|
|
|
|
 |
چۆن مێرده‌كه‌ت به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌یت
|
 |
|
ئافره‌ت ده‌توانیت ماڵه‌كه‌ی بكات به به‌هه‌شتێك كه به‌رده‌وام
مێرده‌كه‌ی حه‌ز بكات بگه‌رێته‌وه بو ناوى ،وه له‌په‌نایدا ئارامى
ده‌ست بكه‌وێت ،وه‌غه‌م وخه‌فه‌ته‌كانى تیایدا برِه‌وێنه‌ته‌وه ،وه
هیلاكى و ئازاره‌كانى بسرِێته‌وه ،وه توانا ده‌رونیه‌كانى به‌رز
بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به خودا‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ى
به باشترین شێوه بگه‌یه‌نێت...........به‌ڵام ئه‌مه‌چۆن ده‌كرێت؟
ئه‌م پرسیاره كتێبى (چۆن مێرده‌كه‌ت به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌یت )ى نووسه‌ر
(محمد عبد الحلیم حامد )
وه‌ڵامى ده‌داته‌وه ،كه‌تیایدا چه‌ند رِیساو
رِینمووییه‌ك پێشكه‌ش به ئافره‌تى موسڵمان ده‌كات ،بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى
بێت له به‌خته‌وه‌ر كردنى مێرده‌كه‌یدا،كه ئه‌مانه‌ن:-
*حفظ
غيبة الزوج(پاراستنى دیار
نه‌بوونى مێرد)
پێویسته له سه‌ر ئافره‌ت كه پارێزگارى له نهێنیه‌كانى مێرد‌و
ئه‌وه‌ى له نێوانیاندا رِوده‌دات بكات ،وه منداڵه‌كانى بپارێزێت به
باش په‌روه‌رده‌كردن وفێركردنیان وچاودێرى كردنیان ته‌ندروستیان،وه
هه‌روه‌هاپارێزگارى كردن له‌كه‌س وكارو خزمه‌كانى به‌وه‌ى كه
خراپه‌یان له گه‌ڵدا نه‌كات ورِێزله كه‌س وكارو مێوانه‌كانى بگرێت .
*حسن الاستقبال (به جوانى پێشوازى كردن):-
ئه‌و كرده‌وانه‌ى ئافره‌ت مێرده‌كه‌ى پێ به‌خته‌وه‌ر ده‌كات به جوانى
پێشوازى لێ كردنیه‌تى كاتێك كه ده‌گه‌رِێته‌وه ماڵه‌وه ،به مه‌ش
هیلاكی ئیشى له سه‌ر لاده‌بات ،وه قورسی و نارِه‌حه‌تیه‌كانى ژیانى
له سه‌ر سووك ده‌كات ،پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رمووێت :-(لاتحقرن
من المعروف شيئا ولو أن تلقى أخاك بوجه طلق)
واته :- (هیچ شتێكى چاكه به‌كه‌م وسووك مه‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و شته
رِووگه‌ش كردنه‌وه‌یه‌ك بێت به‌رامبه‌ر براكه‌شت).
*أوقات
الزينة (كاته‌كانى
خۆرِازاندنه‌وه ):-
ئافره‌تى ژیر ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه‌ده‌زانێت شته‌كان له شوێنى خوى
دابنێت ،وه خۆى له‌و كاتانه‌دا ده‌رِازێنێته‌وه كه خواى گه‌وره
ئاماژه‌ى پىَ كردووه له‌كاته‌كانى پشوودا و پێش نوێژى به‌یانى و له
كاتى نوێژى نیوه‌رِۆ و له‌پاش نوێژى خه‌وتنان (العشاء)وه‌له‌كاتى
گه‌رِانه‌وه‌ى مێرده‌كه‌ى له سه‌فه‌ر .
