|
|
|
|
|
 |
نابێ خۆ به بێ برِوایان بچوێندرێ |
 |
|
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[فَاسْتَقِيمَا
وَلا تَتَّبِعَانِ سَبِيلَ الَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ].يونس:89
ئه‌م ئایه‌ته ئارِاسته‌ی حه‌زره‌تی مو‌سا و هارون u كراوه، واته:
به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خواناسى و چاكه‌كارى و شوێن رِێچكه‌ی نه‌زانان
مه‌كه‌ون.
ده‌فه‌رمـوێ:
[وَمَنْ
يُشَاقِقْ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى
وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى
وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيراً]
النساء: 115
واته: هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی له فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بكات، دوای
به‌دیار كه‌وتنی رِێگای رِاست، غه‌یری رِێگای برِواداران بگرێته به‌ر،
ئه‌وا وازی لێ دێنین و ئاگری دۆزه‌خی توش ده‌كه‌ین و، توشی خراپترین
چاره‌نوسی ده‌كه‌ین.
هه‌روا ده‌فـه‌رمـوێ:
[وَلَنْ
تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ
مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنْ
اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنْ الْعِلْمِ مَا
لَكَ مِنْ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلا نَصِيرٍ]
البقرة:120
واته: جوله‌كه و گاوره‌كان لێت رِازی نابن تاكو شوێن ئایینی ئه‌وان
نه‌كه‌وی! بڵێ به رِاستی رِێگای رِاستی خوا هه‌ر ئه‌مه رِێگای
رِاسته كه ئیسلامه، گه‌ر شوێن ئاره‌زوه‌كانیان بكه‌وێ پاش ئه‌وه‌ی
كه (سروش)ت بۆ هات ئه‌وا خوای گه‌وره دۆست و یاریده ده‌رت نى
یه.
هه‌روا ده‌فه‌رموێ::[
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا
انظُرْنَا وَاسْمَعُوا وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ]البقرة:104
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رِتان هێناوه مه‌ڵێن (راعنا)،(1) چونكه
به عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر چی مانای رِه‌چاو كردن و موراعاته، به‌ڵام به
زمانی جوله‌كه (جنێوه). له جیاتی ئه‌م وشه‌یه بڵێن (انظُرْنَا) به
مانای چاوت له ئێمه بێ، بۆ كافرانیش ئازار و عه‌زابی به ئێش هه‌یه.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم فه‌رمویه‌تی:
((من تشبه بقومٍ فهو منهم)).
حديث صحيح رواه أبو داود
واته: هه‌ر كه‌سێك خۆی به قه‌ومێك بچوێنێ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه
له‌وانه.
ئه‌بو واقیدی له‌يثي
رضي الله عنه گوتی: (له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا پێش خه‌یبه‌ر
ده‌رچوین، ئێمه نه‌و مسوڵمان بوین، موشریكه‌كان دره‌ختێكیان هه‌بو له
ده‌وره‌ی ده‌مانه‌وه و چه‌كه‌كانیان پێوه هه‌ڵ ده‌واسی، كه پێیان
ده‌گوت: (ذات
أنواط).. گوتمان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، (ذات
أنواط)ێكمان
بۆ دابنێ، وه‌ك كه ئه‌وان (ذات
أنواط)یان هه‌یه، پێغه‌مبه‌ریش
صلى الله عليه وسلم پێی
فه‌رموین: ((الله
أكبر! وه‌ك كه به‌نی ئیسرائیلى
یه‌كان گوتیان
خوایه‌كمان بۆ دابنێ وه‌ك كه ئه‌وان خوایه‌كیان هه‌یه، ئه‌وه ئێوه
رِێبازی پێش خۆتان ده‌گرنه به‌ر!)). فه‌رموده‌یه‌كی (صحيح)ه
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم فه‌رمویه‌تی:((لتتبعن
سنن من قبلكم شبراً بشبرٍ وذراعاً بذراعٍ حتى لو أن أحدكم دخل جحر ضب
لدخلتموه؟ وحتى لو أن أحدهم جامع أمرأته بالطريق لفعلتموه)).
رواه الحافظ العراقي
واته: لێره‌و به‌دوا شوێن رێبازی قه‌ومی پێش خۆتان ده‌كه‌ون، بست به
بست و گه‌ز به گه‌ز، ته‌نانه‌ت گه‌ر یه‌كێكیان بچێته ناو كونی
سه‌رمازه‌ڵه‌وه، ئێوه‌ش ده‌چنه ناوی.(2) ته‌نانه‌ت گه‌ر یه‌كێكیان له
رێگادا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت ببێ، ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌وان ده‌یكه‌ن.(3)
==========================
(1) قه‌تاده و غه‌یری ئه‌و گوتویه‌تی: جوله‌كه‌كان
به گاڵته جارِى یه‌وه ده‌یان گوت (راعنا)، جا خوای گه‌وره رازی
نه‌بو برِواداران وه‌ك ئه‌وان ئه‌و قسه‌یه بكه‌ن.
