|
|
|
|
|
|
|
ژن ده‌توانێ خه‌می مێرده‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه |
|
ئه‌نه‌س گوتویه‌تى:
((اشتكى
إبن لأبي طلحة، فمات، وأبو طلحة خارج، ولم يعلم بموته، فلما رأت امرأته أنه قد مات،
هيأت شيئاً ونحته في جانب البيت. فلما جا‌ء أبو طلحة قال: كيف الغلام؟ قالت: قد هدأت
نفسه. وأرجوا أن يكون قد إستراح! ثم قربت له العشاء، ووطأت الفراش، فلما أصبح
اغتسل، فلما أراد أن يخرج أعلمته بموت الغلام، فصلى مع النبي صلى الله عليه وسلم ثم
أخبره بما كان منها، فقال النبي
صلى الله عليه وسلم:
“لعله يبارك لكما في ليلتكما”! فجاءهما تسعة أولاد، كلهم قرؤوا القرآ‌ن).
رواه البخاري بنحوه
واته: كورِێكی ئه‌بو ته‌ڵحه توشی نه‌خۆشى
یه‌ك بو، به هۆی
نه‌خۆشى
یه‌كه‌وه مرد، له‌و كاته‌ش ئه‌بو ته‌ڵحه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ
بو، نه‌شی زانیبو كه كورِه‌كه‌ی مردوه، خێزانه‌كه‌ی، كه بینی
كورِه‌كه‌ی مردوه، شتێكی ئاماده كرد و له لایه‌كی ماڵه‌كه‌ی دانا.
كه ئه‌بو ته‌ڵحه هاته‌وه گوتی: كورِه‌كه چۆنه؟ ژنه‌كه گوتی: هێدی
بۆته‌وه، داوام وایه كه حه‌سابێته‌وه! پاشان ژنه‌كه‌ی نانی شێوانی
بۆ دانا و جێگای نوستنی بۆ ئاماده كرد، كه به‌یانی داهات ئه‌بو
ته‌ڵحه خۆی شوشت و ویستی بچێته ده‌ره‌وه، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی مردنی
كورِه‌كه‌ی پێدا. ئه‌بو ته‌ڵحه چو نوێژی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر كرد،
پاشان ئه‌م رِوداوه‌ی بۆ گێرِایه‌وه، پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: به‌ڵكو
خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بهاوێته ئه‌م شه‌وه‌تان -واته كاتی
جوتبونتان-. خوای گه‌وره‌ش نۆ منداڵی پێ به‌خشین، كه هه‌مویان قورئان
خوێن بون. |
|
گه‌رِانه‌وه
بۆ به‌شى په‌روه‌رده و خێزان |
|
|