|
|
|
|
|
نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و
ئافره‌تانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ پیاواندا ئیش ده‌كه‌ن |
|
له لایه‌ن خوشكى
به‌رِێزمان : میهره‌بان محمد
خوشكه میهره‌بانه‌كه‌م:
زۆر به‌ئازارو خه‌مبارم كه‌ئه‌تبینم له‌نێوان پیاواندا كارده‌كه‌یت,
وه‌هۆى ئێش و ئازارم ئه‌وه‌یه كه‌تێكه‌ڵاوى ترسناكى زۆرى هه‌یه
له‌سه‌ر ئایین و رِه‌وشتت..
په‌له مه‌كه له‌برِیاردان و بڵێى نه‌خێر وه‌ها نى یه‌و ئه‌وه‌ى
ده‌یڵێیت زیاده‌رِه‌وى یه‌و به‌یه‌كجار پشت هه‌ڵكه‌ى و
گوێ نه‌ده‌ى به‌ئامۆژگارى یه‌كانم. بزانه كه‌به‌ڵگه‌م هه‌یه بۆ
قسه‌كانم,و بیرت نه‌چێت كه‌هیچ په‌یوه‌ندى یه‌ك كۆمان ناكاته‌وه جگه
له‌په‌یوه‌ندى موسڵمانێتى نه‌بێت,و هیچ سوودێكى دونیایى به‌ده‌ست
ناهێنم له‌م ووشانه كه‌له‌م چه‌ند دێرِه‌دا رِێكى ده‌خه‌م, به‌ڵام
بزانه كه‌له‌ناخى دڵمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و دێته‌ده‌ر وه‌كاتێكى زۆر
ده‌بات له‌بیرو هه‌وڵ و ماندووبوونم, بۆیه داواكارم رِێز بۆ هه‌ڵوێستم
دابنێى به‌رامبه‌رت, وه‌به‌باشى چه‌ند جارێك بیخوێنیته‌وه‌و بیرى لێ
بكه‌یته‌وه, په‌ندو ئامۆژگارى و دڵسۆزى به‌دى ده‌كه‌یت له‌ئه‌نجامدا.
ئافره‌ت هه‌ستكراوه‌و سته‌ملێكراو ده‌بێت له‌تێكه‌ڵ بوونى به‌پیاوان
جگه له‌مه‌حره‌مه‌كانى, چونكه تێرِوانینى پیاو بۆ ئافره‌ت هه‌مووى
په‌رۆش بوون و تامه‌زرۆیى یه, وه‌هه‌ر پیاوێك بانگه‌شه‌ى جگه له‌مه
بكات ئه‌وه رِاست ناڵێ, چونكه خواى گه‌وره مه‌یل و ئاره‌زوویه‌كى
به‌هێزى دروست كردووه له‌پیاواندا بۆ ئافره‌ت وه‌هه‌روه‌ها مه‌یل و
سستیشى له‌ئافره‌تاندا دروست كردووه به‌رامبه‌ر به‌پیاو له‌گه‌ڵ نه‌رم
و نیانى و لاوازى, بۆیه هه‌ر نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له‌سنوورى شه‌رعدا
نه‌بێت زۆر ترسناكه چونكه له‌م بارودۆخه‌دا شه‌یتان حه‌زو ویستى جنسى
ده‌بزوێنێ وه‌زۆربه‌ى جار له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئافره‌ت زه‌ره‌رمه‌نده,
چونكه له‌ده‌رئه‌نجامدا پیاوان قورسى كێشه‌كه‌یان ناكه‌وێته ئه‌ستۆ
وه‌ك ئافره‌تان. وه‌هه‌ر ئافره‌ت گرفتار ده‌بێت به‌هۆى تێكه‌ڵاوى
یه‌وه چونكه كۆتایى تێكه‌ڵاوى كارى داوێن پیسى (زینا)یه كه‌ده‌بێته
هۆى له‌ده‌ستدانى شه‌ره‌ف و ئابرِووى ئافره‌ت پاشان به‌ڵاى سك پرِبوون
و منداڵى بێ باوك و ناشه‌رعى له‌به‌رئه‌مه خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌و
حه‌رامى كردووه, به‌ڵگه‌ش زۆره له‌وانه:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ
وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ
بِمَا يَصْنَعُونَ](سورة النــور:30),
واته: ئه‌ى موححه‌مه‌د ێلى الله علیه وسلم به‌باوه‌رِداران بڵێ
كه‌چاوى خۆیان بپارێزن له‌سه‌یركردنى ئافره‌تان و شتى حه‌رام وه‌داوێنى
خۆیان بپارێزن له‌كارى خراپه (زینا) ئه‌وه باشتره بۆیان وه‌هه‌رچى
ده‌كه‌ن خوا به‌ئاگاو شاره‌زایه لێى. ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره فه‌رمان
به‌پیاوان ده‌كات چاویان بپارێزن له‌تێرِوانینى ئافره‌تان. ئه‌گه‌ر
ئافره‌ت شان به‌شانى پیاو كاربكات ئیتر پیاو چۆن بتوانێت پارێزگارى
له‌چاوى خۆى بكات؟
ئافره‌ت هه‌موو له‌شى عه‌وره‌ته‌و جائیز نى یه ته‌ماشاى بكرێت, وه
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:
(
يا علي لاتتبع نظرة النظرة, فإنما لك الأولى, وليست لك الأخرة) رواه
الترمذي وأبو داود وحسنه الألباني برقم (1903)
واته: ئه‌ى عه‌لى نه‌زه‌ر له‌دواى
نه‌زه‌ر مه‌كه, چونكه یه‌كه‌م بۆ تۆیه, به‌ڵام دوایین بۆ تۆ نى یه.
