|
|
|
 |
پشكنینی پزیشكی پێش هاوسه‌ر گرتن |
 |
|
(الفحص الطبي قبل الزواج)
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:
((فرّ من المجذوم فرارك من الأسد))
رواه البخاري
واته: رِاكردنت له توش بو به گولی رِاكردنته له شێر.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
((لا يوردن ممرض على مصح))
رواه البخاري
واته: نه‌خۆش نه‌بردرێته لاى كه‌سانێك كه ساغن و نه‌خۆش نین.
((لا ضرر ولا ضرار))
رواه أحمد في المسند وابن ماجه، حديث صحيح واته: نه زیان بگه‌یه‌نه‌و نه بهێڵی زیانت
پێ بگات.
ئه‌م فه‌رموده پیرۆزه ئاماژه‌ی حه‌زه‌رو ئاگادار بون ده‌كه‌ن له
نه‌خۆشی گرتنه‌وه! زۆر له حكومه‌ته‌كانی ئێستا چه‌ند یاسایه‌كیان ده‌ركردوه
سه‌باره‌ت به پێویست بونی پشكنینى پزیشكى(فحص
طبي) پێش به‌هاوسه‌ری
بونی كورِو كچه‌كه، دیاره ئیسلام پێشینه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م
ئارِاسته‌یه.
جێی داخه كه بڵێم ئه‌و تاقى كردنه‌وه پزیشكى یه زۆر له پزیشكه‌كان ئاسانكارى تێدا ده‌كه‌ن، وه ژن و مێردیش له‌م فه‌حسه هه‌ڵدێن كه
ئاكامه‌كه‌ی به‌خراپ ده‌كه‌وێته سه‌ر خۆیان و منداڵه‌كانیان.
له‌سه‌ر هه‌ر ژن و مێردێكی ئیسلامی پێویسته گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان توشی
نه‌خۆشىیه‌كی درم بون نه‌بنه هاوسه‌ری یه‌كتری. له فه‌رموده‌ی
(صحيح)ی
پێغه‌مبه‌ر هاتوه كه ده‌فه‌رموێ:
((لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه من الخير)).
دكتۆر وجیه زین العابدین له رساله‌كه‌ی
(الإسلام
والتربية الجنسية)دا گوتویه‌تی: ئه‌وه‌ی له‌م فه‌رموده‌یه تێده‌گه‌م
(لا
ضرر ولا ضرار) ئه‌مه بۆ به‌دوا گه‌رِانه بۆ ئافره‌تی چاك و لادانی
زه‌ره‌رو زیان له ئه‌و و له پیاو، دروسته به‌ڵكه پێویسته له
نیزامی ئیسلامى دا كورِو كچ پێش به‌هاوسه‌ری بونیان فه‌حس بكرێن، به
تایبه‌تی بۆ زانینی ئافره‌ته‌كه كه ئایا منداڵی ده‌بێ؟ هه‌روه‌ها
فه‌حسی پیاوه‌كه بكرێ نه‌بادا نه‌خۆشى یه‌كی درمی یان ئامێر نه‌رمى یان
نه‌زۆكی یان شێتی هه‌بێت... به‌ڵام گرنگترین مه‌رج بۆ پیاو ئه‌وه‌یه
كه ته‌ندروستی باش بێت و توانای جیماعی هه‌بێت وه‌ك له فه‌رموده
هاتوه:
((من استطاع منكم الباءة فليتزوج... الحديث)).
الباءة: مانای توانای دابین كردنی خانوو پێداویستىیه‌كانی ژن هێنانی
هه‌بێت، هه‌روه‌ها مانای توانای جنسی ده‌گه‌یه‌نێ.. وه‌ك كه له كتێبی
(المحيط
للفيروز آبادي) هاتوه.
لێره‌دا چه‌ند شی كردنه‌وه(تحلیل)ێكی پێویست هه‌یه كه پێویسته
له‌سه‌ر داخوازى كار‌و داخوازى كرا‌و (كچ و كورِ) پێش به‌هاوسه‌ری بونیان
ئه‌م ته‌حلیله بكه‌ن، دیاره ئامانجه‌كه‌شی ئاشكرا‌و رِونه: كه
ئه‌ویش دڵنیا بونه... وه ته‌ئكید كردن له هه‌مو شتێك، تا
بزانرێ
ئه‌و كه‌سه كه‌م و كورتى هه‌یه؟ گه‌ر هه‌یه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێ.
