|
|
|
 |
پێویسته له ماڵ حه‌مام هه‌بێ |
 |
|
پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:
((من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فلا يُدخل حليلته الحمام(1)من
كان يؤمن بالله واليوم الآخر فلا يدخل الحمام الاّ بمئزر، ومن كان يؤمن
بالله واليوم الآخر فلا يجلس على مائدة يدار عليها الخمر!)).
رواه الحاكم والترمذي والحافظ العراقي و أحمد في المسند
(حديث صحيح).
واته: هه‌ر كه‌سێك برِواى به خوا‌و رِۆژی دوایی هه‌یه با نه‌هێڵێ
خێزانه‌كه‌ی بچێته گه‌رماوی بازارِ، هه‌ر كه‌سێك برِواى به خوا‌و
رِۆژی دوایی هه‌یه به‌بێ خاولی نه‌چێته گه‌رماوی بازارِ، هه‌ر كه‌سێك
برِوای به‌خواو رِۆژی دوایی هه‌یه به له‌سه‌ر خوانێك دانه‌نیشێ كه
مه‌ی له‌سه‌ر ئه‌خورێته‌وه.
ئوم ده‌رداء ده‌ڵێ:((خرجت
من الحمام فلقيني رسول الله
صلى الله عليه وسلم
فقال: من أين يا أم الدرداء؟ قالت: من الحمام. فقال: والذي نفسي بيده
ما من امرأة تضع ثيابها في غير بيت أحد من أمهاتها (2)الاّ
وهي هاتكة ستر بينها وبين الرحمن!!)).
رواه أحمد في المسند بسند صحيح.
واته: له گه‌رماوی بازارِ هاتمه ده‌ره‌وه له رِێگا توشی
پێغه‌مبه‌ر بوم. پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم فه‌رموی: ئوم ده‌رداء له‌كوێ بوی؟ ئوم
ده‌رداء گوتى: له گه‌رماو بوم. پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: سوێندم به‌و
كه‌سه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته، هه‌ر چ ئافره‌تێك له غه‌یری ماڵی خۆی
جل و به‌رگی دابنێ ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته په‌رده‌ی شه‌رمی نێوان خۆى و
خوا ئه‌تك كردوه‌و درِاندوه.
===================================
(1) سوپاس بۆ
خوا ئێستا گشت شاره‌كان خانوه‌كانى گه‌رماوى تێدا دروست كراوه، دیاره
پێشتر كه خان‌و گه‌رماوى تێدا نه‌بوه ئه‌وه له‌به‌ر بآئاگایى و
به‌زایه‌دان بوه. زۆریش له گونده‌كان گه‌رماوى تێدا نیه، ره‌نگه
ئه‌م فه‌رمودانه ببنه هانده‌رى پیاوان كه به زویى گه‌رماو له
ماڵه‌كانیان دروست بكه‌ن، شاراوه‌ش نیه ئافره‌ت كه ده‌چێته گه‌رماوى
بازارِ چه‌ند خراپه‌كارى لێده‌كه‌وێته‌وه، ره‌نگه هه‌ندێ ژنه فاسق و
بێ رِه‌وشت چونه گه‌رماو بكه‌نه هۆیه‌ك بۆ مه‌رامى تاوانى خۆیان!
گێرِاویه‌تیانه‌وه كه یه‌كێ له ژنه مێردداره زیناكه‌ره‌كان هه‌ندێ
جار‌و دواى ته‌واوبونى ماوه‌ى حه‌یزه‌كه‌ى به‌مێرده‌كه‌ى ده‌گوت: ئه‌وا
توشى خوێنى حه‌یز بومه‌ته‌وه، رێگه‌م بده بچمه گه‌رماو، ئه‌ویش رێی
ده‌داو ده‌چو خراپه‌كارى ده‌كرد.
گه‌ر ئه‌و پیاوه شاره‌زاى حه‌یز بایه، ده‌یزانى ئه‌و خوێنه‌ى دواى
حه‌یز دێ ئه‌وه خوێنى (استحاضة)یه‌و
پێویست به خۆشوشتن ناكات.
(2) زانیومه هه‌ندێ ئافره‌ت و پیاوى به‌رگدروى بێ دین كاتێ هه‌ندێ
ئافره‌ت دێنه لایان و جله‌كانى ده‌ره‌وه‌یان داده‌كه‌نن به مه‌به‌ستى
تاقى كردنه‌وه‌و قیاس گرتن، به‌هه‌ر فێڵێك بێت وێنه‌یان ده‌گرن و پاشان
به‌هۆى ئه‌م وێنانه‌وه هه‌رِه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن تا ده‌ست درێژى
بكه‌نه سه‌ر ناموسیان، نه‌ریتى ئیسلامى دێرینیش وابوه كه به‌رگدرو
بانگ كراوه‌ته ماڵه‌وه! |