</tr

سایتى به‌هه‌شت - رِێگاى رِه‌زابونى خواو به‌هه‌شته‌كه‌ى - ئه‌و ئیسلامه‌یه‌ كه‌ سه‌له‌فى صاڵح - پێغه‌به‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى رضي الله عنهم - له‌سه‌رى بوون

 

لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا

قورئانى پیرۆز

زانستى فه‌رمووده‌

بیروباوه‌رِ

كتێبخانه‌

وتار و ده‌رس

په‌روه‌رده‌ و خێزان

ئافره‌تان

گۆڤار

به‌هه‌شت

چیرۆك

پرسیارو وه‌ڵام

گۆڤارى رِێگاى رِاست

به‌ره‌و ژيانێكى به‌خته‌وه‌ر

گۆشه‌ى فه‌توا

پرسیار بنێره

دوایین پرسیار 

پرسیارى هه‌ڵبژارده‌ 

خشته‌ى بواره‌كان

گوێ بگره‌ له‌ ده‌رسه‌كانی

مامۆستا عبدالكريم

مامۆستا عبداللطيف

به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه‌، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه‌ له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه‌ دیاری.

 

سور بونی ئیسلام بۆ پارێزگار كردنی ته‌ندروستى ئافره‌ت و منداڵه‌كه‌ی به‌ نه‌گرتنى رِۆژو


خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ:
[وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ]البقرة: 184
واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن رۆژو بگرن له‌ سه‌ریانه‌ فدیه‌ بده‌ن، كه‌ نان دانی هه‌ژارانه‌.
ئه‌بو داود له‌ عیكره‌مه‌ی وه‌رگرتوه‌، كه‌ ئیبن عه‌بباس ده‌رباره‌ی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌
[وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ]  گوتویه‌تی: ئه‌م روخسه‌ت و رێگه‌دانی رۆژو نه‌گرتنه‌، بۆ به‌ساڵاچو و پیره‌ و بۆ ئافره‌تی به‌ته‌مه‌نه‌. كه‌ له‌ بری هه‌ر رۆژێك هه‌ژارێك نان بده‌ن. ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر، گه‌ر له‌ خۆیان، یان له‌ منداڵه‌كه‌یان بترسن، كه‌ به‌ به‌رۆژوبون توشی مه‌ترسی ده‌بن، ئه‌وا بۆیان هه‌یه‌ به‌رۆژو نه‌بن و فدیه‌ بده‌ن، كه‌ تێر كردنی یه‌ك هه‌ژاره‌ له‌ هه‌ر رۆژێك دا. (به‌زار) گێرِاویه‌تیه‌وه‌.
له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌شی زیاد كردوه‌ و ده‌ڵێ: ئیبن عه‌بباس به‌ دایكی كورِه‌كه‌ی ده‌گوت: (تۆ له‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ت رِۆژوى بۆ ده‌گیرآ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌سه‌رت پێویسته‌ فیدیه‌ بده‌ی و قه‌زا نه‌كه‌یه‌وه‌). دار
 القطني  ئیسناده‌كه‌ی به‌ (صحيح) داناوه‌
له‌ (نافع)ه‌وه‌ كه‌ ئیبن عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌تی دو گیان پرسیاری لێ كرا، كاتێك گه‌ر به‌ رِۆژو بێ، به‌ڵام له‌وه‌ بترسێ منداڵه‌كه‌ی توشی مه‌ترسی ببێ، ئه‌ویش فه‌رموی: با به‌رۆژو نه‌بێ و له‌ شوێنی هه‌ر رِۆژێك یه‌ك (مُد) واته‌: (یه‌ك مشت گه‌نم) بدات به‌ هه‌ژاران. مالك و به‌یهه‌قی گێرِاویانه‌ته‌وه‌.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی:
((إن الله وضع عن المسافر الصوم وشطر الصلاة، وعن الحبلى والمرضع الصوم)). رواه أبوداود والترمذي وأبن ماجة (سنده جيد)

