|
|
 |
رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك
سه‌باره‌ت به
ته‌قینه‌وه و خۆته‌قاندنه‌وه و
ئاكام و شوێنه‌واره خراپه‌كانی له ناو كۆمه‌ڵگادا
|
 |
|
|
|
پاش ده‌ربرِینی دڵ گرانی و غه‌مباریه‌كی زۆر و ئاراسته كردنی پرسه و
سه‌ره‌خۆشی بۆ سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی
(ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌رده‌م ئوتێل سلێمانى پاڵاس) :
زۆر به توندی (ئه‌و كاره درِندانه و دوور له هه‌موو بنه‌ما ئاینی و
مرۆڤایه‌تى یه‌كان) مه‌حكوم و سه‌رزه‌نشت ده‌كه‌ین ، و به كارێكی
ناشه‌رعی و نا مرۆڤانه و وێران كارانه ، و گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به
موسوڵمانان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین .
وه به پێویستی ده‌زانین حوكمی (ته‌قینه‌وه و خۆته‌قاندنه‌وه /
التفجیرات و الانتحارات) بۆ موسوڵمانانی كورد زمان رِوون بكه‌ینه‌وه
له رِوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه‌وه به‌وه‌ی فه‌توای
(ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان / هيئة كبار
العلما‌ء) سه‌باره‌ت به‌م كاره درِندانه و تێكده‌رانه وه‌رگێرِین بۆ
سه‌ر زمانی كوردی : بۆ ئه‌وه‌ی چی تر چه‌مكی تێگه‌یشتنه‌كان تێكه‌ڵ
نه‌كرێن و كاری درِندانه و نارِه‌وای گه‌نده‌ڵكار و سه‌گه هاره‌كانی
ناو ئاگری دۆزه‌خ (كلاب أهل النار) له سه‌ر
ئیسلام و موسوڵمانان حیساب نه‌كرێت …
* برِیاری (ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان)
(كۆنگره‌ی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان دوای
تێرِوانین و لێكۆڵینه‌وه و ووردبوونه‌وه: به كۆرِا له سه‌ر
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه برِیارى دا :
یه‌كه‌م: ئه‌م جۆره ته‌قینه‌وه‌یه كردارێكی سته‌م كارانه‌یه
و حه‌رامه به پێی شه‌ریعه‌تى ئیسلامى پیرۆز
و به كۆ رِاى هه‌موو موسڵمانان ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی
خواره‌وه :
1 ـ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ست درێژی كردنه بۆ سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه به‌ڵگه نه‌ویستن ئیسلامی پیرۆز قه‌ده‌غه‌ی كردوون، وه‌ك: ده‌ست درێژی
كردنه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیسلام خوێن رِشتنیانی حه‌رام كردووه
، یان ئه‌و دارایانه‌ی كه ئیسلامی پیرۆز له‌ناودانی قه‌ده‌غه كردوون
، له گه‌ڵ تێكدان و شڵه‌ژاندنى ئه‌من و ئاسایشى خه‌ڵكانى دامه‌زراو
له ژینگه و شوێنى بژێویان و له هاتن و چوونیاندا به ئارامى و
ئاسایشه‌وه ، وه له به‌ر ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه
گشتى یه‌كان كه خه‌ڵك تواناى ده‌ست لێ
هه‌ڵگرتنیانى نى یه له ژیانى
رِۆژانه‌یاندا.
چه‌ند ناشیاو و گه‌وره‌یه تاوانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ركه‌شانه رِێ
به خۆی ده‌دات سنوره‌كانی خوای په‌روه‌ردگار بشكێنێت و سته‌م له
به‌نده‌كانی بكات، و موسوڵمانان و ئه‌وانه‌ش كه له نێوانیاندا ده‌ژین
بتۆقێنێت ، وه‌یل بۆ حاڵی ئه‌و كه‌سه وه‌یل بۆ حاڵی چی ده‌ربازی
ده‌كات له سزای په‌روه‌ردگار و تورِه بوونی ، وه له پارِانه‌وه‌ی
سته‌م لێكراوێك كه بیگرێته‌وه ، داواكارین له خوای په‌روه‌ردگار
په‌رده له سه‌ر كاری هه‌ڵماڵێت و حه‌یاشی به‌رێت …
3 ـ ئه‌م كرده‌وه سته‌مكارانه چه‌ندین شتی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو
ده‌گرێته خۆ كه له ئیسلامدا زانراو و به‌ڵگه نه‌ویستن وه‌ك : غه‌در
و خیانه‌ت و سته‌م و ده‌ست درێژی و تاوان و تۆقاندنی موسوڵمانان و جگه
له‌وانه‌ش ، وه هه‌موو ئه‌مانه‌ش ناشیاو و خراپه‌كارین خوای
په‌روه‌ردگار به توندترین شێوه قه‌ده‌غه‌ی كردوون و رِقی لێـیانه و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی صلى الله عليه وسلم و
موسوڵمانانیش به هه‌مان شێوه.
