|
|
|
|
|
|
به‌رِاشكاوى بڵێ...ئایا بیرت له‌تۆبه‌و گه‌رِانه‌وه كردۆته‌وه؟
|
|
|
دایكى هێمن
براى به‌رِێز... خوشكى ئازیزم...
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته:ـ
من رِۆژه‌كان خاوده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵێكى جوانم بده‌نێ. كه‌ى
بینیم فرمێسكى په‌شیمانى له‌چاوانتا جۆگه‌له بگرێ.. كه‌ى به‌سه‌ر
پێوه‌نده‌كاندا زاڵ ببى و بیان شكێنى
و سه‌ركه‌وى. به‌خۆشى یه‌كى زۆره‌وه
چاوه‌رِوانم.. ئایا بیرت له‌تۆبه‌و په‌شیمانى
و گه‌رِانه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگار كردۆته‌وه؟؟ زۆر خۆشحاڵم
به‌و ساته‌ى كه‌بگه‌رِێیته‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگارو بگه‌یت به‌كاروانى
تۆبه‌كارانى خواپه‌رست.
ده‌مه‌وێ خۆشحاڵ بم به‌خۆشحاڵیت! ئاى كه‌چه‌ند خۆشحاڵم
به‌گه‌رِانه‌وه‌ت بۆ لاى په‌روه‌ردگار هه‌رگیز هه‌ست به‌م خۆشىیه‌م
ناكرێ به‌گه‌رِانه‌وه‌ى تۆ‌و پشت كردنت له‌تاوان و سه‌رپێچى.
به‌ڵێ ته‌نها من به‌م شێوه‌یه نیم كه‌وا دڵخۆش بم به‌گه‌رِانه‌وه‌ت بۆ
لاى خواى گه‌وره به‌ڵكو ئه‌و خوا گه‌وره‌یه‌ى كه‌بێ پێویسته
به‌گه‌رِانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ى به‌نده‌كانى
و هیچ سوود به‌خواى گه‌وره ناگه‌یه‌نن و هیچیش له‌موڵكى ئه‌و
خوا گه‌وره‌یه زیاد ناكه‌ن!! كه‌چى په‌روه‌ردگارى گه‌وره‌و سه‌روه‌ر
خۆشحاڵ ده‌بێ به‌په‌شیمان بوونه‌وه‌و گه‌رِانه‌وه‌ى به‌نده‌كانى بۆلاى,
خواى به‌به‌زه‌یى بمانگێرِێ له‌وانه‌ى كه‌به‌رِاستى ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ
لاى خواى گه‌وره. تۆ په‌روه‌ردگارت پێم بڵێ: كێ وه‌كو تۆیه خواى
گه‌وره خۆشحاڵ بێ پێت؟
له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ:
{إن الله يفرح بتوبة أحدكم},
واته: به‌رِاستى خواى گه‌وره
خۆشحاڵ ده‌بێت به‌تۆ به‌گه‌رِانه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ئێوه بۆلاى. ..
الله أكبر ده‌ته‌وێ ئاله‌م شه‌وه‌دا خواى
گه‌وره به‌تۆ خۆشحاڵ بێت. والله هه‌ریه‌ك له‌ئێمه ده‌مانه‌وێ و پێمان
خۆشه دایك و باوكمان پێمان دڵخۆش بن یان هاورِێ و دۆسته‌كانمان لێمان
رِازى بن, ئه‌ى پێت چۆنه گه‌ر په‌روه‌ردگار لێت رِازى بێت. به‌ڵێ
به‌رِاستى گه‌ر كه‌سێك به‌و شێوه‌یه بێت خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[
إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ]
[البقرة_٢٢٢],
واته: به‌رِاستى
خوا تۆبه‌كاران و پاكانى خۆش ده‌وێت. بێ گومان گه‌ر خواى گه‌وره خۆشى
ویستى ئه‌وا هیچ ترست له‌سه‌ر نىیه گه‌رچى هه‌رچى له‌سه‌ر زه‌وىیه
رِقى لێت بێت. كێ هاووێنه‌ى تۆیه كه‌خواى گه‌وره پێى خۆشحاڵ بێ و
خۆشى بوێت. ئه‌و خوایه‌ى كه‌به‌رِێوه‌به‌رى ئاسمان و زه‌وى
یه‌و هه‌ڵسورِێنه‌رى كاروباره‌و به‌خشه‌ره, ئه‌و خوایه‌ى
كه‌گه‌ر ویستى شتێك ببێت بفه‌رموێ ببه ده‌بێت. وه‌كه‌سێكیش خواى
گه‌وره ئاگادارى بێت و له‌گه‌ڵى بێت كێ ده‌توانێ زیانى پێ
