چوارەم: سوننەتەکانی دەست نوێژ و ئەوەی لەدەست نوێژدا دروستە وئەوانەش کە دروست نین
بەروار: 2020/07/10سەردارن: 1734نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: سوننەت وئادەبەکانی دەست نوێژ 
1- بسم اللە کردن
جمهوری زانایان "بسم اللە" کردن لەسەرەتایی دەست نوێژەوە بەسوننەت دەزانن وەک: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان ، وڕیوایەتێکیش لەم بارەیەوە لەئەحمەدەوە هەیە.

2- سیواک کردن
لەکاتی دەست نوێژ گرتندا سیواک کردن سوننەتە(۱).

3- شوشتنی دەستەکان سێ جار 
سوننەتە بۆ کەسێک کەلەخەو هەڵنەساوە لەسەرەتایی دەست نوێژەوە دەستەکانی تاوەکو مەچەک سێ جار بشۆرێت ، هەریەک لە: ابن المنذر ، والنووي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

4- موبالەغە وزێدەڕۆی کردن لەئاو لەدەم ولوت وەرداندا:
سوونەتە موبالەغە وزێدەڕۆی بکرێت لەئاو لەدەم ولوت وەرداندا(۲) ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فقهیەکە. بەڵام کە بە ڕۆژوو بو موبالەغەى تێدا ناکات .

5- "الٳستنثار" کردن
ــ  حوکمی "الٳستنثار" کردن
"الٳستنثار" کردن سوننەتە لەکاتی دەست نوێژدا ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فقهیەکە.

ــ چۆنیەتی "الٳستنثار" کردن
"الٳستنثار" کردن بەوە دەبێت لەدوای ئاو لەلوت وەردان بەدەستی چەپ ئەو پیساییانەی نێو لوت دەربهێندرێت ، 
ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فقهیەکە.

6- دەست خستنە نێو ڕیش
دەست خستنە نێو ڕیشی پڕ(۳) سوننەتە ، ئەمەش لەلای جمهوری زانایان لە: حەنەفی ـ لەبۆچوونی دروستیاندا ـ ، وەهەروەها لەلای شافعیەکان ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان ، وبۆچوونی زۆربەی زانایانە.

7- دەست خستنە نێوان پەنجەکانی دەست وپێ:
گەر ئاو نەگەشتە نێوان پەنجەکانی دەست وپێ وبەجگە لە دەست خستن نەبێت ، ئەوا واجبە دەست بخرێتە نێوان پەنجەکانی دەست وپێ ، بەڵام گەر بەبێ دەست خستن ئاو دەگەشت ئەوا سوننەتە، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان .

ــ چۆنیەتی دەست خستنە نێوان پەنجەکانی دەست :
دەست خستنە نێوان پەنجەکانی دەست بەوە دەبێت پەنجەی دەستەکان تێکەڵی یەک بکرێن ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

ــ چۆنیەتی دەست خستنە نێوان پەنجەکانی پێ :
دەست خستنە نێوان پەنجەکانی پێ بەوە دەبێت : پەنجە توتە(٤) بخرێتە نێوان پەنجەکانی پێ ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فقهیەکە.

8- جوڵاندنی ئەنگوستیلە وهاوشێوەکانی:
لەکاتی دڵنیابوون لەگەشتنی ئاو بەبنی ئەنگوستیلە سوننەتە بجوڵێندرێت ، گەرنا ـ واتە: لەکاتی دڵنیا نەبوون لەگەشتنی ئاو بەبنی ئەنگوستیلە ـ واجبە دابکەندرێت یاخود بجوڵێندرێت ؛ ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

9- سێ جار شوشتن:
بەگشتی سوننەتە سێ جار ئەندامەکانی دەست نوێژ بشۆردرێن ، هەریەک لە: الطحاوي ، وابن عبدالبر ، وابن رشد ، والنووي ، العیني کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

ــ حوکمی زیاد لەسێ جار شوشتن
زیاد لەسێ جار شوشتن(5) لەدەست نوێژدا مەکروهە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فقهیەکە(6).

