|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
پاداشت و گه‌وره‌یى ترسان له خواى په‌روه‌ردگار
ئاماده‌كردنى: م. أبوبكر أحمد قادر
گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م بابه‌ته چاپ بكه‌یت فه‌رموو ئێره كلیك بكه نوسخه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه بۆ چاپ
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ... باوه‌رِدارى خۆشه‌ویست: خواى په‌روه‌ردگار كه ئاده‌میزادى له‌نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون، زاناشه به‌وه‌ى كام له‌به‌نده‌كانى وه‌كو پێویست به‌ندایه‌تى بۆ ئه‌كات و لێى ئه‌ترسێت، مرۆڤى باوه‌رِدار زۆرجار كه قورئانى پیرۆز ئه‌خوێنێت ئه‌بینێت كه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و سزا‌و ئه‌شكه‌نجانه دووباره ئه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچیكردن. جا هه‌ركه‌سێك ژیربێت وبیر بكاته‌وه له‌وسزایانه‌ى كه باسكراوه له‌قورئانى پیرۆزدا، ئه‌وا دور ئه‌كه‌وێته‌وه له هه‌موو ئه‌و كاروو كرده‌وانه‌ى كه ئه‌بنه هۆى سزادانى ئاده‌میزاد له‌دوارِۆژدا، وه له‌ترسی په‌روه‌ردگار فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا دێته خوار، بێگومان ترسان له سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆچوونه به‌هه‌شت، وه هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وام ببون له سه‌ر رِێگه‌ى رِاستى ئاینى پیرۆزى ئیسلام، وه هۆكاره بۆ قه‌بووڵ بوونى پارِانه‌وه، وه هۆكارێكیشه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌تاوان و سه‌رپێچى، به دڵنیلیى ترسان له سزاى په‌روه‌ردگار فه‌زڵ و پاداشت گه‌لێك زۆرى هه‌یه كه له دونیا‌و دوارِۆژدا سه‌رفرازییه... خواى په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سانه‌مان بگێرِێت كه له ترسى په‌روه‌ردگاریان فرمێسك به‌چاوه‌كانیاندا دێته‌خوار.
یه‌كه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌تاوان وسه‌رپێچى. خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿ قُلْ إِنِّيَ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ مَّن يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمَهُ وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْمُبِينُ﴾(الأنعام: 15016) واته: بڵێ ئه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌رِاستى من زۆر له‌سزاى رِۆژێكى گه‌وره ئه‌ترسم كه سزاى رِۆژى قیامه‌ته، ئه‌گه‌ر یاخى بم له فه‌رمانى په‌روه‌ردگارم، هه‌ركه‌سێك له‌وسزایه ده‌ربازبێت له‌ورِۆژه‌دا، ئه‌وا به‌رِاستى خواى په‌روه‌ردگار ره‌حمى پێكردووه‌و شایسته‌ى مهره‌بانى ئه‌و بووه، ئه‌و ده‌ربازبوونه‌سه‌ر فرازییه‌كى ئاشكرایه.
دووه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ دڵ پاكیى ودڵسۆزى له كرده‌وه‌دا. خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿ إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاء وَلَا شُكُورًا إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا﴾ (الإنسان: 9-10). واته: به دڵنیایى ئێمه ئه‌م خۆراكه‌تان ته‌نها له‌به‌ر خاترى خواى په‌روه‌ردگارو بۆ به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ئه‌وێت وه نه‌سوپاس،وه ئه‌ڵێن: بۆیه‌ئه‌م كاره ئه‌كه‌ین چونكه له رِۆژێكى تاڵ و تاریك و ناخۆش ئه‌ترسین، كه په‌روه‌ردگارمان پێش ئه‌هێنێت.
سێ یه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ تام‌و چێژ وه‌رگرتن له په‌رستشدا وه به پله‌به‌رزبوونه‌وه. خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ﴾ (السجدة: 16). واته: ئه‌و باوه‌رِداره به‌خته‌وه‌رانه نێوانیان خۆش نییه له گه‌ڵ رِاكشان له‌جێگه‌ى گه‌رم و خۆشدا، له‌شه‌واندا به‌نوێژو خواپه‌رستى به‌شێكى شه‌و به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، هه‌میشه نزا‌و پارِانه‌وه‌یان رِوو به په‌روه‌ردگاریان، له خه‌شم و قین و دۆزه‌خ ئه‌ترسن، ئاواتى رِه‌زامه‌ندیى و به‌هه‌شتیان هه‌یه‌و له رِزق و رِۆزی و توانایى و زانیاریه‌ى پێ یان به خشیوون ئه‌به‌خشن.
