|
|
|
|
|
 |
هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری چاك |
 |
|
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی دێنه پێش ژن هێنان و شوكردن
هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژینه به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دوادا چون و سۆراغ
كردن، چه‌ند كورِ و كچى لاو هه‌بون په‌له‌یان كردوه له هه‌ڵبژاردنى
هاوسه‌ره‌كه‌ى، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌یداى جوانیه‌كه‌ى بوه، كه
به‌هۆیه‌وه توشى نه‌گبه‌تى و ماڵ وێرانى بوه. ئیسلام هانی ئه‌وه‌ی
داوه‌و گرنگیشی پێ ده‌دات كه ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێ
خاوه‌ن رِه‌وشت و دین و داوێن پاك و خاوه‌ن ئیمانێكی پته‌و
بێ و
ملكه‌چی یاساكانی قورئان بێ.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[إِنَّ
أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ]
الحجرات: واته: به‌رِێزترو نزیكترو پایه‌به‌رز
ترینتان لای خوا ئه‌و كه‌سه‌یه كه زیاتر له خوا ده‌ترسێ و خۆی پارێز
ده‌كات له ئاست گوناهو تاواندا.(نه‌یفه‌رموه
به‌رِێزترتان لای خوا ئه‌و كه‌سه‌یه كه خاوه‌ن خان‌و و سامان و خاوه‌ن ئۆتۆمبیل و
شه‌هاده‌و ناو و شۆره‌ت بێ. به‌ڵكو پێوه‌ر لای خوا زیاتر پابه‌ندبونه به یاساكانی
خوا‌و خۆ نزیك كردنه‌وه‌یه به‌كرداری جوان. (وه‌رگێرِ))
هه‌روه‌ها خوا ده‌فه‌رموێ
{وَأَنكِحُوا الْأَيَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ
إِن يَكُونُوا فُقَرَاء يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ
} (النور: 32)
واته: ماره‌یی ببرِن كه ئه‌وه بانگه‌وازه بۆ (وه‌لی ئه‌مر)ه‌كان،
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژنیان نى یه یان شویان نه‌كردوه‌و مێردیان
نى یه. له‌و كه‌سانه ماره‌یی ببرِن كه له خۆتانن
و (صالحن) و له‌و عه‌بده پیاوو ژنانه‌ی كه له لاتان كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر
له‌به‌ر فه‌قیرى و هه‌ژاری ژنیان بۆ نه‌هێنن یان به‌شویان نه‌ده‌ن ئه‌وا خوای
به‌خشنده به میهره‌بانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌كات و خوای باڵاش
سۆز‌و ره‌حمه‌تی فراوان و زانایه به حاڵی به‌نده‌كانی.
له‌م ئایه‌ته‌دا كه ده‌فه‌رموێ [والصالحین] بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه
هاوشانی (كفاءة)ی هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌نها مه‌رجی (الصلاح)ی داناوه. (الصلاح)یش دین و رِه‌وشت و ته‌قواو توانای ماره‌یی دان
ده‌گرێته‌وه.
خوای گه‌وره به‌ڵێنی به‌و كه‌سانه داوه كه ژن دێنن و ژنیان هێناوه
گه‌ر فه‌قیری رِوی تێ كردن ئه‌وا ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌كات. هاوشانی
(كفاءة) یش مانای پابه‌ندنه‌بون و ته‌واوكاری بنه‌ماكانی ئیسلام
ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها زانیاریشی به‌گه‌ڵ ده‌كه‌وێ بۆ هاوشانی.
مه‌به‌ست له زانیاری دیراسه كردن و كرده‌وه پێ كردنی قورئان و
سوننه‌ته.
له ئیسلامدا كه‌فائه‌تی ماڵ و سامان و ناو و شۆره‌ت و شه‌هاده‌و
رِه‌چه‌ڵه‌ك و ده‌سه‌ڵاتداری هیچ كێشێكی بۆ دانانرێ، نمونه‌شمان له‌م
باره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ره
صلى الله عليه وسلم، ئه‌وه بو كه كچی پوری به‌شودا به زه‌یدی
كورِی حاریسه، له
صه‌حابه‌كانیش عبدالرحمن ی كورِی عه‌وف خوشكی خۆى دا
به بیلالی حه‌به‌شی، و ئه‌بوحوژه‌یفه هیندى كچى عوتبه‌ى كورِى
ره‌بیعه‌ى له سالم ماره‌برِ كرد كه به‌نده‌ى ئازادكراوى ژنێكى
ئه‌نصارى بو..
