بڵاو کردنەوەی سڵاو
پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) دەفەرموێت :
لاَ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا, وَلاَ تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا, أَوَ لاَ أَدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوْهُ تَحَابَبْتُمْ, أَفْشُوا السَّلاَمَ بَيْنَكُمْ
(١)

واتە: ناچنە بەھەشتەوە تا وەکوو باوەڕ نەھێنن، ھەروەھا باوەڕیش ناھێنن تا وەکوو یەکترتان خۆش نەوێت، ئایە ئاگادارتان نەکەمەوە لە شتێک، ئەگەر ئەنجامی بدەن، خۆشەویستی لە نێوانتاندا درووست دەبێت، ئەوە سڵاو لە یەکتر بکەن و بەناو یەکتردا بڵاوی بکەنەوە.
سێ شت ھەن لە ھەر کەسێکدا کۆ ببنەوە ئەوە ئیمان و باوەڕی تێدا کۆبۆتەوە:
١- داد پەروەری و ئینصاف لە دەرووندا
٢- سڵاو کردن لە ھەموو خەڵکی
٣- بەخشین لە کاتی ھەژاری
(٢)
(١)
مسلم ١ / ٧٤ وغيره {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
(٢)
البخاري مع الفتح ١ / ٨٢ عن عمار رضي الله عنه موقوفا معلقا .
لە عبدالله ی کوڕی عومەرەوە (
ڕەزای خودایان لێبێت
): کە پیاوێک پرسیاری کرد لە پێغەمبەری خودا (
صلی الله علیە وسلم
) پێی فەرموو: چ ڕەوشت و ڕەفتارێک لە ئیسلامدا باشترین و خێرترینە، لە وەڵامدا فەرمووی:
(تُطْعِمُ الطَّعَامَ, وَتَقْرَأُ السَّلاَمَ عَلَى مَنْ عَرَفْتَ وَمَنْ لَمْ تَعْرِفْ)
(١)

واتە: خواردن ببەخشە و سڵاو بکە لەوەی، کە دەیناسیت و لەوەش کە نایناسیت.
(١)
البخاري مع الفتح ١ / ٥٥ ومسلم ١ / ٦٥ .