وه ئه‌وه‌ش به هه‌موو جیهان رِاده‌گه‌یه‌نێت كه :
ئایینى ئیسلامى
پیرۆز بێ به‌ریه له‌م كرده‌وه‌یه (واته:
ته‌قینه‌وه) ، وه به
هه‌مان شێوه
هه‌موو موسڵمانێك كه برِواى به خواى په‌روه‌ردگار و به
رِۆژى دوایى هه‌بێ بێ به‌ریه لێی …)(1).
* برِیارێكی تری (ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان) (هيئة كبار العلما‌ء) :
( … ئه‌وه‌تان
پێ رِاده‌گه‌یه‌نین كه كۆنگره‌ى (ده‌سته‌ى گه‌وره
زانایان) … ئه‌وه‌ى تاو توێ كردووه كه له زۆر له وڵاتانى ئیسلامى و
ـ جگه له‌وانیش ـ رِووده‌دات له :
به كافر(ته‌كفیر)كردنى خه‌ڵكانى موسوڵمان و ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى كه
رِوده‌دات (2)و ئه‌وه‌ش كه به‌هۆیانه‌وه دێته كایه‌وه له خوێن
رِشتن و وێرانكردنى دام و ده‌زگاكان .
جا له به‌ر ترسناكی ئه‌م كاره ، و ئه‌و ئاكامانه‌ى له‌سه‌رى بنیات
ده‌نرێ : له كوشتنى خه‌ڵكانێكى
بێ تاوان ، و
له‌ناودانى سامان و دارایى
كه‌سانێك كه سامان و داراییان پارێزراوه به‌پێی شه‌ریعه‌تى ئیسلامى
پیرۆز، له گه‌ڵ تۆقاندنى خه‌ڵك ، و بشێوى ئه‌من و شڵه‌ژاندنى
ئاسایشیان (3) :
كۆنگره وا ده‌بینێت كه به‌یان نامه‌یه‌ك بڵاو بكاته‌وه تێیدا حوكمى
ئه‌و كردارانه رِوون بكاته‌وه ... به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار
ده‌ڵێین : …
كۆنگره له كاتێكدا ئه‌وه رِوون ده‌كاته‌وه كه حوكمى ته‌كفیر كردنى
خه‌ڵك به‌بێ به‌ڵگه له قورئانى پیرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى
خواوه (صلى
الله عليه وسلم) ، له گه‌ڵ ترسناكى به‌ربڵاوكردنى ئه‌م حوكم دانه ، له به‌ر
ئه‌و خراپه كاریانه‌ى كه له سه‌رى بنیات ده‌نرێ ئه‌وه
به هه‌موو
جیهان رِاده‌گه‌یه‌نێت كه :
ئایینى ئیسلامى پیرۆز
بێ به‌ریه له‌و بیر
و باوه‌رِه هه‌ڵه‌یه ، و ئه‌وه‌ش كه له هه‌ندێك له وڵاتانى
ئیسلامدا رِوو ده‌دات
له رِشتنى خوێنى
بێ تاوانان ، و ته‌قاندنه‌وه‌ى
ماڵ ، و ئۆتۆمبیله‌كان ، و ده‌زگا ــ گشتى و تایبه‌ته‌كان ــ و
رِووخاندنى دامه‌زراوه‌كان كردارێكى تاوان كارانه‌یه و هیچ
په‌یوه‌ندیه‌كى به ئیسلامه‌وه نى
یه.
به‌هه‌مان شێوه
هه‌موو موسڵمانێك كه برِواى به خواى په‌روه‌ردگار و
به رِۆژى دوایى
هه‌بێ بێ به‌ریه لێى به‌ڵكو ئه‌و كردارانه كردارى
كه‌سێكه كه هه‌ڵگرى بیرێكى لار و بیروباوه‌رێكى گومرِاكارانه‌یه ، بۆیه ئه‌و كه‌سه تاوانى ئه‌و تاوانكارییه له رِۆژى دواییدا
هه‌ڵده‌گرێت و
نه له سه‌ر ئیسلام و نه له سه‌ر موسڵمانان
ده‌ژمێررێت ، ئه‌و موسوڵمانانه‌ی كه شوێنكه‌وته‌ى رِێنماییه‌كانى
ئایینى ئیسلامى پیرۆزن ، و پابه‌ندى فه‌رمانه‌كانى قورئانى پیرۆز‌و
سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى
خوان (صلى الله
عليه وسلم) و ده‌ست گرن به په‌تى
پته‌وى خواوه‌ندیانه‌وه ،
به‌ڵكو ئه‌و كردارانه جگه له ئاشوب و
تاوانكارى هیچى ترنین , و شه‌ریعه‌تى ئیسلامى پیرۆز و فیتره‌تى پاكى
مرۆڤایه‌تیش به‌چاكى نازانن.
بۆیه ئایه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز و سوننه‌ته (صحيح )ـه‌كانى
پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم قه‌ده‌غه‌ى ده‌كه‌ن و حوكمى حه‌رامێتى به‌سه‌ردا
ده‌ده‌ن ، له گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه له هاورِێتى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه
به‌م تاوانه هه‌ڵده‌ستن .
بۆ نموونه: خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى
:[
وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا
وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ
وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا
وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللَّهُ لا يُحِبُّ
الْفَسَادَ وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ
الْعِزَّةُ بِالْأِثْمِ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ ]
(البقرة : 204 - 206 )…) (4) .
* برِیارێكی تری (ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان) (هيئة كبار العلما‌ء) :
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به (ته‌قینه‌وه) ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان ئه‌م
برِیاره‌ی ده‌ركردووه كه تیایدا هاتووه: (ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان
برِیار ده‌دات : ئه‌م ده‌ست درێژی كردنه سه‌ره
كارێكی تاوان كارانه
و سته‌مێكی خراپه ، وه خیانه‌ت و غه‌در و ده‌ست درێژى
یه بۆ سه‌ر
حه‌رام كراوه‌كانی ئیسلام له نه‌فس و سامان و ئاسایش و دامه‌زراوێتی ،
وه هیچ كه‌سێك به‌م كاره (واته :
ته‌قینه‌وه) هه‌ڵناسێت ته‌نها
ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه خاوه‌نی ده‌روونێكی سته‌م كار و پرِ له رِق و
خیانه‌ت و حه‌سودی و ده‌ست درێژی كردنه ، و ناحه‌زه به ژیان و خێر و
چاكه‌كاری ، وه هیچ جیاوازیه‌ك نى
یه له نێوان موسوڵماناندا له سه‌ر
حه‌رامێتی (ته‌قینه‌وه) ، و ناشیرێنێتی ئه‌م سته‌مه و گه‌وره‌یی ئه‌م
تاوانه ، وه ئایه‌ت و فه‌رمووده له سه‌ر حه‌رامێتی ئه‌م سته‌م و
تاوانه و هاوشێوه‌كانی زۆر و زانراون ...
وه پێویسته له سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شتێك زانیاریان
هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و تێكده‌رانه لایه‌نه تایبه‌تمه‌ند و
به‌رپرسه‌كان ئاگادار بكاته‌وه لێیان.
وه خوای گه‌وره له قورئاندا ووریا و ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه له
بانگه‌وازكارانی خراپه و تێكده‌ر و گه‌نده‌ڵ كارانی سه‌ر زه‌وی و
ده‌فه‌رموێت :
[ ... وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الْأَرْضِ
لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ
وَاللَّهُ لا يُحِبُّ الْفَسَادَ ...]
(5).
* فه‌توای شێخ (الألباني) ـ رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت ـ سه‌باره‌ت به :
خۆ ته‌قاندنه‌وه و خۆ كوژی : (الانتحارات)
شێخ (ئه‌لبانـی) ـ رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت ـ فه‌رموویه‌تی : (كرداره
(خۆ ته‌قاندنه‌وه و خۆ كوژی)یه‌كان له رِۆژگارى ئێستادا ، هه‌مووى
ناشه‌رعى
یه و حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراون ، هه‌ندێك جار ده‌چێته رِیزى
ئه‌و تاوانانه‌ى كه خاوه‌نه‌كه‌ى به هه‌تا هه‌تایى له ئاگرى
دۆزه‌غدا بهێڵێته‌وه ، و هه‌ندێك جاریش ده‌چێته رِیزى ئه‌و
تاوانانه‌ى كه خاوه‌نه‌كه‌ى به هه‌تا هه‌تایى له ئاگرى دۆزه‌غدا
ناهێڵێته‌وه ... ، بۆیه ئه‌م كرداره خۆكوژیانه به هیچ شێوه‌یه‌ك
له ئیسلامدا نى
یه .....) (6)
* فه‌توای شێخ (ابن العثيمين) ـ رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت ـ سه‌باره‌ت به
: خۆ ته‌قاندنه‌وه و خۆ كوژی : (الانتحارات)
پرسیار كراوه له شێخ ـ رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت ـ : (هه‌ندێك ده‌ڵێت :
من هه‌ڵده‌ستم به كردارێكی جیهادی له سه‌ر شێوازی خۆته‌قاندنه‌وه!،
بۆ نموونه ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێكیان
پێی هه‌ڵده‌ستن: له مین و لوغم
رِێژ كردنی ئۆتۆبیله‌كه‌ی به ته‌قه‌مه‌نی و رِۆیشتنه ناو
دوژمنه‌وه،وه ده‌شزانێت كه‌وا له‌م رِووداوه‌دا ده‌مرێت به دڵنیایی
؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا فه‌رمووی: (بۆچوونی من له‌م
كاره‌دا ئه‌وه‌یه: كه‌وا ئه‌م كه‌سه كه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه بكوژی
خۆیه‌تی ، وه سزا ده‌درێت له دۆزه‌خدا به‌و شته‌ی كه خۆی
پێ كوشتووه
هه‌ر وه‌ك چۆن له فه‌رمووده (صحيح)ه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا
(صلى الله عليه وسلم) هاتووه …
وه من وا ده‌بینم ئه‌و كه‌سه عوزر و بیانوی نى
یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا
، چونكه ئه‌م جۆره له خۆ كوژی ، به‌ربڵاوه له ناو خه‌ڵكدا ، وه
پێویسته له سه‌ر مرۆڤــ پرسیار له زانایان و ئه‌هلی عیلم بكات ، بۆ
ئه‌وه‌ی رِێگای چاكه و رِێگای خراپه‌ی بۆ رِوون ببێته‌وه. وه جێگه‌ی
سه‌رسورِمانه: ئه‌وانه خۆیان ده‌كوژن له كاتێكدا كه خوای گه‌وره
خۆ كوشتنی حه‌رام و قه‌ده‌غه كردووه و ده‌فه‌رموێت
:[
وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ
رَحِيمًا]...) [مـجلة الدعوة ، العدد : (1598)] .
هه‌روه‌ها له یه‌كێك له كتێبه زۆر به نرخه‌كانیدا فه‌رموویه‌تی :
(… به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له خه‌ڵك ده‌یكات له
(خۆته‌قاندنه‌وه / الانتحار) به شێوه‌یه‌ك كه كه‌ره‌سته‌ی
ته‌قینه‌وه هه‌ڵده‌گرێت له گه‌ڵ خۆیدا و به‌مه‌وه ده‌چێته پێشه‌وه
بۆ ناو كافر و
بێ باوه‌رِان ئه‌نجا كاتێك ده‌گاته ناویان
ده‌یته‌قێنێته‌وه ، ئا ئه‌مه خۆ كوژى
یه په‌نا به خوا ، وه هه‌ر
كه‌سێك خۆی بكوژێت ئه‌وا به هه‌تا هه‌تایی له ناو ئاگری دۆزه‌خدا
ده‌مێنێته‌وه(7) هه‌ر وه‌ك چۆن له فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا
(عليه الصلاة والسلام) هاتووه… بۆیه من وا ده‌بینم ئه‌وه‌ی كه
هه‌ندێك له خه‌ڵك ده‌یكات له (خۆته‌قاندنه‌وه / الانتحار) وا
ده‌بینم ئه‌وه خۆ كوژی و كوشتنی نه‌فسه به
بێ حه‌ق ، وه ئه‌مه
خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خاته ناو ئاگره‌وه په‌نا به خوا ، وه
خاوه‌نه‌كه‌ی
(شه‌هید) نى
یه …).
