|
|
|
 |
لارِێیى غه‌ریزه‌ی خۆ ده‌رخستن(1) |
 |
|
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله
عليه وسلم فه‌رمویه‌تی:((أيما
أمرأةٍ إستعطرت ثم خرجت، فمرت على قومٍ ليجدوا ريحها فهي زانية، وكل
عينٍ زانية)).
رواه أحمد في المسند والنسائي حديث حسن
واته: هه‌ر ئافره‌تێك خۆی بۆن خۆش بكات(2) و پاشان بچێته ده‌ره‌وه و
به لای كۆمه‌ڵێك پیاودا برِوات بۆ ئه‌وه‌ی بۆنه‌كه‌ی سه‌رنجیان
رِابكێشێ، ئه‌وا وه‌ك زیناكه‌ر وایه،(3) هه‌مو چاوێك زینا ده‌كات.
==================================
(1) ئه‌م غه‌ریزه‌یه
پاڵ به خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه ده‌نێت خۆی ده‌ربخات، گه‌ر ئه‌مه بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره چاكه‌كان و ئاكاره باشه‌كان بێت، ئه‌وه كارێكی
دروست و شه‌رعى یه. له قورئانی پیرۆزدا له‌سه‌ر زمانی ئیبراهیم
پێغه‌مبه‌ر هاتوه كه دوعای كردوه:[رَبَّنَا
هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ
وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا!].
واته: ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان، ژن و مناڵانى وامان پێ ببه‌خشه، ببنه
مایه‌ى چاورِونیمان، بشمانكه پێشه‌وا بۆ خۆپارێزه‌كان.
كۆمه‌ڵێك له صوفى یه‌كان هه‌وڵی دژایه‌تی كردن و خه‌فه‌كردنى ئه‌م
غه‌ریزه‌یان داوه، ته‌نانه‌ت ابن عطاء الله السكندری گوتویه‌تی:
(أدفن وجودك في أرض الخمول! فما ينبت مما يدفن، لا يتم نتاجه)
واته: وجودی
خۆت له زه‌وی بێ هێزی بنێژه، هه‌ر شتێك نه‌نێژرێ سه‌وز نابێ و،
به‌رهه‌مه‌كه‌شی به‌ته‌واوى نایه‌ته به‌رهه‌م.. كه ئه‌مه‌ی ناو ناوه
(الحكم
العطائية).
ئه‌م جۆره گومرِا كردنه‌مان بینیوه؟! كه به‌م جۆره درۆ و لارِێ
بونه، دینى یان له‌سه‌ر مسوڵمانان مراند و بونه هۆی كزىو بێ هێزىو
دارِوخان، جا هه‌مو ئه‌وانه له كوێ و، وه‌سفی خوای گه‌وره بۆ
برِواداران له كوێ، كه ده‌فه‌رموێ:
[وَلِلَّهِ
الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ]،
[وَأَنْتُمْ
الأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ]
و، فه‌رموده‌ی
پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم
((أنا سيد ولد آدم ولا فخراً!)) ؟!
ئه‌وه‌ی جێی داخ و دڵ گرانى یه ئه‌وه‌یه، ئه‌م غه‌ریزه‌یه له‌لای
زۆر له ئافره‌تان به چه‌وتی پیاده ده‌كرێ، به شێوازی ناشیرین
هه‌وڵی خۆ به‌ده‌رخستنیان ده‌ده‌ن، كه رِازاوه‌یی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و
بۆن له خۆیان ده‌ده‌ن و عه‌وراتیان به‌ده‌ر ده‌خه‌ن، كه وروژاندنی
پیاوانی تێدایه.
ئافره‌تێك له یه‌كێك له سه‌یرانگاكان دا، كه پیاوێك له نزیكىیه‌وه
بوه، له لای پۆلیس سكاڵای كرد و گوتی: ئه‌وپیاوه
ئازارم ده‌دات، كاتێك پرسیاری له پیاوه‌كه كرد سه‌باره‌ت به‌مه،
ئه‌ویش گوتی پشتم تێكردوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای نه‌كه‌م، ئافره‌ته‌كه
گوتی: ئا ئه‌مه‌یه ئازارم ده‌دات، چونكه گرنگیم پێ نادات!
با ئه‌م جۆره ئافره‌تانه له خوا بترسن و پۆشاكی حیشمه‌ت بپۆشن، با
دور بكه‌ونه‌وه له هه‌ڵس و كه‌وت و كرداری وروژێنه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی
شه‌ره‌فی ئه‌وان و شه‌ره‌فی پیاوان پارێزراو بێت، ئه‌م هه‌ڵس و كه‌وت و
كرده‌وه وروژێنه‌رانه ته‌نها با بۆ مێرده‌كه‌ی بێت.. با ئافره‌ت
حه‌زی خۆ به‌ده‌رخستن له مه‌یدانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌چه‌ی چاك و
ئاماده‌كردنی به‌رزه پیاوان و به‌رزه دایكان به‌ده‌ر بخات، وه‌ك كه
له دوعای ئیبراهیم
عليه السلام هاتوه.
(2) مامۆستا مه‌ودودی
له كتێبه‌كه‌ی (الحجاب)دا له ژێر سه‌ردێری (فتنة
الطيب)
گوتویه‌تی:
بۆن خۆشی نێره‌رێكه له ده‌رونی خراپه‌وه ده‌چێته ناو نه‌فسێكی
خراپتر -مه‌به‌ستی گه‌ر ئافره‌تێك خۆی بۆن خۆش كردبێت و له رِێگا بێت-
ئه‌وه ناسكترین هۆیه‌كانی هه‌واڵ دان و په‌یامنێرایه‌تىیه، كه
سیستمی رِه‌وشتی گشتی (مه‌به‌ستی نائیسلامییه) به‌سوكی داده‌نێ،
به‌ڵام شه‌رم و شكۆی ئیسلامی هه‌ست ناسكى یه‌كه‌ی گه‌یشتۆته رِاده‌ی
ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌م هۆكاره ناسكه له هۆكاره‌كانی فریو دان
فه‌رامۆش ناكات، رِێگه به ئافره‌ت نادات به بۆن خۆشی به رِێگادا
برِوات، یان له كۆرِ و مه‌جلیس دابنیشێ، با خۆیشی دابپۆشێ و جوانى و
رِازاوه‌یی به‌ده‌ر نه‌خات، چونكه بۆنه‌كه‌ی له‌و شوێنه‌دا بڵاو
ده‌بێته‌وه و سۆز و عاتیفه ده‌جوڵێنێ.. (ص319)
به‌بۆنه‌ی قسه كردن له‌سه‌ر مه‌ترسی چونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت به بۆن
خۆشى، ئه‌م توێژینه‌وه بۆ دڵدانه‌وه و په‌ند وه‌رگرتن باس ده‌كه‌ین،
كه له كتێبی (الهلال) نساءٌ مفترسات، لاپه‌رِه 96-97 به كورتی
وه‌رگیراوه.
ئایا ده‌زانن نهێنی شاراوه له دوای كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند سه‌گێك له
ده‌وری دێڵه سه‌گێك كه ده‌یه‌وێ جوت ببێ چى یه؟ ئه‌م پرسیاركردنه
كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ئارادایه سه‌رنجى یه‌كێ له زانایانی
رِاكێشا.. ئه‌ویش ئه‌و گومانه باوه‌ی هه‌بو، كه دێڵه سه‌گ -له
وه‌رزی زاوزێدا- بۆنێكی
مێ یینه ده‌رده‌دات، كه له شوێنێكی دوره‌وه
نێرینه‌كان بۆ خۆی رِاده‌كێشێ، هیچ سه‌گێك ناتوانێت بیر له جینس
بكاته‌وه گه‌ر ئه‌م بۆنه سحرى یه نه‌یه‌ت، جا ئه‌و كاته
غه‌ریزه‌كه‌ی ده‌بزوێ و، به دوای ئه‌و دێڵه سه‌گه ده‌گه‌رِێ كه
بۆنه‌كه‌ی ده‌ركردوه.