ئیمام ئیبن ته‌یمیه قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته هه‌یه،
گوتویه‌تی: هه‌مو ئه‌مانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌م وشه‌یه له
مسوڵمانان قه‌ده‌غه كراوه، چونكه جوله‌كه ئه‌و كاته ئه‌و قسه‌یان
ده‌كرد، هه‌رچه‌نده لاى جوله‌كه ئه‌م قسه‌یه شتێكی ناشیرینه و، لای
مسوڵمانان ناشیرین نى یه، به‌ڵام خۆ چواندنیان له‌مه‌دا خۆ چواندنه
به بێ برِوایان، خۆ چواندنه به رِێگایان بۆ گه‌یشتن به
مه‌به‌سته‌كانیان..
(اقتضا‌ء الصراط المستقيم)
(2) خۆ چواندن به
بێگانه كه‌سایه‌تی ون ده‌كات، كیانی ئوممه‌ت ناهێڵێ، كه ئه‌ویش
به‌ڵگه‌ی لاوازى یه‌تى یه، چونكه لاواز لاسای به‌هێز ده‌كاته‌وه،
لاساكردنه‌وه‌ی بێ برِوایان له جل و به‌رگ و داب و نه‌ریتیان سه‌ر
ده‌كێشێ بۆ لاساكردنه‌وه‌یان له بیروباوه‌رِ و بیرۆچكه‌كانیاندا.
بۆیه ئیمام ئیبن ته‌یمیه گوتویه‌تی: ((ئه‌م فه‌رموده‌یه له
كه‌مترین حاڵه‌ته‌كانی حه‌رام كردنی خۆ چواندن به
بێبرِوایان
ده‌خوازێ، ئه‌گه‌ر چی (ظاهر)ه‌كه‌ی به
بێ
برِوا دانانی خۆ چوێنه‌ره به‌وان، وه‌ك
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَمَنْ
يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ]
واته: هه‌ر
كه‌سێك له ئێوه دۆستایه‌تیان بكات ئه‌وه له‌وانه. ئه‌مه‌ش
به‌رامبه‌ری وته‌ی ئیبن عومه‌ره كه ده ڵێ: (هه‌ر كه‌سێك له خاكی
موشریكان بنیات
بنێ و نه‌ورۆز و میهره‌جانیان بكات و خۆی پێیان بچوێنێ
هه‌تا وه‌كو ده‌مرێ، رِۆژی قیامه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وان حه‌شر ده‌كرێ)
ئه‌مه‌ش خۆ چواندنی ره‌ها هه‌ڵ ده‌گرێ!))
ئه‌م فه‌رموده‌یه لاسایی كردنه‌وه‌ی بێگانه له پیشه‌سازى یان و
زانسته به سوده‌كانیان ناگرێته‌وه، چونكه حیكمه‌ت شتێكی بزر بوی
برِواداره.
ئه‌رێ ئافره‌ته مسوڵمانه‌كان! ئه‌مرِۆكه له‌و فه‌رموده‌یه له
كوێن؟! به داخه‌وه ئه‌و ئافره‌تانه له زۆر نه‌ریت و جل و به‌رگ و
خۆ جوان كردن و نینۆك درێژ كردن خۆ به ئافره‌ته بێگانه‌كان ده‌چوێنن،
كه ئه‌و نینۆك درێژ كردنه وه‌ك نینۆكی ئاژه‌ڵه درِنده‌كانه، كه
زۆربه‌ی نه‌خشه‌سازی جوله‌كه‌ی جیهانى یه بۆ ماڵ به‌فیرِۆدان و
دابه‌زینی نرخی مرۆڤ و گاڵته پێ كردنی.
وێرِای ئه‌وه‌ی باس كرا له‌م لاسایی كردنه كوێرانه‌یه، هۆیه‌كیشه بۆ
به‌فیرِۆدانی سامانی گشتى و پاڵی ناوه به زۆر له ئافره‌تان، كه له
رِێى كاری خراپه‌وه ئه‌و مۆدێله پیس و خراپه‌یه ده‌سته‌به‌ر كردن.
جا وریا بن ئه‌ی پیاوان و ژنانی خاوه‌ن عه‌قڵ!
