دووەم : مەرجەکانی دەست نوێژ (شروط الوضوء)
بەروار: 2020/07/08سەردارن: 1319نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: موسوڵمان بوون:
مەرجە ئەو کەسەی کەدەست نوێژ دەگرێت موسوڵمان بێت ، ودروست نی یە بۆ کەسی کافر ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، حەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای حەنەفیەکان.

دووەم: عاقڵ بوون:
مەرجە ئەو کەسەی کەدەست نوێژ دەگرێت عاقڵ بێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکه.

سێیەم: نیەت:
نیەت مەرجە لە دەست نوێژ گرتندا ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، حەنبەلیەکان ، ومەزهەبی زاهیریەکانیشە .

چوارەم: دەنگ بەرز کردنەوە بەدەست نوێژ:
جێگای نیەت دڵە ، ودروست نی یە دەربڕینی بە زمان ، ئەوەش مەزهەبی: مالکیەکانە ، وبۆچوونێکە لای حەنەفیەکان ، ولەئەحمەدەوە گێڕدراوەتەوە ، وابن تيمية ، وابن القيم هەڵیان بژاردووە ، وە هەریەک لە: ابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

پێنجەم: کۆتایی هاتنی ئەوەی کەپێچەوانەی دەست نوێژه وەک حەیز ونیفاس:
کۆتایی هاتنی ئەوەی کەپێچەوانەی دەست نوێژه وەک حەیز ونیفاس مەرجە لەواجب بوونی دەست نوێژ ودروستی دا ،واتە: تاوەکو حەیز ونیفاس تەواو نەبووبێتن دەست نوێژ دروست نابێت هەر چەند بگیردرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکه.

شەشەم: لابردنی ئەو شتانەی کەدەبنە ڕێگر لەگەیشتنی ئاو بەئەندامەکانی دەست نوێژ:
واجبە هەموو ئەو شتانە لاببرێن کەدەبنە ڕێگر لەگەیشتنی ئاو بەئەندامەکانی دەست نوێژ(۲)، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکه.

لە نموونەی ئەمە: سبوخ ، وهەویر ، وقوڕ ، ونینۆکی سەناعی ، ومادە جوانکاریەکان کەقەبارەیان هەیە وڕێگری دەگەن لەگەیشتنی ئاو بەپێست ، جا یەکێک لەوانە: ئەو بۆیە و دڕناخەیە کەلەلایەن ئافرەتانەوە دەدرێت لەنینۆک .

حەوتەم: هاتنی کات بەنیسبەت ئەو کەسەی کەتوشی بێ دەست نوێژی بەردەوام بووە:
مەرج نی یە بۆ دروستێتی دەست نوێژ کاتی نوێژ هاتبێت بەنیسبەت ئەو کەسەی کەتوشی بێ دەست نوێژی بەردەوام بووە (وەک ئەو کەسەی کەتووشی میزە چروکێ بووبێت ، یاخود لێ بوونەوەی با ، وەهەروەها وەک ئەو نەخۆشەی کەقەستەرەی لەبۆری میزدا بۆ دانراوە ودەیکاتە نێو کیسەوە.) ، وەهەروەها مەرج نی یە بۆ هەموو نوێژێک دەست نوێژ بگرێت  ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان ، وزاهیریەکان ، وبۆچوونی هەندێ لەسەلەفە ، والشوکاني ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

هەشتەم: دەست نوێژەکە بەئاوێکی پاک بێت:
لەدەست نوێژ گرتندا مەرجە ئاوی دەست نوێژەکە بەئاوێکی پاک بێت ، وبەجگە لەوە ـ ئاوی پاک ـ دروست نی یە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وئەوە مەزهەبی زاهیریەکانیشە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، وبۆچوونی ئەبو یوسفە ، والطحاوي هەڵی بژاردووە.

 ــ ئایا مەرجە دەست نوێژ بەئاوێکی حەڵاڵ بگیردرێت؟
مەرج نی یە دەست نوێژ بەئاوێکی حەڵاڵ بگیردرێت ، بەڵکو دروستە بەئاوی دزراو یاخود داگیر کراو ، بەڵام کەسەکە تاوان بار دەبێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان.