|
|
|
 |
جوتبون له رِێی كۆمه‌وه حه‌رامه |
 |
|
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُواْ
لأَنفُسِكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّكُم مُّلاَقُوهُ وَبَشِّرِ
الْمُؤْمِنِينَ } البقرة:223.
واته: ژنه‌كانتان كێڵگه‌ى خۆتانن؛ له‌هه‌ر كوێوه ده‌تانه‌وێ بچنه
كێڵگه‌ى خۆتانه‌وه؛(1) تۆشویه‌كیش وه‌پێش خۆ خه‌ن،
ده‌بێ له‌خوا بترسن،
بیشزانن ده‌گه‌ڵ خوا رِوبه‌رِو ده‌بن، مژده‌ش بده به برِواداران.
پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:
((لا ينظر الله الى رجل يأتي امرأته في دبرها)).
رواه النسائي(صحيح)
واته: خوای گه‌وره ته‌ماشای ئه‌و پیاوه
ناكات له رِێی كۆمه‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جوت ببێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
((من أتى حائضاً أو امرأة في دبرها، أو كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر
بما أنزل على محمد)).
رواه أبوداود والنسائي والترمذي والبيهقي(حديث صحيح).
واته: هه‌ر پیاوێك له‌كاتی حه‌یزی ژنه‌كه‌ی بچێته لای به‌نیازی
جوتبون یان به رِێی كۆمه‌وه جوت ببێ، یان هه‌ركه‌سێك بچێته لای فاڵ
گره‌وه‌یه‌ك یان قاوه‌گره‌وه‌یه‌ك و برِوای پێ بكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه
برِوای به‌و قورئانه نیه كه بۆ پێغه‌مبه‌ر هاتۆته خواره‌وه، واته
پێی كافر ده‌بێ.
((جا‌ء عمر بن الخطاب الى رسول الله
صلى الله عليه وسلم
فقال: يا رسول الله هلكت! قال: وما الذي أهلكك؟!قال: وما الذي أهلكك؟!
قال:
حولت رحلي الليلة!فلم يرد عليه فأوحى الله الى رسول
صلى الله عليه وسلم
هذه الآية:
[نِسَآؤُكُمْ
حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ]
يقول أقبل وأدبر، واتّق الدبر والحيضة)).
رواه النسائي والترمذي والطبراني (حديث حسن).
واته: عومه‌ری كورِى خه‌تتاب هاته لای پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم و فه‌رموی: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا به‌هیلاك چوم!
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: چ شتێكت كردوه به‌هیلاكت ببات؟
عومه‌ریش فه‌رموی: ئه‌مشه‌و شێوه‌ی چونه لای خێزانه‌كه‌م گۆرِیوه!
واته: له دواوه چۆته لای خێزانه‌كه‌ی بۆ جوتبون به‌ڵام به رِێگای
(فه‌رج)ه‌وه (شوێنی منداڵ بون).
پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، خوای گه‌وره‌ش رِاسته‌وخۆ وه‌حی بۆ
پێغه‌مبه‌ری خوا نارد‌و ئه‌م ئـایه‌ته‌ی نــارده خــواره‌وه
[نِسَآؤُكُمْ
حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ]،
،
فه‌رموی: له‌پاش بێ یان له پێشه‌وه، به‌ڵام خۆت بپارێزه له جوتبون
به‌رِێگای دواوه‌و له‌كاتی حه‌یزدا.
((سأل رجل النبي
صلى الله عليه وسلم
عن اتيان النساء في أدبارهنّ، أو إتيان الرجل امرأته في دبرها؟ فقال
النبي
صلى الله عليه وسلم:
حلال! فلما ولّى الرجل دعاه، أو أمر به فدعي، فقال: كيف قلت؟ في أي
الخرزتين؟ أمِنْ دُبُرها في قبلها؟ فنعم، أم من دبرها في دبرها؟ فلا!