بگه‌یه‌نێت؟! گه‌ر تۆش خواى گه‌وره‌ت له‌گه‌ڵ بێت گوێ مه‌ده به‌وه‌ى
كه‌گه‌رچى هه‌موو شت و كه‌سێكیشت له‌ده‌ست بچێت بزانه كه‌خواى گه‌وره
ده‌فه‌رموێت
:[
وَإِن تَوَلَّوْاْ فَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَوْلاَكُمْ نِعْمَ
الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ]
[الانفال_٤۰],
واته: به‌رِاستى
خواى گه‌وره پشتیوان و سه‌رخه‌رتانه كه‌چاكترین سه‌رخه‌رو
یارمه‌تیده‌ره. یه‌كێكت له‌گه‌ڵدایه كه‌هه‌رگیز سه‌ربازه‌كانى
ناشكێت, تۆ ئه‌و خوایه‌ت له‌گه‌ڵدایه كه‌هه‌ركه‌س گوێرِایه‌ڵى بكات
سه‌ربه‌رزو به‌عیزه‌تى ئه‌كات. هه‌ركه‌سیش لاسار بێ و سه‌رپێچى
له‌فه‌رمانى بكات زه‌لیل و سه‌رشۆرِى ئه‌كات, ئه‌و خوایه‌ى كه‌هێزو ده‌سه‌ڵات
و تواناى له‌ناوناچێت. ئه‌و خوایه‌ى كه‌خاوه‌نى قه‌هرو ته‌ێه‌روحى بێ
سنوور‌و موڵك و گه‌وره‌یىو مه‌زنىیه, به‌ڵێ خوایه‌كى به‌رِێزو
ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نى منه‌ت و فه‌زڵ و نیعمه‌ته‌كانه‌و
شایسته‌ى منه‌ت كردن و به‌ده‌سه‌ڵات و گه‌ردن كه‌چ كردنه به‌تواناى
خۆى به‌رزى و پاكى و بێ گه‌ردى بۆ خواى گه‌وره.
چه‌نده ماندوون ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌دواى به‌ده‌ست هێنانى ئاره‌زوو و
شه‌هوه‌ت بازى و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان
كه‌وتوون به‌گومانى خۆیان كه‌به‌خته‌وه‌رى و خۆشحاڵى به‌ده‌ست نایه‌ت
به‌دووركه‌وتنه‌وه له‌خواى گه‌وره‌و فه‌رمانه‌كانى نه‌بێت, وه‌گه‌ر نا
خواى گه‌وره‌یان به‌رِاستى بناسیایه ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رِێگاى
خه‌م و په‌ژاره‌و خه‌فه‌ت و بێزارى‌و دڵته‌نگى
یه‌كیان نه‌ده‌زانى, وه‌دڵنیاش ده‌بوون كه‌وا به‌خته‌وه‌رى به‌سه‌رپێچى
و ئه‌نجامدانى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌ده‌ست نایه‌ت.
ئێمه له‌كوێین له‌چاو ووته‌ى په‌روه‌ردگار كه‌ده‌فه‌رموێ:
[ وَلَوْ
أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُواْ وَاتَّقَواْ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم
بَرَكَاتٍ مِّنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ وَلَكِن كَذَّبُواْ
فَأَخَذْنَاهُم بِمَا كَانُواْ يَكْسِبُونَ]
[الأعراف_٩٦],
واته: ئه‌گه‌ر
خه‌ڵكى شاره‌كان به‌رِاستى باوه‌رِیان بهێنایه‌و خۆیان بپاراستایه
ئه‌وا فه‌رِو به‌ره‌كه‌تى ئاسمان و زه‌ویمان به‌سه‌ردا ده‌رِشتن
به‌لاَم ئه‌وانه‌ى كه‌په‌یام و پێغه‌مبه‌رانى ئێمه‌یان به‌درۆزانى
ئێمه‌ش به‌هۆى ئه‌و كاره‌یانه‌وه گرتمانن و له‌ناومان بردن. وه‌دیسان
خواى گه‌وره له‌ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت:
[ وَلَوْ أَنَّهُمْ
آمَنُواْ واتَّقَوْا لَمَثُوبَةٌ مِّنْ عِندِ اللَّه خَيْرٌ لَّوْ
كَانُواْ يَعْلَمُونَ]
[البقرة_۱۰۳],
واته: به‌رِاستى
ئه‌گه‌ر باوه‌رِیان بهێنایه‌و پارێزگار بوونایه ئه‌وا پاداشتیان
له‌لاى خواى گه‌وره چاكتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.