*(التزين
والتطيب) (خۆرِازاندنه‌وه‌و
بۆن خۆشكردن ):-
له‌و شتانه‌ى دڵى مێرد ده‌كاته‌وه وچاوى رِون ده‌كات بینینى
خێزانه‌كه‌یه‌تى به دیمه‌نێكى سه‌رنج رِاكێش له جل وبه‌رگى خاوێن
وجوان و پرچێكی داهێنراوله گه‌ڵ بۆنێكى خۆش ئه‌و كاته هه‌ست به خۆشى
و ئاسوده‌یی ده‌كات .
*(تجميل
الصوت وترقيقه) خۆش كردنى
ده‌نگ وناسك كردنى:-
پێویسته له سه‌ر ئافره‌ت كه مێرده‌كه‌ى تایبه‌ت بكات به ناسكى
ده‌نگى له كاتى قسه كردن له گه‌ڵیدا ئه‌م شێوازه له‌قسه‌كردن بۆ
كه‌سى تر نه‌بێت جگه له مێرده‌كه‌ى چونكه ده‌بێته مایه‌ى فیتنه
،هه‌روه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت{
فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ
} واته :[... له
كاتى قسه‌كردندا ناز مه‌كه‌ن به‌ناسكى قسه مه‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى
كه‌سانى دلڕ نه‌خۆش ته‌ماحتان تێنه‌كه‌ن ].
*الرضا
بما قسم الله(رِازى بوون
به به‌شى خوا ):-
پێویسته له سه‌رت قایل ورِازى بیت به‌به‌شى خودا ،پێویسته له‌سه‌رت
كه سه‌یرى ئه‌و كه‌سانه بكه‌یت كه له خواره‌وه‌ى تۆن له دونیادا
،پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رمووێت
هه‌ر كه‌سێك به‌یانى هه‌ستاو جه‌سته‌ى ساغ بوو وبه‌ئارام وئاسایش بوو
له ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا ،وه خواردنى ئه‌و رِۆژه‌ى هه‌بوو ئه‌وه وه‌ك
ئه‌وه وایه كه‌هه‌موو دونیاى ده‌سكه‌وتبێت).
*طاعة
الزوج(گوێرِایه‌ڵى مێرد):-
مێرد سه‌ركرده‌یه ،به‌لاَم سه‌ركردایه‌تى ته‌كلیف وبه‌خشین وخۆبه‌خت
كردنه نه‌وه‌ك به كۆیله كردن وزاڵبوون،ژنیش پاڵپشت ویارمه‌تى ده‌ره
له‌م كاره‌دا به گوێرِایه‌ڵى كردنى
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رمووێت(ئه‌گه‌ر فرمانم به‌كه‌سێك
بكردایه سوژده بو كه‌سێكى تر ببات ،ئه‌وا فرمانم به ئافره‌ت ده‌كرد
سوژده بۆ مێرده‌كه‌ى ببات ).
*اجتناب
الزينة المحرمة(دوور
كه‌وتنه‌وه له خۆجوان كردنه‌وه‌ى حه‌رام ):-
بۆ ئافره‌ت حه‌رامه كه پرچێكى تر ببه‌ستێت به پرچیه‌وه (واته
:بارۆكه به كاربهێنیت )وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه (نه‌فره‌تى
خوا له‌و ئافره‌تانه‌ى كه پرچێكى تر ده‌به‌ستن به پرچیانه‌وه وه
ئه‌وانه‌ش كه بۆبان ده‌كه‌ن وه‌ئه‌وانه‌ى خاڵ ده‌كوتن وه ئه‌وانه‌ش
بۆیان بۆیان ده‌كوترێت وه ئه‌وانه‌ى برۆ هه‌ڵده‌گرن وه ئه‌وانه‌ش
بۆیان هه‌ڵده‌گرن وه‌ئه‌وانه‌ى ددانیان شاش ده‌كه‌ن وه ئه‌وانه‌ش كه
بۆیان شاش ده‌كه‌ن.(النمص)كه
له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه ماناى :لابردن یان رِیك كردنى مووى
برۆكانه .
