</tr

سایتى به‌هه‌شت - رِێگاى رِه‌زابونى خواو به‌هه‌شته‌كه‌ى - ئه‌و ئیسلامه‌یه‌ كه‌ سه‌له‌فى صاڵح - پێغه‌به‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى رضي الله عنهم - له‌سه‌رى بوون

 

لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا

قورئانى پیرۆز

زانستى فه‌رمووده‌

بیروباوه‌رِ

كتێبخانه‌

وتار و ده‌رس

په‌روه‌رده‌ و خێزان

ئافره‌تان

گۆڤار

به‌هه‌شت

چیرۆك

پرسیارو وه‌ڵام

 گۆڤارى رِێگاى رِاست
گۆشه‌ى فه‌توا

پرسیار بنێره‌

دوایین پرسیار 

پرسیارى هه‌ڵبژارده‌ 

خشته‌ى بواره‌كان

گوێ بگره‌ له‌ ده‌رسه‌كانی

مامۆستا عبدالكريم

مامۆستا عبداللطيف

ده‌رسه‌كانى ژوورى پالتاك

 

 

به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه‌، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه‌ له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه‌ دیاری.

پێویسته‌ ژن له‌سه‌ر هه‌ژاریى مێرده‌كه‌ى ئارام بگرێ



خاتو عائیشه‌ به‌ عه‌روه‌ی گوت:
((يا أبن أخي! إنا كنا ننظر الى الهلال ثم الهلال، ثلاثة أهلة في شهرين، وما أوقدت في أبيات رسول الله نار! فقلت: يا خالة ما كان عيشكم؟! قالت: الأسودان التمر والماء! أنه كان لرسول الله(صلى الله عليه وسلم) جيران من الأنصار لهم منائح وكانوا يمنحون رسول الله(صلى الله عليه وسلم) من ألبانها فيسقينا)) رواه البخاري

واته‌: كورِه‌ براكه‌م! له‌ ماوه‌ی سێ مانگ له‌ ماڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئاگر بۆ چێشت لێنان نه‌كراوه‌ته‌وه‌! عه‌روه‌ گوتی: پورێ خواردنتان چی بو؟! ئه‌ویش گوتی: خورما و ئاو! به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دراوسێیه‌كی ئه‌نصاری هه‌بو مه‌رِیان هه‌بو ده‌یان دا بۆ خواستن(الإستعارة‌)، تا سود له‌ شیره‌كه‌ی وه‌رگرن. جا له‌ شیری مه‌رِه‌كان به‌شی پێغه‌مبه‌ریان ئه‌دا، پێغه‌مبه‌ریش شیری به‌ ئێمه‌ ده‌دا.
خاتو عائیشه‌ گوتویه‌تی:
((ما شبع آل محمد من خبز الشعير يومين متتابعين حتى قبض)). . واته‌: ماڵ و خێزانی پێغه‌مبه‌ر، تا ئه‌و كاته‌ش، كه‌ پێغه‌مبه‌ر گیانی سپارد، دو رِۆژ به‌ دواىیه‌ك له‌ نانی جۆ تێر نه‌بون.
((سئل سهل بن سعد: هل أكل النبي النقي؟ فقال: ما رأى رسول الله النقي منذ ابتعثه الله حتى قبضه)). رواه البخاري