ئایا ئێستاش دوودڵى له‌گه‌رِانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ت؟! ژیربه ماڵ
و دارایى و رِابواردنى دنیایه‌كى رِۆیشتووو
و به‌سه‌رچوو مه‌گۆرِه‌وه به‌خۆشى و
نیعمه‌ت و به‌خششى به‌رده‌وام و هه‌تا هه‌تایى دوارِۆژ كه‌له‌كاتێكدا
هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌و هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌و به‌سه‌ر دڵى هیچ
كه‌سێكیشدا نه‌هاتووه‌و هه‌تا هه‌تایى ده‌مێنێت و كۆتایى نایه‌ت و
تیاناچێت, له‌ناو باخچه‌كانى به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان
رِِاده‌بوێرن له‌سه‌ر فه‌رشێك كه‌ناوه‌كه‌ى له‌ئاوریشمه شانیان
داداوه وه‌له‌گه‌ڵ حۆرى یه‌كان له‌زه‌ت
ده‌به‌ن له‌هه‌موو جۆره به‌روبوومێك كه‌خۆیان هه‌ڵى ده‌بژێرن. لاوانى
جوان و ئێسك سووك و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن و خزمه‌تیان ده‌كه‌ن و
هه‌میشه گه‌نجن و پیرنابن, به‌كوپ و سوراحى ده‌گه‌رِێن و له‌په‌رداخى
تایبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ى به‌تام وخۆشیان
پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى رِه‌وانه‌وه پرِده‌كرێن.
نه‌سه‌ریان پێى دێته ئێش و نه‌سه‌رخۆش ده‌بن, میوه‌شیان بۆ ده‌گێرِن
به‌ئاره‌زووى خۆیان لێى هه‌ڵده‌بژێرن, گۆشتى هه‌ر باڵنده‌یه‌كیش
كه‌حه‌زى لێبكه‌ن بۆیان ئاماده‌یه, له‌گه‌ڵ حۆرى چاوگه‌شى وه‌ك مراوى
شاراوه‌و ده‌ست لێنه‌كه‌وتوون, له‌پاداشتى كاروكرده‌وه‌ى چاكیاندا
كه‌ئه‌یانكرد.
له‌سه‌ر سینى و كوپى ئاڵتون جۆره‌ها خواردن
و خواردنه‌وه‌ى جوان و رِازاوه‌و به‌تام و بۆنى خۆشیان به‌سه‌ردا
ده‌گێرِن و له‌م به‌هه‌شته‌دا هه‌رچى نه‌فس حه‌زى لێ بكات و چاو حه‌ز
به‌بینینى بكات ئاماده‌یه‌و به‌هه‌میشه‌یىو نه‌برِاوه‌یى تیایدا
ده‌مێننه‌وه‌و ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن له‌ناو خانووه به‌رزه‌كاندا,
له‌ناو به‌هه‌شت له‌بۆ خواى گه‌وره ده‌نوارِن وه‌ده‌گه‌ن به‌چاكترین
پێغه‌مبه‌رمان كه‌محمده (صلى الله عليه وسلم)
خۆشى و به‌خششێكه وه‌سف ناكرێ, هیچ غه‌م و په‌ژاره‌و بێزارى تێدانى
یه‌و عاره‌ق ناكه‌ن و هیچ پیسى و
حه‌یزو نیفاس و ماندووبوونێكى تێدانى یه,
وه‌هه‌رگیز ئه‌و خۆشى و به‌خشش و
رِابواردنانه نابرِێن به‌خه‌و وه‌هه‌روه‌ها په‌رستنى تێدانىیه
مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه‌خۆى بیه‌وێ له‌زه‌تى لێ ببات, ئه‌وه
جێگاى پاداشت دانه‌وه‌یه نه‌ك كاروكرده‌وه, وه‌تۆ له‌وێدا
