|
|
 |
مه‌ترسی كێشه‌ی جنسی |
 |
|
ئیسلام گرنگى یه‌كی زۆری به كێشه‌ی جنسی داوه و تایبه‌تىیه‌كی بۆ
داناوه، ئه‌ویش به چاودێری كردنىیه‌تی، وه‌ك له‌م كتێبه‌دا هه‌ندێكی
لێ باس كرا، ئه‌وه‌ش دیاره له‌به‌ر گرنگی پێدان و مه‌ترسىیه‌كه‌یه‌تی.
به بۆنه‌ی ئه‌م ناونیشانه‌وه، پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین،
یه‌كه‌م تاوان له‌سه‌ر زه‌وى رِویدا، هۆیه‌كه‌ى جنس بوه!!
له ته‌فسیری ابن كثير هاتوه: ئاده‌م هه‌ر
منداڵێكی له دایك بوبێ كورِ و كچی پێكه‌وه له دایك بون، جا كورِی
ئه‌م سكه‌یان كچی سكه‌كه‌ی تری ده‌كرده هاوسه‌ری خۆی، كورِی سكه‌كه‌ی
تر كچی ئه‌م سكه‌ی ده‌كرده هاوسه‌ر، تا ئه‌و كاته‌ی دو كورِی له دایك
بو كه ناویان هابیل و قابیل بو.
قابیل خاوه‌نی بێستانێك بو، هابیلیش خاوه‌نی مه‌رِ بو. قابیل
گه‌وره‌ترینیان بو، كه خوشكێكی هه‌بو له خوشكی هابیل جوانتر بو،
هابیل داوای خواستنى خوشكی قابیلی كرد، قابیل رازی نه‌بو و گوتی:
ئه‌وه خوشكمه و له‌گه‌ڵ من له دایك بوه و له خوشكی تۆ باشتره، من
شایسته‌ترم بیكه‌مه هاوسه‌رى خۆم!.
باوكیشی فه‌رمانی پێ دا، كه خوشكه‌كه‌ی بدات به هابیل، به‌ڵام رِازی
نه‌بو، جا هه‌ردوكیان قوربانیێكیان بۆ خوای گه‌وره سه‌ربرِی، تاوه‌كو
بزانرێ كامه‌یان شایسته‌ترن به كچه‌كه، له‌و كاته‌دا حه‌زره‌تی
ئاده‌م عليه السلام له لایان نه‌بو، جا ئاگرێك هات و قوربانى
یه‌كه‌ی هابیلی خوارد
و وازی له قوربانىیه‌كه‌ی قابیل هێنا، قابیل تورِه بو، گوتی:
ده‌تكوژم بۆ ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی من نه‌كه‌یه هاوسه‌ری خۆت!!..أ.هـ.
[به كورتی ئیبن جریر گێرِاویه‌ته‌وه.]
خـوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[
زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنْ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ
وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنْ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ
وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ].آل
عمران:14
واته: خۆشه‌ویستی ئاره‌زوه‌كانى نه‌فسانى بۆ خه‌ڵك رازاوه‌ته‌وه كه
بریتىیه له ژنان،(1) منداڵ، كیسه‌ى زێرِ
وزیو، ئه‌سپى خۆشرِه‌نگ و نیشانه‌دار و مه‌رِ و ماڵات و كشتوكاڵ.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((أكثر ما يدخل الناس الجنة تقوى الله وحسن الخلق، وأكثر ما يدخل
النار: الفم والفرج)).
رواه الترمذي (حديث حسن)
واته: ئه‌وه‌ی كه به زۆری خه‌ڵك ده‌باته نێو به‌هه‌شته‌وه، له
خوا ترسان و ره‌وشت باشى
یه، زۆربه‌ی ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی ده‌باته نێو
ئاگری دۆزه‌خه‌وه: زمان و داوێنه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
((من وقاه الله شرّ ما بين لحييه وشرّ ما بين رجليه دخل الجنة)).
رواه الترمذي وابن حبان (حديث صحيح)
واته: هه‌ركه‌سێ خوای گه‌وره له خراپه‌ی زمانی و داوێنی(2) بپارێزێ ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم ده‌فه‌رموێ:
((إثنان يدخلان الجنة: من حفظ ما بين لحييه ورجليه دخل الجنة)).
