|
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم فه‌رمویه‌تی:
((مروا
أولادكم بالصلا‌ة وهم أبناء سبع، واضربوهم عليها وهم أبناء عشر، وفرقوا بينهم في
المضاجع)).
رواه أبوداود (حديث حسن)
واته: له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی دا فه‌رمانى نوێژ كردن به
منداڵه‌كانتان بده‌ن، له ته‌مه‌نی (ده) ساڵی گه‌ر نوێژیان نه‌كرد
لێ یان بده‌ن و، جێگه‌ی نوستنیان جیا بكه‌نه‌وه.(*)
======================================
(*)جیا كردنه‌وه‌ی جێگه‌ى نوستنی منداڵ له ته‌مه‌نی
(ده) ساڵی، ئه‌ده‌بێكی ئیسلامی گرنگه، كه به‌داخه‌وه زۆر كه‌س فه‌رامۆشیان
كردوه، كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه له‌لام دانی پیادا هێنا، كه به هۆی فه‌رامۆش
كردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ده‌ست درێژی كردۆته سه‌ر پوری و كچی پوری!
له كتێبی (طوق
الحمامة)ی ئیمام (ئیبن حزم) هاتوه، ژنێكی عه‌ره‌ب، كه له خزمێكی
سكی پرِ ببو، پرسیاری لێ كرا: ئه‌وه چى
یه له سكت؟! گوتی:
نزيكيي سه‌رین، درێژی
شه‌و! به واتای ئه‌م كاره‌ساته له ئاكامی نوستن پێكه‌وه، یان نزیكی له‌و و، زۆر
تێكه‌ڵاو بون له نێو خزمه‌كانیدا رِویداوه!
ئه‌وه‌ی ده‌بێته به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی ئیسلام و پێشكه‌وتنی مه‌بده‌ئه‌كانی
ئه‌وه‌یه، كه تیۆری جیاكردنه‌وه‌ی نوستنی منداڵ، پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم پێش چوارده سه‌ده
فه‌رمانی پێ كردوین، ئه‌مرِۆ زانایان له كتێبه پزیشكی و جنسى
یه‌كاندا هانی
له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و لایه‌نه باشه‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ن و حه‌زه‌ر ده‌ده‌ن به
فه‌رامۆش نه‌كردنی.. له كتێبی (صرح
طفلك عن الجنس) له دانراوی (كۆمه‌ڵه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی منداڵ له ئه‌مریكا)دا هاتوه: (منداڵه‌كان نابێ له یه‌ك پێخه‌فدا
بخه‌ون، هه‌روه‌ها باشتر وایه له‌یه‌ك ژور نه‌خه‌وێنرێن، ئه‌و منداڵانه‌ی له یه‌ك
پێخه‌فدا ده‌خه‌ون، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو توشی لێك خشاندن و پێكه‌وه نوسانی
جه‌سته‌یی ده‌بن، كه له‌وانه‌یه به هۆیه‌وه گه‌مه پێ كردن رِو بدات...
خه‌وتنی منداڵیش له‌گه‌ڵ دایك و باوكی له‌یه‌ك ژوردا، كارێكه هه‌رگیز
پێی ناگوترێ
حیكمه‌ت و دانایی. منداڵ كه ده‌خه‌وێ وا پێده‌چێ خه‌وتوه، به‌ڵام ئاواش نى
یه،
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی دو ساڵى یان سێ ساڵی دان، له كاتی هه‌ست كردن
به دیارده‌ی كرداری جنسی دایك و باوك له‌سه‌رجێ دا، ده‌ترسن.. ته‌نانه‌ت تاریكیش
نابێته په‌رده له‌به‌رده‌میان دا، چونكه منداڵی بچوك له ده‌نگه ده‌نگدا توشی
دڵه‌رِاوكێ ده‌بێت!!
ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كزى جنسی، كه له منداڵان رِو ده‌دات،
هۆیه‌كه‌ی فه‌رامۆش كردنی جیاكردنه‌وه‌ی شوێنی نوستنیانه و، نوستنیانه له ژوری
دایك و باوك، هه‌مو ئه‌مانه‌ش به شه‌رعی خوا و عه‌قڵیش قه‌ده‌غه‌یه، كه‌واته با
دایك و باوكان ئاگاداربن.
|