاركردن و گه‌رِانه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به زانستی ئه‌ستێره‌ناسی
بیدعه‌یه و خێری تێدا نییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه,
بۆیه ووڵاتی سعوودیه به‌وه كار ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم) و پێشینه پیاو چاكان له‌سه‌ری بوونه, به‌رِاستی له
دینداریدا خێر له‌وه‌دایه شوێنی پێشینه پیاو چاكان بكه‌ویت و هه‌موو
خراپه‌یه‌كیش له شوێنكه‌وتنی بیدعه‌دایه. وه‌ڵامی لیژنه‌ی هه‌یشه‌یی
بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا، له كتێبی:فتاوى
رمضان: (1 / 60 ـ 61) .
پ3/ ئایا حوكمی موسافیر له
رِه‌مه‌زاندا شۆفێرى ئۆتۆمبیله‌كان ده‌گرێته‌وه له سه‌فه‌ردا له
كاتێكدا به‌رده‌وام له سه‌فه‌ردان؟
وه‌ڵام / به‌ڵێ حوكمی سه‌فه‌ریان له‌سه‌ردا دێت, بۆیان هه‌یه نوێژ
كورت بكه‌نه‌وه و كۆبكه‌نه‌وه و به رِۆژووش نه‌بن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت: ئه‌ی كه‌ی رِۆژوو بگرن له كاتێكدا به درێژایی
ساڵ ئه‌مه كاریانه؟ له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین: له رِۆژانی زستاندا با
رِۆژوو بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رِۆژه‌كانی كورت و ساردن، به‌ڵام ئه‌و
شۆفێرانه‌ی له ناو شاردا كار ده‌كه‌ن ئه‌م حوكمه‌یان نییه و واجبه
به رِۆژوو بن.
جواب الشيخ محمد بن صالـح العثيمين رحمه
الله، فتاوى رمضان: (2 / 333 ـ 334).
پ4 / ئایا دروسته بۆ ئافره‌تان
دا‌و و ده‌رمان به‌كار بهێنن بۆ قه‌ده‌غه كردنی خوێنی (حيض) له
رِه‌مه‌زاندا یان نا؟
وه‌ڵام / دروسته ئافره‌تان دا‌و و ده‌رمان له رِه‌مه‌زاندا به‌كار
بهێنن بۆ قه‌ده‌غه كردنی خوێنی (حيض) به‌مه‌رجێك پزیشكی متمانه
پێكراوی پسپۆرِ یان كه‌سانی شاره‌زا ئه‌وه بسه‌لمێنن كه هیچ زیانی
بۆیان نییه و هیچ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر منداڵدانی نییه, چاكتر وایه
بۆ ئافره‌تان ئه‌مانه به‌كار نه‌هێنن چونكه خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی
كردووه بۆیان رِۆژوو نه‌گرن و له كاتێكی تردا قه‌زای بكه‌نه‌وه.
وه‌ڵامی لیژنه‌ی هه‌یشه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا، له
كتێبی:
فتاوى رمضان:
(1 / 354) .
پ
5+6/ ئایا بۆ ئافره‌تی حامل و شیرده‌ر دروسته به رِۆژوو نه‌بن له
رِه‌مه‌زاندا؟ ئایا واجبه له‌سه‌ریان قه‌زای بكه‌نه‌وه یان
(كه‌فاره‌ت)یان له سه‌ره؟
وه‌ڵام / (ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر ئه‌گه‌ر له‌خۆیان و منداڵه‌كانیان
بترسن به رِۆژوو نابن و هه‌موو رِۆژێك خواردنی هه‌ژارێك ده‌ده‌ن،
به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یش له كتێبی خوای په‌روه‌ردگار دا:
[ وَ عَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ
مِسْكِينٍ ]، ، رِووی
هه‌ڵێنجاندى به‌ڵگه‌ش (وجه الإستدلال) ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئایه‌ته
تایبه‌ته به پیاو و ئافره‌تی پیر و نه‌خۆشێك كه هیوای چاك
بوونه‌وه‌ی لێ نه‌كرێ و شیرده‌ر و سك پرِ ئه‌گه‌ر له خۆیان و
منداڵه‌كانیان بترسن، هه‌ر وه‌كو باسه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت له
رِیوایه‌ته‌كانی (ابن عباس) و (ابن عمر)ه‌وه (v)...
