|
|
|
 |
ئاگاداركردنه‌وه له ده‌رخستنى
جوانی و رِازاوه‌یی ئافره‌ت |
 |
|
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ::[
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ
الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ
أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ].الأحزاب:59
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به خێزانه‌كانت و كچه‌كانت و به ئافره‌ته
باوه‌رِ داره‌كان بڵێ، با عه‌باكانیان به سه‌ر خۆیاندا بێننه خواره‌وه،(1)
ئه‌مه بۆ ئه‌وان چاكتره بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێن و ئازار نه‌درێن.(2)
هه‌روا ده‌فه‌رموێ:
[يَا
بَنِي آدَمَ لا يَفْتِنَنَّكُمْ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ
أَبَوَيْكُمْ مِنْ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا
لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا]
الأعراف: 27
واته: ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م، با شه‌یتان نه‌تانخاته ناو به‌ڵاو
نارِه‌حه‌تی، وه‌ك باوك و دایكتانی له به‌هه‌شت ده‌رهێنا، له‌به‌هه‌شت
ده‌ری كردن به جۆرێ كه پۆشاكه‌كه‌یانی لێ داكه‌ندن و بو به هۆی
ئه‌وه‌ی عه‌یب و عه‌وره‌ته‌كه‌یان ده‌رخات و نیشانیان بدات.
ده‌فه‌رموێ:[
وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ
فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا
وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ
زِينَتَهُنَّ إِلاَّ لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ
بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ
أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي
أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ
أَوْ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الإِرْبَةِ مِنْ الرِّجَالِ أَوْ
الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا
يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ
زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا
الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ]النور:
31
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، به ئافره‌ته برِواداره‌كان بڵێ با له ئاست
پیاوی بێگانه چاویان نزم كه‌ن و، داوێنی خۆیان له خراپه‌كاری بپارێزن
و، جوانى و رِازاوه‌یی خۆیان بۆ پیاوی بێگانه به‌ده‌ر نه‌خه‌ن، ته‌نها
ئه‌وه نه‌بێ كه به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه رِوخسار و هه‌ردو ده‌ست
ده‌گرێته‌وه. با سه‌رپۆشه‌كانیان به‌سه‌ر سه‌ر و سینگیان بێننه خوار
و دایپۆشێ، با جوانی خۆیان به‌دیار نه‌خه‌ن، جگه له مێرده‌كانیان و
منداڵی مێرده‌كانیان، یان برایه‌كانیان، یان منداڵی برایه‌كانیان، یان
منداڵی خوشكه‌كانیان، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خزمه‌تكاریانن و ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی كه هاورِێیه‌تیان ده‌كه‌ن، یان ئه‌و پیاوه
خزمه‌تچى
یانه‌ی، كه له پیاوه‌تی كه‌وتون و توانای جیماعیان نىیه،
یان بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ئیحتلامیان نه‌بوه و نه‌گه‌یشتونه‌ته رِاده‌ی
ئاره‌زو كردنی ئافره‌تان.. با به
پێیه‌كانیان له زه‌وی نه‌ده‌ن، كه
له‌م قاچ له زه‌وی دانه ده‌نگی لێ ده‌رده‌چێ
و، به‌و ده‌نگه ئه‌و
جوانى یه‌ی شاردویه‌تیانه‌وه بزانرێ و سه‌رنجی پێ رِابكێشرێ.(3)
هه‌روا ده‌فه‌رموێ
:[
يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنْ النِّسَاءِ إِنْ
اتَّقَيْتُنَّ فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي
قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلاً مَعْرُوفاً (32) وَقَرْنَ فِي
بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الأُولَى
وَأَقِمْنَ الصَّلاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ
وَرَسُولَهُ]الأحزاب/32-33
واته: ئه‌ی ئافره‌تانی پێغه‌مبه‌ر، یه‌كێك له ئێوه وه‌كو یه‌كێك له
ئافره‌ته‌كانی تر نىیه، له‌به‌ر نزیكی ئێوه له پێغه‌مبه‌ر، ئه‌گه‌ر
ئێوه له خوا بترسن، ئێوه قیاس ناكرێن به ئافره‌ته‌كانی تر
له‌باره‌ی گه‌وره‌بونتان، به نه‌رمى و ناسكی قسه له‌گه‌ڵ پیاوان
مه‌كه‌ن، نه‌بادا ئه‌و كه‌سه نیفاقی له دڵی هه‌بێت، قسه به گوێره‌ی
شه‌رعی خوا بكه‌ن و ملكه‌چ بن، ئارام بگرن له خانوه‌كانتان و ئۆقره
بگرن و جوانى و رِازاوه‌یی خۆتان به‌ده‌ر مه‌خه‌ن،(4)
وه‌ك ئه‌و جوانى و رِازاوه‌یىیه‌ی له‌سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌كه‌م
به‌ده‌ریان ده‌خست، نوێژه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كات بده‌ن و
گوێرِایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن.
