|
|
 |
پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) وه‌ك هاوسه‌رێكى توند |
 |
|
خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ:[يَا
أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لأَزْوَاجِكَ إِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ
الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ
وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحاً جَمِيلاً (28) وَإِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ
اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الآخِرَةَ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ
لِلْمُحْسِنَاتِ مِنْكُنَّ أَجْراً عَظِيماً]الأحزاب28-29.
واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! ژنه‌كانى خۆت بدوێنه: ئه‌گه‌ر ژین و خشڵى
دنیاتان ده‌وێ، ده‌سا وه‌رن تا هه‌قى خۆتان
بده‌مێ و به‌بێ گازنده و
به‌خۆشى راهیتان كه‌م. ئه‌گه‌ریش خوا و پێغه‌مبه‌ر و ماڵى دوارِۆژتان
گه‌ره‌كه، خودا بۆ كارچاكه‌كانتان پاداشى گه‌وره‌ى داناوه.(1)
----------------------------------------
(1) قه‌یرانێك له
ماڵى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ى خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم) دابه‌زى، كاتێ داواى
زیادكردنى بژێوى(نفقه)یان لێ‌كرد، ئه‌ویش نه‌یده‌توانى بۆیان زیاد
بكات، له‌به‌ر ئه‌وه ماوه‌ى مانگێكى ته‌واو به‌توندى خۆى لێ
دابرِاندن، ئنجا خواى گه‌وره ئه‌و ئایه‌تانه‌ى بۆ دابه‌زاند، كه
خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌رى تێدا سه‌رپشك كردن؛ ئایا
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر
به‌و جۆره ژیانه ده‌گوزه‌رێن و ئارام ده‌گرن، هه‌تا خوا ده‌رو
ده‌كاته‌وه، یان ده‌چنه‌وه لاى كه‌س وكاریان.. خێزانه‌كانى
پێغه‌مبه‌ریش خوا و پێغه‌مبه‌ر و رۆژى دواییان هه‌ڵبژارد، ژیانیان
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم) برده سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى گرنگیان له
دابینكردنى به‌خته‌وه‌ریى و دڵنیایى بۆ پێغه‌مبه‌ر به‌جێ بێنن و،
هاوكارى بن له گه‌یاندنى ئیسلام به خه‌ڵكى.
روداوه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بو:
موسلیم له كتێبى
(صحيح)ى خۆیدا (2/1104) گێرِاویه‌تیه‌وه، جابرى
كورِى عبدالله گوتویه‌تى: له به‌رده‌مى ماڵى پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم)، خه‌ڵك
دانیشتبون، رێگه به هیچیان نه‌درابو بچنه ژوره‌وه، ئه‌بوبه‌كر هات
و مۆڵه‌تى خواست بچێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى
الله عليه وسلم)، جا مۆڵه‌تى پێدرا و
چوه ژوره‌وه، پاشان عومه‌ر هات و ئه‌ویش داواى مۆڵه‌تى چونه
ژوره‌وه‌ى كرد، مۆڵه‌ت به‌ویش درا، جا بینى پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم) دانیشتوه و
خێزانه‌كانى به كش و مات و بێده‌نگى به ده‌وریه‌وه‌ن، عومه‌ر گوتى:
ئێستا قسه‌یه‌ك ده‌ڵێم تا پێغه‌مبه‌ر
پێ بكه‌نێ! جا گوتى: ئه‌ى
پێغه‌مبه‌رى خوا! گه‌ر كچى زه‌ید -ژنى عومه‌ر- داواى بژێویم لێ بكات
له ملى ده‌ده‌م.. پێغه‌مبه‌ریش پێكه‌نى و ددانه‌كانى به‌ده‌ركه‌ت،
فه‌رموى: ((ئه‌وه ده‌یانبینى داواى بژێویم لێ ده‌كه‌ن)).
ئنجا ئه‌بوبه‌كر هه‌ستا ملى عائیشه‌ى گرت و، عومه‌ریش هه‌ستا ملى
حه‌فصه ى گرت، هه‌ردوكیان ده‌یانگوت: پێغه‌مبه‌رى خوا كه نیه‌تى،
ئێوه‌ش داواى بژێوى لێ ده‌كه‌ن؟! پاشان پێغه‌مبه‌ر ماوه‌ى مانگێك، یان
بیست و نۆ رۆژ خۆى لێیان كه‌نارگیر كرد. ئنجا ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى:
[يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لأَزْوَاجِكَ إِنْ
كُنْتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ
أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحاً جَمِيلاً (28) وَإِنْ
كُنْتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الآخِرَةَ فَإِنَّ
اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنْكُنَّ أَجْراً
عَظِيماً]الأحزاب28-29.
|