|
|
 |
پێغه‌مبه‌ری هاوسه‌ری روخۆش(1) |
 |
|
خاتو عائیشه (ره‌زاى خواى
لێ بێ) ((به‌خوا پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم م له‌لاى
ده‌رگاى ژوره‌كه‌م بینى منى به عه‌باكه‌ى خۆى داپۆشى، تا له‌نێوان گوێ
و شانى ته‌ماشاى حه‌به‌شیه‌كان بكه‌م كه یاریان به رِمه‌كانیان
ده‌كرد، پاشان له‌به‌ر من راده‌وه‌ستا هه‌تا وه‌رِز ده‌بوم و
ده‌رِۆیشتم، كه‌واته رێزى كچى نه‌وته‌مه‌ن بگرن كه حه‌زى له گه‌مه‌و
یاریه)). رواه البخاري ومسلم.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تى:
((قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم: إني لأعلم اذا
كنت عني راضية، واذا كنت عليّ غضبى.
فقلت: من أين تعرف ذلك؟! فقال: اذا كنت راضية: فإنك
تقولين: لا وربّ محمد... واذا كنت عليّ غضبى، قلتِ لا وربّ ابراهيم.)).
رواه مسلم.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموم: من ده‌زانم چ كاتێك تۆ له‌من
رِازىو چ كاتێكیش له‌من تورِه‌ی.
ده‌ڵێ منیش گوتم: چۆن ئه‌وه ده‌زانی؟
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: كاتێ له من رِازی به‌من ده‌ڵێی: نه‌خێر به
په‌روه‌ردگاری محمد... كاتێكیش له‌من تورِه بی، ده‌ڵێی: نه‌خێر به
په‌روه‌ده‌گاری ئیبراهیم.
خاتو عائیشه ده‌فه‌رموێ:
((قدم رسول الله صلى الله عليه وسلم عن غزوة تبوك أو
حنين، وفي صهوتي ستر، فهبت ريحٌ فكشفت ناحية الستر عن بنات لعائشة
لُعُب. فقالك ما هذه يا عائشة؟ قالت بناتي! ورأى بينهنّ فرساً له
جناحان من رقاع. فقال: ما هذا الذي أرى وسطهن؟! قالت: فرسي! قال: وما
الذي عليه؟! قالت جناحان. قال: فرس له جناحان! قالت: أما سمعت أن
لسليمان خيلاً لها أجنحة؟ قالت: فضحك حتى رأيت نواجذه.)).
رواه أبوداود (صحيح).
واته: پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم له جه‌نگی ته‌بوك یان حونه‌ین گه‌رِایه‌وه. له‌و
خانوه بچكۆڵه‌ی هه‌م بو په‌رده‌یه‌كی پێوه هه‌ڵواسرابو. كاتێك بایه‌ك
هه‌ڵی كرد، یه‌كسه‌ر په‌رده‌كه لادراو هه‌ندێك بوكی یاری كردنی
عائیشه به‌دیار كه‌وت.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: عائیشه ئه‌وه چیه؟
گوتى: كچه‌كانمن!
پێغه‌مبه‌ر له‌نێوان ئه‌و له‌عابانه ماینێكی بینی كه له قوماش دروست
كرابو دو باڵی هه‌بو.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: ئه‌دى ئه‌وه‌ی له ناوه‌رِاستیان دایه چى
یه؟!
خاتو عائیشه‌ش گوتى: ماینه‌كه‌مه!
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: ئه‌دی ئه‌وه چى
یه له‌سه‌ری؟!
ئه‌ویش گوتى: دو باڵه.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: ماین و باڵی هه‌بێ؟!
عائیشه گوتى: ئه‌دی نه‌ت بیستوه حه‌زره‌تی سوله‌یمان ئه‌سپێكی
هه‌بوه‌و باڵی بوه. ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر پێكه‌نی تا ددانه‌كانی به‌دیار
كه‌وت.
