وَلَٰكِنَّا أَنشَأْنَا قُرُونًا فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ ۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيًا فِي أَهْلِ مَدْيَنَ تَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ
[وَلَكِنَّا أَنْشَأْنَا قُرُونًا] وه له پاش ئه‌وه‌ش چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی ترمان دروست كرد [فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ] وه ئه‌و ئوممه‌تانه سه‌رده‌م و ته‌مه‌نیان درێژه‌ی كێشا وه شه‌ریعه‌تیان لێ جیاواز بوو، وه له بیر‌و یادیان چوو كه له كتێبی ئه‌وانیشدا باسی پێغه‌مبه‌ری خوا هاتووه - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام له یادو بیریان كرد‌و وه‌فایان نه‌كرد به‌رامبه‌ری [وَمَا كُنْتَ ثَاوِيًا فِي أَهْلِ مَدْيَنَ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ جێگیر‌و نیشته‌جێ نه‌بووی له‌لای خه‌ڵكی (مه‌دیه‌ن) هه‌روه‌كو چۆن موسى - صلی الله علیه وسلم - له‌وێ بووه [تَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا] كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنیته‌وه [وَلَكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (٤٥)] به‌ڵكو ئێمه تۆمان ناردووه بۆ لای خه‌ڵكی مه‌ككه وه ئه‌م هه‌واڵانه‌ش له ڕێی وه‌حیه‌وه به تۆمان ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌رنا تۆ له‌وێ نه‌بوویته.
سورة القَصَص ٤٥
تەفسیری هەموو سورەتەکان