|
|
 |
رِاشكاوى
یه‌كی ئاشكرا (صراحة
مكشوفة)
|
 |
|
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((إذا رأى أحدكم إمرأة، فوقعت في قلبه، فليعمد إلى امرأته، فليواقعها،
فإن ذلك يرد ما في قلبه)).
رواه مسلم
واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه ئافره‌تێكی بینی و كه‌وته دڵى
یه‌وه،
با بچێته‌وه لای ژنه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵیدا جوت ببێ، چونكه ئه‌م جوتبونه
ده‌بێته هۆى ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆته دڵی و دڵی
پێی داده‌مركێ.(1)
===========================
(1) به‌رِاستی
ته‌وجیهێكی پرِ له حیكمه‌ت و به‌رزه، به تایبه‌تی له رۆژگارێكی
گه‌نده‌ڵی وه‌ك ئه‌مرِۆ، ئافره‌تان زیاد له سنور لادان خۆیان له
پۆشاك داماڵیوه و خۆیان كردۆته مزراحی ده‌ستی گاڵته‌جارِی ئافره‌تان،
بونه‌ته په‌یرِه‌وكار و
جێ به‌جێ كه‌ری زنجیره ته‌مسیلى یه‌كانی بێگانه
له دوای ته‌رجه‌مه‌كردنیان بۆ زمانی عه‌ره‌بی. ئافره‌تان به
شێوه‌یه‌ك خۆیان ده‌خه‌نه رِو و پۆشاكێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن، كه هه‌ر
به‌ناو پۆشاكه،جا كه به‌م جۆره خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، سه‌رنجى گه‌نج
و پیاوى پێ رِاده‌كێشن، رِه‌نگه سه‌ربكێشێ بۆ خراپه‌كارى و داوێن
پیسى. هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم له‌م فه‌رموده‌یه‌دا رێنمایى پیاوان
ده‌كات، هه‌ركاتێ شتێكى ئاوایان كه‌وته به‌رچاو و سه‌رنجى رِاكێشان و
ئاره‌زوى بزواندن، رِاسته‌وخۆ بچنه‌وه لاى خێزانیان، ئه‌و گه‌نجانه‌ش
كه ژنیان نه‌هێناوه، ده‌بێ ئارام بگرن و زۆر به‌رِۆژو بن، هه‌روا
دوعا بكه‌ن هه‌تا خواى به‌خشنده‌كارى ژن هێنانیان بۆ ئاسان ده‌كات..
ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ش گه‌ر تۆزێك ئابرِویان هه‌بێ، رێگه به‌خۆیان
ناده‌ن ئه‌م جله سه‌رشۆرِكه‌ره له‌به‌ر بكه‌ن. (وه‌رگێرِ)
|