|
|
 |
ژن هاورِێ و هاوسه‌ره |
 |
|
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[وَلَهُنَّ
مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ
دَرَجَةٌ]
البقرة:228
ده‌فه‌رموێ:
[وَمِنْ
آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِتَسْكُنُوا
إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً]
(*)الروم:21
-----------------------------
(*)هه‌ندێك كه‌س
ته‌نها به چاوێكی جنسی ده‌رِوانێته هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌ش ژیانی خۆی
و ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نگ و ناخۆش ده‌كات.
به‌رِاستی مێردی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه خێزانه‌كه‌ی به هه‌مو
مانایه‌كه‌وه ده‌كاته هاورِێ، ئه‌م ئایه‌ته‌ش دوپاتی هاورِێیه‌تی ژن
و مێردی كردۆته‌وه كه به (مودة) ناوی بردوه!
به‌رِاستی ئه‌و كه‌سه باشی گوتوه كه ده‌ڵێ: (ئه‌و هاوسه‌ریێتىیه‌ی
كه ته‌نها بۆ رابواردنی جنسىیه حه‌ق وا نى یه پێی بگوترێ
هاوسه‌ریه‌تی (زواج). به‌خته‌وه‌ری ژیانی هاوسه‌ری به زۆری به‌رده‌وام
ده‌بێت و برِاوه نابێت گه‌ر ته‌نها بریتی نه‌بێت له په‌یوه‌ندی جنسی.
گه‌ر هاوسه‌رێتى زیاتر له سه‌ر په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی دانه‌مه‌زرابێ،
ئه‌وا ئه‌و هاوسه‌رى یه سه‌رچاوه‌ی ئازار و ئێشه. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر
ده‌بێ هاوسه‌ریی له‌سه‌ر بناغه‌ی قوڵ تر و پته‌و تر و دور تر له‌مه‌دا
دامه‌زرابێ، بۆ ئه‌وه‌ی گیان لێی تێر ببێ پێش تێر بونی جه‌سته).
یه‌كێكی تر گوتویه‌تی: (پێویست به‌و قسه‌یه ناكات كه‌ده‌گوترێ ئافره‌ت
ئامێرێك نىیه به‌ده‌ست پیاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها چێژی لێ وه‌رگرێ.
چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای رۆژانی خوازبێنىیه‌وه خۆشه‌ویستی
ئافره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر عه‌رشی دڵی مێرده‌كه‌ی داده‌نیشێ، پیاوه‌كه
رێزی ده‌گرێ. ئه‌ی چی ده‌ڵێ ی له‌و كاته‌ی كه ده‌بێته هاوسه‌ری و
هاورِێی ژیانی و هاوبه‌شی له پێكهێنانی وه‌چه‌كانی. ئه‌و مێرده‌ی كه
به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌لاوه گرنگه كه بێگومان به‌خته‌وه‌ری
ئه‌ویش به‌وىیه‌وه به‌نده، پێویسته هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌و
به‌خته‌وه‌رىیه له چێژی هه‌ستیاره‌كان تێپه‌رِ ده‌كات بۆ یه‌كگرتنی
دڵه‌كان و سۆز گۆرِینه‌وه، وه له‌سه‌ریه‌تی كه سۆز و حه‌نان بداته
هاوسه‌ره‌كه‌ی تاوه‌كو متمانه‌ی زیاتری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌سته به‌ر
بكات).
ئای چه‌ند جوانه ژیانی ژن و مێردی هاورِێی یه‌كتری، چه‌ند ناشیرینه
ژیانی ئه‌و ژن و مێرده‌ی كه له‌سه‌ر شانۆی ماڵه‌وه ژیانی ئاژه‌ڵی
ده‌نوێنن!
|