وه فه‌رموویه‌تی : (رِێبازی
ته‌قینه‌وه و خۆته‌قاندنه‌وه : رِێباز و
رِێرِه‌وێكی
پیسه .. رِێباز و رِێرِه‌وی
خه‌وارجه ...)[شريط
/ الـحادث العجيب] .
* فه‌توای شێخ (أبو بكر الجزائري) رِه‌حمه‌تی خوای لێ
بێت
ئه‌م زانا پایه به‌رزه‌ش سه‌باره‌ت به (تیرۆر كردن و ته‌قینه‌وه) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌و تیرۆر و ته‌قینه‌وانه‌ی ، كه هه‌ندێك له گه‌نجه
موسوڵمانه‌كان له
وڵاتى موسڵمانان و ده‌ره‌وه‌شی
پێی هه‌ڵده‌ستن ،
له ژێر دروشمی جیهاد و كوشتنی ئه‌و سته‌مكارانه‌ی كه‌وا حوكم ده‌كه‌ن
به غه‌یری ئه‌و ئاینه‌ی كه خوا دایبه‌زاندووه ، وه له ژێر دروشمی
داواكاری حوكم كردن به ئیسلام و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئیسلامی ،
هه‌موو ئه‌م كرده‌وانه پوچه‌ڵ و بۆگه‌نن و رِاست نى
یه بدرێنه پاڵ
ئیسلام و ئاینه‌كه‌ی خوا
به هیچ شێوه‌یه‌ك ، وه
حه‌ڵاڵ نى یه بۆ هیچ
موسوڵمانێك پشتگیری له‌م كارانه (واته:
تیرۆر و ته‌قینه‌وه) بكات
ته‌نانه‌ت به ووشه‌یه‌ك یان درهه‌مێكیش
، چونكه ئه‌م كارانه ته‌نها
سته‌م و خراپه و تێكدان و گه‌نده‌ڵكاری نه‌بێت له سه‌ر زه‌ویدا هیچی
تر نین…)[جريدة
الـمسلمون العدد : (590)] .
له كۆتایدا داواكارین له خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و گه‌نده‌ڵ و
گه‌نده‌ڵكارانه له‌ناوبه‌رێت و بن برِیان بكات ، هه‌روه‌ها داوا له
هه‌موو مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ین كه ئه‌م رِاستیانه بۆ خه‌ڵك رِوون
بكه‌نه‌وه له سه‌ر مینبه‌ره‌ی مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چی تر چه‌مكی
بۆچوون و تێگه‌یشتنه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كرێن و چی تر رِه‌فـتاری گه‌نده‌ڵ و
گه‌نده‌ڵكاران له سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان حیساب
نه‌كرێت !
وه پێویستیشه چاره‌سه‌ری مێشكی حه‌ماسى و ته‌كفیرى
یه خه‌وارجه‌كان
بكرێت به رِوونكردنه‌وه‌ی رِاستى
یه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
شوبهه‌كانیان !
------------------------------------------------------------
(1)
مجلة الدعوة العدد : (1548) ، نقلاً باختصار عن كتاب :
(كيف/ نُعالـج واقعنا الأليم) ص : (139 ـ 141) .
(2) برِوانه
بڵاوكراوه‌ی : (من التكفیر إلى التفجیر)
(3) وه
ئه‌وه‌ی كه به هۆیه‌وه رِوو ده‌دات له ووڵاته ئیسلامیه‌كاندا ـ
وه‌ك عێراقی ئێستا و جه‌زائیری پێشوو ـ : یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین
به‌ڵگه‌كان له سه‌ر ئه‌م ووته‌یه.
(4)
نقلاً باختصار عن : مجلة البحوث الإسلامية العدد : (56)
ص : (357 ـ 362)
(5)
نقلاً باختصار عن كتاب: (كيف نعالـج واقعنا الأليم) ص :
(137 ـ 138).
(6)
نقلاً عن شريط (فتاوى العلما‌ء فـي الاغتيالات
والتفجيرات)
وه برِوانه كتێبی
: (الفتاوى الـمهمة فـي تبصير الأمة) ص : (76) .
(7) ئه‌مه
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی له ناو كافراندا ده‌ته‌قێنێته‌وه،
وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی له ناو موسڵمانان ده‌ته‌قێنێته‌وه و
موسڵمانانی بێ تاوان ده‌كوژێت . |