|
|
 |
نابێ ئافره‌ت خۆى به‌پیاو بچوێنێ و
به پێچه‌وانه‌وه
|
 |
|
خوای گه‌وره ده‌فـه‌رمـوێ:
[وَلا
تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَى بَعْضٍ
لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبُوا وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا
اكْتَسَبْنَ وَاسْأَلُوا اللَّهَ مِنْ فَضْلِهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ
بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيماً].النساء:32.(1)
واته: ئاواته‌خوازی شتێك مه‌بن، كه خوای گه‌وره فه‌زڵی كردوه
به‌سه‌ر هه‌ندێكیان دا، پیاوان له‌وه‌ی به ده‌ستی دێنن به‌شێكیان بۆ
هه‌یه، ئافره‌تانیش به‌شێكیان هه‌یه له‌وه‌ی به‌ده‌ستی دێنن، داوا
له خوای گه‌وره بكه‌ن له فه‌زڵی خۆی، خوای گه‌وره به هه‌مو شتێك
زانایه.
((لعن رسول الله
صلى الله عليه وسلم
المتشبهين من الرجال بالنسا‌ء والمتشبهات من النساء بالرجال)).
رواه البخاري وغيره.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌فره‌تی له‌و پیاوانه كردوه، كه خۆیان به
ئافره‌تان ده‌چوێنن و، نه‌فره‌تی له‌و ئافره‌تانه كردوه، كه خۆیان
به پیاو ده‌چوێنن.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم فه‌رمویه‌تی:
((ليس منا من تشبه الرجال من النساء، ولا من تشبه بالنسا‌ء من الرجال)).
رواه
أبو داود وسنده صحيح.
واته: له ئێمه نى
یه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى خۆیان به پیاوان ده‌چوێنن
و، ئه‌و پیاوانه‌ى خۆیان به ئافره‌تان ده‌چوێنن.
ئه‌بو هوره‌یره گوتویه‌تى:
((لعن
رسول الله صلى الله
عليه وسلم
الرجل يلبس لبسة المرأة، والمرأة تلبس لبسة الرجل)).
رواه أبو داود والنسائي والحاكم وقال صحيح على شرط مسلم.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌فرینی له‌و پیاوه كردوه كه جلی ئافره‌ت
له‌به‌ر بكات، نه‌فرینی له‌و ئافره‌ته‌ش كردوه كه جلی پیاو له‌به‌ر
بكات.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((ثلاثة لا يدخلون الجنة ولا ينظر الله اليهم يوم القيامة: العاق
لوالديه، والمرأة المتشبهة بالرجال، والديوث)).
رواه أحمد في المسند بسند صحيح
واته: سێ كه‌س ناچنه به‌هه‌شت
و رِۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره ته‌ماشایان ناكات: ئه‌و كه‌سه‌ی ئازاری
دڵی دایك و باوكی ده‌دات، ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆی به پیاوان ده‌چوێنێ،(2)
گه‌واد.
ده‌فه‌رموێ: ((أخرجوا
المخنثين من بيوتكم)). رواه
البخاری واته: نێره موكان له ماڵه‌كانتان ده‌ركه‌ن.
=================================
(1) هۆی دابه‌زینی
ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌بو، كه ئوم سه‌له‌مه گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری
خوا، پیاوان غه‌زا ده‌كه‌ن و ئێمه غه‌زا ناكه‌ین، ئێمه ته‌نها نیوه‌ی
میراتمان بۆ هه‌یه. جا ئه‌م ئایه‌ته هاته خوار.. موجاهید ئه‌مه‌ی
گوتوه و (حاكم) به صحيحي داناوه و (ذهبي) رازى بوه به‌وه.
سه‌باره‌ت به دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته گوتراوه كه ئافره‌تان
گوتویانه: ویستومانه كه خوای گه‌وره غه‌زامان له‌سه‌ر دابنێ، بۆ
ئه‌وه‌ی وه‌ك پیاوان پاداشتمان بۆ بنوسرێ، ئینجا ئه‌م ئایه‌ته
دابه‌زی.. ئه‌مه (عه‌كره‌مه) گوتویه‌تی.
