|
|
 |
ماف و ئه‌ركه‌كان
مافی ژن له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی(*) |
 |
|
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[وَلَهُنَّ
مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ
دَرَجَةٌ]
البقرة:228.
واته: ئافره‌تان حه‌ق و مافیان هه‌یه كه‌وا چۆن له‌سه‌ریانه
مافه‌كانی پیاو به‌جێ بهێنن به‌ڵام به چاكه، پیاوانیش پله‌یه‌كیان
به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ش به هۆی نه‌فه‌قه‌دان و كۆشش
كردنیان.
هه‌روه‌هـا ده‌فـه‌رمـوێ:
[و
وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ
تَكْرَهُوا شَيْئاً وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْراً كَثِيراً]النساء:19
واته: له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان به‌چاكی گوزه‌ران بكه‌ن و هه‌ڵس و كه‌وتیان
له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن.(**) كاتێكیش شتێكتان لێ بینی كه به دڵتان نه‌بو
چاوپۆشی لێ بكه‌ن به‌و ئومێده‌ی ئه‌وه‌ی كه زۆر شت هه‌یه مرۆڤ پێی
ناخۆشه به‌ڵام خوای گه‌وره به هۆیه‌وه خێرێكی زۆر ده‌نێته‌وه.
((قال رجل من الصحابة: يا رسول الله! ما حق زوجة أحدنا
عليه؟ قال: أن تطعمها إذا طعمت، وتكسوها إذا اكتسيت ولا تضرب الوجه،
ولا تقبح ولا تهجر إلا في البيت)).
رواه أحمد في المسند و أبو داود (حديث حسن).
واته: پیاوێك له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا
مافی خێزانی هه‌ر یه‌كێكمان به‌سه‌ر ئێمه‌وه چىیه؟
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم فه‌رموی: مافه‌كه ئه‌وه‌یه كه خواردنی بده‌یتێ و جل و
به‌رگی بۆ بكه‌ی و نابێ له ده‌م و چاوی بده‌ی [***]و نابێ قسه‌ی ناشیرینی پێ بڵێی و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر جێگاى خه‌وتن پشتى
تێ مه‌كه و جێگه‌ت مه‌گۆرِه و نه‌چیه ژورێكى تر بخه‌وى.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه
وسلم دفه‌رموێ :
((المقسطون
يوم القيامة على منابر من نور على يمين الرحمن (وكلتا يديه يمين) الذين
يعدلون في حكمهم وأهليهم وماولوا)).
رواه مسلم و غيره.
واته : دادگه‌ران له رِۆژى قیامه‌تدا له‌سه‌ر چه‌ند چرایه‌كن له لاى
ده‌سته‌رِاستى خوا (هه‌ردو ده‌ستى خوا رِاسته‌یه) جا ئه‌و كه‌سانه
ئه‌وانه‌ن كه له فه‌رمانرِه‌وایی و خێزانیان و ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته
به‌ر ده‌ستیان دادگه‌رى ده‌كه‌ن.
ئیبن عه‌باس گوتویه‌تى:
((إني
أحب أن أتزين للمرأة كما أحب أن تتزين لي)).
. واته: پێم خۆشه خۆم بۆ ژنه‌كه‌م جوان بكه‌م و برِازێنمه‌وه و
هه‌روه‌ها پێم خۆشه خۆی بۆم جوان بكا و برِازێنێته‌وه.
(زانایان ده‌ڵێن: چۆن پێویسته پیاو پاره بۆ خێزانه‌كه‌ی خه‌رج بكا و
جل و به‌رگی بۆ بكات، به هه‌مان شێوه له سه‌ری پێویسته به باشی
له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جوت ببێ و به باشی هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ دا بكات:
به چاكى جوتبون و ماف دان به‌م جوتبونه به كۆڵه‌گه‌ی گوزه‌ران باشی
و هه‌ڵس و كه‌وت چاكی له‌گه‌ڵ خێزان داده‌نرێ!
خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی كردوه كه ده‌بێ پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی به
باشی ژیان بباته سه‌ر و گوزه‌رانی له‌گه‌ڵ دا بكات و ره‌فتاری چاكی
له‌گه‌ڵ دا بكات، جوتبونیش له‌م خۆش گوزه‌رانی و هه‌ڵس و كه‌وت
چاكىیه‌یه!)
(هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن: پێویسته له‌سه‌ر پیاو چۆن پێویسته
له‌سه‌ری ژنه‌كه‌ی تێر نان بكات به هه‌مان شێوه له‌سه‌ریه‌تی له
كاتی جوتبونى تێر بكات).
روضة المحبين باختصار ص124-126.
