|
|
|
|
|
 |
گه‌مه‌و یاریكردن له‌گه‌ڵ خێزان له‌كاتی خۆشتندا |
 |
|
خاتو عائیشه ره‌زای خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ:
((كنت أغتسل أنا ورسول الله من إنا‌ء بيني وبينه، تختلف أيدينا عليه!
فيبادرني حتى أقول دع
لي دع لي!(1)
قالت وهما جنباً)).
رواه البخاري ومسلم وغيرهم.
واته: من و پێغه‌مبه‌ری خوا له‌شمان گران بو و بێ نوێژ بوین و
پێكه‌وه خۆمان ده‌شوت له‌یه‌ك مه‌نجه‌ڵ دا، جا هه‌ردوكمان ده‌ستمان
ئه‌برد بۆ ئاوه‌كه‌و پێغه‌مبه‌ر زوترو له‌پێش من ده‌ستی بۆ ئاوه‌كه
ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه به‌خۆى دا بكات و منیش پێم ئه‌وت بۆ منیش لێ
گه‌رِێ بۆ منیش لێ گه‌رِێ تا ئاوه‌كه به‌خۆم دا بكه‌م.
=================================
(1) له ئه‌نجام گیرى ئه‌م
فه‌رموده رِاسته‌دا دو حوكم وه‌رده‌گرین:
یه‌كه‌م: ده‌ست كه‌وتن به ئافره‌ت ده‌ستنوێژ
ناشكێنێ، سه‌ره‌رِاى
فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌رs كه خێزانى خۆى ماچ كردوه‌و چوه بۆ نوێژ و
ده‌ستنوێژى نه‌گرتۆته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌ش له شوێنى تر باس كراوه.
به‌هۆى نه‌زانینى ئه‌م حوكمه‌وه چه‌نده‌ها ژن و مێرد كێشه‌و ناكۆكیان
كه‌وتۆته به‌ینه‌وه، گوایه ته‌نها به ده‌ست لێدان ده‌ستنوێژ ده‌شكێ! دیاره ئه‌وه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نیه، (ملامسه)ش كه له
ئایه‌ته‌كه‌دا هاتوه ماناى جوتبونه هه‌روه‌ك ئیبن عه‌بباس و
كه‌سانىتر ئاوایان گوتوه. هه‌ندێك پێشه‌واش هه‌مان رایان هه‌یه!
كه‌وایه با ژن و مێرد ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن!!
ره‌حمه‌تى خوا له پێشه‌وا شافیعى بێت كه گوتویه‌تى -هه‌روه‌ك گشت
پێشه‌واكانیش هه‌مان قسه‌یان گوتوه-: (مسوڵمانان كۆرِان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ى گه‌ر كه‌سێك له پێغه‌مبه‌رى خواوهs سوننه‌تێكى بۆ ده‌ركه‌وت،
بۆى دروست نیه ئه‌م سوننه‌ته بۆ قسه‌ى هیچ كه‌سێك لێ گه‌رِێ و
به‌لاوه نێ!)، پێشه‌وا ئه‌حمه‌دى كورِى حه‌نبه‌ل (ره‌حمه‌تى خواى لێ
بێ)گوتویه‌تى: (هه‌ركه‌سێك كه فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم رِه‌ت
ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر لێوارى تیاچونه!!).
گه‌ر ئه‌مرِۆ مسوڵمانان رێك بكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا فه‌رموده‌ى
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانرِه‌وا بێ، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى
صلى الله عليه وسلم و گشت پێشه‌وایان فه‌رمانیان كردوه، ئه‌وا ئه‌و
كاته ده‌بونه یه‌ك مه‌زهه‌ب، هه‌روه‌ك یارانى پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر
یه‌ك مه‌زهه‌ب بون. ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه دواى پێشه‌واكان
فه‌رموده‌كان كۆكراونه‌ته‌وه.. شه‌عرانى له كتێبى (المیزان)دا
گوتویه‌تى كه ماناكه‌ى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ: گه‌ر ئه‌مرِۆ
ئه‌بوحه‌نیفه بێت -هه‌روه‌ها پێشه‌واكانى تریش-، ئه‌وا له زۆر
رایه‌كانى په‌شیمان ده‌بۆوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى ئه‌و، فه‌رموده‌كانى
پێغه‌مبه‌ر كۆكرانه‌وه.
دوه‌م: حافظ له كتێبى (الفتح)1-290دا گوتویه‌تى: داودى ئه‌م
فه‌رموده‌یه‌ى كردۆته به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ى كه دروسته پیاو ته‌ماشاى
داوێنى ژنه‌كه‌ى بكات، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ژنه‌كه‌ى دروسته ته‌ماشاى
ئامێرى پیاوه‌كه‌ى بكات.
له كتێبى (آداب الزفاف)ى شیخ محمد ناصر
ا‌لدین الألباني هاتوه كه
ئه‌مه كورته‌كه‌یه‌تى: ئه‌م فه‌رموده‌یه ئه‌وه پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
كه خاتو عائیشه گێرِاویه‌تیه‌وه كه گوتویه‌تى: (ما
رأيت عورة رسول الله
صلى الله عليه وسلم
قط) هه‌رگیز عه‌وره‌تى پێغه‌مبه‌رى خوام نه‌بینیوه.. ئه‌م
ریوایه‌ته راست نیه، چونكه
یه‌كێ له راویه‌كانى درۆزنێكى فه‌رموده
هه‌ڵبه‌سته‌ره، ئه‌وه‌ى تریش نه‌ناسراو (مجهول)ه!
بۆیه (العراقي) له كتێبى (تخریج الأحیاء)2-46 برِاندویه‌تیه‌وه كه
سه‌نه‌ده‌كه‌ى لاواز(ضعيف)ه، نه‌سائیش گوتویه‌تى: فه‌رموده‌یه‌كى
(منكر)ه، ئه‌و به‌ناو فه‌رموده‌یه‌ش كه
ده‌ڵێ: ((إذا
جامع أحدكم زوجته أو جاريته، فلا ينظر الى فرجها، فإنه يورث العمى)) (گه‌ر یه‌كێك
له ئێوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى یان كه‌نیزه‌كه‌ى جوتبو، با ته‌ماشاى
داوێنى نه‌كات، چونكه كوێریى بۆماوه
به‌جێ دێڵێ)، ئه‌وه‌ش
هه‌ڵبه‌ستراو(موضوع)ه هه‌روه‌ك
أبوحاتم الرازى و ابن حبان و ابن الجوزى
و كه‌سانى تریش هه‌مان رایان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه فه‌رموده‌یه‌ش (ضعيف)ه كه
ده‌ڵێ: ((إذا
أتى أحدكم أهله، فليستتر ولا يتجردا تجرد البعيرين!))
(گه‌ر یه‌كێك له ئێوه له‌گه‌ڵ خێزانى جوتبو، با خۆى داپۆشێ و خۆیان
روت نه‌كه‌نه‌وه وه‌ك حوشترى نێر و مێ).
ده‌كرێ ئایه‌تى [هُنَّ
لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ]
بكه‌ینه به‌ڵگه بۆ به‌باش دانانى خۆرِوت كردنه‌وه‌ى ژن و مێرد بۆ یه‌كترى
له‌كاتى جوتبوندا، كه ئه‌وكاته دواى ئه‌وه‌ى جله‌كانى داده‌كه‌نێ و
مێرده‌كه‌ى له ئامێزى ده‌گرێ، هه‌ریه‌كه ده‌بێته پۆشاك بۆ ئه‌وى تر.
|
|