|
|
|
|
|
 |
له‌سه‌ر جێگاى بوكێنى
لاواندنه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌كاتی دخول پێ كردنی |
 |
|
له ئه‌سمای كچی یه‌زیدی كورِی سه‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێ: ((له‌شه‌وی
گواستنه‌وه‌دا عائیشه‌م بۆ پێغه‌مبه‌ر جوان كرد‌و رِازانده‌وه، پاشان چومه
لای پێغه‌مبه‌رو با‌نگم كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێته لای عائیشه. پێغه‌مبه‌ریش
صلى الله عليه وسلم
چوه ته‌نیشت عائیشه دانیشت و په‌رداخێ شیری هێناو هێندێكی خوارده‌وه،
پاشان بۆ عائیشه‌ی رِاگرت كه ئه‌ویش بیخواته‌وه. عائیشه‌ش له
شه‌رمان سه‌ری نه‌وی كرد.
ئه‌سماء ده‌ڵێ: منیش سه‌رزه‌نشتی عائیشه‌م كرد‌و پێم گوت: له ده‌ستی
پێغه‌مبه‌ری وه‌رگره.
ئه‌سماء ده‌ڵێ: عائیشه له پێغه‌مبه‌ری وه‌رگرت و كه‌مێكی لێ
خوارده‌وه.
پاشان پێی فه‌رمو: بیده به هاورِێكانت.(*))).(رواه
أحمد في المسند وغيره(صحيح).)
لێره‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه عائیشه ئه‌م هه‌ڵوێست و رِه‌فتاره‌ی
نواند كه بریتی بو له‌سه‌ر نه‌وی كردن و شه‌رم كردن، ئه‌وه جۆرێك له
نازو شه‌رم ده‌گه‌یه‌نێ. ناز كردن و لاواندنه‌وه‌ش شتێكی پێویسته! كه
سۆز‌و عاتیفه‌ی پیاو ده‌بزوێنێ
و هێزو چالاكی زیاتر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م
ناز كردن نه‌گاته رِاده‌ی زۆر له رِاده‌به‌ده‌ر كه‌وا له پیاوه‌كه
بكات دور بكه‌وێته‌وه‌و وا گومان ببات كه ژنه‌كه‌ی خۆشی ناوێ. ئه‌و
رِه‌فتاره‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایى
دا نواندی كه به
لوتف و نه‌رمی له‌گه‌ڵ عائشه‌دا جوڵایه‌وه. جێگه‌ی ئه‌وه‌یه كه
په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگیرێ به تایبه‌تی بۆ گه‌نجان كه هه‌ندێكیان
له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایى دا به‌خراپی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یان رِه‌فتار
ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به په‌له جوت ببن بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشه‌كیه‌ك
دابنێن و بیكه‌ن بۆ لاواندنه‌وه‌ی (بوك)، به‌هێمنى و له‌سه‌رخۆیى
شه‌رمى بوكه‌كه نه‌هێڵرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ كه یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی
به‌ده‌رخه‌ری خۆشه‌ویستى و رِق لێ بونه‌وه‌یه. چونكه له‌و شه‌وه‌دا
به ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م بوك و زاوایه چۆن رِه‌فتار له‌گه‌ڵ یه‌كتری
ده‌كه‌ن.
دانه‌ری كتێبی (تحفة
العروس) ده‌ڵێ: (وا باشتره ئافره‌ت له شه‌وی
بوكێنى دا له داوای زاوا زۆر قه‌ده‌غه‌یی ده‌رنه‌برِێ، هه‌روه‌ها
هیچیشی تێدا نیه گه‌ر ئافره‌ت كه‌مێك قه‌ده‌غه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات
بۆ ئه‌وه‌ى جارێ جوت نه‌بێ، به‌ڵام زۆر قه‌ده‌غه‌كردن ده‌بێته هۆی
شكاندنی ئاره‌زوی جنسی پیاوه‌كه‌و له‌وانه‌یه ئه‌و شكاندنی ئاره‌زوه
له یه‌كه‌م شه‌ودا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ببێته هۆی شكاندنی ئاره‌زوی
جنسی ئه‌و پیاوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌تان زۆر
ئاگاداری ئه‌م كاره بن!!.)