مانای
[لِلرِّجَالِ
نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبُوا وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبْنَ]
ئه‌وه‌یه
كه ئافره‌ت وه‌ك پیاو پاداشت وه‌رده‌گرێ و گوناهی بۆ ده‌نوسرێ، هیچ
جیاوازی نى یه له هه‌ر یه‌كێكیان دا، مه‌گه‌ر به گوێره‌ی
تایبه‌تمه‌ندی نه‌بێت، جا با ئافره‌تان ئاواته‌خوازی ئه‌وه نه‌بن
وه‌كو پیاوان بن، چونكه پاداشت بۆ هه‌موان به
پێی سنوری كاره‌كه‌ی
دانراوه، پێویست به هه‌ڵ گه‌رِانه‌وه‌ی ئافره‌تان ناكات له سه‌ر
ئه‌ركه‌كانى ماڵه‌وه‌یان.
خوای گه‌وره‌ش فه‌رمویه‌تی:
[فَاسْتَجَابَ
لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لاَ أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ
ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ]آل
عمران:195..
واته: په‌روه‌ردگاریان به‌ده‌نگیانه‌وه هات، كه من كرده‌ى هیچ
مرۆیه‌ك -له‌نێر و
مێ- به‌بێ پاداشت ناهێڵمه‌وه؛ گشتتان له‌لاى من چون
یه‌كن.
(2) له گرنگترین
هۆیه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی خۆچواندن ئه‌وه‌یه، شوێنه‌وارێكى مه‌ترسیدار
له دلڕ و ده‌رون
به‌جێ دێڵێ، كه بۆ رِفتار ده‌گوازرێته‌وه، جا گه‌ر
ئافره‌ت خۆی به پیاو بچوێنێ، ئه‌وا مه‌یلی به‌لای كرده‌وه‌كانی پیاودا
ده‌دات و سروشته‌كه‌ى ده‌گۆرِێت و مێیینه‌ییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات.
هه‌مان حاڵه‌تیش بۆ پیاو پیاده ده‌بێت.. شاراوه‌ش نى یه كه ئه‌م
كاره گۆرِینى فیتره‌ته و، مه‌رگه‌ساته به‌ڵام چ مه‌رگه‌ساتێك.
له گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكرێ له مه‌ترسی خۆ
چواندن(تشبه) ئه‌وه‌یه؛ له له‌شی مرۆڤ چه‌ند گلاند(غدة)ێك هه‌یه،
كه هۆرمۆنی مێیینه‌و هۆرمۆنی نێرینه ده‌رده‌دات و، هۆرمۆنه‌كانی
مێیینه زیاتر ده‌بێت به‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی نێرینه و به
پێچه‌وانه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش به‌هۆى خۆچواندن و رِه‌فتار كردنه‌وه
دروست ده‌بێ. گه‌ر ئافره‌ت خۆی چواند به پیاو، جا چ له جل و به‌رگ
دا، یان له جوڵه و نه‌ریت و ئاره‌زوه‌كاندا، ئه‌وا ئه‌و گلانده
هۆرمۆنه‌كانی نێرینه زیاتر ده‌رده‌دات، ئه‌و كاته سروشتی
ئافره‌ته‌كه به سروشتی پیاو ده‌چێت، به هه‌مان شێوه‌ش له‌لای پیاو.
مانای ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، گۆرِینی رِه‌فتاری ئافره‌ت، كار له ده‌ردانی
ئه‌و هۆرمۆنانه ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت رِێرِه‌وی پیاوی گرته
به‌ر و، له جل و به‌رگ و جوڵانه‌وه و كرده‌وه‌كانى خۆی به پیاو
چواند، ئه‌وا هۆرمۆنه‌كانی نێرینه‌یی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی
مێ یینه‌دا، ئه‌و كاته‌ش ئافره‌ته‌كه به پیاو ده‌چێت، له‌مه‌ش دا
وه‌رگێرِانی تێگه‌یشتنه‌كان و گۆرِینی فیتره‌ته و، به فیرِۆ دانی
به‌رزترین سروشته‌كانیه‌تی، ئه‌و كاته‌ش وه‌ك پیاوی لێ دێ، كه نه‌خۆی
رِازی ده‌كات و نه‌پیاوه‌كه‌شی.
هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌وه‌ش رِاسته، ئه‌گه‌ر پیاو رِێرِه‌وی
مێ یینه‌ی گرته به‌ر و خۆی به‌وان چواند له هه‌ڵس و كه‌وت و جل و
به‌رگیدا، ته‌نانه‌ت له رِیش تاشینیش دا، ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانی
پیاوه‌تىو هێز له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌م كاره‌ش له رِۆژ ئاوا به ئاشكرا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، كه خۆ
چواندنی ئافره‌ت به پیاوان زۆرتره، پیاو وازی له ئافره‌ت هێناوه و
ئافره‌تیش له پیاو، هه‌ردوكیان به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین مه‌یلیان
داوه به لای (شذوذ
الجنسي)دا.
|