|
|
|
|
 |
هاندان بۆ نه‌فه‌قه‌دانی ژن |
 |
|
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه
وسلم) فه‌رمویه‌تی:
((دينار أنفقته في سبيل الله، ودينار أنفقته في رقبة،
ودينار تصدقت به على مسكين، ودينار أنفقته على أهلك، أعظمها أجراً الذي
أنفقته على أهلك!!)).
رواه
مسلم
واته: دینارێك له پێناو خوا ببه‌خشی، دینارێك ببه‌خشی بۆ رزگار كردنی
به‌نده‌یه‌ك، دینارێك ببه‌خشی به هه‌ژارێك، دینارێك ببه‌خشی و سه‌رفی
بكه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی له هه‌مویان پاداشته‌كه‌ی گه‌وره‌تره
ئه‌وه‌یه، كه بۆ خێزانه‌كه‌ت ده‌به‌خشی.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
((إذا أنفق الرجل على أهله نفقة، وهو يحتسبها كانت له
صدقة)).
رواه
البخاري ومسلم والترمذي والنسائي.
واته: گه‌ر پیاو شتێك ببه‌خشێ و بۆ خێزانه‌كه‌ی خه‌رج بكات و بزانێ
له‌سه‌ری پاداشت وه‌رده‌گرێ، ئه‌وا بۆی به خێر و چاكه و سه‌ده‌قه
ده‌نوسرێ.
هه‌روا ده‌فه‌رموێ:
((ما أطعمت نفسك فهو لك صدقة، وما أطعمت ولدك فهو لك
صدقة، وما أطعمت زوجتك فهو لك صدقة)).
رواه أحمد في المسند حديث صحيح
واته: هه‌ر خواردنێك ده‌رخواردی خۆت بده‌ی، بۆت به خێر و چاكه
ده‌نوسرێ، هه‌رخواردنێك ده‌رخواردی منداڵه‌كه‌ت بده‌ی، بۆت به خێر و
چاكه ده‌نوسرێ، هه‌ر خواردنێك ده‌رخواردی خێزانه‌كه‌ت ده‌ده‌ی، بۆت
به خێر و چاكه ده‌نوسرێ. [له‌م فه‌رمودانه‌دا بۆمان به‌ده‌رده‌كه‌وێ
كه پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم) چه‌ند بایه‌خ و گرنگی داوه به چاك به خێو كردنی ماڵ
و منداڵ و خێزان كه به هۆیانه‌وه پاداشتی خوای پێ وه‌رده‌گیرێ، نه‌ك
رژدی و ره‌زیلی بكرێ بۆ ماڵ و منداڵ و منه‌تیان له‌سه‌ر بكرێ.
(وه‌رگێرِ)]
|
|