(ابن عباس رضي الله عنه) فه‌رموویه‌تی:
((...
وَثَبَتَ لِلشَّيْخِ الْكَبِيْرِ وَالْعَجُوزِ الْكَبِيْرَةِ إِذَا
كَانَا لا يُطِيْقَانِ الصَّوْمَ،
وَالحُبْلَى والمُرْضِِعُ إِذَا خَافَتَا أَفْطَرَتَا وَأَطْعَمَتَا
كُلَّ يَوْمٍ مسْكِيْنَا)). أخرجهُ ابن
الجارود رقم: (381) ، والبيهقي: (4/230)، وأبو داود رقم: (2318)،
وسندهُ صحيحٌ .
واته: ئه‌گه‌ر ئافره‌تی سك پرِ (حامل)
ترسی له‌سه‌ر خۆی هه‌بوو، وه ئافره‌تی شیرده‌ر ترسی له‌سه‌ر
منداڵه‌كه‌ی هه‌بوو له رِه‌مه‌زاندا ئه‌وا به رِۆژوو نابن و له
جیاتی هه‌موو رِۆژێك خواردنی هه‌ژارێك ده‌ده‌ن، و رِۆژوو قه‌زا
ناكه‌نه‌وه .
واته: ... وه ئه‌وه جێگیر بوو كه پیاو و ئافره‌تی پیر ئه‌گه‌ر
توانای رِۆژوویان نه‌بێ و ئافره‌تی سك پرِ و شیر ده‌ریش ئه‌گه‌ر له
خۆیان و منداڵه‌كانیان ترسان به رِۆژوو نابن و بۆ هه‌موو رِۆژێك
خواردنی هه‌ژارێك ده‌ده‌ن ...
(ابن عباس) (رضي الله عنه) ئه‌م حوكمه‌ی داوه بۆ ئافره‌تی سك پرِ و
شیرده‌ر، باشه له كوێوه ئه‌م حوكمه‌ی داونه‌تێ؟ گومان له‌وه دا
نىیه كه له سوننه‌ته‌وه، به تایبه‌ت خۆی به ته‌نها ئه‌مه‌ی
نه‌فه‌رمووه، به‌ڵكو (عبدالله بن عمر) (رضي الله عنه) هاو ده‌نگه له
گه‌ڵی دا كه ده‌گێرِێته‌وه ئه‌م ئایه‌ته (مه‌نسوخه) .
له (مالك) ه‌وه ده‌گێرِنه‌وه ئه‌ویش له (نافع)ه‌وه كه (ابن عمر)
(رضي الله عنه) پرسیاری لێ كرا ده‌رباره‌ی ئافره‌تی سك پرِ ئه‌گه‌ر له
منداڵه‌كه‌ی ترسا، فه‌رمووی:
"
تُفْطِرُ وَتُطْعِمُ مَكَانَ كُلَّ يَوْمٍ مسْكِيْنَاً مُدَّاً مِنْ
حنْطَة " أخرجهُ البيهقي في "سننه": (4/230) من طريق الإمام الشافعي،
وسندهُ صحيحٌ.
واته: رِۆژوو ناگرێت و به‌رامبه‌ر به
هه‌ر رِۆژێك خواردنی هه‌ژارێك ده‌دات به گوێل(مُدّ)یك له گه‌نم . وه
له (ابن عمر)ه‌وه(رضي الله عنه) ده‌یگێرِینه‌وه كه فه‌رموویه‌تی:
(الحَامِلُ وَالمُرْضِعُ تُفْطِرُ وَلا تَقْضي) أخرجهُ
الدارقطني: (1 / 207) وصَحَّحَهُ .
واته: ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر رِۆژوو
ناگرێت و قه‌زاشی ناكاته‌وه.