واته‌: خوای به‌خشنده‌ رۆژوگرتن و نیوه‌ی نوێژی له‌سه‌ر رِێبوار(مسافر) هه‌ڵگرتوه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئافره‌تی دو گیان و شیرده‌ریش.
له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند ئایه‌تێك هاتوه‌ كه‌ ده‌بێ نه‌خۆش و رِێبوار رۆژو بگرنه‌وه‌. به‌ڵام له‌سه‌ر ئافره‌تی دو گیان و شیرده‌ر پێویست نه‌كراوه‌. ئه‌م حوكمه‌ شه‌رعىیه‌ چه‌ند ئاسانه‌، كه‌چی له‌ نێو زۆربه‌ی مسوڵماناندا شاراوه‌ و نادیاره‌، نه‌زانراوه‌ و بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ى ئافره‌تی دو گیان و شیرده‌ر منداڵه‌كه‌یان تیا بچێ، یان نه‌خۆشی رِوی تێ بكات.
ئافره‌ت كاتێك ده‌زانێ ده‌بێ رۆژوه‌كه‌ بگرێته‌وه‌، ناچار رۆژو ده‌گرێ و خۆیی و منداڵه‌كه‌شی توشی زه‌ره‌رو زیان ده‌كات!
نازانم ئافره‌تی دو گیان، یان شیرده‌ر كه‌ی كاتێكی بۆ ده‌لوێ و ده‌گونجێ، كه‌ رِۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌، چونكه‌ ئافره‌ت به‌ تایبه‌تی له‌ یه‌كه‌م ساڵی شوكردنیدا له‌ نێوان سكپرِی و شیردان دایه‌!
هه‌ندێك له‌ ئیمامی مه‌زهه‌به‌كان له‌سه‌ر ئافره‌تی دوگیان و شیرده‌ریان به‌ واجب داناوه‌، رۆژو بگرنه‌وه‌.
بێگومان ئه‌م ئیمامانه‌ -رِه‌حمه‌تی خوایان لێ بێ- چاویان به‌و به‌ڵگانه‌دا نه‌خشاندۆته‌وه‌، ئه‌گینا نه‌یان ده‌توانی موخاله‌فه‌ی بكه‌ن. له‌ كاتێكدا گشتیان گوتویانه‌ گه‌ر فه‌رموده‌یه‌كی صحيح هه‌بو ئه‌وه‌ مه‌زهه‌بی منه‌.
ئیبن عومه‌ر و ئیبن عه‌بباس ده‌ڵێن:
((الحبلى والمرضع إذا أفطرتا عليهما الفدية ولا قضاء عليهما!!)).
واته‌: ئافره‌تی دو گیان و شیرده‌ر، گه‌ر به‌ رِۆژو نه‌بون، له‌سه‌ریانه‌ فدیه‌ بده‌ن و قه‌زایان له‌سه‌ر نى یه‌.
قسه‌كانی ئیبن عه‌بباس و ئیبن عومه‌ر حوكمه‌كه‌ی (مرفوع)ه‌. چونكه‌ وانابینرێ ئه‌م دو زانایه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن.

 

 گه‌رِانه‌وه‌ بۆ به‌شى په‌روه‌رده‌ و خێزان

لینكى به‌سوود

القرآن الكريم والتفسير

كتب الحديث وشروحها

كتب العقيدة

الشيخ ابن باز رحمه الله

الشيخ الألباني رحمه الله

الشيخ ابن عثيمين رحمه الله

الشيخ صالح الفوزان حفظه الله

الشيخ مقبل  رحمه الله

الشيخ ربيع حفظه الله

مكتبة سحاب السلفية

إذاعة سحاب السلفية

كتێب و نامیلكه‌كان

بابه‌تى هه‌ڵبژارده‌

حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه‌

خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت

جه‌‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین

یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

نامه‌یه‌كى به‌په‌له‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت

جه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى؟!!

 

ماڵه‌وه‌

هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ سایتى به‌هه‌شت  © ساڵی 1427 ی كۆچی

 

ba8@maktoob.com