|
|
|
|
 |
رِوانینی حه‌رام تیرێكه له تیره‌كانی شه‌یتان |
 |
|
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[قُلْ
لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا
فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا
يَصْنَعُونَ (30) وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ
أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ
إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى
جُيُوبِهِنَّ].
النور:30-31
واته: به پیاوه برِواداره‌كان بڵێ: با چاویان بپۆشن و نه‌وی كه‌ن
له ئاست ئافره‌تی بێگانه (نامه‌حره‌م)، با داوێنیان بپارێزن له
خراپه‌كاری و زینا و گوناه و تاوان. ئه‌م چاوپۆشینه بۆ دڵی ئه‌وان
پاكتر و باشتره، خوای گه‌وره‌ش ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها به ئافره‌ته برِواداره‌كانیش بڵێ با چاویان بپۆشن و نه‌وی
كه‌ن له ئاست پیاوی بێگانه، با داوێنیان بپارێزن له زینا و
خراپه‌كاری، با جوانی و رِازاوه‌یی خۆیان به دیار نه‌خه‌ن، ته‌نها
ئه‌وه نه‌بێ كه به‌دیار ده‌كه‌وێ -ئه‌ویش ده‌م و چاو و دو ده‌سته‌كان
ده‌گرێته‌وه-، با سه‌رپۆشه‌كانیان به‌سه‌ر سنگ و به‌رۆكیاندا بێننه
خواره‌وه.
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله
عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:
((إن الله كتب على ابن آدم حظه من الزنى، أدرك لا محالة، فزنى العين
النظر، وزنى اللسان النطق، والنفس تتمنى وتشتهي، والفرج يصدق ذلك أو
يكذبه)).
رواه الحافظ العراقي وأبو داود والنسائي حديث صحيح
واته: خوای گه‌وره به‌شی زینای له‌سه‌ر ئاده‌میزاد نوسیوه،
مه‌حاڵیشه كه ئه‌م به‌شه ده‌بینێ، ئه‌م زینایه‌ش له‌مانه پێك دێت:
زینای چاو ته‌ماشا كردنه به حه‌رامی، زینای زمان به‌كارهێنانێتی به
خراپه‌كاری، نه‌فسی مرۆڤیش هه‌رده‌م داوای ئه‌م كاره ده‌كات و
ئاره‌زویه‌تی، ئه‌و كاته‌ش (داوێن- فرج) رِۆڵی خۆی ده‌بینێ، كه یان
زیناكه ده‌كات، یان نایكات.
جه‌ریری كورِی عبدالله گوتویه‌تی:((سألت
رسول الله صلى الله
عليه وسلم
عن نظرة الفجأة فأمرني أن أصرف بصري)).
رواه مسلم
واته: ده‌رباره‌ى ته‌ماشاكردنى له‌ناكاوى ئافره‌ت، پرسیارم له
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم كرد، فه‌رمانی پێ كردم كه چاوم
لێی لاده‌م.
ئیمام إبن القیم ده‌ڵێ: (نظر)
نه‌كردن چه‌ند سودێكی هه‌یه:
یه‌كه‌م: رزگار كردنی دڵ له ئازاری حه‌سره‌ت هێنان.
دوه‌م: رِۆشنایی و رِه‌نگ دانه‌وه له دڵ به جێ ده‌هێڵێ، كه له
رِوخسار و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به ده‌رده‌كه‌وێ.
سێ یه‌م: دڵ به هێز ده‌كات و ئازایه‌تی پێ ده‌به‌خشێ.
چواره‌م: خۆشی و شادی و دڵ فراوانی ده‌دات به دڵ، كه خۆشىیه‌كه‌ی له
خۆشی ته‌ماشاكردنه‌كه خۆشتره.
پێنجه‌م: دڵ رزگار ده‌كات له دیلی و به‌ندایه‌تی شه‌هوه‌ت و
ئاره‌زوبازی.
شه‌شه‌م: ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانی دۆزه‌خی له‌سه‌ر داده‌خات.
حه‌وته‌م: عه‌قڵ به‌هێز و زیاد ده‌كات، چونكه به‌ره‌ڵڵا كردنی چاو بۆ
ته‌ماشا كردنی حه‌رام له كه‌می عه‌قڵه‌وه‌یه...أ.هـ.
[به‌كورتكراوه‌یى له
روضة
المحبين
لاپه‌رِه/95-102
وه‌رگیراوه]
|
|