|
|
|
|
|
نامه‌یه‌ك بۆ ئافره‌تێكى غه‌ریب |
|
بۆ تۆیه نووسینه‌كه‌م ... ئه‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه ده‌ستت گرتووه
به حیشمه‌تى رِاسته‌قینه‌وه ... ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێچه‌ت
كردووه به داپۆشه‌رى رِوومه‌ت ... و باڵاپۆشێك ( عابایه‌ك ) ى
فراوانیشت له خۆ پێچاوه ... و ده‌ستكێشه رِه‌شه‌كانیشت له ده‌ست
كردوون ، هه‌موو ئه‌وانه وه‌كو حیشمه‌ت و دینداریه‌ك ، نه‌ك وه‌كو
عاده‌ت و كه‌له پوورى باو باپیرانت ، یان به‌نیازى فیتنه و له
خشته‌بردنى گه‌نجان !!
خوشكى خۆم ...ئه‌ى درووشمى شه‌رفداریمان ... ئه‌ى جێگه‌ى پارێزگارى له
نامووسمان ... ده‌ست بگره به حیشمه‌ت ... و حیجابه
شه‌رعیه‌كه‌ته‌وه له سه‌رده‌مى غه‌ریبیدا ، نه‌كه‌ى له به‌ر تووندى
تاقیكردنه‌وه‌كان تووشى دڵه رِاوكێ و دوو دڵى بیت و دوا بكه‌ویت له
كاروانى حشیمه‌ت دارێتى ، یان به هۆى زۆرى ئاشووب و فیتنه‌كانه‌وه .
نه‌كه‌ى زۆرى ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانبینیت مه‌ڵاسه‌یان دێت به‌دواى
هه‌موو بێ نرخێكدا ، لاوازت بكات له رِێگه‌كه‌ت ، چونكه تۆى به
نرختر و بڵندتر له هه‌موان .
تۆ ووشك و ئاڵۆز (
معقدة ) نیت ... تۆ
دواكه‌وتوو نیت ... تۆ بێ نرخ نیت ... چه‌نده‌ها كه‌سى پاك و پابه‌ند
بوو به ئایین ئاواتى ئه‌وه‌یه كه تۆ ببیت به هاوسه‌رى ...چونكه
متمانه‌ى پێته له كاتى ده‌رچوونى ، و گران به‌هاترین شتى ژیانى
ده‌خاته ژێر ده‌سته‌كانت .
باشیش بزانه كه چه‌نده‌ها كه‌سى بێ ئابرِو و درۆزن ( مستهتر ) هه‌ن
ته‌ماشاى ئه‌و ئافره‌ته بێ نرخانه ناكه‌ن جگه بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه
وه‌كو ( بوكه شووشه‌یه‌كى كاتى ... و بۆ كاتێكى دیاریكراو ) نه‌بێت .
ئه‌ى دارایى به نرخى ئێمه ... ئه‌ى شوێنى پارێزه‌رى حیشمه‌ت و حه‌یا
... ئه‌ى مروارى گران به‌ها له رِۆژگارى سه‌رگه‌ردانى و له ناوچووندا
... ئه‌ى دروشمى حیشمه‌ت و حه‌یا ، غه‌ریبى خۆت به نامۆ و خراپ
مه‌زانه ، چونكه غه‌ریبى تۆ چاكه‌یه‌كه ، تاكو له خواوه نزیك
بیته‌وه ئه‌و غه‌ریبیه كه‌م ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام غه‌ریبى
خراپه‌كاران خراپه و ناقۆڵایه ... هه‌رگیز ئه‌وه‌ت به خه‌یاڵدا
نه‌یه‌ت كه ئه‌و جۆره ئافره‌ته خراپ و بێ نرخانه دڵ خۆش و خۆش
به‌خت بن ، له كوێوه خۆشبه‌ختى بۆ دێت خۆى باش ده‌زانێت گه‌وره‌ترین
ئاواتى پیاوان پێی ئه‌ویه كه بیكه‌ن ( عاشق ، و شه‌یدا ) ى خۆیان !!
جا بزانه ئه‌و جۆره ئافره‌تانه له چ دڵه رِوكێیه‌ك ده‌ژین ؟!!
ئه‌ى خوشكى به‌حه‌یاو به حیشمه‌تمان ... نابێت دڵى ئافره‌تان پێشتر
بكرێته‌وه بۆ كه‌سێكى تر جگه له مێرده‌كانیان نه‌بێت ، ئه‌وه‌ش بۆ
ئه‌وه‌ى بتوانێت به شادومانى و به‌خته‌وه‌رى خۆش به‌ختیه‌وه له
گه‌ڵیا بژێت ، و هیچ یادگاریه‌كى رِابردوو ژیانى لێ تاڵ نه‌كات ، و
وێنه و رِه‌نگه‌كانیش له بیرى خۆیدا تێكه‌ڵ نه‌كات ، كه‌م جاریش
ده‌بینیت ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى ژیانیان به ئاشقێتى
ده‌ست پێ كردووه ، ده‌توانن له خۆشه‌ویستیه‌كى پاكدا بژین له گه‌لڕ
مێرده‌كانیان .
به ئاگا به و دوور بكه‌وه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه بانگه‌شه‌كارن بۆ
خراپه و خراپه‌كارى ، ئه‌وانه‌ى كه گران به‌هاترین شتیان له ده‌ست
داوه كه هه‌موو ئافره‌تان هه‌یانه ، وه ووته‌كه‌ى پێشه‌وا (
عثمان ) ت له پێش چاو بێت
كه فه‌رموویه‌تى : ((وَدَّت
الزانيةُ لو أنَّ النساءَ
كُلُّهنَّ زواني
)) ،
واته : ئافره‌تى داوین پیس پێی خۆشه هه‌موو ئافره‌تێك وه‌كو ئه‌و
داوێن پیس بن .
بۆیه خوشكى به حیشمه‌ت و حه‌یامان ئه‌و جۆره ئافره‌تانه حه‌ساده‌دت
پێ ده‌به‌ن ... بۆیه نه‌كه‌ى له‌غاوى خۆتیان بدیه ده‌ست !!
خوشكى به حیشمه‌ت و حه‌یامان به ئاگا به ... له سه‌نگه‌رى تۆوه
هێرش بكرێته سه‌ر ... ئاینه‌كه‌ت ... كه‌س و كارت ... كۆمه‌ڵگاكه‌ت
... خۆت بپارێزه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه هه‌موو بپارێزیت ، له ناویان
نه‌به‌یت .
حیجابه‌كه‌ت ... حیشمه‌ت و حه‌یاكه‌ت ... گه‌وهه‌ره‌ى به نرخى تۆن ...
نه‌كه‌ى كه‌م ته‌رخه‌میان تیادا بكه‌ى .
هۆكاره‌كانى رِووخاندنى كه‌سایه‌تى تۆ زۆرن ... له هه‌موو لایه‌كه‌وه
ده‌وریان لێ داویت ... جا به ئاگابه ، و چاوكراوه به .
ئاگادار به ... بانگه‌شه‌كارانى خراپه‌كارى له رِێگه‌ى تۆوه له
ناومان نه‌به‌ن ... و خه‌نجه‌رى خیانه‌ت كاریمان له پشته‌وه لێ
نه‌ده‌ن له رِێگه‌ى تۆوه ... به ئاگابه له ناونه‌چیت ... چونكه
له ناوچوونى تۆ له ناوچوونى ئوممه‌تێكه .
نووسینى : شێخ
سالم العجمي
.
وه‌رگێرِانى : مامۆستا عدنان بارام .
|
|