ده‌مێنیته‌وه مه‌گه‌ر له‌دونیادا سووربى له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچى,
چاوه‌رِێى چیت؟ ئێستا تۆبه‌و په‌شیمانى خۆت به‌ره‌و لاى خواى گه‌وره
رِابگه‌یه‌نه‌و كۆت و زنجیرى تاوان و سه‌رپێچى بشكێنه‌و زاڵبه به‌سه‌ر
شه‌یتان و ئاره‌زوو و نه‌فستدا, خۆت بده به‌ده‌ست خواى گه‌وره‌و
په‌ناى پێبگره, به‌رِاستى ئه‌وانه گه‌رِاونه‌ته‌وه بۆ لاى خواى
گه‌وره ده‌یانبینى رِێگاى رِزگارى و سه‌رفرازیان گرتووه ئایا ئه‌مه
به‌زین و دوودڵى یه, ئایا نازانى
كه‌ئه‌وه‌ى لاى (الله)یه چاكتره‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه؟ ئایا
به‌هه‌شت ده‌فرۆشیته‌وه به‌دۆزه‌خ؟! تا ئێستا به‌ته‌واوى
له‌حه‌قیقه‌تى دونیا تێنه‌گه‌شتووى كه‌دونیا كۆتایى دێت و جێگاى
مانه‌وه نى یه وه‌هه‌روه‌ها دونیا
مه‌یدانى كاروكرده‌وه به‌ده‌ست هێنانه.
ئایا واده‌زانى كه‌ته‌نها تۆ تاكه كه‌سى به‌تواناى به‌سه‌ر
ئه‌نجامدانى تاوانه‌وه واده‌زانى كه‌ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن
به‌گوێرِایه‌ڵى خواى گه‌وره‌و په‌رستنه‌وه‌و به‌ئارامن جڵه‌وى نه‌فسى
خۆیان گرتووه‌و پشتیان هه‌ڵكردووه له‌ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ت و
رِابواردنى دونیا تواناى چێژوه‌رگرتنیان نى
یه له‌حه‌رام؟ به‌ڵێ! ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و سه‌رپێچىیانه ئه‌نجام
بده‌ن و شوێن هه‌واو ئاره‌زوو و رِابواردنى دونیا بكه‌ون و هیچ شتێكیش
رِێگریان نى یه جگه له‌وه‌ى له‌خواى
گه‌وره ده‌ترسن و هیوایان به‌پاداشتى خواى گه‌وره‌یه‌و هه‌ندێ ئارام
ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى زۆر بحه‌وێنه‌وه‌و ئاسووده‌بن. ده‌بینى پێش دوارِۆژ
له‌دونیادا به‌خته‌وه‌رن به‌هۆى خۆگرتنه‌وه‌یان له‌سه‌رپێچى فه‌رمانى
خواى گه‌وره‌و چاوه‌رِوانى پاداشتن. به‌نه‌فست بڵێ: وازم لێ بێنه
له‌وه‌ى كه‌له‌سه‌رى بووم و سووربه له‌سه‌ر كۆچ كردن له‌تاوان و
رِێگاى په‌شیمانى و گه‌رِانه‌وه بۆ لاى ئه‌و خوایه بگره‌به‌ر
كه‌هه‌میشه لێبوورده‌یه‌و لێ‌خۆش بووه. گه‌ر ئه‌مرِۆ نه‌گه‌رِێیته‌وه
كه‌ى ده‌گه‌رِێیته‌وه؟! گه‌ر ئه‌مرِۆ په‌شیمان نه‌بیته‌وه ئیدى كه‌ى
په‌شیمان ده‌بیته‌وه؟! ئایا چاوه‌رِێیت له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا تۆبه
بكه‌یت و بگه‌رِێیته‌وه؟! جا له‌وكاته‌شدا تۆبه وه‌رناگیرێت و
په‌شیمانى دادت نادات, یان چاوه‌رِێى له‌وكاته‌دا په‌شیمان بیته‌وه
كه‌په‌شیمانى هیچ سوودێكى نى یه؟!
