|
|
 |
جوانی ئافره‌ته‌كانی به‌هه‌شت
وه‌ك كه قورئان وێناى ده‌كات |
 |
|
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[إِنَّ
لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا، حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا، وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا]
النبأ:31-33
واته: بۆ مرۆڤه له خوا ترس و پارێزكاره‌كان
جێی پیرۆز و
به‌هره‌مه‌ندی هه‌یه له باخات و هه‌مو جۆره ترێیه‌ك و كچانی تازه
مه‌مك كردوی هاو ته‌مه‌ن كه وه‌ك هه‌نار وایه و شۆرِ نه‌بۆته‌وه و
قیت وه‌ستاوه.
ده‌فه‌رموێ
:[إِنَّا
أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاءً، فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا، عُرُبًا
أَتْرَابًا]
الواقعة:35-37
واته: به‌رِاستی ئێمه ئه‌و ئافره‌تانه‌مان دروست كردوه به دروست
كردن و فه‌راهه‌م هێنان به‌بێ باوك و دایك نه‌ك له رێگای زاوزێ وه.
واته ئه‌و حۆریانه‌ی كه ئافره‌تی ئه‌م جیهانه نین به‌و جۆره
دروستمان كردون و ئاماده‌مان كردون، هه‌روه‌ها ئافره‌ته مسوڵمانه‌كانی
ئه‌م جیهانه‌یش هه‌ر به‌و جۆره دروست ده‌كه‌ین و دوباره‌یان
ده‌كه‌ینه‌وه. ئینجا ئه‌و ئافره‌تانه‌مان كردوه و ده‌یانكه‌ین به
ئافره‌تانی هه‌میشه هاوته‌مه‌ن و یه‌كسانن له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیانا له
ته‌مه‌ن و گه‌نجی دا. خۆشه‌ویستن له‌لای مێرده‌كانیان و گوێرِایه‌ڵی
مێرده‌كانیانن.
ده‌فه‌رموێ:
[فِيهِنَّ
قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنْسٌ قَبْلَهُمْ وَلاَ
جَانٌّ، فَبِأَيِّ آلاَءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ، كَأَنَّهُنَّ
الْيَاقُوتُ وَالْمَرْجَانُ
].الرحمن/55-58
خوای گه‌وره وه‌سفی ئه‌و ئافره‌تانه
ده‌كات كه له‌و به‌هه‌شتانه‌دا چه‌ند ئافره‌تی حه‌ڵاڵ و هاوسه‌ر
هه‌یه كه چاویان برِیوه‌ته مێرده‌كانیان و جگه له‌وان كه‌سی تریان
ناوێ وه هه‌مویان كچن و هیچ كه‌سی تر نه ئاده‌می و نه (جن) له پێش
مێرده‌كانیان لێ یان نه‌كه‌وتون و نه‌چونه‌ته لایان، هه‌مویان له ساف
و لوسی و بێ گه‌ردیدا
ده‌ڵێی یاقوتن وه له سپێتی پێستدا
ده‌ڵێی مه‌رجانن، یان ساف و لوس و
كوڵم سورن وه‌كو یاقوت، پێست سپین وه‌كو مه‌رجان.
ده‌فه‌رموێ:[فِيهِنَّ
خَيْرَاتٌ حِسَانٌ].الرحمن:
70
واته: له‌و به‌هه‌شتانه‌دا ئافره‌تی حه‌ڵاڵ و هاوسه‌ر هه‌یه كه
خورِه‌وشت چاك و شیرین و جوانن.
ده‌فه‌رموێ:[حُورٌ
مَقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ].الرحمن:
72
واته: له‌و به‌هه‌شته ئه‌و ئافره‌تانه چاو گه‌وره و چاورِه‌شێكی
وان كه ره‌شێنه‌كه‌ی زۆر ره‌شه و سپێنه‌كه‌ی سپیه‌كه‌ی
بێ گه‌رده كه
ئه‌وپه‌رِی جوانی چاوه وه راگیركراون به رێز و حورمه‌ت له
خیوه‌ته‌كانا.
ده‌فه‌رموێ:
[إِنَّ
الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ، فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ،
يَلْبَسُونَ مِنْ سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُتَقَابِلِينَ، كَذَلِكَ
وَزَوَّجْنَاهُمْ بِحُورٍ عِينٍ].الدخان:
51-54
واته: ته‌قوا داران له به‌هه‌شت دا له پله و پایه‌ی ئه‌مین دان له
چه‌ند باخێك و كانیاوێك، كه پۆشاكیان بریتى یه له ئاوریشمی ته‌نك و
ئه‌ستور، هه‌روه‌ها ئه‌و حۆریانه‌یان ده‌درێتێ كه چاو گه‌ش و سپی و
ره‌ش و چاو گه‌وره‌ن.
ده‌فه‌رموێ: [فَهُمْ
فِي رَوْضَةٍ يُحْبَرُونَ]الروم:
15
واته: ئه‌وانه‌ی له زه‌وى یه‌كدا كه دار و دره‌خت و كانیاوی وای
تێدایه ده‌ژین و تێیدا دڵخۆش و شاد ده‌بن كه شوێنه‌واری ئه‌و
نیعمه‌ته‌یان به‌سه‌ره‌وه دیار ده‌بێت.
ده‌فه‌رموێ:
[وَعِنْدَهُمْ
قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ،كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَكْنُونٌ]
الصافات/48،49
واته: حۆریان له لایه كه له غه‌یری مێرده‌كانیان چاو نابرِنه
كه‌سی تر، ئه‌و ئافره‌تانه -وه‌ك ئیبن عباس ره‌زای خوای لێ بێ
گوتویه‌تی-: وه‌ك مرواری شاراوه وان.. حه‌سه‌ن ده‌ڵێ:
[كَأَنَّهُنَّ
بَيْضٌ مَكْنُونٌ]
مانای پارێزراون و
ده‌ستیان پێ نه‌كه‌وتوه وه‌ك ئه‌و هێلكه‌یه‌ی به‌رله‌وه‌ى كه
توێكڵه‌كه‌ی لێ بكرێته‌وه. تفسیر إبن كثير.
گومانی تێدا نى
یه كه خوێنه‌ر-هه‌روه‌ها نوسه‌ریش- له باس كردنی
حۆریه‌كانی به‌هه‌شتدا لیكی به‌ده‌م دا دێته خواره‌وه، له خوای
گه‌وره داواكارین كه پێمان ببه‌خشێ، هه‌مو ئه‌مه‌ش ئاسانه، ئه‌وه‌تا
پێغه‌مبه‌ری خوا
صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی:
((كل أمتي يدخلون الجنة إلا من أبى، من أطاعني دخل الجنة، ومن عصاني
فقد أبى)).
رواه البخاري.
واته: هه‌مو ئومه‌تم ده‌چێته به‌هه‌شت مه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی
نه‌یه‌وێ، هه‌ر كه‌سێك گوێ رایه‌ڵیم بكات ده‌چێته به‌هه‌شت، هه‌ر
كه‌سێك سه‌رپێچی من بكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه نایه‌وێ بچێته به‌هه‌شت.
|