10- لەلای ڕاستەوە دەست پێ کردن:
سوننەتە لەکاتی دەست نوێژ گرتندا لەلای ڕاستەوە دەست پێ بکرێت(7) ، هەریەک لە: ابن عبدالبر ، وٲبوالوليد الباجي ، وابن العربي ، وابن قدامة ، والنووي ، والعيني کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

11- "الدلك"(8)کردن
"الدلك" کردن ، واتە: دەست هێنان بەئەندامەکانی دەست نوێژدا ئەوانەی کەواجبن بشۆردرێن(9) ئەم کارەش سوننەتە ، وە بۆچوونی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان (10)، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان 

12- دەست کردن بەشوشتن لەپێشەوەی ئەندامەکانی دەست نوێژەوە:
سوننەتە لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا لەپێشەوەی ئەندامەکانەوە(11) دەست پێ بکرێت ، ئەوەش بۆچوونی جمهوری زانیایە لە: حەنەفی ، ومالکی (12) ، شافعیەکان.

13-دوعا وپاڕانەوە لەدوای دەست نوێژ شوشتنەوە:
سوننەتە لەدوای دەست نوێژ شوشتنەوە بوترێت: " أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوُلُهُ "

14- کردنی دوو ڕکات نوێژ لەدوای دەست نوێژ شوشتنەوە:
سوننەتە بۆ ئەو کەسەی کەدەست نوێژی شوشتووە دوو ڕکات نوێژ بکات ، ئەوەش بۆچوونی جمهوری زانایایە لە: حەنەفی ، ، شافعی ، وحەنبەلیەکان.

دووەم: ئەو شتانەی کە لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا دروستن
1- قسەکردن لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا:
لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا قسەکردن حەرام نی یە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فقهیەکە(13).

2- داوای یارمەتی کردن لەکەسانی تر لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا:
دروستە بۆ ئەوکەسەی کەدەست نوێژ دەگرێت داوای یارمەتی لەکەسانی تر بکات ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فقهیەکە.

3- سڕینەوەی ئەندامە شۆردراوەکانی دەست نوێژ:
دروسته سڕینەوەی ئەندامە شۆردراوەکانی دەست نوێژ ئەوانەی کەئاویان پێوەیە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فقهیەکە.

سێیەم: ئەوشتانەی کەلەکاتی دەست نوێژ شوشتندا دروست نین:
1- پاڕانەوە لەکاتی شوشتنی ئەندامێک لەئەندامەکانی دەست نوێژدا:
 دروست نی یە مرۆڤ بپاڕێتەوە لەکاتی شوشتنی ئەندامێک لەئەندامەکانی دەست نوێژدا ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ،  وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان ، وە هەریەک لە: ابن القیم ، والصنعاني ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

2- مەسح کردنی مل:
دروست نی یە لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا(14) مەسحی مل بکرێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانیایە لە: مالکی  ، شافعی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای حەنەفیەکان.

3- شوشتنی "الغرة والتحجيل"
ــ مانای "الغرة والتحجيل":
"الغرة": ئەسڵی "الغرة" خاڵێکی سپی یە لەنێو چەوانی ئەسپدا ، دواتر بۆ جوانی ، وناو وناوبانگی باش بەکار هێندراوە ، وە لێرەدا مەبەست لێی ئەو نور وڕوناکیەیە کەلەدەم وچاوی ئومەتی پێغەمبەر موحەممەددایە صلی الله علیە وسلم .
و"التحجيل": سپایییەکە کە لە پێی ئەسپدایە ، وئەسڵەکەی لە" الحجل " ـەوە هاتووە ، کەبریتی یە خڕخاڵ ، وەلێرەدا مەبەست لێی ئەو نور وڕوناکیەیە کەلەپێی ئومەتی پێغەمبەر موحەممەددایە صلی الله علیە وسلم .

جا مەبەست لەزیاد کردنی "الغرة والتحجيل" ئەوەیە: زیاد لەو جێگایانە بشۆردرێت کەفەرزن ، بۆنموونە کاتێ پێیەکان دەشۆردرێت تاوەکو ئەژنۆ بشۆردرێت .

ــ حوکمی زیاد کردنی "الغرة والتحجيل" :
دروست نی یە زیاد کردنی "الغرة والتحجيل" واتە: دروست نی یە زیاد لەو جێگایانە بشۆردرێت کەفەرزن ، ئەوەش مەزهەبی مالیەکانە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وهەریەک لە: ابن تيمية ، وابن القیم ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.