نمونه‌ی ده‌قی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم هه‌یه ده‌رباره‌ی رِه‌چاو
نه‌كردنی هیچ پله‌و پایه‌یه‌ك و ته‌نها دین و ئه‌خلاق نه‌بێ وه‌ك
ده‌فه‌رموێ:
((إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه!! إلاّ تفعلوا تكن فتنة في
الأرض...!! وفساد عريض!!)
رواه الترمذي، حديث صحيح واته: گه‌ر یه‌كێك خوازبێنى
كچه‌كه‌تانى كرد و ئێوه‌ش له ئایین و خورِه‌وشتى رازى بون، ئه‌وا
بیده‌نێ، گه‌ر نه‌یده‌نێ ئه‌وا فیتنه‌و ئاشوب له‌سه‌ر زه‌وى بڵاو
ده‌بێته‌وه..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ
((تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولدينها، ولجمالها، فاظفر بذات الدين
تربت يداك))
واته: ئافره‌ت له‌به‌ر
چوار شت ماره ده‌كرێت و ده‌هێنرێ: له‌به‌ر ماڵ و سامانه‌كه‌ی یان
سامانی باوكی، یان له‌به‌ر رِه‌چه‌ڵه‌ك و ناوداریه‌كه‌ى، یان له‌به‌ر
دین و رِه‌وشتی ئافره‌ته‌كه، یان له‌به‌ر جوان و شۆخ و شه‌نگی
ئافره‌ته‌كه. ئه‌و ژنه بێنه كه خاوه‌ن دین و رِه‌وشته، ئه‌گه‌ر وا
نه‌كه‌یت ده‌ستت به قورِدا ده‌چێ.((تربت
یداك) واته: ده‌ستت به قورِدا بچێ، ئه‌وه‌ش كینایه‌یه بۆ هه‌ژاریى، ئه‌م قسه‌یه
به‌ماناى دوعا لێكردنه، به‌ڵام مه‌به‌ست پێی دوعا لێ كردنى راسته‌قینه نیه، به‌ڵكه
مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه پیاو ئافره‌تى دیندار بكاته هاوسه‌رى خۆى)
گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ینه ئه‌م فه‌رموده‌یه ده‌بینین بۆ هاوسه‌ریه‌تی،
دین و رِه‌وشتی هه‌ڵبژاردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (دین) گرنگترین مه‌رجه
بۆ هاوشانی. ئه‌و پیاوه‌ی پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی ئیسلام ده‌بێ و شتێك كه قه‌ده‌غه كرابێ خۆی لێ دور ده‌خاته‌وه ئه‌وا ئه‌و پیاوه هه‌ڵس و
كه‌وت و مامه‌ڵه‌و رِه‌فتاری به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی چاك و باش ده‌بێت
و رِیزی ده‌گرێ و خۆشی ده‌وێ و ده‌بێته پارێزگاری خێزانه‌كه‌ی له
هه‌مو بواره‌كان دا، ئافره‌تێكیش خاوه‌ن دین و رِه‌وشت بێ ئاره‌زوی
نه‌فس كاری تێ ناكات و چه‌واشه‌ی ناكات و خۆیشی به‌رامبه‌ر به نه‌فس
به سوك دانانێ‌و كار‌و باری ناو ماڵ فه‌رامۆش ناكات و له
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیداو له مافه‌كانی مێرده‌كه‌ی بێ‌ئاگا
نابێ.
با ئه‌وه‌ش بزانین كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: ژن بۆ جوانی ماره
ده‌كرێ، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌مه ئه‌وه نى یه كه هیچ رِه‌چاوی جوانی
نه‌كرێ، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه نابێ ته‌نها جوانی بكرێ به
مه‌رج. ئه‌گینا جوانیش ئیعتبارى خۆى هه‌یه، وه‌ك له فه‌رموده‌ى
((أنظر إليها، فإنه أحرى أن يؤدم بينكما))
به‌ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ها
كاتێك ژنێك خۆى پێشكه‌ش به پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم ده‌كات و پێغه‌مبه‌ریش دواى
رامان لێى و سه‌رنج دانى ره‌فزى ده‌كات و نایه‌وێ. ئه‌نه‌س ده‌ڵێ:
ئه‌بو طه
ڵحه ئوم سوله‌یمی ماره‌كردو ماره‌یى یه‌كه‌شی ئیسلام بونی
ئه‌بوطه
ڵحه بو!