خاتو عائیشه (ره‌زاى خواى
لێ بێ) فه‌رمویه‌تى: ((له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى
خوادا صلى الله عليه
وسلم بوم له گه‌شتێكدا،
ده‌ڵێ: ئه‌وكاته من لاواز بوم، پێغه‌مبه‌ر
به یارانى فه‌رمو: ئێوه پێشكه‌ون، ئه‌وانیش پێشكه‌وتن، پاشان
فه‌رموى: وه‌ره پێشبرِكێت له‌گه‌ڵدا بكه‌م! منیش پێشبرِكێم له‌گه‌ڵدا
كرد و لێم برده‌وه.. دواى ئه‌مه -له‌گێرِانه‌وه‌یه‌كدا-
ده‌ڵێ: خۆى لێ بێ ده‌نگ كردم هه‌تا قه‌ڵه‌و بوم و من ئه‌و پێشبرِكێیه‌م له‌بیر
كرد، جا له‌گه‌ڵیدا چوم بۆ سه‌فه‌ر، پێغه‌مبه‌ر به یارانى فه‌رمو:
پێشكه‌ون، ئه‌وانیش پێشكه‌وتن، پاشان گوتى: وه‌ره پێشبرِكێت له‌گه‌ڵدا
بكه‌م، به‌ڵام من ئه‌وه‌ى پێشانم له‌بیر كردبو، ئێستاش قه‌ڵه‌و بوم.
گوتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! چۆن من به‌و حاڵه‌وه پێشبرِكێت له‌گه‌ڵدا
بكه‌م؟! پێغه‌مبه‌ر فه‌رموى: هه‌رده‌بێ بیكه‌ى، جا پێشبرِكێمان كرد و
پێغه‌مبه‌ر
لێی بردمه‌وه و ده‌ستى كرد به پێكه‌نین و فه‌رموى:
ئه‌مه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى تره (پاك له‌پاك)). ئیمام ئه‌حمه‌د له
مسنه‌د و ئه‌بوداود و نه‌سائى گێرِاویه‌تیانه‌وه، فه‌رموده‌یه‌كى
(صحيح)ه.
((كان رسول الله أفكه الناس)).
رواه الحافظ العراقي.
مه‌ناوى له (فيض
القدير)دا له راڤه‌ى ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا
ده‌ڵێ: واته: پێغه‌مبه‌رى خوا كه بگه‌رِابایه‌وه لاى خێزانه‌كانى له‌هه‌مو
خه‌ڵكێك زیاتر سوعبه‌تى ده‌كرد.
خاتو عائیشه فه‌رموى:
: ((إني
لطخت وجه سودة بحريرة ولطخت سودة وجه عائشة، فجعل رسول الله
صلى الله عليه وسلم يضحك)).
من (حریره)(2)م له ده‌م وچاوى سه‌وده هه‌ڵسوى، سه‌وده‌ش ده‌م و چاوى
عائیشه‌ى هه‌ڵسوى، جا پێغه‌مبه‌ریش به‌م كرده‌وه‌یان پێكه‌نى.
((كان أصحاب رسول الله
صلى الله عليه وسلم يتبادحون بالبطيخ، فإذا كانت
الحقائق كان‌و هم الرجال)).
رواه البخاري في الأدب المفرد.
واته: یارانى پێغه‌مبه‌ر شه‌رِه‌كاڵه‌كیان ده‌كرد، له رِاستى
دا خۆ
ئه‌وانیش پیاو بون.
==============================
(1) پێویسته
پیاو له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى رِوخۆش و ده‌م به پێكه‌نین و
سوعبه‌ت چى بێ و خۆشى و شادى بخاته دڵى خێزانه‌كه‌یه‌وه، تا
بارگرانایى و ناخۆشى یه‌كانى ژیان و ئیش و كار سوك بكات، ئه‌وه‌ش
یاریده‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى و خۆشه‌ویستى ژن و مێرد ده‌دات.
(2) ئارد
به‌شیر یان به چه‌ورى ده‌كرێته چێشت. |