|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ لا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ].التحريم/6
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رِتان هێناوه خۆتان و خێزانتان
بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه سوته‌مه‌نىیه‌كه‌ی خه‌ڵك و به‌رده،
ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاگره ده‌كه‌ن چه‌ند فریشته‌یه‌كی توند و
تیژن و سه‌رپێچی خوا ناكه‌ن. له‌و فه‌رمانانه‌ی كه پێیان ده‌درێ وه
له‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ ده‌كرێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
واته: هه‌موتان به‌رپرسیارن، هه‌مو شوانێك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر
ده‌ستی دایه لێیان به‌رپرسیاره، ئه‌و ئه‌میره‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك
خه‌ڵكانه‌وه‌یه به‌رپرسیاره لێیان، پیاو به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی
به‌رپرسیاره و له باره‌ی چۆنیه‌تی په‌روه‌رده كردنیان لێی
ده‌پرسرێته‌وه، ژن به‌رپرسیاره به‌سه‌ر ماڵی مێرده‌كه‌ی و به‌سه‌ر
منداڵه‌كانی و ماف دانی و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانی به‌رپرسیاره. ئه‌و
عه‌بده‌ی له لای گه‌وره‌كه‌یه‌تی به‌رپرسیاره له‌سه‌ر ماڵی
گه‌وره‌كه‌ی و لێی ده‌پرسرێته‌وه. واته هه‌موتان به‌رپرسیارو شوانن، هه‌ر به‌رپرسیارو شوانێك به‌رپرسه له‌به‌ركاره‌كه‌ى. ----------------------------------------- (*)به‌رپرسێتى پیاو دیاره، له‌م كتێبه‌دا له زۆر بۆنه‌دا باسمان كردوه. كه‌واته ده‌بێ به‌رپرسێتى ژن چ بێ؟! ژن به‌رپرسێتى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره وێرِاى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى به په‌روه‌رده‌یه‌كى ئیسلامى پته‌و، -وه‌ك یه‌كێ له ئافره‌ت په‌روه‌ره دیاره‌كان گوتویه‌تى: ژن سه‌رچاوه‌ى خۆشه‌ویستىیه، كانگاى سۆز و نازه له ماڵدا، به‌رِاستى ژن مایه‌ى سۆز و خۆشه‌ویستى و نازى مێرده‌كه‌یه‌تى، ژن چراو رِوناكى و به‌خته‌وه‌رى خێزانه، پیاو كاتێ به‌خته‌وه‌ر وشادمانه كه شادى و به‌ختیارى له سه‌ر لێوى ژنه‌كه‌ى به‌دى ده‌كات، كاتێكیش ته‌ماشاى چاوه‌كانى ده‌كات، رِوانینێكى گه‌رم و سۆزدار له هه‌ردو چاوى به‌دى ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكى گه‌وره‌یه كه‌وتۆته سه‌ر شانى ژن، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ژن له‌م جۆره كاروباره‌دا له پیاوى بردۆته‌وه، له گشت حاڵه‌ته‌كاندا ژن(هاوسه‌ر) كۆڵه‌گه‌و پاڵپشتى خێزانه، چه‌نده‌ها به‌رپرسیارێتى كه‌وتۆته سه‌ر شانى. به‌رپرسێتیشى ده‌رهه‌ق به مێرده‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسه له چاكردنى هه‌ڵه‌كانى، پاشانیش رِێنمایى كردنى، چاكردنى رِه‌فتاره خراپه‌كانى، له هه‌ندێ حاڵه‌تدا رِه‌نگه زه‌حمه‌ت بێ ژن پیاو بهێنێته سه‌ر رِێ ى رِاست، چونكه پیاو له پێناو چێژ و له‌زه‌تى خۆى شت خه‌رج ده‌كات، كاتێ ژن به مه‌ردایه‌تى و به عه‌زمه‌وه به‌ره‌و رِوى ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته ده‌وه‌ستێ و، هه‌وڵ ده‌دات مێرده‌كه‌ى بێنێته‌وه سه‌ر رِێى رِاست و ئینجا هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وام بونى پاراستنى خێزانه‌كه‌ى له به‌ڵاو كاره‌ساتى رِۆژگار، ئا له‌و كاته‌دا كه‌سایه‌تى ژن به‌ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام گه‌ر ژنه‌كه‌ش گیانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و غیره‌ى هه‌بێ، ئه‌وكاته هه‌ردولا ژیانیان تاڵ ده‌بێ و رِو له كاول بون ده‌كات. (**)هه‌ندێ خه‌ڵكی ساده گومان ده‌به‌ن كه ئه‌ركی ژن و كاركردنی ماڵه‌وه‌ى ئاسانه و پێویستی به یه‌ك لا بونه‌وه(تفرغ)ی درێژایی رۆژ نىیه... ئه‌م گومانه ئه‌وپه‌رِی نه‌فامىیه مادام گه‌وره‌ترین بارگرانایی په‌روه‌رده‌ی منداڵ كه‌وتۆته سه‌ر ئافره‌ت كه پێویستی به چه‌نده‌ها لێكۆڵینه‌وه و تێبینی زۆر هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له ئه‌نجام دانی ئه‌ركه‌كه‌ی و هه‌ڵسان به به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ی كه فه‌رموده پیرۆزه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی پێ كرد، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی پێویستی به مانه‌وه به دڵنیایی و حه‌سانه‌ی مێشك هه‌یه كه دور بێت له هه‌مو هه‌ڵچونێك كه به‌په‌له ده‌گویزرێته‌وه بۆ كۆرپه‌له و منداڵی شیره خۆر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خراپترین شت وه‌ك كه ئه‌زمونه‌كانی زانستی ده‌رونی ئاماژه‌یان پێ كردوه. |
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
</tr|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||