خاتو عائیشه رِه‌زای خوای لێ بێ گوتویه‌تی:
((إن أسماء بنت أبي بكر رضي الله عنهما، دخلت على رسول اللهr
وعليها ثياب رقاق، فأعرض عنها رسول اللهr
وقال لها: يا أسماء! إن المرأة إذا بلغت المحيض، لم يصلح أن يُرى منها
إلا هذا وهذا (وأشار الى وجهه وكفيه).)).
لهذا الحديث طرق يقوي بها الى درجة الحسن.
واته: ئه‌سمای كچی ئه‌بو به‌كر هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم ، پۆشاكێكی
ته‌نكی له‌به‌ر بو،(5) پێغه‌مبه‌ریش رِوی لێ
وه‌رگێرِاو
پێی فه‌رمو: ئه‌سماء! ئافره‌ت كه توشى خوێنى
بێنوێژى بو،
بۆی نى یه و دروست نى
یه هیچ شوێنێكی ببینرێ جگه له رِوى و
ده‌سته‌كانی.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم فه‌رمویه‌تی:
((من جرَّ ثوبه خيلاء لم ينظر الله إليه يوم القيامة، فقالت أم سلمة:
كيف تصنع النساء بذيولهن؟! قال: يرخين شبراً، قالت: إذاً تنكَشف
أقدامهن! قال: فيرخين ذراعاً، ولا يزدن عليه.)).
(أخرجه أصحاب السنن وهذا لفظ الترمذي)
واته: هه‌ر كه‌سێك پۆشاكه‌كه‌ی له‌به‌ر لوت به‌رزی له دوای خۆی
بخشێنێ، واته درێژ بێت، خوای گه‌وره ته‌ماشای ناكات، ئوم سه‌له‌مه
گوتی: ئه‌ی ئافره‌تان چی له دامه‌نیان بكه‌ن؟!
فه‌رموی: با بستێكی بهێڵنه‌وه.
گوتی: كه‌واته قاچیان به دیار ده‌كه‌وێت.
فه‌رموی: با یه‌ك گه‌ز بهێڵنه‌وه و له سه‌ری زیاد نه‌كه‌ن.
ده‌فه‌رموێ:
((ثلاثة لا تسأل عنهم؛ رجلٌ فارق الجماعة، وعصى إمامه، ومات عاصياً.
وأمة أو عبد أبق فمات. وامرأة غاب عنها زوجها، قد كفاها مؤنة الدنيا
فتبرجت بعده، فلا تسأل عنهم)).
رواه أحمد في المسند والبخاري في الأدب المفرد والحاكم وصححه وأقره
الذهبـي وهو كما قالا.
واته: سێ چین پرسیار ده‌رباره‌یان مه‌كه‌ن؛ پیاوێك كه له جه‌ماعه‌ت
جیا بوبێته‌وه و له پێشه‌واكه‌ی یاخی بوبێت و به یاخی بویی بمرێ،
ئافره‌تێكی كۆیله یان پیاوێكی كۆیله له گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵاتبێ،
ئافره‌تێك مێرده‌كه‌ی له‌لای نه‌بێت و مێرده‌كه‌ی پێداویستی دنیای بۆ
دابین كردبێ، به‌ڵام دوای ئه‌و جوانى و رِازاوه‌یی خۆی پیشانی پیاوی
بێگانه دابێ، ئه‌وا
لێ یان مه‌پرسن.
