|
|
|
|
 |
مه‌ترسی تێكه‌ڵاوی وبه ته‌نها دانیشتن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت
|
 |
|
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((ألا لا يبيتن رجل عند امرأة ثيب، إلا أن يكون ناكحاً أو ذا محرم)).
رواه مسلم
واته: با هیچ پیاوێك له
لای ژنێك شوی كردبێ نه‌مێنێته‌وه، مه‌گه‌ر ماره‌برِی
بێ، یان
مه‌حره‌مێكی بێ -وه‌ك باوك و برا و خاڵ و مام-.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
((إن المرأة تقبل في صورة شيطان، وتدبر في صورة شيطان)).
رواه مسلم
واته: ئافره‌ت له رازاوه‌یی و فێڵ دا له شێوه‌ی شه‌یتان دێته پێش
پیاو و، له‌سه‌ر شێوه‌ی شه‌یتان پشت هه‌ڵئه‌كا.
ده‌فه‌رموێ:
((لا يخلون رجل بامرأة إلا كان ثالثهما الشيطان)).
رواه الترمذي حديث صحيح وإسناده جيد
واته: هه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك به ته‌نهایی دا‌نیشێت، ئه‌وا
سێ یه‌میان شه‌یتانه، كه دێته نێوانیان و ده‌بێته هانده‌ر بۆ
خراپه‌كاری.
ده‌فه‌رموێ:
((لا يخلون أحدكم بامرأة إلا مع ذي محرم)).
رواه البخاري ومسلم
واته: نابێ هیچ كه‌سێك له ئێوه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك به ته‌نهایی و
به جوته دابنیشن، مه‌گه‌ر مه‌حره‌مێكى
یان له‌گه‌ڵ دابێ.(1)
(محمد
طلعت حرب) له په‌رتوكه‌كه‌ى (المرأة
والحجاب)دا ده‌ڵێ: تێكه‌ڵاوی ژن و
پیاو و نه‌مانی حیجاب دو ئاواتی دێر زه‌مانی ئه‌وروپایه، به
شێوه‌یه‌كی وا كه گشت كه‌سێك هه‌ستی پێ ده‌كات.
ده‌ڵێ: هیچ له‌مپه‌ر و به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی
ئیسلامی له رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و روخان ببات، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له
میسر، به‌ڵكو گۆرِانكاری به‌سه‌ر ئافره‌تی مسوڵمان هێناوه و به‌ره‌و
ئه‌و خراپه‌كاری و به‌درِه‌وشتى
یه‌ی بردون، كه ئافره‌تی رۆژئاوای
گرتۆته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی و خه‌ته‌رناكی ره‌وشتی
كۆمه‌ڵگه.
هه‌ندێك گه‌نج و لاو به كورِ و كچه‌وه سه‌یریان به‌وه دێ، كه نابێ
كورِ و كچێك به ته‌نهایی له ژورێك كۆببنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ
برایه‌كى، یان خوشكێكی له‌گه‌ڵ بێ. به بیروبۆچونی ئه‌م گه‌نجانه ئه‌م
شێوازه، رێگه‌گرتنه له سه‌ربه‌ستی و ئازادى
یان، دیاره ئه‌وه‌ش به
مه‌به‌ستی ئاره‌زو و هه‌وا و هه‌وه‌سیان و ئاره‌زوبازیان، ئه‌مه
ده‌ڵێن.
رۆژنامه‌ی (الجمهورية)ی
میسری له رۆژی 9ی یۆنیۆی 1962 سه‌روتارێكی بڵاوكرده‌وه له‌ژێر
سه‌ردێری: (ئافره‌تێكی نوسه‌ری ئه‌مریكی ده‌ڵێ: مه‌هێڵن كورِ و كچ
تێكه‌ڵاو ببن، ئافره‌تان ببه‌ستنه‌وه).-سه‌روتاره‌كه به‌كورتی باس
ده‌كه‌ین-: ناوی ئافره‌ته نوسه‌ره‌كه (هیلسیان ستانسبری)یه كه
رۆژنامه‌نوسێكی ناوداره. ئه‌م ئافره‌ته نوسه‌ره سه‌ردانی زانكۆكان و
سه‌ربازگه‌كانی لاوان و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تى
یه‌كانی كۆماری میسری
كرد، جا ده‌ڵێ: كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی (مه‌به‌ستی پێ ئیسلامی)
كۆمه‌ڵگایه‌كی رێك و پێك و ساغه و، له سروشت(طبيعة)
باشی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ئه‌وه‌یه، كه پابه‌ندی خو و نه‌ریتیانن، كه
كورِ و كچ له سنورێكی مه‌عقول و دیارىكراودا رِه‌فتار ده‌كه‌ن و،
نه‌ریتێكتان هه‌یه كه به‌ره‌ڵڵایی سێكسی به حه‌رام داده‌نرێت،
ئه‌مه له رِۆژئاوا به ئاسایی داده‌نرێ و هه‌رِه‌شه‌ش له كۆمه‌ڵگا و
خێزانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كات...