=======================
(*) له‌و
كاته‌ى ئیسلام به ته‌واوى مافى ئافره‌تى دا، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژو
كۆمه‌ڵگه‌ى (ماكۆن) كۆبونه‌وه بۆ توێژینه‌وه له‌وه‌ى ئایا ئافره‌ت
ته‌نها جه‌سته‌یه و گیانى تێدا نیه؟! یان گیانى هه‌یه؟ ئه‌وه بو
له دوایىدا برِیاریاندا كه ئافره‌ت له سزاى دۆزه‌خ رِزگارى نابێ
جگه له مه‌ریه‌م، له‌و كاته‌ى نه‌ته‌وه‌كانى رِۆژئاوا هاتنه ناو
نه‌ێرِانیه‌ت، پیاوانى ئایینى رِوانگه‌یان سه‌باره‌ت به ئافره‌ت
گۆرِى، ئه‌وه بو فه‌ره‌نسیه‌كان له ساڵى 586 ى زایینى ( واته
له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر ) كۆنگره‌یه‌كیان گرێدا بۆ لێكۆڵینه‌وه
له‌وه‌ى: ئایا ئافره‌ت ئاده‌میزاده یان نا؟ ئه‌وه‌بو له دواییدا
برِیاریاندا ئافره‌ت ئاده‌میزاده ته‌نها بۆ خزمه‌تى پیاو
به‌دیهێنراوه.
شیاوى گوتنه یاساى ئینگلیزى تاساڵى 1805 رِێى به پیاو ده‌دا ژنه‌كه‌ى
بفرۆشێ، نرخه‌كه‌شى دیارى كردبو كه شه‌ش بنس (نیو لیره‌ى سورى) بو،
چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا پیاوێكى ئیتاڵى ژنه‌كه‌ى به‌قیست فرۆشت، جا
كه كرِیار قیسته‌كه‌ى كۆتایى نه‌دا، مێردى یه‌كه‌مى ژنه‌كه پیاوى
كرِیارى كوشت(المرأة
بين الفقه والقانون باختصار20-21).
له كتێبى (الحجاب)ى مه‌ودودى لاپه‌رِه 25 هاتوه : دیدى باوكه‌كانى
مه‌سیحى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئافره‌ت كانگا‌و سه‌رچاوه‌و بنه‌رِه‌تى
گوناهو تاوانه، بۆ پیاو وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كى دۆزه‌خه، چونكه ئافره‌ت
پاڵنه‌ر و سه‌رچاوه‌ى گوناهى پیاوه، هه‌ر ئافره‌ته سه‌رچاوه‌ى
به‌ڵاو كاره‌ساتى گشت خه‌ڵكى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئافره‌ت ده‌بێ له
جوانى و قه‌شه‌نگى شه‌رم بكه‌یت چونكه چه‌كێكى كوشنده‌یه، پێویسته
له‌سه‌رى كه‌فاره‌ت به‌به‌رده‌وامى و بێ پچرِان بدات، چونكه ئه‌و
بۆته هۆى نه‌گبه‌تى و ناخۆشى بۆ خه‌ڵك.
رِه‌نگه كه‌سێك بڵێ: ئێمه چیمان داوه‌ته رِابردوى رِۆژ
ئاوایىیه‌كان؟ خۆ ئێستا وا نین، ئه‌مرِۆ نرخى ئافره‌ت ده‌زانن و مافیان
به ته‌واوى داوه‌تێ و پله و پایه‌یان به‌رزكردۆته‌وه و رِیزیان
گرتوه!!