ده‌فه‌رموێ:((صنفان
من أهل النار لم أرهما: قوم معهم سياطٌ كأذناب البقر، يضربون بها
الناس! ونساءٌ كاسياتٌ عارياتٌ، مائيلاتٌ مميلاتٌ، رؤوسهن كأسنمة
البخت، لا يدخلن الجنة ولا يرحن ريحها، وإن ريحها لتوجد من مسيرة كذا
وكذا)).
رواه مسلم
واته: دو پۆل هه‌ن ئه‌هلی ئاگرن، نه‌مدیون: كۆمه‌ڵێك قامچى
یان
به‌ده‌سته
پێی له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن! ئافره‌تانێك پۆشته‌ن و رِوتیشن،
به لار و له‌نجه ده‌رِۆن و سه‌رنجی پیاو بۆ خۆیان رِاده‌كێشن، قژیان
له‌سه‌ر سه‌ریان كۆده‌كه‌نه‌وه وه‌ك كۆپانه‌ى حوشتر، ئه‌وانه نه
ده‌چنه به‌هه‌شت و نه بۆنی به‌هه‌شت ده‌كه‌ن، كه بۆنه‌كه‌ی له
ماوه‌ی ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده بۆنی ده‌كرێ.
===================================
(1) له كتێبی (الإسلام
و الحياة الجنسية)
هاتوه: ئه‌م چاره‌سه‌ره قورئانى یه، كه داوای خۆ داپۆشین ده‌كات،
سوده‌كه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و باره ده‌رونىیه‌ی له پێشه‌وه باس كرا
كورت هه‌ڵ نه‌هاتوه، به‌ڵكو سودێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه، كه
چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه!!! قه‌یرانی هاوسه‌ر گرتن(الزواج)ـه.
له بنه‌ماكانی ئه‌م قه‌یرانه ئه‌و رِوتى یه‌یه، كه له كه‌نار
ده‌ریاو ئاهه‌نگه‌كان و، له كۆبونه‌وه‌كان و كۆرِ و شه‌قامه‌كان و
هاوینه‌هه‌واره‌كان، سه‌رنجی چاوی پیاوان رِاده‌كێشێ... كه ئافره‌تان
جلیان له‌به‌ره و رِوتیشن.
خواردنێكی موباح.. زه‌مینه‌یه‌كی كراوه.. جه‌سته‌كه له هه‌مو شوێنێك
له‌به‌ر ده‌میه‌تی، به وته‌یه‌كی شیرین یان به‌ڵێنێكی درۆ، ئه‌و
جه‌سته‌یه له‌وانه‌یه ببێته موڵكی ئه‌و پیاوه. ئافره‌ته‌كه‌ش فریو
و چه‌واشه ده‌كرێ، نه‌فسه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌كه،
پاشان ژیانه‌كه‌ی، وه‌ك كچێكی شه‌ریف كۆتایی دێت و سه‌ره‌تای ژیانى
وه‌كو كچی شه‌وانی ده‌ست
پێده‌كات!! جا قه‌یرانى هاوسه‌رگرتن له
كۆمه‌ڵگه‌دا به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه. جا مادام رِوتی شتێكی باوه!
هه‌مو قه‌ده‌غه‌كراوێكێش ئاره‌زوكراوه و خه‌ڵكی دوای ده‌كه‌وێ.
هه‌مو شتێكی كه‌م نرخ له كاتی ده‌ست به‌سه‌راگرتنى دا بایه‌خه‌كه‌ی
كه‌م ده‌بێته‌وه! گه‌ر كچ خۆی پۆشته كات -یان به عیباره‌تێكی ورد
تر- گه‌ر به حیجاب خۆی پارێزگار بكات، ئه‌وا كورِ ئاواته‌خوازی ده‌بێ
و په‌له‌ی هێنانی ده‌كات..