فإن الله لا يستحي من الحق فلا تأتوا النساء في أدبارهنّ)).
رواه النسائي والطحاوي(حديث صحيح).
واته: پیاوێك پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم كرد ده‌رباره‌ی چونه لای ژن
له دواوه، یان گه‌ر پیاو له دواوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت
ببێ؟
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم فه‌رموی: حه‌ڵاڵه.
كاتێك پیاوه‌كه رِۆیی، پێغه‌مبه‌ر بانگی كرد، یان فه‌رمانی كرد بانگی
بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: چۆنت گوت؟ مه‌به‌ستت له كام له‌و دو
كونه‌یه؟ واته: پێش و پاش. ئه‌گه‌ر له دواوه له‌رِێى فه‌رجی بچیته
لای، به‌ڵێ حه‌ڵاڵه. ئه‌گه‌ر له دواوه بچێته لای به رِێی كۆم،
نه‌خێر حه‌ڵاڵ نیه. خوای گه‌وره له ئاست حه‌ق و راستى
دا شه‌رم
ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه له‌رِێى كۆمه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتان جوت مه‌بن.(2)
سه‌عیدى كورِى یه‌سار گوتویه‌تى: به ئیبن عومه‌رم گوت: ئێمه
كه‌نیزه‌ك ده‌كرِین و له‌دواوه ده‌چینه لایان..
ئیبن عومه‌ر گوتى: ئۆف! یه‌كێك خۆى به مسوڵمان بزانێ چۆن شتى وا
ده‌كات.
ئیمام ابن القیم له كتێبی (زاد المعاد)دا وه‌ك ته‌علیقێك له‌سه‌ر
فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ی جوتبون ده‌ڵێ:
جوتبون له‌دواوه به‌رِێی كۆم له‌سه‌ر زمانی هیچ پێغه‌مبه‌رێك له
پێغه‌مبه‌ره‌كان رِێگه‌ی پێ نه‌دراوه، هه‌ر كه‌سێك رِێگه‌پێدان و
دروستىو حه‌ڵاڵی جوتبون له دواوه بداته پاڵ هه‌ندێك پێشین(السلف)
ئه‌وا هه‌ڵه‌ى كردوه، پاشان هه‌واڵ دان به حه‌رام بونی؛ به توندی
نه‌هی لێ كراوه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه له دو
رِوه‌وه جوتبون له‌دواوه‌ی ژن حه‌رام ده‌كات، یه‌كێكیان منداڵ بونه
نه‌ك شوێنی ئازاردان. شوێنی (فه‌رج) ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێ:
[مِنْ
حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ...]
[فَأْتُوا
حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ]
چونه لای ژن له‌دواوه به رِێی فه‌رج، له‌و
ئایه‌ته سود وه‌رگیراوه چونكه ده‌فه‌رموێ:[أَنَّى
شِئْتُمْ] به‌مانای فه‌رج هاتوه.
رِاستى یه‌كیش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌ر خوای گه‌وره جوتبونی
ئافره‌تی له رِێگای فه‌رجه‌وه له ماوه‌ی حه‌یزدا حه‌رام كردبێ، چۆن
ئه‌و شوێنه‌ی كه جێگه‌ی ئازاره كه ده‌بێته هۆی برِینی وه‌چه‌و
منداڵ بون جوتبونی تیا حه‌ڵاڵ ده‌كات.
له جوتبوندا ئافره‌ت مافی به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ی هه‌یه، جوتبونیش له
رِێی كۆمه‌وه ئه‌م مافه‌ی ئه‌فه‌وتێنێ
و ئاره‌زوی سێكسی ژنه‌كه تێر
ناكرێ و لێی
بێ به‌ش ده‌بێت و به مه‌به‌ست و مه‌رامی خۆی ناگات.
