|
|
|
|
 |
مه‌ترسی خزمی مێرد و هاورِێیانی خێزان |
 |
|
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((إياكم والدخول على النساء، فقال رجل: يا رسول الله! أرأيت الحمو؟
قال: الحمو الموت)).
رواه البخاري ومسلم
واته: نه‌كه‌ن ئێوه بچنه شوێنێك... ژورێك كه ئافره‌ت به ته‌نها
له‌و ژوره بێت. پیاوێك گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ئه‌ى گه‌ر برای
مێرده‌كه‌ی بێت؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: ئه‌مه‌یان هه‌ر مردنه، به واتای
جێگه‌ی فیتنه و نزیكی سه‌ركێشی خراپه‌كارىیه، چونكه خراپه‌كاری و
مه‌یل به لایان دا كاره‌كه‌ی ئاسانتر ده‌بێ..
به هۆی فه‌رامۆش كردنی ئه‌م فه‌رموده پیرۆزه، چه‌نده‌ها كێشه و
گیروگرفت هاتۆته كایه‌وه و بۆته هۆى روخاندنی بنه‌ماكانی خێزان.
نمونه‌ی (الحمو): بریتى یه له هاورِێ
یانی مێرد و ناسیاوانی ژن، كه
زۆر جار مه‌ترسی خراپه‌كاری له‌وانه‌وه دروست ده‌بێ. زۆر كه‌سیش بێ
ئاگا له فه‌رمانه‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر، دید و بۆچونیان وایه، كه
هاورێیانی مێرد و ناسیاوانى ژن جێگه‌ی مه‌ترسی نین. جا شه‌وانه
له‌گه‌ڵیان ده‌مێننه‌وه و سه‌هره‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی به رِاستی و واقیعی رِویداوه ئه‌وه‌یه، كه یه‌كێك له‌و
جۆره كه‌سانه له‌ماڵى خۆیدا هاورِێكه‌ی و ژنه‌كه‌شی ده‌عوه‌ت كردبو،
كاتێك میوانه‌كان هاتن، ئه‌و پیاوه ده‌ستی كرد به تێكردنی مه‌ی
بۆیان، پیاوه‌كه رِێژه‌ی مه‌یه‌كه‌ی بۆ هاورِێكه‌ی زیاتر تێ ده‌كرد،
به‌ڵام بۆ ژنه‌كه‌ی كه‌متری تێ ده‌كرد، بۆ خۆیشی كه‌مێكی
ده‌خوارده‌وه، تا زۆر سه‌رخۆش نه‌بێ و به ئاگا بێ و نیازه
گڵاوه‌كه‌ی بێنێته دی. پاش تێپه‌رِبونی سه‌عاتێك، یان زیاتر
هاورِێكه‌ی سه‌رخۆش بو ئاگای له خۆی نه‌ما، چاوچاوێن و گه‌مه و یاری
له نێوان پیاوه‌كه و ژنی هاورِێكه‌ی ده‌ستی پێ كرد، چونكه ئه‌ویش
سه‌رخۆش بو. جا هه‌ر له نزیك مێرده‌كه‌یه‌وه پیاوه‌كه زینای
له‌گه‌ڵدا كرد. |
|