چونكه ئوم سوله‌یم له‌پێش ئه‌بو
طه
ڵحه مسوڵمان بو، كاتێك ئه‌بو
طه
ڵحه داخوازی ئوم سوله‌یمی كرد، ئوم سوله‌یم گوتی: من مسوڵمان بوم،
گه‌ر تۆش مسوڵمان ببیت ئه‌وا ش‌وت پێ ده‌كه‌م. ئه‌بو
طه
ڵحه‌ش مسوڵمان
بو، مسوڵمانیه‌تیه‌كه‌ی بو به ماره‌یی ئوم سوله‌یم.(رواه
النسائي(حديث صحيح).)
بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر ئه‌م ئامۆژگارى یانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه رِو
كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ شاره‌زا دانراوه:
1- له‌و قوتابخانه‌یه بپرسه كه ئه‌و كچه‌ی تێدا فێر بوه‌و تیای
ده‌رچوه، پێش ئه‌وه‌ی له‌و ماڵه بپرسی كه تیایدا په‌روه‌رده بوه.
2- كچی دایكێكی چاك و برِوادار
و (صالحه) بخوازه.
3- هاوسه‌ریه‌تی ژن و پیاو، هاوبه‌شىیه‌كی ژیانى و گوزه‌رانى یه،
ئافره‌تێك هه‌ڵبژێره، كه له‌گه‌ڵ سروشت
(طبيعة) و خواردنه‌وه و خورِه‌وشتت دا ده‌گونجێ و یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ{الزَّانِي
لَا يَنكِحُ إلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَالزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَا إِلَّا
زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ وَحُرِّمَ ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ }النور
3واته: پیاوی زیناكه‌ر ئافره‌تێكی زیناكه‌ری وه‌ك خۆی نه‌بێ ماره
ناكات و ناشبێ ماره‌ی بكات وه چاویشی له ئافره‌تی داوێن پاك نىیه بۆ
ماره كردنی، هه‌روه‌ها چاوی له ئافره‌تێكی موشریكه‌یه كه شوی پێ
بكات. به هه‌مان شێوه ئافره‌تی زیناكه‌رو داوێن پیس پیاوێكی داوێن
پیس نه‌بێ ماره‌ی ناكات و نابێ پیاوی داوێن پاك ئافره‌تی داوێن پیس
ماره بكات. جا ماره‌كردنی پیاوی برِوادار بۆ ئافره‌تی داوێن پیس و
موشریكه‌و ماره كردنی ئافره‌تی داوێن پاك بۆ پیاوی داوێن پیس و موشریك
حه‌رامه.
ئیمام ئه‌حمه‌د كورِی حه‌نبه‌ل ده‌فه‌رموێ: نابێ پیاوی مسوڵمان و داوێن
پاك ئافره‌تی داوێن پیس (مومس) ماره بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ماره‌یى یه‌كه‌ی دروست نى یه، تا ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ته‌كه ته‌وبه
ده‌كات. گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد ئه‌و كاته ماره‌یی ئافره‌ته‌كه دروسته،
ئه‌گینا دروست نیه. هه‌روه‌ها نابێ‌و دروست نى یه ئافره‌تێكی مسوڵمان
و داوێن پاك و به رِه‌وشت به شو بدرێته پیاوێكی خراپه‌كارو فاسق و
فاجر. ماره‌برِینی دروست نى یه تا ئه‌و پیاوه نه‌گه‌رِێته‌وه لای
خوا‌و ته‌وبه نه‌كات دروست نى یه ئافره‌تی مسوڵمانی به‌شو بدرێتێ،
چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَحُرِّمَ
ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ].