وه له رێگه‌یه‌كی تره‌وه:
(أنَّ امْرَأتَهُ سَأَلَتْهُ وَهْيَ حُبْلَى، فَقَالَ:
أَفْطِري وَأَطْعِمي عَنْ كَلِّ يَومٍ مسْكِيْنَاً وَلا تَقْضي)
(إسناد)ه‌كه‌شی (جید)ه،
وه له رێگه‌ی سێیه‌مه‌وه هه‌ر له‌وه‌وه(رضي الله عنه):
( أنَّ بِنْتَاً لَهُ كَانَتْ تَحْتَ رَجُلٍ
مِنْ قُرَيْش، وَكَانَتْ حَامِلاً، فَأَصَابَهَا عَطَشٌ في رَمَضَان،
فَأَمَرَهَا أَنْ تُفْطِرَ وَتُطْعِمَ عَنْ كُلِّ يَوْمٍ مسْكِيْنَاً
...).
له ( ابن عباس ) ه‌وه(رضي الله عنه)
ده‌گێرِنه‌وه كه یه‌كێك ـ له‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه منداڵی لێی هه‌بوو
(ڕم ولد) ـ به سك پرِی یان شیرده‌ری بینی و فه‌رمووی: (
أَنْتِ مِن الَّذينَ لا يُطِيْقُونَ ، عَلَيْكِ
الجَزَاءُ ، وَلَيْسَ عَلَيْكِ القَّضَاءُ) أخرجهُ الدارقطني: (1 /
207).
واته: تۆ له‌وانه‌ی كه توانای
رِۆژوویان نىیه، فیدیه‌دانت له سه‌ره نه‌ك قه‌زا كردنه‌وه.
وه‌ڵامی (سليم
الـهلالـي وعلـي الـحلبـبي)
له كتێبی:
صفة صوم النبـي
.
پ7 / ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو له
رِه‌مه‌زاندا به رِۆژ ماچ یان ده‌سبازی له گه‌ڵ خێزانی خۆی كرد ئایا
رِۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه یا نا؟
وه‌ڵام / ماچ كردن و ده‌سبازی پیاو له گه‌ڵ خێزانی‌دا به بێ جیماع
كردن له كاتێكدا به رِۆژوو بێت دروسته و هیچی تێدا نییه، چونكه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ماچی خێزانی ده‌كرد و یارى له گه‌ڵ
ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسا بكه‌وێته حه‌رامه‌وه له به‌ر ئه‌وه
شه‌هوه‌تی به‌رز بوو مه‌كروهه ئه‌و شتانه بكات، ئه‌گه‌ر (مَنـی)
دابه‌زی ئه‌بێت خۆى بگرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و جماع تا
ئێواره‌ی ئه‌و رِۆژه، پاشان ئه‌و رِۆژه بگرێته‌وه و (كفارة)ی
له‌سه‌ر نییه لای زۆر به‌ی زانایان، به‌ڵام (مذي) رِۆژوویپێ به‌تاڵ
نابێته‌وه له رِای په‌سه‌ندكراوی زانایاندا، چونكه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه
رِۆژووه‌كه ته‌واو بێت و به‌تاڵ نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها گرانه
ئاده‌میزاد خۆی له‌و كاره بپارێزێت.
جواب (الشيخ ابن باز رحمه الله)، فتاوى رمضان: (2 /
452) .
پ8/ پرسیار كرا له شێخ محمد بن
صالح العثمين ده‌رباره‌ی رِۆشتنی خوێن له رِۆژووان ئایا رِۆژوو
ده‌شكێنێت؟
وه‌ڵام / ئه‌و خوێن رِۆشتنه‌ی به هۆی ددانه‌وه دروست ده‌بێت هیچ
زیانێكی بۆ رِۆژووه‌كه نییه، به مه‌رجێك هه‌وڵ بدات خۆی بپارێزێت
له قوتدانی ئه‌و خوێنه چونكه ده‌رچوونی خوێن به‌بێ ویستی مرۆڤـ به
یه‌كێك له‌وانه‌ی رِۆژوو ده‌شكێنێت ناژمێردرێت، كه‌سێك ئه‌م حاڵه‌ی
به‌سه‌ر هات واجب نییه رِۆژووه‌كه‌ی قه‌زا بكاته‌وه.
.
جواب (الشيخ محمد بن صالـح العثيمين رحمه الله)، فتاوى رمضان: (2 /
460) .
