|
|
|
|
 |
ده‌بێ ژن له داوای مێرده‌كه‌ی بۆ جوتبون
په‌له بكات |
 |
|
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((ثلاثة لا تقبل منهم صلاة، ولا تصعد إلى السما‌ء، ولا تجاوز رؤوسهم:
إمرأة دعاها زوجها من الليل فأبت عليه الحدث)).
رواه أبن خزيمة في صحيح (حديث صحيح)
واته: سێ كه‌س نوێژیان قبوڵ نابێ، به‌ره‌و ئاسمانیش به‌رز نابێته‌وه
و له‌سه‌ر سه‌ریشیان زیاتر تێپه‌رِ ناكات: یه‌ك له‌و كه‌سانه ئه‌و
ئافره‌ته‌یه، كه مێرده‌كه‌ی به‌شه‌و داوای جوتبونی لێ ده‌كات، به‌ڵام
ژنه‌كه‌ی رِازی نابێ وداواكه‌ی
جێ به‌جێ ناكات.
ده‌فه‌رموێ:
((إذا دعا الرجل إمرأته إلى فراشه، فلم تأته، فبات غضبان عليها، لعنتها
الملائكة حتى تصبح)).
رواه البخاري ومسلم وأبوداود والنسائي
واته: پیاو گه‌ر داوای سه‌رجێیی له ژنه‌كه‌ی كرد، ژنه‌كه‌شی به ده‌م
داواكه‌ی نه‌چو، مێرده‌كه‌شی
لێی تورِه بێ و به‌و حاڵه‌ته‌ش
بمێنێته‌وه، ئه‌وا فریشته‌كان نه‌فرین(له‌عنه‌ت) له‌و ژنه ده‌كه‌ن تا
به‌یانی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
((إذا دعا الرجل إمرأته الى فراشه، فلتجب وإن كانت على ظهر قتب)).
رواه البزار (حديث صحيح)
واته: پیاو گه‌ر داوای سه‌رجێیی له ژنه‌كه‌ی كرد بۆ جوتبون، با
ژنه‌كه‌ی به‌ده‌م داواكه‌ی بچێ، ئه‌گه‌ریش ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر پشتی
حوشتر بێ.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
(إذا دعا الرجل زوجته لحاجته فلتأته، وإن كانت على التنور).
رواه النسائي والترمذي (حديث صحيح)
واته: گه‌ر پیاو داوای جوتبونى له ژنه‌كه‌ی كرد، با ژنه‌كه‌ی
به‌ده‌نگىیه‌وه بچێ با ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندوری نان كردنیش
بێ.
هه‌روا ده‌فه‌رموێ:
((والذي نفسي بيده ما من رجل يدعوا إمرأته إلى فراشه فتأبى عليه إلا
كان الذي في السما‌ء ساخطاً عليها حتى يرضى عنها)).
رواه البخاري ومسلم
واته: سوێند به‌و كه‌سه‌ى نه‌فسى منى به‌ده‌سته، هه‌ر پیاوێك داواى
سه‌رجێیى له ژنه‌كه‌ى بكات و ژنه‌كه‌شى به ده‌نگىیه‌وه نه‌چێ، ئه‌وا
ئه‌وه‌ى له ئاسماندایه تورِه ده‌بێ، تا ئه‌وكاته‌ى مێرده‌كه‌ى
لێی رِازى ده‌بێ.(1)
==============================
(1) زۆرجار له‌به‌ر
چه‌ند ئیش وكارێك ژن له مێرده‌كه‌ى دورده‌كه‌وێ و داواكه‌ى
جێ به جێ
ناكات، جا به‌م جۆره ژنه ده‌ڵێم: پێویسته له‌كاتى داواكردنى
سه‌رجێیى هه‌مو ئیش وكار و خه‌م و خه‌فه‌تێك بخرێته لایه‌ك و، هه‌مو
ئیعتبارێك بخرێته لایه‌كى تر! به‌رِاستى ئه‌و كاته چه‌ند كاتێكى
به‌تام و خۆش و به‌له‌زه‌ته، كه ژن و مێرد بۆ لاى یه‌كترى راده‌كێشێ و
له‌ناو سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كترى بتوێنه‌وه و ببنه یه‌ك جه‌سته
و، تیشكى خۆشه‌ویستى و ئه‌وین له‌م كه‌شه جوان و خۆشه به‌سه‌ریاندا
بڵاوببێته‌وه.
به‌بۆنه‌ى قسه‌كردن ده‌رباره‌ى راسپارده‌كانى پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم بۆ ژنان، كه
په‌له بكه‌ن بۆ به‌جێ هێنانى داواى مێرده‌كه‌ى بۆ جوتبون، ئه‌م
سه‌ربرده‌یه باس ده‌كه‌ین:
له كتێبى (الاغاني)
كه‌مێك به‌كورتى و ده‌سكاریه‌وه هاتوه كه ئافره‌تێك گوتویه‌تى:
((له‌لاى عائیشه‌ى كچى ته‌ڵحه بوم، گوتیان: ئه‌وه (عه‌مرى كورِى
عبید)ه گه‌رِایه‌وه -واته مێردى عائیشه-. منیش لاكه‌وتم و
مێرده‌كه‌ى چوه ژوره‌وه، جا بۆ ماوه‌یه‌ك گوێم له ده‌نگى ده‌ستبازى
ژنه‌كه بو، گوێم له قسه‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ر بو.. هه‌ر كه مێرده‌كه‌ى
چوه ده‌ره‌وه، به عائیشه‌م گوت: تۆ ئه‌و پله‌و پایه‌ت هه‌یه و شتى
وا ده‌كه‌یت؟! ئه‌ویش گوتى: ئێمه ئه‌وه‌نده‌ى له‌تواناماندا هه‌یه
به‌ده‌م ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوانه‌وه ده‌چین و به‌ده‌م ئه‌و شتانه‌وه
ده‌چین، كه ده‌مانبزوێنێ.. كه‌واته من چ شتێكى خراپم كردوه! گوتم:
حه‌زم ده‌كرد به‌شه‌و ئه‌وه‌تان بكردبایه. ئه‌ویش گوتى: گه‌ر به‌شه‌و
بایه ئه‌وه بۆ وى زۆر گه‌وره بو، خۆى
پێ نه‌ده‌گیرا، چونكه ئه‌و
هه‌ركه من ده‌بینێ ئاره‌زوى ده‌جوڵێ و ده‌ستى بۆم دێنێ و منیش به
ئاره‌زوى ئه‌و ده‌كه‌م، بۆیه ئه‌وه روده‌دات، كه ده‌یبینى!))
