|
|||||||||||||||||||||||||
|
قورئان گه‌وره‌ترین موعجیزه‌یه ! باوكى حارث له‌م رِۆژانه گه‌وره‌ترین باس و بابه‌ت ئه‌و كێشه جیهانیه‌یه كه بازارِه‌كان تێی كه‌وتوون كه زیانی زه‌ره‌ره‌كان خه‌یاڵین هۆیه‌كه‌شی ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوون به ئیسلام و ده‌رچوون له‌و سنوره‌ی خوا بۆی داناوین! خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ] البقرة276 واته : ( خوا ریبا له‌ناو ئه‌بات وه سه‌ده‌قه‌كان زۆر ئه‌كات و په‌ره‌ی پێ ئه‌دا ) . وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( الربا و إن كثر فإن عاقبته تصير إلى قل ) صحيح الجامع 3542واته : ( رِیبا ئه‌گه‌ر زۆریش بێ به ته‌ئكید كۆتاییه‌كه‌ی به‌ره‌و كه‌م بوون ئه‌رِوات ) . ده موسڵمان سه‌ر به‌رز به به‌و دینه‌ت كه هه‌موو كافره‌كانی دوژمنایه‌تی ئه‌كه‌ن له كۆتایی ملكه‌چی ئه‌وه ئه‌بن شاهێدی حه‌قی بۆ بده‌ن ئه‌و زه‌ره‌ره گه‌وره‌ی ئێستا بانق و بازارِه جیهانیه‌كان تێی كه‌وتووه هۆی سه‌ره‌كی رِیبایه ئه‌وه بۆیان وه بۆ ئێمه‌ش ده‌ر ئه‌خا كه فه‌رمووده‌كانی قورئان و سوننه‌ت گومانی تێدا نیه دێته دی ئه‌وه‌ش به چاوی خۆمان ئه‌بینین! وه با بزانین ئاوهاش هه‌موو وه‌عده‌كانی خوا رِاسته‌و دێته دی له سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان و به‌رز بوونی ئیسلام به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كانی تر وه له‌وه‌ی له پاش مردن زیندوو ئه‌بینه‌وه! |
|
|||||||||||||||||||||||
|
|||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||