رواه الخرائطي (حديث صحيح
واته: دو شت هه‌ن ده‌بنه مایه‌ی چونه به‌هه‌شت: هه‌ركه‌سێ زمان و
داوێنی له گوناهـ و تاوان بپارێزێ، ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی:
((اللهم إني أعوذ بك من شر سمعي، ومن شر بصري، ومن شر لساني، ومن شر
قلبي، ومن شر منيّي!)).
رواه أبو داود (حديث صحيح)
واته: خوایه من په‌نا ده‌گرم به تۆ، له خراپه‌كاری گوێ و چاو و
زمان و دڵم و، له خراپه‌كاری داوێنم.
=========================
(1)
له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره ئافره‌تى به سه‌روی
ئاره‌زوه‌كان(الشهوات) داناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌مو لایه‌كه‌وه
پێشرِه‌وی دڵی پیاوان ده‌كه‌ن.. یه‌كێك له ئافره‌ته صاڵحه‌كان
ده‌یگوت: له به‌دبه‌ختیمان ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره له پێشه‌وه‌ی
ئاره‌زوه‌كانی داناوین، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێنده‌وه.
(2)
یه‌كه‌م خوێن له‌سه‌ر زه‌وی رێژرا، خوێنی یه‌كێك له كورِه‌كانی ئاده‌م
بو به هۆی پێشبرِكێ كردن له‌سه‌ر ئافره‌ت، وه‌ك له پێشه‌وه باسمان
كرد، نامۆش نى یه گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواصلى
الله عليه وسلم رزگار بون له ئاگر بۆ كه‌سێك مسۆگه‌ر
بكات، كه زمان و داوێنی بپارێزێت، له‌و كه‌سانه‌ش ده‌بێت، كه له
پێشه‌وه ده‌بن له چونه به‌هه‌شت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پاكخویى كردن و به پاك را‌گرتن و ئاراسته‌كردنی
غه‌ریزه‌ی جنسی، بۆ رێگای راست و دروست و شه‌رعی به گرنگترین شوێن و
پایه داده‌نرێت، چونكه سه‌لامه‌تی و هه‌ستانه‌وه‌ی ئوممه‌ت له‌سه‌ر
ئه‌مه راده‌وه‌ستێ!
هه‌ر به بۆنه‌ی قسه كردن له‌سه‌ر مه‌ترسی كێشه‌ی جنسی، باش وایه
باسی ئه‌وه بكه‌ین، كه بزاڤی چاكسازی ئایینی (اللوثري)
له ئه‌وروپا له گرنگترین هۆیه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه،
وه‌ك كه (مارتن
لوثر)
سه‌رۆكی ئه‌م چاكسازىیه ئاشكرای كرد، كه به
پێی ئه‌وه‌ی له كتێبی (حياتنا
الجنسية)ی
دكتۆر (فریدریك كه‌ن) هاتوه، گوتویه‌تی: (هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ به
زۆره ملێ گه‌رمایی جنسی كپ بكاته‌وه، به كه‌سێك ده‌چی كه
بێ هه‌سته
و ده‌یه‌وێ قه‌ناعه‌تمان پێ بكات سروشت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌یه، كه
ئێمه ده‌یناسین، نه ئاگر شت ده‌سوتێنێ و نه ئاویش شت ته‌رِ ده‌كات
و، نه‌پیاویش ده‌خوا و ده‌خواته‌وه!!)
لۆپهر به قسه‌كانی به‌رپه‌رچی تێگه‌یشتنه‌كانی ره‌وشتی كه‌نیسه
ده‌داته‌وه، كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی داسه‌پاندوه، ئه‌ویش بریتىیه له‌و
ره‌به‌نىیه‌ی خۆیان دایان هێناوه، ئه‌و قسه‌یه‌ی
ده‌ڵێ:
جنس خودی خۆی شتێكی پیسه، ئافره‌ت دروستكراوێكی شه‌یتانی پیسه،
پێویسته خۆی لێ دور بخرێته‌وه، هاوسه‌رگرتن(زواج)یش پێویستى یه‌كی
غه‌ریزه‌یی-ئاژه‌ڵی-یه بۆ گشتی، به‌ڵام كه‌سی به‌خته‌وه‌ری ته‌قوادار
ئه‌و كه‌سه‌یه، كه ژن نه‌هێنێ.
|