یه‌كێ له زانایان ئه‌م رِاستى یه ده‌گێرِێته‌وه، كه سه‌رقاڵى
تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و مادده‌یه بوه، كه نێرینه‌ی سه‌گ هه‌ڵ ده‌نێ و
جنسی ده‌بزوێنێ؛ رِۆژێك كارخانه‌كه‌ی به‌جێ دێڵێ و به پێ ده‌چێته‌وه
بۆ ماڵ، كه‌مێك له‌و مادده‌یه به جله‌كانیه‌وه نوسابو، جا كۆمه‌ڵه
سه‌گێك به بێ ده‌نگى و هاربو(هه‌ڵچو) به‌دوای كه‌وتن، خه‌ڵكیش به‌مه
سه‌ریان سورِما و نه‌یانزانی هۆكه‌ی چى یه.
ئه‌و بۆنه كاتێك له دێڵه سه‌گ دێته ده‌ر، كه ئاره‌زوی جنسی
هه‌بێت. جا ئه‌م بۆنه وه‌ك پلیتی لێ گێرِانه‌وه‌ی نهێنی وایه، كه
هه‌وا هه‌ڵی ده‌گرێ و ده‌یگوازێته‌وه بۆ هه‌مو سه‌گه‌كانی ناوچه‌كه..
هیچ سه‌گێك ناتوانێت بیر له جنس بكاته‌وه، گه‌ر ئه‌و نامه
كیمیایى یه، یان سروشتى یه‌ی پێ نه‌گات!! كه لوت ده‌یگوازێته‌وه بۆ
ده‌ماری بۆن كردن و، له كۆده‌ماره‌كانه‌وه بۆ مێشك و، له مێشكه‌وه
بۆ لیكه رِژێنه‌كانی جنسی، جا گرِ ده‌گرێ و خاوه‌نه‌كه‌ی جنسی گرِ
ده‌گرێ و، سه‌گه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه و جه‌نگێكی ورد و خاش كه‌ر له سه‌ر
دێڵه سه‌گه‌كه رِو ده‌دات!! ئا به‌و شێوه‌یه له دواوه‌ی ئه‌م
بیرۆكه‌یه، دێڵه سه‌گه‌كه یاری خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
(3) مه‌ناوی له (فيض
القدير)دا
گوتویه‌تی: به واتای وه‌ك زیناكه‌ر وایه له گوناهدا، با جیاوازیشی
هه‌بێ، چونكه بكه‌ری هۆیه‌كه، وه‌ك بكه‌ری هۆكاره‌كه‌یه، (الطيبـي)
گوتویه‌تی: ئافره‌ت كه به بۆنخۆشى له ماڵه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت،
ئاره‌زوی پیاو ده‌وروژێنێت، وه‌ك مه‌یل دانی زینا كردن وایه.
(كل
عين زانية)
به واتای هه‌ر چاوێك ته‌ماشای ئافره‌تێكی بێگانه یان پیاوێكی
بێگانه‌ی كرد، به‌شێكی زینای به‌ر كه‌وتوه، چونكه چاو ئه‌مه
به‌شى یه‌تی له‌و زینایه. هه‌ندێ له مالیكىیه‌كان له‌م فه‌رموده‌دا
ئه‌وه‌یان وه‌رگرتوه، كه چێژ وه‌رگرتن به بۆن كردنی بۆن خۆشی
ئافره‌تی بێگانه حه‌رامه، چونكه خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر شتێك حه‌رام
بكات، ئه‌وا شه‌ریعه‌ت ئه‌و شته‌ش قه‌ده‌غه ده‌كات، كه نزیكه له‌و
بچێ، هه‌ندێ له سه‌له‌ف له‌مه‌دا زیاده‌رِۆیىیان كردوه، ته‌نانه‌ت
ئیبن عومه‌ر رِه‌زای خوای لێ بێ قه‌ده‌غه‌ی كردوه، گه‌ر ئافره‌تێك له
شوێنێك دانیشت و دوایى هه‌ستا، یه‌كسه‌ر پیاو له شوێنه‌كه‌ى دابنیشێ،
مه‌گه‌ر كاتێ گه‌رمایى شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی نامێنێ!
|