منیش ده‌ڵێم: رِۆژئاوایى یه‌كان پاڵیان به ئافره‌ته‌وه نا بێته
مه‌یدانى كاركردن تا له‌بژێوى دانى رِزگار ببن، منداڵیان له چاودێرى و
سۆز و خۆشه‌ویستى دایكى بێبه‌ش كرد، له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش نه‌وه‌یه‌كى
رِوخێنه‌ر دروست بو، كه بوه مایه‌ى هه‌رِه‌شه‌ى له‌ناوبردنى
شارستانیه‌تى رِۆژئاوایى، به‌هۆى
بڵاوكردنه‌وه‌ى تاوان و خراپه‌كارى و
نه‌خۆشى و ده‌رده‌دارى، ئافره‌ت به‌هۆى -به‌ناو- پێدانى مافى خۆى،
كرایه هۆ و وه‌سیله‌یه‌ك تا له‌سه‌ر شه‌قام و كۆگاكان و سه‌ماگه‌و
بارِه‌كان بۆ پیاوان رِابنوێنرێ و بخرێته رِو، له پێناو
به‌ده‌ستهێنانى پاره‌و پول فلیمى بێ رِه‌وشتى و له‌ش فرۆشیان پێ
ده‌ركرد.. تا ئه‌و كاته‌ش ئافره‌تیان ویست كه گه‌نج بو، به‌ڵام كه
گه‌نجێتى له‌ده‌ست دا‌و جوانى نه‌ما ئینجا فرِێ یان دا‌و كردیانه
پێڵاو سرِه‌وه و پاك كه‌ره‌وه‌ى رێگا‌و ئاوده‌سته‌كان، ئایا ئه‌وه
مافى ئافره‌ته، یان خیانه‌ت و ناپاكیه ! یه‌كێ له‌و مامۆستا
به‌رِێزانه‌ى سه‌ردانى رِۆژئاوایان كردبو بۆى گێراِمه‌وه كه له
كۆرِێكى ئافره‌تاندا ده‌رباره‌ى مافى ئافره‌ت له ئیسلام دا قسه‌ى
كردبو كه ئیسلام چ بایه‌خێكى گه‌وره‌ى به ئافره‌ت داوه، ئافره‌تى
كردوه به گه‌وره‌ى ماڵ و شاژنى خێزان و جڵه‌وى په‌روه‌رده‌ى پێداوه
جا هه‌ندێ له ئافرته‌كان ده‌ستیان كردوه به گریان و ئاوات خواز بون
له رِۆژ هه‌ڵات له‌ناو مسوڵمانان بژیابان و له دۆزه‌خى شارستانیه‌تى
رۆژ ئاوا ده‌رباز بوبان !
(**)ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه كه ئافره‌ت مافى زۆرى هه‌یه
به‌رامبه‌ر به‌و مافانه‌ى پیاو به‌سه‌ر خێزانى هه‌یه، جا هه‌رچه‌ندى
مافى پیاو زۆر بێ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش مافى ژن به‌سه‌ر مێرده‌كه‌ى زۆر
ده‌بێ به‌ڵام جگه له پله‌دارى (درجة). رِه‌نگه یه‌كێك بڵێ :
گه‌ر وایه ئه‌دى بۆچى له میرات دا فه‌زڵى پیاو به‌سه‌ر ژن دا دراوه
كه‌وا نێرینه دوبه‌شى مێیینه ده‌بات ؟ منیش ده‌ڵێم : ئه‌م جۆره به‌ش
بردنه ماناى ئه‌وه نیه پیاو فه‌زڵى زۆرتره به‌سه‌ر ژن، به‌ڵكه
ئه‌مه به‌ره‌نجامى رِۆڵى هه‌ر یه‌كێكیانه له ژیاندا، چونكه پیاو
كار ده‌كات و زه‌حمه‌ت ده‌كێشێ كه‌واته پێویستى به ماڵ و دارایى
هه‌یه، پیاو ئه‌ركبار ( مكلف ) كراوه ماره‌یى بدات به ژنه‌كه‌ی و
بژێوى بدات و بژێوى دایك و خوشكى بدات گه‌ر هه‌ژار بن،
به‌ڵام ئافره‌ت
وانیه، بۆ هیچ له‌مانه ئه‌ركبار نیه و داواى لێنه‌كراوه، به‌ڵكه
ئافره‌ت سه‌ره‌رِاى میرات وه‌رگرتن ماره‌ییش وه‌رده‌گرێ، ئه‌و كاته
ماڵه‌كه‌ى له ماڵى براكه‌ى زۆرتر ده‌بێ ! به‌ر له ئیسلام ئافره‌تى
رِۆژ ئاوایی هه‌ر گیز میراتى نه‌گرتوه، له ئینگلته‌را له‌سه‌ده‌ى
یازده‌م ئافره‌ت ده‌فرۆشرا، له ساڵى 1567 له نه‌دوه‌ى نیابى (
لاسلندا ) برِیارێك ده‌رچو نابێ ئافره‌ت ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هیچ
شتێك‌دا هه‌بێ، له ئیسلام دا له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئافره‌ت چه‌ند
جاره‌ى پیاو ده‌بات وه‌كو له حاڵه‌تى پیاوێك بمرێ كچێك و ده كورِى
له‌دوا به‌جێ بمێنێ، ئا له‌وكاته‌دا كچه‌كه نیوه ده‌بات و هه‌مو
براكانى تر‌ى نیوه‌كه‌ى تر ده‌به‌ن !!
(***)نابێ له ده‌م و چاو
بدرێ چونكه شوێنى هه‌ستیاره كه
گوێ و چاوه و رِه‌نگه ببێته هۆى
زیان پێگه‌یاندنى، هه‌روه‌ها ده‌م و چاو شوێنى جوانى و رێزداریه.
|