به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی راسپارده‌م بۆ ژن (هاوسه‌ر) ئه‌وه‌یه،
كه‌سایه‌تی خۆی به هێز بكات و وه‌ك مه‌یمون لاسایی نه‌كاته‌وه،
له‌سه‌رى یه‌تی خاوه‌ن ویستێكی به‌هێز بێت و ته‌وژمه‌كانی سه‌رده‌م و جل
و به‌رگی رِۆژ ئاوایی كاری تێ نه‌كات، جا چ له پۆشاكىدا، یان له كه‌ل
و په‌لی ماڵه‌وه‌ى دا، یان له نه‌ریتی دا، چونكه به‌ختیاری ژن و مێرد
به خۆشه‌ویستی نێوانیان و سۆز نواندنیان و لێك گه‌یشتنیانه، نه‌ك به
پۆشاكی زۆر و كه‌ل و په‌ل و شانازی كردن له‌به‌ر ده‌م میوان و
دراوسێكان.
بێ ئاگایی له‌م ئامۆژگاریانه چه‌نده بۆته هۆى سه‌ركێشی ناكۆكى و
دژایه‌تى و جیابونه‌وه له نێوان ژن و مێرددا، كه‌واته ئاگادار بن
ئاگادار!
به بۆنه‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاگادارى دانی خوای گه‌وره به خۆ
نه‌چواندن به بێ برِوایان، سه‌رنجی خوشكی برِوادار راده‌كێشم، كه قژ
له ئوتودان (كي الشعر) و ره‌نگ كردنی به ره‌نگی جیاجیا له‌سه‌ر
شێوه‌ی بێگانه، سه‌ره‌رِای حه‌رامىیه‌كه‌ی، ده‌بێته هۆی قژ
هه‌ڵوه‌رین به خێرایی.
دكتۆر عبد المنعم المفتی مامۆستا و سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشى یه
پێستى یه‌كان له كۆلیجی پزیشكی له زانكۆی قاهیره، له گۆڤاری (طبيبك
الخاص)، ساڵی
دوه‌م، ژماره 4ی نیسانی 1970، ل94، نه‌قلی كردوه و گوتویه‌تی:
((چه‌ند شێوازێكى چاككردنى قژ هه‌یه كه ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵوه‌رینی؛
به‌كارهێنانی ئوتو.. یان به‌كارهێنانى یه‌ك تاكه ده‌رمانی كیمیائی،
كه چه‌ند مادده‌یه‌كی گه‌رمی تێدایه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ..
ئه‌م ده‌رمانانه سروشتی م‌و لاواز ده‌كات، هه‌تا شێوه‌ی داواكراو
وه‌رده‌گرێ...)).
هه‌ندێكیش زیانی به‌ستنی قژ نازانن، جا چ به به‌كار هێنانی (رولو)
بێت، یان به‌هه‌ر رێگایه‌كی تر، هه‌روا راكێشان بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی
درێژ ماناكه‌ی راكێشانی واقیعه له‌سه‌ر ره‌گی قژه به‌ستراوه‌كه و
سنور دانانه بۆ چونی ئه‌و چه‌ندى یه خوێنه‌ی ده‌گاته قژ...
مانای ئه‌مه‌ش رودانی بێ هێزى یه له خانه‌كانی ره‌گی قژه
به‌ستراوه‌كه‌دا و، وه‌ستانی گه‌شه‌كردنیه‌تی.. پاشان پاڵنانی بۆ
قۆناغى رِاوه‌ستان.. پاشان سیس بون.
به بۆنه‌ی قسه كردن له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی حیجابی ئیسلامی، جێی داخمه
كه بڵێم زۆر له ئافره‌ته مسوڵمانه پارێزكاره‌كان(التقیات) نه‌زانن
به‌رامبه‌ر به‌م مه‌رجانه، ده‌بینین هه‌ندێكیان چاك سه‌ری داپۆشیوه،
هیچ مویه‌كی به‌دیاره‌وه نى یه، كه‌چی قاچه‌كانی به دیاره‌وه‌ن،
گومان وا ده‌به‌ن كه ته‌نها گۆره‌وی كافى یه بۆ داپۆشینی قاچ!! ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه، چونكه گۆره‌وی قه‌باره‌ی قاچ ده‌رده‌خات.
له‌و ئافره‌تانه هه‌ن جل و به‌رگێكی پۆشته له‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ته‌سكه و زۆر له به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی به دیار ده‌خات. هه‌یانه جل و
به‌رگی پان و فراوان له‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام ره‌نگاو ره‌نگه، ئه‌م
جۆره حیجابانه جائیز نى یه.
(3) ئه‌م ریوایه‌ته جگه له ((لو
أن أحدهم جامع أمرأته))،
فه‌رموده‌كه هه‌موی حاكم گێرِاویه‌ته‌وه و به (صحيح)ی داناوه و
ذهبـي
هاوده‌نگی (صحيح)ه‌كه‌یه. |
|