پ9/ حوكمی ئه‌و كه‌سه چی یه كه به
رِۆژووه و خوێنی لێ وه‌رده‌گیرێت به‌مه‌به‌ستی شیكاری خوێن؟
وه‌ڵام / ئه‌م جۆره شیكاریانه رِۆژوو به‌تالڕ ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو
بواری پیدراوه، چونكه ئاده‌میزاد پیویستی به‌م جۆره شیكاریانه
هه‌یه، ئه‌نجا له‌و شته ئاشكرایانه نییه كه رِۆژوو ده‌شكێنن له
شه‌رعدا .
(الشيخ ابن باز رحمه الله)، فتاوى رمضان: (2 / 465) .
پ10/ پرسیار كراوه له شێخ ابن
باز (رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ده‌رزی له
ده‌مار (وَرید) و (عضلة), جیاوازی بۆ رِۆژووان چییه؟
له وه‌ڵامدا ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه‌ی په‌سه‌نده رِۆژوو ناشكێنن، ته‌نها
ئه‌وه‌ی رِۆژوو ده‌شكێنێت ده‌رزی (مُغـذي)یه.
برِوانه:
فتاوى رمضان: (2 / 485) .
پ11/ پرسیار كراوه له شێخ ابن
باز (رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌رباره‌ی حوكمی هه‌ڵگرتنی ده‌رمان له
كۆمه‌وه (الـحقنة الشرجية) بۆ رِۆژووان له كاتی پێویستیشدا؟
له وه‌ڵامدا ده‌فه‌رمووێت: له وه‌ڵامی په‌سه‌ندكراوی زانایاندا بۆ
نه‌خۆش ئه‌گه‌ر پیویستی پێی هه‌بوو دروسته ئه‌مه هه‌ڵبژارده‌ی شێخی
ئیسلام (ابن
تيمية)یه (رِه‌حمه‌تی
خوای لێ بێت) هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی زۆر له زانایان، چونكه وه‌كو
خواردن و خواردنه‌وه نییه . برِوانه:
فتاوى رمضان: (2 / 485) .
پ12/ پرسیار كراوه له شێخ محمد
بن صالح العثمين (رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌رباره‌ی قه‌تره‌ی
چاو و لووت هه‌روه‌ها چاورِه‌شتن و قه‌تره‌كردنه گوێ ئایا ئه‌مانه
رِۆژوو ده‌شكێنن؟
له وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت: قه‌تره‌ی لووت ئه‌گه‌ر بگاته گه‌روو یان
قورگ ئه‌وا رِۆژوو ده‌شكێنێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له
فه‌رمووده‌ی (لقيط)ی
كورِی (صبرة)دا
ده‌فه‌رموێت:
((بالِغْ في الاستنشاق إلاَّ أنْ تكونَ صائماً)). صحيح
أبـي داود رقم: (142) و (144) .
كه‌وابوو بۆ رِۆژووان دروست نییه قه‌تره بكاته لووتی ئه‌گه‌ر
بگاته گه‌روو یان قورِگی، وه ئه‌گه‌ر نه‌گاته قورِگی یان گه‌رووی
ئه‌وه رِۆژوو ناشكێنێت.
به‌ڵام قه‌تره‌ی چاو و چاورِه‌شتن و قه‌تره‌ی گوێ ئه‌وا رِۆژوو
ناشكێنن، چونكه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نه‌هاتووه به تایبه‌ت و هیچ
ده‌قێكیش نه‌هاتووه بیانگرێته‌وه, هه‌روه‌ها چاو ده‌رگا و كونێك
نییه بۆ خواردن و خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها گوێچكه‌ش.
زانایان ووتویانه: ئه‌گه‌ر مرۆڤـ هه‌ردوو پێی به‌شتێك چه‌ور بكات تامی
ئه‌و شته‌ش له قورِگی دا هه‌ست پێ بكات رِۆژووه‌كه‌ی ناشكێت، چونكه
ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی خواردن نییه، كه‌وابوو ئه‌گه‌ر كل بكاته
چاووی یان قه‌تره بكاته چاووی یان گوێی رِۆژووه‌كه‌ی ناشكێت ئه‌گه‌ر
له قورِگیدا هه‌ست به‌تامی نه‌كات .