جێگه‌ی داخ و دڵ گرانى یه كه ئه‌م پێوان(قیاس)ه له‌لای زۆربه‌ی
خێزاناندا هیچ نرخ و بایه‌خی نى یه. گه‌ر پێیان بڵێی ئه‌و كه‌سه‌ی
هاتوه بۆ داخوازی كچه‌كه‌تان نوێژ ناكات، پێت ئه‌ڵێن: ئێستا ماویه‌تی
نه‌فام و گه‌نجه. گه‌ر بڵێی عه‌ره‌ق و شتی تری سه‌رخۆش كه‌ر ئه‌خوات،
ده‌ڵێن: خوا گوناهه‌كانی ئه‌سرِێته‌وه‌و لێی خۆش ئه‌بێ. گه‌ر بڵێی
عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌رِی ئه‌م كورِه پیس و خراپه‌و له‌گه‌ڵ ئیسلام دا
ناگونجێ، ئه‌وا به‌شتێكی بچوكی داده‌نێن. به‌ڵام كه پێت گوتن: ئه‌م
كورِه حاڵه‌تی ماددی مام ناوه‌ندى یه‌و پاره‌ی زۆری نىیه، یه‌كسه‌ر
هاواریان لێ هه‌ڵئه‌ستێو رِه‌فزی ده‌كه‌نه‌وه گه‌رچی كورِێكی مسوڵمان
و باش و رِێك و پێك و خاوه‌ن رِه‌وشتێكی باش بێت. به‌ڵام ماڵ وێرانى و
به‌دبه‌ختى و ژیان تاڵی بۆ ئه‌و كچه‌ی كه شو به‌و جۆره پیاوه ده‌كات
كه ئه‌م سیفه‌ته جوانانه‌ی ئیسلامی تێدا نى یه. چونكه ژیانی كچه‌كه
ده‌كه‌وێته مه‌ترسى و كاره‌سات و ئاشوب و ئاژاوه‌و خراپه‌كاری ئه‌ویش
به‌هۆی په‌یوه‌ستی به‌و پیاوه داوێن پیس و زیناكه‌ره‌وه. جا گه‌ر
ئافره‌ته‌كه دیندار
بێ، یا به‌هۆى ئه‌نجام دانى شته
حه‌رامه‌كانه‌وه دینه‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌دات، یان ژیانێكى كوله‌مه‌رگى
و ناخۆش به‌سه‌ر ده‌بات.
زانیومه كچێك شوی به كورِێكی عه‌ره‌ق خۆر كرد، كاتێك كورِه‌كه ئه‌م
كچه‌ی گواسته‌وه بۆ به‌سه‌ر به‌ردنی مانگی هه‌نگوین(شهر العسل) له
یه‌كێك له ئوتێله‌كانی لوبناندا، كورِه‌كه زۆری له كچه‌كه كرد تا
عه‌ره‌ق بخواته‌وه، كچه‌كه‌ش كه عه‌ره‌قی خوارده‌وه‌و هه‌ردوكیان
سه‌رخۆش بون، پێش ئه‌وه‌ی بچێته لای به‌نیازی جوتبون، كچكه له
ژوره‌كه‌ی خۆیان چوه ده‌ره‌وه بۆ سه‌رئاو، كه گه‌رِایه‌وه ویستی
بچێ بۆ ژوره‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رخۆش ببو چوه
ژورێكی تر كه پیاوێكى به ته‌نهای تێدا بو و په‌لاماری دا‌و داوێن پیسی
له‌گه‌ڵدا كرد‌و تا به‌یانی ئافره‌ته تازه بوكه‌كه له‌لای مایه‌وه،
مێرده‌كه‌شی له‌به‌ر سه‌رخۆشی خه‌وی لێ كه‌وتبو و ئاگای له ژنه‌كه‌ی
نه‌مابو..
(ابو نعیم) له (الحلية)دا گێرِاویه‌تیه‌وه كه گوتویه‌تى: (أبو
طلحة) به‌ر له‌وه‌ى مسوڵمان
ببێ خوازبێنى (أم سلمة)ى كرد ، (أم
سلمة) گوتى: له‌رِاستیدا حه‌ز ده‌كه‌م، پیاوى وه‌ك تۆ رِه‌ت
ناكرێته‌وه.. به‌ڵام تۆ پیاوێكى بێ‌ب رِواى، منیش ژنێكى مسوڵمانم، بۆم
دروست نیه ش‌وت پێ بكه‌م. (أبو
طلحة) گوتى: ئه‌ى چاو به ریقنه،
ئه‌وه چیته؟! (أم
سلمة) گوتى: چیمه؟ گوتى: تۆ له‌كوێى له زه‌رد و
سپیان (مه‌به‌ستى ئه‌وه‌بو به زێرِ و زیو له خشته‌ى ببات). (أم سلیم)
گوتى: نه زه‌ردم ده‌وێ نه سپى، تۆ مرۆڤێكى شتێك ده‌په‌رستى كه نه
ده‌بیستێ و نه ده‌بینێ و هیچ سودت پێ نابه‌خشێ.. ئه‌وه تۆ شه‌رم
ناكه‌یت دارێكى زه‌وى ده‌په‌رستى كه حه‌به‌شیه‌كى كورِى فڵان
دایتاشیوه؟! گه‌ر مسوڵمان ببى ئه‌وه ماره‌یى منه، جگه له‌مه
ماره‌یى ترم
ناوێ! گوتى: ئه‌ى چاو به ریقنه!
كێ هه‌یه ئیسلامم فێر
بكات؟ (أم سلیم) گوتى: پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم ئیسلامت فێر ده‌كات.. جا چوه
خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم و مسوڵمان
بو. |
|