پشكنینی گروپه‌كانی خوێنى ژن و مێرد
مه‌به‌ستمان لێره گروپی (البريزيز
يان أر أتشي)ـه، جا لێره‌دا چوار
شیمانه (احتمال) هه‌یه رِه‌نگه رِو بدات:
شیمانه‌ی یه‌كه‌م: له‌وانه‌یه گروپی خوێنی هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد
ئیجابی بێت.
شیمانه‌ی دوه‌م: له‌وانه‌یه گروپی خوێنی هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد سلبی
بێت.
شیمانه‌ی سێیه‌م: له‌وانه‌یه گروپی خوێنی ژنه‌كه ئیجابی بێت و
مێردكه‌ی سلبی بێت.
له‌م سێ شیمانه(احتمال)ه‌دا گروپه‌كانی خوێن له‌گه‌ڵ یه‌ك گونجاو و
رِێكن.
به‌ڵام له شیمانه‌ی چواره‌م: له‌و كاته‌ی گروپی خوێنی ژنه‌كه سلبی
بێت و هی مێرده‌كه‌ی ئیجابی بێت، ئه‌و كاته گروپه‌كانی ژن و مێرد رێك
نابێت و جیاواز ده‌بێت. خۆش به‌ختانه ئه‌م جۆره شیمانه‌یه زۆر كه‌م
رِو ده‌دات، له‌م حاڵه‌ته‌دا رِه‌نگه منداڵه‌كه گروپی ئیجابی باوكی
هه‌ڵبگرێ وه له لای دایك دژه مژادی خوێنه‌كه‌ی كه سلبی گروپه
دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش له ئاكامی سك پرِبون به منداڵێكی ئیجابی گروپ
خوێنه‌وه‌یه، جا یه‌كه‌م له‌دایك بون هه‌رده‌م به شێوه‌یه‌كی سروشتی
ده‌بێت به نسبه‌ت یه‌كه‌م منداڵ، به‌ڵام له حه‌ملی دوه‌م و سێیه‌م و
دوای ئه‌وانه كۆرپه‌له(جنین) دوچاری ئه‌و دژه‌مژاده ده‌بێت كه له
ئاكامی حه‌ملی یه‌كه‌م له خوێنی دایكی پێك هاتوه.
رێژه‌ی (مضاعفات) له منداڵی
سێ یه‌م زیاتر ده‌بێت له منداڵی دوه‌م،
وه چواره‌م زیاتر ده‌بێت له سێیه‌م. ئه‌م جۆره موزاعه‌فاتانه زۆر
به‌كه‌می رِو ده‌دات چونكه له حیكمه‌تی خوای گه‌وره‌یه كه خوێنی
كۆرپه‌له تێكه‌ڵ به خوێنی دایك نابێت، ته‌نها له هه‌ندێ حاڵه‌تی
تایبه‌ت نه‌بێت كه به‌كه‌می رو ده‌دات.
شیمانه‌ی رودانی ئه‌م موزاعه‌فاتانه له %10 زیاتر نابێت. گه‌ر
رِوشىدا ئێمه ناتوانین سه‌ركه‌وتوانه هه‌ستین به كرده‌ی گۆرِینی
خوێنی منداڵه‌كه گه‌ر پێویستی كرد له یه‌كه‌م كاتژمێری دوای له‌دایك
بون.
شى كردنه‌وه(تحلیل)ى ئاوی مه‌نی پیاوه‌كه‌و
دڵنیا بون له ژماره‌و زیندویه‌تی
گیانداری تۆواوی (حیوانات
منوية)
پێویسته ژماره‌ی سروشتی (حیوان منوي) له چل ملیۆن ملیلتر كه‌متر
نه‌بێت، رێژه‌ی زینده‌یی له هه‌ر په‌رِین(قذف)ێكدا له
%65 كه‌متر
نه‌بێت، جا گه‌ر پاش شىكردنه‌وه‌كه ئه‌م هاوكێشانه له‌لای
تایبه‌تمه‌ندان نه‌گه‌یشته شێوه‌ی ئاوی مه‌نی، ئه‌و كاته ده‌توانرێ
په‌نا ببرێته به‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ چالاك كردنی گیاندارانی
تۆواوى و زیاد كردنی ژماره‌كه‌ی كه ئێستا ئه‌م كاره ئاسان كراوه.
شى كردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێژی بروستات
ئه‌م شى كردنه‌وه‌یه‌ش بۆ دڵنیا بونه له خاڵی بون له هه‌وكردنی
كه‌ڤنار(مزمن)، چونكه هه‌بونی ئه‌م جۆره هه‌وكردن(إلتهاب)انه
ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی ملی منداڵ دانی ژنه‌كه.(مجلة
طبيب الخاص.)
|