واته‌: پرسیار له‌ سه‌هلی كورِی سه‌عد كرا: ئایا پێغه‌مبه‌ر نانێكی وای خواردوه‌، كه‌ ئارده‌كه‌ی شتێكی تری تیا نه‌بێ، واته‌ وه‌ك گه‌نمی روت بێ. گوتى: له‌و كاته‌ی بو به‌ پێغه‌مبه‌ر و، تا گیان سپاردنی، نانێكی ئاوای نه‌بینی.
ئه‌نه‌سی كورِی مالك، خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) گوتویه‌تی:
 ((ما أعلم النبي(صلى الله عليه وسلم) رأى رغيفاً مرققاً حتى لحق بالله! ولا رأى شاة سميطاً بعينه قط)). رواه البخاري
واته‌: نه‌مزانیوه‌ و نه‌مبینیوه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نانی نه‌رمی بینیبێ و خواردبێتی، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ خوای خۆی گه‌یشت، هه‌روه‌ها هه‌رگیز مه‌رِی سوركراوه‌ی نه‌بینیوه‌ و نه‌خواردوه‌.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رمو:
((اللهم اجعل رزق آل محمد كفافاً، وقيل قوتاً)). رواه البخاري ومسلم.
واته‌: خوایه‌ رزق و رۆزی ماڵى خێزانه‌كانی محمد هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بێ نه‌ زیاد له‌ پێویستی بێ و نه‌كه‌میش، هه‌روه‌ها گوتراوه‌ فه‌رمویه‌تی: خواردنی ماڵی محمد نه‌ زیاد و نه‌كه‌م بێ.
فاطيمه هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، تا سكاڵاى ئه‌وه‌ى له‌لا بكات، كه‌ به‌هۆى ده‌ستارِه‌وه‌ ده‌ستى تڵۆقاوه‌، پێشى گه‌یشتوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كۆیله‌ى بۆ هاتوه‌، تا به‌نده‌یه‌كى بداتێ ئیشى بۆ بكات، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر له‌وێ نه‌بو، ئه‌مه‌ى له‌لاى خاتو عائیشه‌ باس كرد، خاتو عائیشه‌ش ئه‌م هه‌واڵه‌ى به‌ پێغه‌مبه‌ر راگه‌یاند.. ئیمام عه‌لى (رضي الله عنه) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هاته‌ ماڵمان، ئێمه‌ش راكشابوین، جا كه‌ هات هه‌ستاین، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموى: هه‌ڵمه‌ستن هه‌ر له‌ شوێنى خۆتان بن، ئینجا له‌نێوان من و فاطيمه دانیشت، هه‌تا ساردایى پێیه‌كانى له‌سه‌ر سكم هه‌ست تێ كرد، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموى: شتێكتان له‌وه‌ چاكتر پێ بڵێم؟ ئه‌گه‌ر چونه‌ سه‌ر جێگه‌ى خه‌وتن و رِاكشان (33)جار بڵێن سبحان الله، (33)جار بڵێن الحمدلله، (33) جار بڵێن الله اكبر، ئا ئه‌م ویردانه‌ بۆ ئێوه‌ له‌ خزمه‌تكار باشتره‌!!
لێره‌دا پرسیارێك له‌وانه‌یه‌ بكرێ و بڵێین: باشه‌ بۆچی ژیان به‌م شێوه‌ ره‌ق و هه‌ژارى یه‌ ببرێته‌ سه‌ر؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌: گه‌ر ئوممه‌تێك بیه‌وێ به‌ نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بژی، بیه‌وێ لاپه‌رِه‌كانی له‌ مێژودا پرِشنگدار و روناك بێت، ده‌بێ سه‌ركرده‌كانی ژیانێكی وایان نه‌بێ، كه‌ خه‌ڵك برسی بن و خۆیشیان تێر. ئه‌مه‌ فێری سه‌ركرده‌كان و لێپرسراوه‌كان ده‌كات كه‌ به‌رامبه‌ر ماڵ و سامانی گه‌ل، خۆیان پاك رابگرن، كه‌ وا راهاتون به‌ ناحه‌ق ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی گه‌ل بخۆن. چۆن ده‌بێ پێغه‌مبه‌ر و خێزانه‌كانی له‌وپه‌رِی خۆشی و تێری دابن، هه‌ژارانی مسوڵمانانیش به‌ برسى یه‌تی ژیان ببه‌نه‌ سه‌ر. خۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌یتوانی به‌ هۆی ماڵی مسوڵمانانه‌وه‌ له‌ غه‌نیمه‌تدا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ر نه‌بو.
ده‌با خه‌و نه‌چێته‌ چاوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی خۆشی و به‌ختیاری ژیانیان له‌سه‌ر حیسابى نه‌بونی و نه‌داری و برسى یه‌تی خراپی گوزه‌رانی گه‌له‌كه‌یان به‌ ده‌ست دێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ ژیانه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، مسوڵمانانی فێری ژیانی ساده‌ و ساكار كرد تا دور بن له‌ زیاده‌رِۆیی و ده‌ست بڵاوى.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زۆر جار، كه‌ ده‌چوه‌ ماڵه‌وه‌ داوای خواردنی له‌ خێزانه‌كانی ده‌كرد، گه‌ر خواردنیان نه‌بوایه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رمو: من به‌رِۆژوم! رۆژوی (تطوع). رۆژوی فه‌رز ده‌بێ له‌ پێش فه‌جردا نیه‌تی دڵی له‌گه‌ڵ دابێ.
عومه‌ری كورِی خه‌تتاب ره‌زای خوای لێ بێ، چوه‌ ماڵه‌وه‌ داوای له‌ خێزانه‌كه‌ی كرد خواردنی بۆ بێنێ، خێزانه‌كه‌ی گوتی: هیچ شتێكمان نى یه‌ ته‌نها چه‌ند پارچه‌ نانێكی ره‌ق نه‌بێ. جا عومه‌ر كه‌مێك ئاو و سركه‌ی به‌سه‌ر پارچه‌ نانه‌كاندا كرد و خواردی تا تێر بو، پاشان گوتی:
((لا بارك الله بمن أدخله جوفه الى النار)). . واته‌: به‌ره‌كه‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ نه‌بێ، كه‌ به‌ هۆی گه‌ده‌یه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌. واته‌: به‌ په‌یداكردنی پاره‌ی حه‌رام گه‌ده‌ی تێر ده‌كات.

لینكى به‌سوود

القرآن الكريم والتفسير

كتب الحديث وشروحها

كتب العقيدة

الشيخ ابن باز رحمه الله

الشيخ الألباني رحمه الله

الشيخ ابن عثيمين رحمه الله

الشيخ صالح الفوزان حفظه الله

الشيخ مقبل  رحمه الله

الشيخ ربيع حفظه الله

مكتبة سحاب السلفية

إذاعة سحاب السلفية

كتێب و نامیلكه‌كان

بابه‌تى هه‌ڵبژارده‌

حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه‌

خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت

جه‌‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین

یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

نامه‌یه‌كى به‌په‌له‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت

 

 

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو

ماڵه‌وه‌

هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ سایتى به‌هه‌شت  © ساڵی 1427 ی كۆچی

ba8@maktoob.com