له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه، پابه‌ندی ره‌وشت و خو و
نه‌ریتتان و، تێكه‌ڵاو نه‌بونی كچ و كورِ بن. سه‌ربه‌ستی ئافره‌تان
سنوردار بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه چه‌رخی حیجاب و سه‌رپۆشین. كۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌مریكی بوه‌ته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وشك و
بێ سۆز و عاتیفه، پرِه له
به‌ره‌ڵڵایی كاری جنسی و ئافره‌تی روت، بونه‌ته قوربانی تێكه‌ڵاوی
سه‌ربه‌ستی
بێ سنور، كه لاوه‌كانیان ته‌مه‌نیان پێش ئه‌وه‌ی بگاته
بیست ساڵی له گرتوخانه‌كان و شۆسته‌كان و خانوه نهێنى
یه‌كان
ده‌بینرێنه‌وه! ئه‌و سه‌ربه‌ستىیه
بێ سنوره‌ی به‌خشیمان به كچ و
منداڵه‌كانمان، وای لێ كردن ببن به چه‌ته‌كانی (جیمس دین) و چه‌ته‌ی
مادده بێ
هۆش كه‌ره‌كان و كۆیله سپى
یه‌كان.
تێكه‌ڵاوی كورِ و كچ و به‌ره‌ڵڵایی و سه‌ربه‌ستی له كۆمه‌ڵگای
ئه‌وروپی و ئه‌مریكی، خێزانی خسته مه‌ترسىیه‌وه و قیه‌م و ئه‌خلاقی
خسته له‌رزه، له گرنگترین ئه‌و قسه‌یه‌ی له رێگه‌ی گومرِایی زانستی
هاته ناو ئوممه‌ته‌كه‌مان ئه‌وه بو؛ تێكه‌ڵاوی نێوان كورِ و كچ
سروشته‌كان پاك ده‌كاته‌وه و ده‌بێته شتێكی ئاسایی و، بیركردنه‌وه
له كێشه‌كانی جینس كه‌م ده‌كاته‌وه.. ئه‌مه‌ش درۆیه به ده‌می
زانسته‌وه ده‌كرێ، كه واقعی ژیان ئه‌مه به درۆ ده‌خاته‌وه.
په‌یوه‌ندیم به یه‌كێك له زانا ده‌رونناسه میسرىیه‌كانه‌وه كرد،
كه باوه‌رِیان به‌م تێوره گه‌نده‌ڵه هه‌بو، پێم گوت: گه‌ر ئه‌مه
رِاست با، ده‌بوایه ئه‌و تێكه‌ڵاویه ته‌واوه‌ی ژن و مێرد ببێته هۆی
دوركه‌وتنه‌وه‌یان له كێشه‌كانی جنسی! ئه‌مه‌ش رِاست نىیه.
===========================
(1) ئه‌م ئه‌ده‌به
به‌رزه‌ی ئیسلام، له كوێ له ئاست داب و نه‌ریتی بێگانه فاجیره‌كان،
كه ئه‌م جۆره كۆبونه‌وه‌ی پیاو و ژنی نامه‌حره‌م به ته‌نهایی و
تێكه‌ڵاوی ژن و پیاو به كارێكی ئاسایی داده‌نێن.
با خوێنه‌ر ئاگاداری ئه‌م چیرۆكه بێت، كه باسی رِاده‌ی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رِۆژئاوا ده‌كات، كه له رۆژنامه‌ی (أخبار الیوم)
ژماره 3ی یۆنیۆی ساڵی 1956 له ژماره 608 لاپه‌رِه 2 بڵاوی
كردۆته‌وه:
(پیاوێك له ماڵه‌كه‌ی خۆی، هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پیاوێكی بێگانه
به رِوتی گرتوه وه‌ك رِۆژی له دایك بونیان، بۆیه له دادگا سكاڵای
به‌رز كردۆته‌وه و داوای جیابونه‌وه(طلاق)ی كردوه له هاوسه‌ره
داوێن پیسه‌كه‌ی، كه سوكایه‌تی به كه‌رِامه‌تی و كه‌رِامه‌تی ماڵی
هاوسه‌رىیه‌تی پیرۆزى كردوه، به‌ڵام دادگای ئینگلیزی له یه‌كێ له
دادگاكانی له‌نده‌ن ره‌فتاری ئه‌م پیاوه كۆنه‌په‌رسته‌ی به دڵ
نه‌بوه، كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی رۆژئاوایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناگونجێ!!
بۆیه حوكمیان دا به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی، به پاساوی ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر پیاو(هاوسه‌ر) پێویسته ره‌چاوی بارودۆخ و داب و نه‌ریت
بكات!!!).
|
|