(ماری ودالن)، كه به په‌روه‌رده‌یه‌كی رِۆژئاوایی گۆش كراوه،
وته‌كه‌ى چه‌ند جوانه كه له كتێبه‌كه‌ی (فن العلاقات الجنسية)دا
گوتویه‌تی:
((كچان شوێنه‌وارێكی مه‌عنه‌وی گه‌وره هه‌ڵده‌گرن، كه په‌یوه‌ندی به
سیره‌ی گه‌نجانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده به‌سه، كه پۆشاكه‌كه‌ی
فه‌رامۆش بكا و گرنگی پێ نه‌دات، یان له په‌خشان كردنی قژی
زیاده‌رِۆیی بكات، ئه‌و شوێنه به‌ده‌ر بخات كه پێویسته بشاررێته‌وه
و چاوه‌كان نه‌یبینن، وا ده‌كات گه‌نجان به چاوێكی دیاریكراوه‌وه
برِواننه ئه‌و.
ئافره‌ت به جوڵه و رِوانینه‌كانى و هه‌ڵس و كه‌وتی، ده‌توانێ سه‌رنجی
ته‌ماشاكه‌ر بۆ خۆی رِابكێشێ و چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی له‌لا دروست بكات،
كه به‌ره‌و كرداری ناشیرینی ببات. له‌وانه‌یه بگوترێ: پێویسته
پیاوان ئاره‌زوه‌كانیان كپ بكه‌ن، بێگومان ئه‌وه له‌سه‌ریان پێویسته،
ئێمه گازانده
لێ كردنیان كه‌م ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وان شایسته‌ی
گازانده‌ی زۆرن، به‌ڵام ئه‌و كچه‌ی ته‌ڵه بۆ رِێگای گه‌نجان
داده‌نێته‌وه، كچێكی تاوانباره!! له‌سه‌ر ئافره‌ته ببێته مسۆگه‌ری
پاراستنى داوێنى پیاوان، نه‌ك هۆیه‌ك بێت بۆ رِوخاندنی! هه‌روه‌ها له
باری دایه بیپارێزێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌یپارێزێ.
گه‌ر كچ هێزی خۆی ناسی، گه‌ر سیره‌یه‌كی عاقڵانه و خۆ به‌كه‌م نواندنی
ئه‌نجام دا، ئه‌وه ده‌توانێ پیاو له هه‌مو بیرۆكه‌یه‌كی پیس و خراپ
دور بخاته‌وه!!))
له كاریگه‌ریه ترسناكه‌كانی (تبرج) له رِوی ته‌ندروستى یه‌وه
ئه‌وه‌یه، ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی ئافره‌تان. له‌م دوایى یه‌دا له
(صوفیا) پایته‌ختی بولغاریا، له‌گه‌ڵ قوتابى یه‌ك دانیشتم، كه له‌وێ
ده‌یخوێند، ئافره‌تێكی بولغاری كردۆته هاوسه‌ر كه دكتۆره‌یه،
ده‌رباره‌ی منداڵه‌كانی پرسیارم لێ‌كرد، قوتابى یه‌كه گوتی:
خێزانه‌كه‌م به هۆی له‌به‌ر كردنی ته‌نوره‌ی كورت دوچاری نه‌زۆكی
بوه، له ئاكامی سه‌رما بون بۆته هۆی زیان گه‌یاندن به منداڵدانی.
جا ئه‌ویش ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی ته‌نوره‌ی كورتی نوسی، كه
كچانی هاورِه‌گه‌زی له‌م جله ئاگادار ده‌كاته‌وه.
(2) له خراپترین
زیانه‌كانی (تبرج)، وروژاندنی گه‌نج و لاوه و هاندانیانه بۆ
ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئافره‌تی ده‌رخه‌ری جوانى و رِازاوه، بۆ
به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ك دێنینه‌وه:
گه‌نجێكی خه‌ڵكی لادێ شه‌وێك له سینه‌ما له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره سفوره‌كه‌ی
دێته ده‌ره‌وه، كه له به‌رده‌م خه‌ڵكىدا شانازی پێوه ده‌كرد! جا
ئۆتۆمبیلێك به‌كرێ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیان گه‌یه‌نێته‌وه گونده‌كه‌ی،
له رِێگا شه‌یتان چوه ناو عه‌قڵی شۆفێره‌كه و، به‌هۆی ده‌رخستنی
دیمه‌نی جوانى و رِازاوه‌یی ژنه‌كه، یاری به عه‌قڵى یه‌وه كرد، جا
وای پیشان دا كه ئۆتۆمبیله‌كه شتێكی خراپ بوه، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی
وه‌ستاند و هاته‌خوار بۆ چاككردنه‌وه‌ی، له كۆتایی داوای له
پیاوه‌كه كرد له ئۆتۆمبیله‌كه بێته‌خوار بۆ ئه‌وه‌ی له دواوه
كه‌مێك پاڵ به ئۆتۆمبیله‌كه‌وه بنێت، جا شۆفێره‌كه یه‌كسه‌ر
ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێ خورِى و ئافره‌ته‌كه‌ی فرِاند، مێردی ژنه‌كه‌ش
هه‌رچه‌نده داوای فریاكه‌وتنی كرد، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به
هاوارى یه‌وه نه‌هات.. جا گومانی خراپی لێ بكه و له هه‌واڵه‌كه‌ش
مه‌پرسه كه چی رِویدا!