هه‌روه‌ها پاشه‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ ئه‌و كاره دروست نه‌كراوه، به‌ڵام
(فه‌رج) بۆ جوتبون دروست كراوه. هه‌روه‌ها جوتبون له دواوه زیان به
پیاوه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه پزیشكه ژیر‌و پیتۆڵه‌كان و
غه‌یری ئه‌وانیش قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردوه، چونكه فه‌رجی
ئافره‌ت تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه بۆ رِاكێشانی ئاوی پیاو كه له
كاتێكا ئه‌و ئاوه‌ی ده‌چێته ژوره‌وه هه‌موی نایه‌ته ده‌ره‌وه..
هه‌روه‌ها پاشه‌وه شوێنی شتی پیس و پاشه‌رِۆك و پیسایى یه كه زیان
به پیاو و به ژنه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌م كاره به سروشتی ساغ و
رِاست شتێكی نامۆ و غه‌ریبه. جوتبون به رِێی پاشه‌وه سروشت(طبيعة)
تێك ئه‌داو ده‌بێته هۆی دڵ توندى
و غه‌م و په‌ژاره‌یی بۆ هه‌ردوكیان،
هه‌روه‌ها رِۆشنایی دڵان ده‌كوژێنێته‌وه‌و رِه‌ش ده‌كات، له سه‌روی
ئه‌م هه‌مو زیانانه‌ش ده‌بێته هۆی تورِه‌بونی خوای گه‌وره‌و ته‌ماشا
نه‌كردنی به‌چاوی رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی. خۆشه‌ویستى له نێوانیاندا
ناهێڵێ، له گه‌وره‌ترین هۆیه‌كانى نه‌مانى نیعمه‌ته‌كانى خوایه و
به‌سه‌ردا رژانى نه‌گبه‌تى و ناخۆشیه.
=================================
(1) یه‌كێ له
راڤه‌كاران گوتویه‌تى: ماناى ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌یه كه ژنه‌كانى
ئێوه نه‌ك ژنانى كه‌سانى تر كه ته‌نها بۆ ئێوه‌ن، كه‌واته
په‌یوه‌ندیه‌كه له بازنه‌یه‌كى شه‌رعى رێگه‌پێدراو و وه‌رگیراو له
په‌یوه‌ندى رۆحى و گرێ به‌ندى شه‌رعى نێوان پیاو و ژن ده‌سورِێته‌وه،
جا پێویسته ئه‌مه له چوارچێوه‌ى ئه‌م سنوره شه‌رعیه مه‌شروعه
بێته كایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه قورئان بانگێشته‌ى هاوسه‌رگرتن ده‌كات
و بانگێشه‌ى وه‌دورخستنه‌وه‌ى زینا ده‌كات.
پاشان قورئان وه‌سفى ژن ده‌كات كه كێڵگه‌ى مێرده‌كه‌یه‌تى و شوێنى
منداڵ بونه‌و زه‌ویه‌كى به‌پیته بۆ شین بون.. ئه‌م وه‌سفه قورئانیه
وێنه‌ى زه‌ویه‌كى ئاماده‌كراو پیشان ده‌دات كه جوتیار ده‌یكێڵێ، پاشان
تۆوى پێدا ده‌كات بۆ به‌روبوم هێنان كه‌وا بژارى ده‌كات و پوش و
په‌ڵاشى لێ لاده‌دات هه‌تا به‌روبومێكى جوان بێته كایه‌وه.
(2) مایه‌ى
سه‌رسورِمانه به‌لاى جوله‌كه‌وه-وه‌ك له تلمود هاتوه-دروسته پیاو
له‌رِێى كۆمه‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى جوت ببێ، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن:
ژن بۆ چێژ وه‌رگرتن وه‌ك پارچه‌گۆشتێكه كه له گۆشت فرۆش ده‌كرِدرێ و
پیاو به ئاره‌زوى خۆیه‌تى به كوڵاوى بیخوات یان به سوره‌وه‌كراوى!!
|