|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
رِوژووى شه‌ووال پاداشتێكى زۆر له چه‌ند رۆژێكى كه‌مدا
ئاماده‌كردنى : رِهوهند عبد الله پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا عدنان بارام
بسم الله الرحمن الرحيم موسوڵمانى یه‌ك خوا په‌رست بێگومان به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌ره‌ستنه‌كان جۆرێكه له جۆره‌كانى سوپاس گوزارى بۆ خواى په‌روه‌ردگارو شوكرى نیعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌رگار هه‌روه‌ك دیارترین نیشانه‌ى قبوڵ نه‌بونى كرده‌وه‌كانى پێشوو گهرِانهوهیه بۆ سه‌ر تاوان وه‌ك هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه : پاداشتى چاكه په‌یوه‌سته به پاش خۆیه‌وه جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكا‌و به‌دوایدا چاكه‌یه‌كى تر ئه‌نجام بدا ئه‌وه نیشانه‌ى قه‌بوڵ بوونى چاكه‌ى یه‌كه‌میه‌تى ، هه‌روه‌كو ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكا‌و به دوایدا خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات ئه‌وه نیشانه‌ى رِهتكردنهوه و قبوڵ نه‌بوونى چاكهكهیهتى . وه بێگومان ئێمه‌ى مرۆڤ به‌رده‌وام له‌تاوان كردن داین هه‌ربۆیه خواى په‌روه‌ردگارى میهره‌بان چه‌ندین په‌ره‌ستنى جۆراو جۆرى بۆ به‌نده‌كانى داناوه كه به‌هۆیانه‌وه باوهرِیان نوێ بكه‌نه‌وه و به‌هێزى بكه‌ن هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ى به‌رده‌وام له پهرهستندان هه‌رده‌م دڵه‌كانیان ئارامه‌و په‌یوه‌سته به یادى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌پاش رِهمهزان دهگهرِێنهوه سه‌ر تاوانه‌كانى پێشویان . بۆیه به‌رده‌وام دڵه‌كانیان رِهشه و دڵته‌نگن . جا موسوڵمانى بهرِێز ئه‌وه ئه‌مساڵیش رِهمهزان ته‌واو بوو به‌ڵام په‌ره‌ستنه‌كان به‌رده‌وامن و په‌یوه‌ست نین به رِهمهزانهوه یان په‌یوه‌ست نین بهوهرزێكى تایبه‌ته‌وه هه‌ركه ته‌واو بوو یان كاته‌كه‌ى به‌سه‌رچوو مرۆڤ بگهرِێتهوه سه‌ر تاوان كردن !!! به‌ڵكو په‌ره‌ستن تا مردنى مرۆڤ به‌رده‌وامه هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ] (الحجر : 99) واته : وه هه‌میشه په‌روه‌ردگارى خۆت بپهرسته تا ئه‌و كاته‌ى مه‌رگت بۆ دێ واته : تا ئه‌و رِۆژهى ئه‌مریت .( حه‌سه‌نى به‌سری ) ش فه‌رمویه‌تى : خواى په‌روه‌ردگار سات و مۆڵه‌تى دیارى كراوى بۆ كرده‌وه‌ى برِواداران دیارى نه‌كردوه جگه له مردن نه‌بێت پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه [ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ] (الحجر : 99)له‌و پهرهستشانهش كه خواى میهره‌بان كردویه‌ته هۆكارێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و سرِینهوهى تاوانى به‌نده‌كانى رِۆژو گرتنه كه ده‌بێته هۆى لێَخۆشبوونى تاوانه‌كانى رِابووردومان و چاره‌سه‌ریشه بۆ دڵه نه‌خۆش و رِهشهكان كاتێكى تایبه‌تیشه بۆ پیاچوونه‌وه‌ى به‌نده به تاوانه‌كانى و چاك كردنهویان و ته‌وبه كردن لێیان ئه‌مه‌ش نهێنى رِهمهزان بۆ به‌نده‌كان ئه‌خاته رِوو بۆ ئه‌وه‌ى به دڵێكى پاك و پرِ له خوا په‌ره‌ستیه‌وه ماڵئاوایى له رِهمهزان بكه‌ن هه‌ربۆیه كاتێك خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتومان ئه‌كات له كارێك یان پهرهستنێكدا ئه‌بێت سوپاس گوزارى بین ، باشترین سوپاس گوزاریش ئه‌بێ به پهرهستنێكى تر ده‌ست پێبكات هه‌ر بۆیه كاتێك خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتوومانى كرد له گرتنى مانگى رِهمهزان ئه‌بێت به‌گرتنى رِۆژووى (6) رِۆژى مانگى ( شوال ) سوپاس گوزارى خواى په‌روه‌ردگار بین نه‌ك له‌پاش رِهمهزان په‌ه‌رستنه‌كانى تر له‌یاد بكه‌ین هه‌ربۆیه كاتێك پرسیار كرا له ( بشر الحافي ) : خه‌ڵكانێك هه‌ن ته‌نها له‌مانگى رِهمهزان كۆشش و په‌ره‌ستش ئه‌كه‌ن ، ئه‌ویش فه‌رمووى : خراپترین خه‌ڵك ئه‌وانه‌ن كه ته‌نها له رِهمهزاندا خواى په‌روه‌ردگار به‌باشى ئه‌ناسن ، له‌خواترسیش ئه‌وكه‌سه‌یه به‌درێژایى ساڵ به‌رده‌وام له كۆشش و په‌ره‌ستش دایه) . بۆیه گرتنى رِۆژووى مانگى شه‌وال یه‌كێكه له‌و ده‌رفه‌ته گرنگانه بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رِۆژوو گرتن و تهواكهریشه بۆ رِۆژووى مانگى رِهمهزان چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : " من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر " ( رواه مسلم ) . واته : ئه‌وه‌ى رِۆژووى مانگى رِهمهزان و به‌دوایدا شه‌ش رِۆژ له‌مانگى ( شوال ) بگرێت وه‌كو ئه‌وه وایه به‌درێژایى ساڵێك بهرِۆژوو بوبێت . ئیمامى ( النووي ) فه‌رموویه‌تى : زانایان فه‌رموویانه : (( بۆیه وه‌كو بهرِۆژوو بوونى ساڵێك دائه‌نرێت چونكه چاكه پاداشتى به ده ئه‌ونده‌ى خۆیه‌تى رِهمهزانیش به ده مانگ و شه‌ش رِۆژهكهش (شه‌شه‌ڵه) به دوو مانگ )). ( الحافظ ابن رجب ) یش له ( ابن المبارك ) ه‌وه دهیگێرِێتهوه : زانایان فه‌رموویانه : (( رِۆژوى شه‌شه‌ڵه ( شوال ) ده‌درێته پاڵ رِۆژووى مانگى رِهمهزان لـــه پاداشت دا بـــــهوهش پــاداشتیـــــــان ( رِهمههزان و شوال ) پاداشتى ساڵێكى فه‌رز ده‌بێت )) . بۆیه موسوڵمانى بهرِێز رِۆژوو گرتنى شه‌ش رِۆژ لـــه مانگى ( شوال ) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سوپاس گوزارى تۆى باوهرِدار بۆ خواى په‌روه‌ردگاركه سه‌ركه‌وتووى كردوى بۆ گرتنى رِۆژووى مانگى رِهمهزان هه‌روه‌ها گرتنى رِۆژووى ( شوال ) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى تۆ بۆ خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) چونكه له‌وانه‌ى سوننه‌تێك زیندو ئه‌كه‌نه‌وه هه‌ربۆیه ( الحافظ ابن رجب ) فه‌رموویه‌تى : (( به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى كه نیعمه‌تى سه‌ركه‌وتنیان له‌لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ گرتنى مانگى رِهمهزان دهگۆرِنهوه به ئه‌نجامدان و كردنى تاوان دواى ئه‌و مانگه پیرۆزه ئه‌وانه له‌و جۆره كه‌سانه‌ن ناسزایى و ناشوكرى نیعمه‌ته‌كانى خوا ئه‌كه‌ن )) ، خواى په‌روه‌ردگاریش ئه‌فه‌رموێ : [ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللّهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُ فَإِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] ( البقرة : 211) واته : هه‌ركه‌سێ نیعمه‌ت و به‌خششى خوا بگۆرِێ (واته : له خواپه‌ره‌ستى لابدات ) به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى كه به‌ڵگه‌كانى بۆ هاتبێت و برِواى پێ هێنابێت ، ئه‌وا له‌قیامه‌ت دا توشى سزاى خۆى ئه‌بێت بێگومان سزا و تۆڵه‌ى خواى په‌روه‌دگاریش زۆر گران و سه‌خته . به دڵنیاییشه‌وه هیچ كارێكى چاك و خێر نه‌بووه ئیلا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵه بهرِێزهكانى فێر كردووه بۆیه شه‌ش رِۆژ بهرِۆژوو بون له‌مانگى شه‌وال خێر و پاداشتێكى گه‌وره‌ى هه‌یه