خاوه‌نی كتێبی (نثر
الدر) ئه‌بو فه‌ره‌ج له كتێبی (الأغاني)دا ده‌ڵێ:
كاتێك كه بوكێكیان بۆ زاوایه‌ك گواسته‌وه كه خه‌لیفه‌یه‌ك بو، له
ژوره‌كه‌دا قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی له ته‌نیشت قه‌رِه‌وێڵه‌كه‌ی دانا‌و
له‌سه‌ری دانیشت، پاشان به ژنه تازه‌بوكه‌كه‌ی گوت: یان تۆ بۆ من
وه‌ره پێشه‌وه یان من بۆ تۆ دێمه پێشه‌وه! جا ژنه‌كه‌ی هاته لاى و
له‌گه‌ڵی دانیشت و ئه‌و كڵاوه‌ی كه له‌سه‌ری بو دایناو گوتی: پێت خۆش
نیه به‌سه‌ری رِوت و بێ م‌و(أصلع) من ببینی؟، ئه‌ویش گوتی: من له‌و
ئافره‌تانه‌م كه پێم خۆشه ته‌مه‌نی مێرد له سی ساڵی تێپه‌رِیبێ و
سه‌ر رِوت بێ!! ئه‌م پیاوه به ژنه‌كه‌ی گوت كه جله‌كانى یه‌كه
یه‌كه دانێ؟ پاشان پێی گوت: ئه‌وه‌ی عه‌وره‌تی داپۆشیوی ئه‌ویش
داكه‌نه. ئه‌ویش گوتی: ئه‌وه‌یان خۆت ئه‌نجامی بده، چونكه ئه‌وه
كاری تۆیه. پیاوه‌كه‌ش گوتی: رِاست ده‌كه‌ی، له‌گه‌ڵی جوت بو و پێك
شاد بون.
به‌بۆنه‌ی باس كردنی رِوت كردنه‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ جیماع كردن، یه‌كێك
له زانا ده‌رونناسه ئافره‌ته‌كان كه ناوی (ماری ستۆب)ه ده‌یه‌وێ
ئاره‌زوی كچانی هاونه‌ژادی خۆی ده‌رببرِێ و ده‌ڵێ: (...پێویسته
له‌سه‌ر پیاویش له‌كاتی جیماعدا خۆی رِوت بكاته‌وه‌و جلی له‌به‌ر
نه‌بێ، ئه‌وه‌ش شتێكی سه‌رسورِماو نیه‌و ئاساییه، كه به‌شێوه‌یه‌كی
ئاسایی ورده ورده ئه‌نجام بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی له لای شتێكی
غه‌ریب و ناكاو(مفاجأ) نه‌بێ!! چونكه به‌هیچ جۆرێك دروست نیه ژنه‌كه
رِوت بێ و مێرده‌كه‌شی جل و به‌رگی له‌به‌ردا بێ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی
تاوه‌كو ئافره‌ته‌كه به‌شتێكی خراپ لێكی نه‌داته‌وه...).
له‌وانه‌یه كه‌سێ هه‌بێ و بڵێ: چۆن ده‌بێ ئافره‌ت خۆی رِوت بكاته‌وه؟
له كاتێكدا كه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ:
((إذا جامع أحدكم زوجته أو جاريته، فلا ينظر الى فرجها، فإن ذلك
يورث العمى)) واته: گه‌ر كه‌سێك
له ئێوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت بو با ته‌ماشای (فه‌رجی) نه‌كات،
چونكه به هۆى ته‌ماشا كردنی فه‌رجیه‌وه دوچاری كوێری ده‌بیت.
منیش وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه ده‌ده‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌م فه‌رموده‌یه
هه‌ڵبه‌ستراو(موضوع)ه وه‌ك ئیمام ئیبن الجوزي له كتێبی (الموضوعات)دا
گوتویه‌تی ئه‌م حه‌دیسه موضوعه. بیر‌و بۆچونی رِاست و دروستیش نارِاستى
و به‌تاڵی ئه‌م فه‌رموده (موضوع)ه به‌ده‌ر ده‌خات. چونكه گه‌ر خوای
گه‌وره رِێگه‌ی به‌پیاو دابێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت
ببێ و جیماع
بكات، ئایا ژیرى و عه‌قڵ قبوڵ ده‌كات كه ته‌ماشاكردنی فه‌رج قه‌ده‌غه
بێ؟! ده‌ڵێین: نه‌خێر! ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌مان بۆ به‌رِاست ده‌گێرِێ و
پشتگیری ده‌كات، فه‌رموده‌كه‌ی عائیشه‌یه كه ده‌فه‌رموێ:
((من و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێكه‌وه خۆمان شتوه له‌یه‌ك مه‌نجه‌ڵ دا، كه
هه‌ردوكمان ده‌ستمان بۆ ده‌برد، پێغه‌مبه‌ر زوتر ده‌ستی بۆ ده‌برد بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و زوتر ئاو به‌خۆى دا بكات، تا من ده‌م گوت: بۆ منى
لێگه‌رِێ... بۆ منى لێ گه‌رِێ، له كاتێكدا هه‌ردوكیان له‌شیان پیس
(جنب) بوه)).(رواه
البخاري وغيره.)