هه‌روه‌ها خۆی چه‌وركات به رِۆنێك بۆ چاره‌سه‌ری یان بۆ مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ریش نه‌بێت هیچ زیانێكی نییه، یان ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌ی كورت
بێت ئه‌توانێت (به‌خاخ) به‌كاربهێنێت بۆ ئاسانكردنی هه‌ناسه‌ی ئه‌وه
رِۆژوو ناشكێنێت، چونكه ناگاته گه‌رووی، وه خواردن و خواردنه‌وه‌ش
نییه، والله أعلم. برِوانه:
فتاوى رمضان: (2 / 511) .
پ13/ پرسیار كرا له شێخ صالح
الفوزان ئایا بۆ رِۆژووان دروسته (معجون)ی ددان به‌كاربهێنێت
له رِۆژه‌كانی رِه‌مه‌زاندا؟
له وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت: به‌ڵێ بۆ رِۆژووان دروسته به‌كاری بهێنێت
له گه‌ڵ ئاگاداریدا كه هه‌ندێك له‌و گیراوه‌یه بچێته ناو
قورِگىیهوه، سوننه‌ته دانه‌كانی پاك بكاته‌وه به سیواك و شتی تر
جگه له سیواك، به شتانێك نه‌گاته قورِگی، هه‌روه‌ها دروسته ئاو
هه‌ڵدات به ده‌میدا بۆ ده‌ست نوێژ به‌مه‌رجێك زیاده رِه‌ووی نه‌كات
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته ژووره‌وه. برِوانه:
فتاوى رمضان: (2 /
496) .
پ14/ پرسیار كراوه له شێخ محمد بن صالح
العثمين (رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌رباره‌ی غوسڵی
له‌شگرانی دوای ده‌ركه‌وتنی فه‌جر بۆ رِۆژووان ؟
له وه‌ڵامدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌ڵێین دروسته و رِۆژووه‌كه‌شی ته‌واوه،
چونكه هیچ گوناهی تێدا نییه كه‌سی رِۆژووان ده‌ست به رِۆژووگرتن
بكات له كاتێكدا له‌شی گران بێت با فه‌جریش ده‌ركه‌وێت، به‌ڵێ هیچی
له‌سه‌ر نییه و پاشان خۆى ده‌شوات، بۆ له‌شگرانی پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) فه‌جری به‌سه‌ردا ده‌هات له كاتێكدا له‌شی گرانبوو
له خێزانه‌كانی ئه‌نجا خوسڵی ده‌كرد و رِۆژووه‌كه‌شی به‌سه‌ر ده‌برد.
ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كردوویه‌تی گومانی تێدا
نییه دروسته بۆ ئێمه‌ش، چونكه رِابه‌ر و سه‌رمه‌شقی ئێمه‌یه، هه‌ر
شتێك ئه‌و بیكات موسڵمانان شوێنكه‌وته‌ی ئه‌ون له‌و شته‌دا مه‌گه‌ر
به‌ڵگه تایبه‌تی بكات به پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم) .
برِوانه :فتاوى
رمضان : (2 / 547) ..
پ15/ ئایا رِۆژووی شه‌ش رِۆژی
مانگی شه‌وال پێویسته رِاسته‌وخۆ دوای رِۆژی چه‌ژنی رِه‌مه‌زان بگیرێت
یان ده‌توانرێت چه‌ند رِۆژێك دوای جه‌ژن ئه‌نجام بدرێت به‌یه‌كه‌وه
واته یه‌ك له‌دوای یه‌ك؟
وه‌ڵام / واجب نییه رِاسته‌وخۆ دوای رِۆژی جه‌ژن ئه‌نجام بدرێت،
به‌ڵكو دروسته دوای جه‌ژن به رِۆژێك یان چه‌ند رِۆژێك له‌سه‌ر یه‌ك
(مُتتالـی) یان به له یه‌ك جیا (متفرق) له مانگی (شه‌وال)دا بگرێت
چۆن بۆی رِێككه‌وت، مه‌سه‌له‌كه فراوانه، ئه‌نجا حوكمی سوننه‌ته
واجب نییه. برِوانه :
: فتاوى رمضان : (2 / 693) .
والسلام عليكم ورحمةُ الله وبركاته ...
|