</tr

سایتى به‌هه‌شت - رِێگاى رِه‌زابونى خواو به‌هه‌شته‌كه‌ى - ئه‌و ئیسلامه‌یه‌ كه‌ سه‌له‌فى صاڵح - پێغه‌به‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى رضي الله عنهم - له‌سه‌رى بوون

 

لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا

قورئانى پیرۆز

زانستى فه‌رمووده‌

بیروباوه‌رِ

كتێبخانه‌

وتار و ده‌رس

په‌روه‌رده‌ و خێزان

ئافره‌تان

گۆڤار

به‌هه‌شت

چیرۆك

پرسیارو وه‌ڵام

 گۆڤارى رِێگاى رِاست
گۆشه‌ى فه‌توا

پرسیار بنێره‌

دوایین پرسیار 

پرسیارى هه‌ڵبژارده‌ 

خشته‌ى بواره‌كان

گوێ بگره‌ له‌ ده‌رسه‌كانی

مامۆستا عبدالكريم

مامۆستا عبداللطيف

ده‌رسه‌كانى ژوورى پالتاك

 

 

به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه‌، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه‌ له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه‌ دیاری.

تریفه‌یه‌ك له‌ ساده‌یى ژیانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)


ئیبن مه‌سعود ده‌ڵێ:
((دخلت على رسول الله(صلى الله عليه وسلم) وقد نام على حصير، وقد أثر في جنبه فقلت: يارسول الله لو اتخذنا لك وطاء، تجعله بينك وبين الحصير، يقيك منه! فقال: ما لي وللدنيا! ما أنا والدنيا إلا كراكب استظل تحت شجرة ثم راح وتركها)) رواه الترمذي والحاكم وأحمد في المسند وغيرهم بسند صحيح.
واته‌: چومه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا، بینیم له‌سه‌ر حه‌سیرێك خه‌وتوه‌، كه‌ شوێنه‌واری حه‌سیره‌كه‌ به‌ له‌شی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ دیار بو. ئیبن مه‌سعود ده‌ڵێ گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، با شتێك دابنێین له‌ نێوان حه‌سیر و خۆت دا، تا له‌ ره‌قایی حه‌سیره‌كه‌ بتپارێزێ. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: چ كارم به‌ دنیایه‌! من و دنیا وه‌ك رێبوارێك وایه‌، له‌ كاتی ماندو بون خۆی ده‌خاته‌ ژێر سێبه‌ری دارێك پاشان ده‌رِوات و به‌جێى ده‌هێڵێ.
ئه‌بو ئومامه‌ی ئه‌نصاري گوتویه‌تی:
((ذكروا عند النبي(صلى الله عليه وسلم) الدنيا فقال: ألا تسمعون؟ ألا تسمعون! إن البذاذة من الإيمان، إن البذاذة من الإيمان!)) رواه أحمد في المسند والنسائي حديث صحيح.
واته‌: له‌ لای پێغه‌مبه‌ر باسی دنیا كرا ئه‌ویش فه‌رموی: ئایا گوێتان لێ نى یه‌؟! ئایا گوێتان لێ نى یه‌! خۆ به‌كه‌م گرتن له‌ جل و به‌رگ و وازهێنان له‌ رازاوه‌یی دنیا له‌ باوه‌رِه‌وه‌یه‌، خۆ به‌كه‌م گرتن له‌ جل و به‌رگ و واز هێنان له‌ رازاوه‌یی دنیا له‌ باوه‌رِه‌وه‌یه‌.
ئیبن عه‌بباس گوتویه‌تی:
((دخل رسول اللهr يوم فتح مكة على أم هانيء وكان جائعاً فقال لها: أعندك طعام آكله؟ فقالت إن عندي لكسراً يابسة، وإني لأستحي أن أقدمها إليك! فقال: هلميها فكسرها في ماء، وجاءته بملح، فقال: ما من إدام؟ فقالت: ما عندي إلا شيءٌ من خل! فقال: هلمي. فلما جاءت به صبه على طعامه. فأكل منه، ثم حمد الله وأثنى عليه، ثم قال: نعم الإدام الخل يا أم هانيء، لا يقفر بيت فيه خل)).
واته‌: له‌ رۆژی رزگار كردنی شاری مه‌ككه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا برسی بو، چوه‌ لای (ئوم هانيء) و پێی فه‌رمو: هیچ خواردنێكت له‌ لا هه‌یه‌ تا بیخۆم؟ ئوم هانيء گوتی: پارچه‌ نانێكی ره‌قمان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ روم نایێ بۆت بێنم بیخۆی. فه‌رموی: بیهێنه‌، جا نانه‌كه‌ی له‌ ناو ئاودا ورد كرد و ئوم هانيء خوێى بۆ هێنا، فه‌رموی: پێخۆرت له‌لا نى یه‌؟ ئه‌ویش گوتی: هیچی ترم نى یه‌ ته‌نها كه‌مێك سركه‌ نه‌بێ. فه‌رموی: بیهێنه‌، كه‌ بۆی هێنا سركه‌كه‌ی به‌سه‌ر نانه‌كه‌دا كرد و لێی خوارد، پاشان سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خواردنه‌ كرد. پاشان فه‌رموی: ئوم هانئ! باشترین پێخۆر له‌گه‌ڵ خواردن سركه‌یه‌، هه‌ر ماڵێك سركه‌ی تێدا بێ ئه‌و ماڵه‌ بێ خواردن نى یه‌.
ئا ئه‌مه‌ بو خواردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌ رِۆژێكی ئاوا، كه‌ رۆژی رزگار كردنی شاری مه‌ككه‌ بو، كه‌ موشریكه‌كان له‌م رزگار كردنه‌دا شكاو و به‌زینیان به‌سه‌ردا هات.
له‌ راستیدا هیچ شتێكیش نه‌بو رێگرى پێغه‌مبه‌ر بكات بۆ سه‌ربرِینی سه‌ده‌ها به‌ڵكو هه‌زاره‌ها مه‌رِ و ده‌عوه‌تێكی گه‌وره‌ی پێ ساز بدات.
كه‌چی ئێستا سه‌رۆكه‌كان بۆ ساده‌ترین بۆنه‌(مناسبة‌) به‌ پاره‌و سامانی میلله‌ت، ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌تكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌چی میلله‌ته‌كه‌ له‌ برسانا هاوار هاواریه‌تی!

لینكى به‌سوود

القرآن الكريم والتفسير

كتب الحديث وشروحها

كتب العقيدة

الشيخ ابن باز رحمه الله

الشيخ الألباني رحمه الله

الشيخ ابن عثيمين رحمه الله

الشيخ صالح الفوزان حفظه الله

الشيخ مقبل  رحمه الله

الشيخ ربيع حفظه الله

مكتبة سحاب السلفية

إذاعة سحاب السلفية

كتێب و نامیلكه‌كان

بابه‌تى هه‌ڵبژارده‌

حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه‌

خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت

جه‌‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین

یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

نامه‌یه‌كى به‌په‌له‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت

 

 

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو

ماڵه‌وه‌

هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ سایتى به‌هه‌شت  © ساڵی 1427 ی كۆچی

ba8@maktoob.com