*المرأة
راعية(ئافره‌ت پارێزه‌ره
):-
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رمووێت:-(ئافره‌ت پارێزه‌ره
له‌ماڵى مێرده‌كه‌ى وه‌به‌ر پرسه له‌وه‌ى كه پێى سپێردراوه ). به
رِاستى ئیسلام به‌رِێوه‌بردنى ماڵ وپاراستنى سپاردووه به ئافره‌ت .
*(إعداد
الطعام وإتقانه )
(ئاماده‌كردنى خۆراك وبه جوانى دروست كردنى ):-
باش وایه ئافره‌ت خۆى خۆراك دروست بكات وبه خۆشترین وجوانترین شێوه
دروستى بكات ،چونكه وتراوه (نزیكترین رِێگه بۆ گه‌ده‌ى پیاو
گه‌ده‌یه‌تى )
*الإعتراف بالجمیل) (دانان به چاكه‌كانى مێرد):-
پێویسته به‌رده‌وام ئافره‌ت دان به‌چاكه‌كانى مێرده‌كه‌یدا بنێت،
چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆى سۆز‌و خۆشه‌ویستى له نێوانیاندا ،وه
دواتریش به‌ئه‌مه‌كى ووه‌فایی
*الأخبار
السارة (هه‌واڵه دڵ خۆش
كه‌ره‌كان ):-
باش وایه ئافره‌تى موسڵمان به هه‌واڵ ورِووداوى دڵخۆش كه‌رپێشوازى
له مێرده‌كه‌ى بكات ، وه جوان نییه هه‌واڵ و كێشه‌و گرفته‌كان
بداته رِوى مێرده‌كه‌ى كه له ئیش گه‌رِاوه‌ته‌وه و ماندووه.
*(الجماع)(جووت بوون):-
له مافه‌كانى مێرد له سه‌ر خێزانه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه به‌په‌له وه‌ڵامى
بداته‌وه هه‌ر كاتێك بانگى كرد بۆ سه‌ر جێگه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم)ده‌فه‌رمووێت:-(هه‌ر چ ئافره‌تێك شه‌وى به‌سه‌ردا هات
ومێرده‌كه‌ى لێى رِازى بێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه )
*(الصبروالمواساة)
(ئارام گرتن و‌دڵ دانه‌وه):-
ئه‌وه‌ى كه به‌شدار ده‌بێت له زیاد كردنى به‌خته‌وه‌رى ژیانى ژن
ومێردایه‌تى و ده‌یبارێزێت ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت ئارام بگرێت كه
تووشى خۆی یان مێرده‌كه‌ى ده‌بێت له به‌ڵاى نه‌فس وماڵ ،وه كار بكات
بۆ دڵدانه‌وه‌ى مێرده‌كه‌ى له سه‌ر ئه‌و به‌ڵايه‌ى كه تووشى بووه .
*(حسن تدبیر المنزل )(به چاكى به‌رِێوه‌بردنى ماڵ):-
له ئه‌ركه‌كانى ئافره‌ت چاك به‌رِێوه‌بردنى ماڵه به‌وه‌ى كه پاكى
بكاته‌وه ،وه كار بكات بۆ لابردنى هه‌موو شتێكى ناپه‌سه‌ندو بۆن
ناخۆش له ماڵه كه‌دا .
*(التعاون
على الطاعة) (هاوكارى
كردنى یه‌كترى له‌سه‌ر خوا په‌رستى وطاعه‌ت)
ئه‌وه‌ى كى مێرد به‌خته‌وه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ببینێت خێزانه‌كه‌ى
ئه‌ركه‌كانى به‌رامبه‌ر به خوا به جێ دێنێت ،وه هاریكارى
مێرده‌كه‌شى ده‌كات له‌سه‌ر به جێ هێنانى فه‌رمانه‌كانى خوا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله علیه وسلم).
باوكى شێنێ كه‌لارى |
|