له‌وكاته‌دا بڵێى خۆزگه واو وام بكردایه! گوێ رِابگره خواى گه‌وره
ده‌فه‌رموێ:[
يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا
أَطَعْنَا اللَّهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولَا
* وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا
أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا
* رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا
كَبِيرًا]
[سورة الأحزاب:٦٦_٦٨],
واته: رِۆژێك دێت
رِوخساریان ئه‌مدیوو ئه‌ودیو ده‌كرێت له‌ناو ئاگردا به‌ده‌م ناڵه‌وه
ده‌ڵێن ئاى خۆزگه به‌گوێى خوا‌و پێغه‌مبه‌رمان بكردایه, په‌روه‌ردگار
ئێمه ملكه‌چ و گوێرِایه‌ڵى گه‌وره‌و ئاغاكانمان بووین ئه‌وان رِێبازى
رِاستى یان له‌ئێمه شێواند‌و سه‌رگه‌ردانیان
كردین, په‌روه‌ردگار دوو به‌رامبه‌ر سزاى ئه‌وانه بده‌و نه‌فره‌تێكى
گه‌وره‌یان لێ بكه, چاوه‌رِێى ئه‌وكاته ده‌كه‌ى كه‌بخرێیته
ئاگره‌وه جا ئه‌وكات ته‌وه‌سول بكه‌ى بۆ لاى خواى گه‌وره كه‌له‌و
رِۆژه‌دا ته‌وه‌سول هیچ سوودت پێ ناگه‌یه‌نێ له‌و رِۆژه‌ى كه‌ئه‌وانه‌ى
له‌ئاگردان داواده‌كه‌ن كه‌خواى گه‌وره ده‌ریان بێنێ له‌ئاگرو
بیانگێرِێته‌وه بۆ دونیا بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌ن به‌ڵام
مه‌خابن, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[ رَبَّنَا
أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ]
[سورة المؤمنون:١٠٧],
, واته: په‌روه‌ردگار
له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خ ده‌رمان بێنه ئه‌گه‌ر جارێكى تر گه‌رِاینه‌وه بۆ
گومرِایى ئه‌وا ئێمه سته‌مكارین, خواى گه‌وره به‌م شێوه‌یه وه‌ڵاميان
ئه‌داته‌وه:
[ قَالَ اخْسَؤُوا
فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ]
[سورة المؤمنون:١٠٨], واته:
ده‌متان داخه‌ن و قسه مه‌كه‌ن له‌ناو ئاگره‌كه‌دا. بگه‌رِێوه بۆ حه‌ق
و رِاستى وه‌ڵام بده‌ره‌وه مادام له‌ژیانىو تواناى كرده‌وه‌و كارت هه‌یه
پێش ئه‌وه‌ى ببیته یه‌كێك له‌وانه‌ى كه‌ئاوات به‌مردن بخوازن له‌ناو
سزاى خواى دادوه‌ردا كه‌چى وه‌ڵامیش نه‌درێنه‌وه خواى گه‌وره په‌نامان
بدات ده‌زانى بۆچى؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى حه‌ق و رِاستى
یان پێگه‌شت و بۆیان رِوون كرایه‌وه كه‌چى وه‌ڵاميان
نه‌دایه‌وه, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[وَنَادَوْا يَا
مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ قَالَ إِنَّكُم مَّاكِثُونَ
* لَقَدْ جِئْنَاكُم بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ
كَارِهُونَ]
[سورة الزخرف:٧٧_٧٨],
واته: هاوارده‌كه‌ن ده‌ڵێن
ئه‌ى مالك با په‌روه‌ردگارت بمانكوژێت و رِزگارمان بێت له‌م سزایه, ئه‌ویش
پێیان ئه‌ڵێ: ده‌بێ هه‌ر بمێننه‌وه تێیدا, چونكه به‌رِاستى حه‌قمان
بۆ هێنان به‌ڵام زۆرتان رِقتان له‌حه‌ق ده‌بووه‌وه.
خوشك و براى به‌رِێزم له‌خواى گه‌وره ئه‌خوازم كه‌ئه‌م قسانه‌مان
لێ وه‌ربگرێ و بمانگێرِێ له‌وانه‌ى گوێ بۆ قسه‌ده‌گرن و شوێن چاكترینى
ده‌كه‌ون, وه‌پێش ئه‌وه‌ى ماڵئاواییتان لێ بكه‌م ده‌بینم نه‌فسم پێم ئه‌ڵێت:
دێرِه‌كانى سه‌ره‌تا دووباره بكه‌وه
به‌خۆشى یه‌كى زۆره‌وه چاوه‌رِوانم.
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
|
|