ئه‌وه‌ی به ظاهري له‌و فه‌رموده‌یه ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه، دروسته
پیاو ته‌ماشای عه‌وره‌تی ژنه‌كه‌ى بكات. ئه‌وه‌ی پاڵپشتی دروستی
ته‌ماشاكردنی عه‌روه‌تی ئافره‌ت ده‌كات گێرِانه‌وه‌كه‌ی ئیبن حبانه،
كه له رِێگای سلێمانی كورِی موساوه وه‌ریگرتوه، كه ده‌رباره‌ی
ته‌ماشا كردنی پیاو بۆ فه‌رجی ژنه‌كه‌ی پرسیویه‌تى و گوتویه‌تی:
له عطام پرسی، ئه‌ویش گوتی: له عائیشه‌م پرسی، عائیشه‌ش ئه‌م
فه‌رموده‌یه‌ی باس كرد به ماناكه‌ی. حافظ له كتێبی الفتح (1/290)
گوتویه‌تی: (دروسته پیاو ته‌ماشای عه‌وره‌تی خێزانه‌كه‌ی بكات، به
پێچه‌وانه‌شه‌وه ژنه‌كه‌ش بۆی دروسته ته‌ماشای عه‌وره‌تی پیاوه‌كه‌ی
بكات.)
له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ ته‌ماشا كردنی عه‌وره‌ت هیچ جیاوازى
یه‌كی نیه
چ له‌كاتی خۆشتن بێ یان له‌كاتی جوتبوندا، ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ش كه
ده‌ڵێ نابێ ته‌ماشای عه‌وره‌ت بكرێ به‌ده‌ركه‌وت كه به‌تاڵه‌و رِاست
نیه. ئه‌م جۆره فه‌رموده له كتێبی (الوضع)دا
نوێ یه كه ده‌ڵێ
((لا تكثروا الكلام عند مجامعة النساء، فإن منه يكون الخرس والفأفأة)).
واته: له‌كاتی جوتبوندا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان زۆر قسه مه‌كه‌ن،
چونكه ئه‌و منداڵه‌ی كه له‌دایك ده‌بێ پێی كه‌رِو لاڵ ده‌بێ.
ئه‌م فه‌رموده‌یه زۆر لاواز(ضعيف
جداً)ه كه له كتێبی
(الأحاديث الضعيفة والموضوعة) (ج1 ج2 ص98)دا هاتوه. فه‌رموده‌ی زۆر لاوازیش
كاری پێ ناكرێ ته‌نانه‌ت له (فضائل
الأعمال)یشدا.
هه‌روه‌ها فه‌رموده‌یه‌كی تری لاواز(ضعيف) هه‌یه كه ده‌ڵێ:
((إذا أتى أحدكم أهله فليستتر ولا يتجردا تجردا البعيرين)).
. واته:
گه‌ر كه‌سێ له ئێوه چوه لای خێزانه‌كه‌ی با خۆی دابپۆشێ
و خۆیان له
جل و به‌رگ دانه‌ماڵن و وه‌ك حوشتر خۆیان رِوت نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌یهه‌قى و نه‌سائى
و غه‌یری ئه‌وانیش به لاوازیان
داناوه‌و ده‌ڵێن: حه‌دیسێكی (منكر) خراپه. حه‌دیسی منكریش كاری پێ
ناكرێ و وه‌رناگیرێ.
==================================
(*) ئا به‌م جۆره ئاهه‌نگى بوك
گواستنه‌وه ته‌واو بو به‌بێ ته‌كلیف و به ساده‌یى كۆتایى پێ هات.گۆرانى هاوسه‌نگ
و ده‌ف لێدان بۆ ئاشكراكردنى ماره‌كردن و په‌رداخێكى گه‌وره له شیر، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌یه
كه له توانادا بوه! ئه‌وه له كوێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى ئه‌مرِۆ ده‌یكه‌ن كه‌وا
ماڵ و سامانێكى زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن، رِه‌نگه به‌سوخواردن قه‌رزیان كردبێ و بۆ
ریابازى و شانازى كردنه‌وه بێ، كه بارى كابرا هێنده گران ده‌كه‌ن به خه‌رج
كردنى ئه‌م پاره زۆره كه واى لێدێ بۆ چه‌ند ساڵ قه‌رز بداته‌وه‌و ئایینده‌ى خۆى
و خێزانى له‌ناو ده‌بات. سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌مو حه‌رامیه‌ى لێ ئه‌نجام ده‌درێ
وه‌ك تێكه‌ڵ بونى پیاو و ئافره‌تانى نیمچه‌رِوت، چه‌نده‌ها ئافره‌تى بێ رِه‌وشتى گۆرانى
بێژى لێ ئاماده ده‌بێت و مه‌ى تێدا ده‌خورێته‌وه، هه‌مو ئه‌مانه بۆ رِازى كردنى
دڵى خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر به خه‌شم و تورِه‌یى خواش ته‌واو بێت. |
|