له‌م فه‌رمودانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم داوا له
ئافره‌ت ده‌كات به زویی و به په‌له ئاره‌زوی جنسی مێرده‌كه‌ی
بێنێته دی، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند شتێك، له‌وانه: له‌و كاته‌ی
ئافره‌ت به ده‌نگی مێرده‌كه‌یه‌وه ناچێت، مێرده‌كه‌ی وا ده‌زانێ
ژنه‌كه‌ی خۆشی ناوێ، دیاره ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت،
جێ به‌جێ كردنی داواكاری پیاو ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، كه ژن ملكه‌چی
مێرده‌كه‌ی بێ و بۆی بچێته ژوره‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ ژنه‌كه‌ش وه‌ك
پیاوه‌كه ئاماده‌یی هه‌بێت و ئاره‌زوی جوتبونی هه‌بێ و ئاره‌زو
له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بگۆرِنه‌وه. هه‌روه‌ها ژنه‌كه نابێ ساردی خۆی
پیشان بدات، چونكه گه‌ر ژن ئاماده‌یی خۆی ده‌رنه‌برِیو سارد بو، ئه‌وا
بیرۆكه‌یه‌كی خراپ له‌لای مێرده‌كه‌ی دروست ده‌بێ.له‌سه‌ر ژن پێویسته
له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ته‌فاهومی هه‌بێت و به رِاشكاوی له باره‌ی هه‌مو
شتێكی جنسی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. گه‌ر ئاره‌زوی جنسی مێرده‌كه له
سنوری خۆی زیاتر بو، ئه‌وا له‌سه‌ر ژن پێویسته به لێزانی و دانایی
ئه‌و چالاكى یه جنسى یه‌ی مێرده‌كه‌ی به چالاكی تر پرِ بكاته‌وه و
فكره‌ی جنسی له‌لای كه‌م بكاته‌وه و له بیری باته‌وه، ئه‌وه‌ش له
كاتێكدا گه‌ر مێرده‌كه‌ی رێژه‌ی جوتبونه‌كه‌ی له سنوری مام ناوه‌ندی
زیاتر بو، كه له هه‌فته‌یه‌كدا دو جاره. گه‌ر جوتبون له‌م سنوره
زیاتر كرا، به تایبه‌تی پاش تێپه‌رِ بونی ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر ژن
هێناندا، ئه‌وا ده‌بێته هۆی لاوازی و بێ هێزی جه‌سته و لاشه و عه‌قڵ
و جینس.
به‌م بۆنه‌وه گرنگترین شت، كه پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین
ئه‌وه‌یه، كه زۆر ئافره‌تی مێرددار، به هۆی نه‌شاره‌زاییان له
مانای رابواردنی جنسی، له پیاوان دور ده‌كه‌ونه‌وه و به‌رده‌وام
ده‌بن له‌سه‌ر ساردی نواندن، جا گه‌ر پیاو(مێرد) شاره‌زا نه‌بێت به
وروژاندنى، به گه‌مه‌ویاری درێژخایه‌ن، به تایبه‌تی شوێنه
هه‌ستیاره‌كانی ژن، گه‌ر ئه‌و هاوسه‌رىیه‌تىیه ئاوا به‌رده‌وام بێت،
ئه‌وا ژن به‌ده‌م داوای مێرده‌كه‌ی نایه‌ت، ئینجا گیروگرفت و كێشه
دروست ده‌بێت.
له هۆیه‌كانی دوركه‌وتنه‌وه‌ی ژن له مێرده‌كه‌ی، زۆر جار به هۆی
خواپه‌رستىیه‌كی لار و خواره‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ژن خۆیان له
مێرده‌كانیان دور ده‌گرن، ئه‌مه‌ش له ئاكامی ئاراسته‌كردنی قوتابخانه
خراپه‌كه‌یانه، كه ئیسلام
لێی به‌رى یه، ئیسلام هاوسه‌ریه‌تی به
عیباده‌ت داناوه.
ئامۆژگاریم بۆ پیاو(مێرد) ئه‌وه‌یه، ته‌نها پشت به‌و فه‌رمودانه
نه‌به‌ستن، كه هانی ژن ده‌دات له‌سه‌ر به‌ده‌مه‌وه هاتنی داوای
مێرده‌كه‌ی، به‌ڵكو له‌سه‌ریه‌تی كه سه‌لیقه‌دار بێت و ته‌نازول بكات
له خۆویست(ڕنانی) و په‌له‌كردن بۆ جوتبون، پێویسته توانادار بێت
له‌سه‌ر سه‌رنج راكێشانی هاوسه‌ره‌كه‌ی. گوتراوه ئافره‌ت وه‌ك ئامێری
مۆسیقا وایه، به ده‌ستی مۆسیقاژه‌نێكی كارامه نه‌بێت ناژه‌نرێ.
|
|