|
|
|
 |
فـیـتـنـه ی ئــافــر ه ت
= له ئافره‌ت بگه‌رێ= |
 |
|
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء)).
رواه البخاري ومسلم
واته: له دوای خۆم هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی
ئافره‌تان بۆ سه‌ر پیاوانم به جێ نه‌هێشتوه، كه ئاوا كاریگه‌ر بێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
((إن الدنيا حلوة خضرة، وإن الله مستخلفكم فيها، فينظر ماذا تفعلون،
فاتقوا الدنيا واتقوا النساء، فإن أول فتنة بني إسرائيل كانت من
النساء)).
رواه مسلم
واته: دنیا سه‌وز و شیرینه و خوای گه‌وره‌ش ئێوه‌ی تێدا جێ‌نشین
كردوه، ته‌ماشاش ده‌كات بزانێ چی ده‌كه‌ی. كه‌واته: له رازاوه‌یی و
له رێ لاده‌ری دنیا خۆتان بپارێزن و له شته موغرىیه‌كانی ئافره‌ت و
فێڵ و ته‌ڵه‌كه شه‌یتانیه‌كانیان خۆتان بپارێزن.
چونكه یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل به هۆی ئافره‌تانه‌وه
بو.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((لو لا حواء لم تخن أنثى زوجها الدهر!)).
رواه مسلم
واته گه‌ر دایكه حه‌وا نه‌بوایه، به‌درێژایى رۆژگار، هیچ ئافره‌تێك
خیانه‌تی له مێرده‌كه‌ی نه‌ده‌كرد.(1)
============================
(1) (مناوی) له (فيض
القدير)دا له
راڤه‌ى ئه‌م فه‌رموده‌یه گوتویه‌تی:... به واتای گه‌ر خیانه‌تی
دایكه حه‌واء بۆ ئاده‌م نه‌بوایه به گومرِاكردنی و هاندانی له‌سه‌ر
سه‌رپێچىكردنی فه‌رمانی خوا به خواردنی دره‌خته‌كه، ئه‌وا هیچ
ئافره‌تێك خیانه‌تی له مێرده‌كه‌ی نه‌ده‌كرد، چونكه دایكه حه‌وا
دایكی ئافره‌تانه، جا ئافره‌تانی به‌و چواندوه، گه‌ر ئه‌و ئه‌م
رێیه‌ی نه‌گرتبا به‌ر، هیچ ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ئه‌م رێیه‌ی
نه‌ده‌گرته به‌ر، جا كه ناپاكی كرد، ئه‌م ناپاكى یه له نێو كچه‌كانی
بڵاوه‌ی كرد، كه‌م ئافره‌ت هه‌یه له ناپاكی مێرده‌كه‌ی ده‌رباز
ده‌بێت، جا به كرده‌وه بێت یان به گوفتار.
مه‌به‌ست له ناپاكی داوێن پیسی(زينا) نى یه، حاشا نه‌خێر! به‌ڵكو
دایكه حه‌وا مه‌یلی دا به ئاره‌زوی نه‌فس به خواردنی دره‌خته‌كه،
ئه‌مه‌ش بۆ باوكه ئاده‌م رازایه‌وه و جوان كرا، كه فه‌رمانی ئیبلیس
جێ به‌جێ بكات، كه ئه‌مه به ناپاكی ئاده‌م دانرا، به‌ڵام ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی دوای ئه‌و دێن، كه ناپاكیه‌كیان
لێ رِوده‌دات به‌هۆى
ئه‌وه‌وه‌یه!
ئه‌م فه‌رموده‌یه ئاماژه‌یه بۆ دڵدانه‌وه‌ی پیاو له‌وه‌ی، كه له
ژنه‌كانیان ده‌یبینن و رِوده‌دات، وه‌ك له دایكه گه‌وره‌یان رِوی
داوه! ئه‌مه‌ش له سروشتیانه‌وه‌یه و بۆیان ماوه‌ته‌وه. كه‌واته
له كه‌مته‌رخه‌مىكردنیان به‌بێ مه‌به‌ست لۆمه‌یان ناكرێ، هه‌روا
پێویسته ئافره‌تان خۆیان به‌م جۆره ئاسانی و له‌سه‌رخۆیىیه
رانه‌هێنن، به‌ڵكه ده‌بێ نه‌فسی خۆیان زه‌بت بكه‌ن و جیهادی هه‌وا و
ئاره‌زویان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای خوای گه‌وره پاداشت به‌ده‌ست
بێنن و پله و پایه‌ی به‌رز له‌لای پیاو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
|