گه‌وره‌یى و فه‌زڵى رِۆژووى شه‌والیش له‌م چه‌ن خاڵه ئه‌خه‌ینه به‌رده‌ستى ئیوه‌ى باوهرِدار : یه‌كه‌م / شه‌ش رِۆژى شه‌وال ته‌واوكه‌ره بۆ رِۆژووى رِهمهزان بۆ ئه‌وه‌ى پاداشتى یه‌ك ساڵ رِۆژوو گرتنت ده‌ست بكه‌وێت كه له پاداشتدا وه‌ك رِۆژووى فه‌رزه وه‌ك له فه‌رموده‌كه‌ى مسلم ئاماژه‌ى بۆ كراوه . دووه‌م / زۆرێك له‌خه‌ڵكی كه‌م و كورِى له رِۆژووى رِهمهزانیاندا هه‌یه بۆیه رِۆژوى شه‌وال ته‌واوكه‌ره بۆ كه‌م و كورِیهكانى رِۆژوى رِهمهزانیان وه‌كو چۆن نوێژه سونه‌ته‌كان ته‌واوكه‌رى نوێژه فه‌رزه‌كانن له رِۆژى قیامه‌تدا . هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ى ( ابن قبيصة ) هاتووه كه ئیمامى ( ترمذي ) رِیوایهتى كردوه . سێیه‌م / گرتنى شه‌شه‌ڵه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رِۆژوو گرتن له‌پاش رِهمهزان و نیشانه‌ى قبوڵ بوونى رِۆژووى رِهمهزانیشه ـ إن شا‌ء الله ـ چونكه خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتوى كردوه بۆ گرتنى شه‌شه‌ڵه هه‌روه‌ك له پێشیشدا باسمان كرد كه هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه : پاداشتى چاكه په‌یوه‌سته به پاش خۆیه‌وه جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكا‌و به‌دوایدا چاكه‌یه‌كى تر ئه‌نجام بدا ئه‌وه نیشانه‌ى قه‌بوڵ بوونى چاكه‌ى یه‌كه‌میه‌تى ، هه‌روه‌كو ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكا‌و به دوایدا خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات ئه‌وه نیشانه‌ى رِهتكردنهوه و قبوڵ نه‌بوونى چاكهكهیهتى . چواره‌م / گرتنى شه‌شه‌ڵه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شوكرانه كردنى به‌نده بۆ نیعمه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار پێنجه‌م / نیشانه‌ى خۆشه‌ویستیه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى . ماوه‌ته‌وه بڵێم ته‌مه‌ن ئهرِواو ئه‌گه‌ر نه‌مرین پیرى و نه‌خۆشى و بێ هێزى یه‌خه‌مان ئه‌گرێ ئه‌وجا ئومێدى یه‌ك رِۆژ له‌ش ساغى ئه‌كه‌ین بۆیه به‌رله‌وه‌ى بگه‌ینه ئهورِۆژهى په‌شیمانى بكێشین و په‌نجه‌ى په‌شیمانى بگه‌زین باشتر وایه له‌ش ساغیمان به‌هه‌ل بزانین و ئه‌م خێره گه‌وره‌یه له‌ده‌ستى خۆمان نه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارێك بێت بۆمان بۆ ئه‌و رِۆژهى په‌روه‌ردگار له‌باره‌یه‌وه ئه‌فه‌رموێ : [ يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ] ( الشعرا‌ء : 88 ) واته : ئه‌و رِۆژه كه نه ماڵ و سامان سوود ئه‌بێ و نه مناڵ و كورِان به‌كه‌ڵك دێن مه‌گه‌ر كه‌سێك به دڵێكى ساغه‌وه بێته حوزورى خوا و خۆیشى ته‌نها به خواوه په‌یوه‌ست كردبێ ، زاناكان له پێناسه‌ى ( قلب السلیم ) ئه‌ڵێن : ئه‌و دڵه‌یه خاڵى بێت له بیدعه و دامه‌زراو بێت له‌سه‌ر سوننه‌ت .رِونكردنهوهیهكى پێویست : مه‌رج نیه موسوڵمان به رِۆژێك له دواى رِۆژى جه‌ژن بهرِۆژو بێت یان هه‌ر شه‌ش رِۆژهكه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بگرێت به‌ڵكو ئه‌توانێت به‌ئاره‌زوى خۆى شه‌ش رِۆژى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژێرێ و بهرِۆژوو بێت تیایاندا ئه‌مه‌ش بۆچوونى پێشه‌وایان ( الألباني و ابن باز و ابن عثيمين ) ه بهرِهحمهت بن .
وَآخِرُ دَعْوَنا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
</tr|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||