(۱) پێشتر ولەبابەتی " سوننەتەکانی فیتڕەتدا " باسمان لێوە کرد.

(۲)موبالەغە وزێدەڕۆی لەئاو لەدەم وەرداندا بەوە دەبێت: بەتوندی غەڕ غەڕە بەئاو بکرێت لەنێو دەم دا ،و موبالەغە وزێدەڕۆی لەئاو لەلوت وەردان بەوە دەبێت : ئاو بگەیەندرێن بنەوەی کونی لوت.

(۳) ئەمەش بەوە دەبێت: ئاو بخرێتە نێو ڕیشەوە ، وبەپەنجە ئاو بگەیەندرێتە پێستی ڕیش.

(٤) ابن عثیمین دەڵێت: ( ئەو قسەیەیی کەدەڵێت : سوونەتە جێی تێبینی یە ؛ چونکە ئەو کارە لەپێغەمبەرەوە صلی الله علیە وسلم نەهاتووە، بەڵکو هەندێ لەزانایان پێیان چاکە ، بۆیە وەک سوننەت دەستی پێ ناگیردرێت). [ الشرح الممتع: ۱ / ۱۷٥].

(5) النووي دەڵێت: (مەبەست لەسێ جار : ئەوەیە کەهەموو ئەندامەکانی گرتبێتەوە).[ شرح النووي علی صحیح مسلم : ۳ / ۱۰۹].
ویەکێکە لەو شتانەی کەباش وایە ئەو کەسەی کەدەست نوێژ دەگرێت ڕەچاوی بکات ئەوەیە: ئاو زۆر بەکار نەهێنێت .
ئیمامی النووي کۆدەنگی نەقڵ کردووە لەبارەی باش نەبوونی زیادەڕۆیی کردن لەسەرف کردنی ئاودا.

(6) لە ("حاشیة ابن العابدين"دا : ۱ / ۱۳۳ )هاتووه : گەر پێی وابێت سوونەتە ئەوا زیادەڕۆیی وستەمی کردووە ؛ لەبەر ئەوەی باوەڕی بەسوننەت بوونی شتێکە لەکاتێکدا سوننەت نی یە.

(7) بەڵام گەر کەسێک لای چەپی پێش لای ڕاست خست ئەوا دەست نوێژەکەی دروستە ، ودوو بارە کردنەوەی لەسەر نی یە ، هەریەک لە: ابن المنذر ، وابن عبدالبر ، وابن تیمیة کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

(8) الدلك: بریتی یە لەوەی دەست بهێندرێت بەئەندامەکانی دەست نوێژدا.

(9) بەڵام گەر گەشتنی ئاو بەو ئەندامانەی کەواجبن بشۆردرێن لەسەر "الدلك" کردن وەستابوو ئەوا واجب دەبێت.

(10) بەڵام حەنبەلیەکان تایبەتیان کردووە بەو ئەندامانەوە کەئاو بەچاکی بەری ناکەوێت.

(11) بەنیسبەت دەستەکانەوە: لەلێواری پەنجەکانەوە دەست پێ دەکرێت ، ولەسەردا لەبنی پێشەوەی سەرەوە دەست پێ دەکرێت ، ولەپێیەکاندا لەپەنجەکانەوە دەست پێ دەکرێت.

(12) وەهەندێکیان بەچاک وباشی دەزانن ، وهەندێکی تریان بەسوننەتی دەزانن .

(13) بەڵام مالکیەکان زۆر قسە کردن لەکاتی دەست نوێژ شوشتندا بەباش نازانن.
وە النووي دەڵێت: ( القاضي عياض لەشەرحی موسلم دا نەقڵی کردووە: زانایان قسە کردنیان  پێ باش نەبووە لەکاتی دەست نوێژ شوشتن وخۆشوشتندا ، جا ئەوەی کەگێڕاویەتیەوە بەوە لێک دەدرێتەوە نەکردنی باشترە  ،گەرنا ڕێگریەک لەو بارەیەوە سابت بووە ، بۆیە پێی ناوترێت مەکروه تەنها بەو مانایە نەبێت کەنەکردرنی باشترە).[ المجموع : ۱ / ٤٦٦].

(14) هەندێکیان بەمەکڕوهی دەزانن ، وەهەندێکی تریان بەبیدعەی دەزانن .