چواره‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ قه‌بوڵ بوونى پارِانه‌وه. خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿ وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا إِنَّ رَحْمَتَ اللّهِ قَرِيبٌ مِّنَ الْمُحْسِنِينَ﴾ (الأعراف: 56). . واته: هاناو هاوار بۆ خواى په‌روه‌ردگار به‌رن، له‌ترسى سزاى دۆزه‌خ و به‌ئومێدى به‌ده‌ستهێنانى به‌هه‌شت، به‌رِاستى رِه‌حم و به‌خشنده‌یى په‌روه‌ردگار نزیكه چاكه كاران و چاكه خوازان.
پێنجه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ سودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له قورئانى پیرۆز. ﴿خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: [فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَن يَخَافُ وَعِيد﴾( ق: 45) واته: ئه‌ى محمد(صلى الله عليه وسلم) تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره كه‌به قورئان بیرى ئه‌وكه‌سان بكه‌یت كه له هه‌رِه‌شه‌و سزاى ئێمه ئه‌ترسن.
شه‌شه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆسه‌ركه‌وتن وزاڵ بوون به‌سه‌ر سته‌مكاردا. خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿قَالَ رَجُلاَنِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِمَا ادْخُلُواْ عَلَيْهِمُ الْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ وَعَلَى اللّهِ فَتَوَكَّلُواْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴾ (المائدة: 23). دووكه‌س له‌وانه‌ى كه ترسى خواى په‌روه‌ردگاریان له دڵدا بوو و په‌روه‌ردگار نازوونیعمه‌تى باوه‌رِ و دڵنیایى ته‌واوى پێ به‌خشیبوون ، ووتیان: له ده‌روازه‌ى شاره‌وه بچنه سه‌ریان و( یه‌ك هێرشى گه‌وره به‌ر) هه‌ر كه‌چوونه ئه‌و دیوه‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیایى ئیتر ئێوه سه‌ركه‌وتوون، (دووژمنتان شكست ئه‌هێنێت) جا بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ئه‌بێت به‌ته‌واوى پشت به‌په‌روه‌ردگار ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌رِدارن.له‌ئایه‌تێكى تردا په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت: ﴿وَلَنُسْكِنَنَّـكُمُ الأَرْضَ مِن بَعْدِهِمْ ذَلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِي وَخَافَ وَعِيدِ﴾ ( إبراهيم: 14) واته: به‌دڵنیایى نیشته جێتان ئه‌كه‌ین له‌و ووڵاته‌دا له‌دواى ئه‌وان، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌یه كه له وه‌ستان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى مندا ئه‌ترسن و له سزا‌و هه‌رِه‌شه‌كانى من ترسیان هه‌یه.
حه‌وته‌م: هه‌ركه‌سێك بترسێت له وه‌ستان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى په‌روه‌ردگار دووباخى رِازاوه‌ى بۆهه‌یه. له‌ئایه‌تێكى تردا په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت: ﴿وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ﴾ واته: هه‌ركه‌سێك بترسێت له وه‌ستان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى په‌روه‌ردگار ئه‌وا دووباخى رِازاوه‌ى بۆهه‌یه.
له‌كۆتایدا... ئه‌مه گوڵ بژێرێك بوو له فه‌زڵ و گه‌وره‌یى ترسان له خواى په‌روه‌ردگار داواكارم له په‌روه‌ردگار ترسى خۆى بكاته دڵه‌كانمانه‌وه، به ڵكو له‌و هه‌مووخێرو فه‌زڵ و پاداشته بێ به‌ش نه‌بین، وه داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار له به‌هه‌شته پرِنازوو نیعمه‌ته‌كه‌یدا كۆمان بكاته‌وه هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أبي هريرة) (رضي الله عنه ) ئه فه‌رمووێت:پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله... و رجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه و رجل دعته امرأة ذات منصب و جمال فقال : إني أخاف الله رب العالمين).رواه البخاري (660) ومسلم (2377).واته: حه‌وت كۆمه‌ڵ هه‌ن له‌ژێر سێبه‌رى په‌روه‌ردگاردان له رِۆژێكدا كه هیچ سێبه‌رێك نییه جگه له‌سێبه‌رى په‌روه‌ردگار ..... وه پیاوێك ئه‌گه‌ر ته‌نها بێته‌وه‌و یادى په‌روه‌ردگارى بكات فرمێسك به چاوه‌كانیدا دێته خوار، وه پیاوێك ئافره‌تێكى جوان و خاوه‌ن سامان داواى كارى بێ شه‌رعى لێ بكات پیاوه‌كه‌ش بڵێت: من له خواى په‌روه‌ردگار ئه‌ترسم. رواه البخاری (660) ومسلم (2377).
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
</tr|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||