</tr

سایتى به‌هه‌شت - رِێگاى رِه‌زابونى خواو به‌هه‌شته‌كه‌ى - ئه‌و ئیسلامه‌یه‌ كه‌ سه‌له‌فى صاڵح - پێغه‌به‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى رضي الله عنهم - له‌سه‌رى بوون

 

لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا

قورئانى پیرۆز

زانستى فه‌رمووده‌

بیروباوه‌رِ

كتێبخانه‌

وتار و ده‌رس

په‌روه‌رده‌ و خێزان

ئافره‌تان

گۆڤار

به‌هه‌شت

چیرۆك

پرسیارو وه‌ڵام

 گۆڤارى رِێگاى رِاست
گۆشه‌ى فه‌توا

پرسیار بنێره‌

دوایین پرسیار 

پرسیارى هه‌ڵبژارده‌ 

خشته‌ى بواره‌كان

گوێ بگره‌ له‌ ده‌رسه‌كانی

مامۆستا عبدالكريم

مامۆستا عبداللطيف

ده‌رسه‌كانى ژوورى پالتاك

 

 

به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه‌، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه‌ له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه‌ دیاری.

پرۆژه‌ی ژن هێنان

ئیمامی ئه‌حمه‌د له‌ مه‌سنه‌ددا به‌ (صحيح)ی گێرِاویه‌تیه‌وه‌: یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم خۆی یه‌ك لا كردبۆوه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم، له‌ لای پێغه‌مبه‌ر ده‌مایه‌وه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنی پێویستى یه‌كانی. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم پێی فه‌رمو: بۆ ژن ناهێنی؟ ئه‌ویش گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من فه‌قیرم و هیچ شتێكم نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆم یه‌ك لا ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی جه‌نابت. جا بێ ده‌نگ بو پاشان دوباره‌ هه‌مان پرسیارى لێكرد و ئه‌ویش هه‌مان وه‌ڵامى دایه‌وه‌، پاشان ئه‌م هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌ بیری كرده‌وه‌و گوتی: به‌خوا پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دنیاو ئاخیره‌تم چاكتر ده‌زانێ، گه‌ر ئه‌مجاره‌ پێم بڵێته‌وه‌ به‌قسه‌ی ده‌كه‌م. جا ئه‌مجاره‌ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم پێى فه‌رمو بۆ ژن ناهێنی؟ ئه‌ویش یه‌كسه‌ر گوتی: ده‌ى ژنم بۆ بێنه‌. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی: برِۆ لای به‌نی فڵان، بڵێ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه‌ كچه‌كه‌تانم بده‌نآو لێم ماره‌ بكه‌ن...
هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كه‌ش گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من هیچ شتێكم نیه‌.
پێغه‌مبه‌ریش به‌ هاوه‌ڵه‌كه‌ی فه‌رمو: ((به‌قه‌د كێشی ده‌نكه‌ خورمایه‌ك له‌زێرِ بۆ براكه‌تان كۆ بكه‌نه‌وه‌))(*) ئه‌وانیش بۆیان كۆكرده‌وه‌و زێره‌كه‌یان بۆ قه‌ومه‌كه‌ بردو كچه‌كه‌یان لێ ماره‌كرد، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵه‌كان بۆ رِۆژی بوك گواستنه‌وه‌ به‌ هه‌مویان مه‌رِێكیان بۆ هێنا.(
رواه أحمد في المسند (حديث صحيح).)
-------------------------------------------

 (*) له‌ دێرینه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ وڵاتدا وا باوبوه‌ گه‌ر گه‌نجێك بیویستبا ژن بهێنێ و عه‌قدى ماره‌یى برِى، ئه‌وا گه‌نجه‌كه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگێكى ساده‌ى ساز ده‌كرد و، هاورِێ و خزم و كه‌س و كارى و دراوسێكانى ده‌هاتن و ئه‌ویش به‌ دانیشتنه‌وه‌ پێشوازى لێ ده‌كردن و كڵاوه‌كه‌ى به‌ وه‌رگه‌رِایى به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرت، جا هه‌ركه‌سه‌و به‌گوێره‌ى تواناى خۆى وه‌ك دیاریه‌ك شتێكى داده‌نا، گه‌نجه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى ده‌زانى كڵاوه‌كه‌ى پرِ بوه‌، جا بۆ ماره‌یى و وه‌لیمه‌ى خه‌رج ده‌كرد.

لینكى به‌سوود

القرآن الكريم والتفسير

كتب الحديث وشروحها

كتب العقيدة

الشيخ ابن باز رحمه الله

الشيخ الألباني رحمه الله

الشيخ ابن عثيمين رحمه الله

الشيخ صالح الفوزان حفظه الله

الشيخ مقبل  رحمه الله

الشيخ ربيع حفظه الله

مكتبة سحاب السلفية

إذاعة سحاب السلفية

كتێب و نامیلكه‌كان

بابه‌تى هه‌ڵبژارده‌

حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه‌

خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت

جه‌‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین

یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

نامه‌یه‌كى به‌په‌له‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت

 

 

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو

ماڵه‌وه‌

هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ سایتى به‌هه‌شت  © ساڵی 1427 ی كۆچی

ba8@maktoob.com