|
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[
لَّقَدْ كَانَ فِي يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِ آيَاتٌ لِّلسَّائِلِينَ*إِذْ قَالُواْ
لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَى أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ
أَبَانَا لَفِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ*اقْتُلُواْ يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضًا
يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُواْ مِن بَعْدِهِ قَوْمًا
صَالِحِينَ]يوسف: 7-9.
واته: چیرۆكی یوسف و براكانی په‌ند و وانه و ئامۆژگارین بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ده‌پرسن. كاتێ براكانی یوسف كۆبونه‌وه و گوتیان: دیاره
یوسف و براكه‌ی له‌لای باوكمان له ئێمه خۆشه‌ویستره، له كاتێكدا
ئێمه كۆمه‌ڵێكین -به‌بێ ئه‌وانیش ده‌توانین خزمه‌تی باوكمان بكه‌ین-
بێگومان باوكمان ئاشكرا و رونه كه گومرِا بوه له‌و كاره‌ی ده‌یكات.
براكانیان گوتیان: یوسف بكوژن یان له زه‌وى یه‌ك له شوێنێكی دور فرِێی
بده‌ن، كه نه‌توانێ بگه‌رِێته‌وه لای باوكی، ئه‌و كاته سۆز و
خۆشه‌ویستی و چاودێرى باوكتان تایبه‌ت
ده‌بێ به ئێوه، له‌دوای یوسف
ئێوه‌ش ده‌بن به قه‌ومێكی چاك و
صاڵح.
نوعمانی كورِی به‌شیر گوتویه‌تی:((أعطاني
أبي عطية، فقالت أمي، لا أرضى حتى تشهد رسول الله صلى الله عليه وسلم. فذهب أبي الى
النبي صلى الله عليه وسلم وقال له: لقد أعطيت إبني عطية، فأمرتني أمه أن أشهدك يا
رسول الله، فقال النبي صلى الله عليه وسلم: أعطيت سائر ولدك مثل هذا؟! قال: لا!
فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: وأعدلوا بين أولادكم! ولا تشهدني... فإني لا
أشهد على جورٍ!!!)).
رواه البخاري
واته: ئه‌بی عه‌طيه شتێكی دا پێم، دایكم گوتی: من رازی نابم تا
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم نه‌بێته شایه‌ت. ده‌ڵێ: باوكم چوه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و
پێی گوت: شتێكم به كورِه‌كه‌م به‌خشیوه، دایكی ده‌ڵێ ده‌بێ تۆ ببیت
به شایه‌تی ئه‌مه.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: وه‌كو ئه‌مه‌ت داوه به هه‌مو منداڵه‌كانت؟!
ئه‌ویش گوتی: نه‌خێر!
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی: له شت به‌خشین دا به دادگه‌رى (عه‌داله‌ت)
بجوڵێنه‌وه و به‌شی هه‌موان بده‌ن. منیش مه‌كه به شایه‌تی ئه‌وه،
چونكه من نابمه شایه‌ت له‌سه‌ر شتێك كه سته‌مى تێدا بكرێ.
ئه‌نه‌س ده‌گێرِێته‌وه:
((أن
رجلاً كان عند النبي صلى الله عليه وسلم فجا‌ء أبن له فقبله وأجلسه على فخذه، وجاءت
أبنة له، فأجلسها بين يديه، فقال رسول الله
صلى الله عليه وسلم
ألا سويت بينهما؟!)).
رواه البزار ورجاله ثقات
واته: پیاوێك له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بو، كورِێكی ئه‌م پیاوه هاته
لای. پیاوه‌كه‌ش كورِه‌كه‌ی ماچ كرد و له‌سه‌ر رِانی داینا، هه‌روه‌ها
كچێكی هه‌بو ئه‌ویش هاته لای، ئه‌ویش هێنای له‌به‌رده‌می خۆی داینا.
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی: ئه‌وه بۆچی وه‌ك یه‌ك ته‌ماشات نه‌كردن و
یه‌كسانیت له نێوانیاندا نه‌نواند.
زۆربه‌ی دایك و باوك سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له نێوان
منداڵه‌كانیاندا حه‌سودی و غیره پێك بردن ده‌بینرێ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته
هۆی لاسه‌نگی و لاوازی كه‌سایه‌تی و ره‌فتاری منداڵ.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم واجبی كردوه، كه ده‌بێ له نێوان كچ و كورِ.. خوشك و برا
یه‌كسانی په‌یرِه‌و بكرێ و به عه‌داله‌ت مامه‌ڵه و هه‌ڵس و كه‌وتیان
له‌گه‌ڵدا بكرێ، تا حه‌سودی و رق و قینه‌یان به‌رامبه‌ر به یه‌كتری
نه‌بێ. |