[وَمَا
ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَكِنْ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ].
جارێك به یه‌كێك له ئافره‌ته ناسیاوه‌كانم گوت، خۆی پۆشته بكات و
جوانى و رِازاوه‌یی خۆی ده‌رنه‌خات، ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه، كه من
كۆنه‌په‌رستم! منیش پێم گوت: به‌ڵكو تۆ كۆنه‌په‌رستی، كه لاسایی
ئافره‌ته هه‌مه‌جى یه‌كان ده‌كه‌یته‌وه به‌وه‌ى، خۆت روت كردۆته‌وه،
هێشتاكه‌ش هه‌ندێكیان له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌فریقی ماون، كه ته‌نها پاش
و پێشیان داده‌پۆشن!
گه‌ر پێشكه‌وتن به رِوتی بێت، ده‌بوایه بزن و مه‌یمون له پێشه‌وه‌ى
پێشكه‌وتن بان.
(3) مامۆستا مه‌ودودی
له كتێبه‌كه‌ی (الحجاب) دا گوتویه‌تی: له‌وانه‌یه ئافره‌ت زمانی بێ
ده‌نگ بێ، به‌ڵام جوڵانه‌وه‌ی تری شوێنی ئه‌و ده‌گرێته‌وه، كه
ده‌نگه‌كه‌ی كار له گوێی بیسه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش له بابی نیه‌تی
پیسه‌وه‌یه، كه ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات به فه‌رموده‌ی خوای
گه‌وره:
[وَلاَ
يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ
زِينَتِهِنَّ].النور:
31.
(4) (تبرج) ئه‌وه‌یه؛
ئافره‌ت ئه‌و رازاوه‌یى و جوانیه‌ی خۆی به‌ده‌ر بخات، كه پێویسته
له‌سه‌ری دایپۆشێ، چونكه ئه‌و جوانى و رازاوه‌یىیه ئاره‌زوی پیاو
ده‌بزوێنێ.. (فتح البیان) له‌و كاته‌ی (غلیوم) ئیـمبراتۆری ئه‌ڵمانیا
سه‌ردانی توركیای كرد، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی (الاتحاد والترقی) حه‌زیان
كرد شارستانیه‌تی خۆیان پیشان بده‌ن، بۆیه ده‌ستیان كرد به
هێنانه‌ده‌ری هه‌ندێك له قوتابی كچ، كه (متبرج) بون، چه‌پكه گوڵیان
پێشكه‌ش كرد، ئه‌ویش سه‌ری سورِما له‌وه‌ی بینى، به به‌رپرسیارانی
گوت: (ئاواته‌خواز بوم له توركیا به‌رگی حیشمه‌ت و حیجاب ببینم به
حوكمی ئاینی ئیسلامیتان، كه‌چی ئه‌و (تبرج)ه ده‌بینم، كه ئێمه له
ئه‌وروپا پێوه‌ى گرفتارین، كه به‌ره‌و له‌نێو بردنی خێزان و تێكدانی
نیشتمان و منداڵ په‌رته‌وازه كردن ده‌بات!!).
(5) إبن عبد البر
گوتویه‌تی: (مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی
پۆشاكی ته‌نك له‌به‌ر ده‌كه‌ن له‌شیان تێدا دیاره، ئه‌وانه به‌ناو
پۆشته‌ن، له رِاستیش دا رِوتن).
|