|
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَنَكْتُبُ
مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ]
يس:12.
واته: هه‌ر كارێكى به زیندویى كردویانه و شوێنه‌واریان، گش
ده‌نوسین.
خـوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:{يَا
أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا
النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ
اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ} التحريم:6
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رِتان هێناوه خۆتان و خێزان و
مناڵتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه سوته‌مه‌نى
یه‌كه‌ی خه‌ڵك و به‌رده،
چه‌ند فریشته‌یه‌كی توند و تیژ و تورِه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاگره
ده‌كه‌ن و، سه‌رپێچی خوا ناكه‌ن له‌و كارانه‌ی پێیان ده‌سپێردرێ.
پاراستنی ژن و منداڵ له‌م ئاگره بریتىیه له په‌روه‌رده كردن و
فێركردنێكی ئیسلامی، ئه‌وه‌ی كه خوا و پێغه‌مبه‌رr فه‌رمانیان پێ
داوه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
{وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا
قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا} الفرقان:74
واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان له خێزانه‌كانمان و
وه‌چه‌كانمان رۆشنایی چاومان پێ ببه‌خشه و بمان كه به پێشه‌وا بۆ
له خوا ترسان.
له راستیدا برِوادارانی هۆشیار و هۆشمه‌ند، وه‌ك ئایه‌ته‌كه ئاماژه‌ی
پێ كرد، سورن له‌سه‌ر
صالح بون و چاك بونی منداڵه‌كانیان، تا ببنه
مایه‌ی رۆشنایی و بینایی چاویان و، ببنه زه‌خیره بۆ ژیان و مردنیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه په‌روه‌رده‌ی كورِ و كچه‌كانیان فه‌رامۆش كردوه
چه‌ند ماڵ وێران و چاره‌رِه‌شن.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی:
((إذا مات ابن آدم انقطع من عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، أو علم
ينتفع به، أو ولد صالح يدعوا له)).
رواه مسلم
واته: گه‌ر ئاده‌میزاد مرد له كرده‌وه‌كانی داده‌برِێ و په‌یوه‌ندی
ده‌پچرِێ، ته‌نها له سێ شت نه‌بێ: خێرێكی به‌رده‌وامی هه‌بێ، وه‌ك
مزگه‌وت دروست كردن یان پرۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه یان پاره (وه‌قف)
كردن بۆ موجاهیدان. یان زانیارىیه‌ك بڵاو بكاته‌وه خه‌ڵك سودی لێ
وه‌رگرن، هه‌روه‌ها كورِێكی مسوڵمان و
صالحی هه‌بێ دوعای خێری بۆ بكات.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:
((إن الرجل لترفع درجته في الجنة فيقول: أني لي هذا؟ فيقال باستغفار
ولدك لك! أما أبوك فلو كان أقر بالتوحيد، فصمت وتصدقت عنه، نفعه ذلك)).
رواه أحمد في المسند.
واته: له به‌هه‌شت پیاوی وا هه‌یه پله‌یه‌كی به‌رزی ده‌درێتێ،
ئه‌ویش ده‌ڵێ: من ئه‌م شوێنه پله به‌رزه‌م بۆ هه‌یه؟ جا
پێی ده‌ڵێن:
ئه‌م پله به‌رزه به هۆی داوای لێ‌خۆش بونی كورِه‌كه‌ته بۆ تۆ!
به‌ڵام گه‌ر باوكت یه‌كخواپه‌رست بوایه و تۆش له‌جیاتى ئه‌و
به‌رۆژوبای و خێر و چاكه‌ت بۆ كردبا، ئه‌وا ئه‌و خێر و چاكه‌یه سودی
بۆى هه‌بو.
ئایه‌ته پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم، كه باس كران، ئه‌وه به
ده‌رده‌خه‌ن، كه كارێكی چه‌ند گرنگ و كاریگه‌ره دایكان و باوكان
گرنگی به په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان بده‌ن، به هۆی ئه‌م
په‌روه‌رده‌یه‌وه پاداشتی زۆر به ده‌ست ده‌هێنن له ژیان و مردن دا.
په‌روه‌رده‌كردن هونه‌رێكی گرنگ و ترسناكه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه
هه‌یه، ته‌نها خۆشه‌ویستی و سۆزی دایكایه‌تی و باوكایه‌تی نابێته
ته‌واومه‌ندی په‌روه‌رده، چونكه به‌هۆی هه‌ڵه و فه‌رامۆش كردنی
په‌روه‌رده‌وه، خێزان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات. زۆر كه‌س وا گومان
ده‌به‌ن، كه په‌روه‌رده كردن ته‌نها به ته‌مبێ كردن و سه‌رزه‌نشت
كردن و لێدان ته‌واو ده‌بێت، كه له راستیدا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه.
بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر كه‌سێ ده‌یه‌وێ رۆشنبیریی په‌روه‌رده‌ی مناڵی زیاد
ببێ، با له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند په‌رتوكێك بخوێنێته‌وه، وه‌ك:
(كيف أربي طفلي)، (نقائص الأطفال و طريقة إصلاحها)،
(التربية الجنسية على المكشوف)، (أطفالنا ضحايانا)
و،
لێدوان له‌سه‌ر كتێبى
(الفقه الكبد في تربية الولد) و (عبقرية الإسلام في
التربية). |