چونكه سه‌یركردن له‌كتوپرِێكدا به‌خشراوه, ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م
نه‌زه‌ره, به‌پێچه‌وانه‌ى نه‌زه‌رى دووه‌م كه‌حه‌رامه,
له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ئه‌نقه‌ست و هه‌وه‌س ده‌بێ. وه ووتراوه: ((زیناى
چاو سه‌یركردنه, وه‌زیناى گوێ بیستنى شتى حه‌رامه وه‌ك غه‌یبه‌ت و
گۆرانى, وه‌زیناى زمان قسه‌ى ناشرین و جوێندان و غه‌یبه‌ت كردنه,
وه‌زیناى ده‌ست زه‌برو زه‌نگ نواندنه, وه‌زیناى قاچ و پێ هه‌نگاونانه
بۆ خراپه‌كردن)). وه‌تێرِوانینى پیاو بۆ ئافره‌ت زیناى چاوه چونكه
پیاوان خۆشى و له‌زه‌ت ده‌بینن له‌سه‌یركردنى به‌ژن و باڵاى ئافره‌ت,
به‌مه‌ش دڵى په‌یوه‌ست ده‌بێ به‌شۆخ و شه‌نگى ئافره‌ته‌كه‌وه پاشان
به‌ره‌و خراپه‌و داوێن پیسى, وه‌جێگاى گومان نى یه كه‌نه‌زه‌رو
سه‌یركردن هۆكارو ده‌رئه‌نجامى تێكه‌ڵاوىیه.
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ڵێت:
( ما تركت بعدي فتنة هي آخر على الرجال من
النساء)البخاري, واته:
هیچ فیتنه‌و به‌ڵایه‌كم جێنه‌هێشتووه له‌پاش خۆم ئه‌وه‌نده‌ى
ئافره‌تان كه‌زیان و ترسناكى هه‌بێت بۆ پیاوان. پێغه‌مبه‌ر صلى الله
عليه وسلم وه‌سفى ئافره‌تانى به‌فیتنه كردووه ئیتر چۆن فیتنه
(كه‌ئافره‌ته) وه‌عه‌وداڵ و شه‌یدا (كه‌پیاوه) له‌یه‌ك شوێندا
كۆده‌بنه‌وه. كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم مزگه‌وتى دروست كرد
فه‌رمووى: ( لو تركنا هژا الباب للنساء) أبو داود, واته: با ئه‌م
ده‌رگایه ته‌رخان بكه‌ین بۆ ئافره‌تان. وه‌عومه‌رى كورِى خه‌تاب نه‌هى
له‌پیاوان ده‌كرد گه‌ر له‌ده‌رگاى ئافره‌تان بچنه ژووره‌وه, ئه‌گه‌ر
تێكه‌ڵاوى قه‌ده‌غه كرابێت له‌هاتنه ژووره‌وه له‌یه‌ك ده‌رگادا
كه‌واته قه‌ده‌غه‌یه له‌هه‌موو شوێنێكدا. وه پێغه‌مبه‌رصلى الله
عليه وسلم فه‌رمانى به‌ئافره‌تان ده‌كرد كه‌به‌لێوارى رِێگا برِۆن نه‌ك
به‌ناوه‌رِاستى بۆ ئه‌وه‌ى تێكه‌ڵ به‌پیاوان نه‌بن. پێغه‌مبه‌ر صلى
الله عليه وسلم گه‌ر نوێژه‌كه‌ى ته‌واو بكردایه له‌جێگاى ده‌مایه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵى بوون تا ئافره‌تان ده‌رِۆشتن و
ده‌گه‌شتنه ماڵه‌وه, پاشان خۆى و پیاوان ده‌رِۆشتنه‌وه, ئه‌مه‌ش بۆ
ئه‌وه‌ى پیاوان نه‌زه‌رو سه‌یرى ئافره‌تان نه‌كه‌ن.
ئه‌مانه هه‌مووى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رام بوونى تێكه‌ڵاوى و ئیش كردنى
ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاوان, وه‌هه‌موو زانایان رِێك كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌م
بۆچوونه به‌بێ جیاوازى.
فه‌رمان كراوه به‌ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه ئارام بگرێت و جێگیر بێت.
ده‌زانى له‌به‌ر چى؟
تا نه‌كه‌وێته پێش چاوى پیاوان و تێكه‌ڵاویان نه‌بیت..
وه‌ئاشكرایه هۆى داوێن پیسى و له‌ناوبردنى ئابرِوو و ناموسى خه‌ڵك و
رِووخاندن و له‌ناوچوونى ماڵان و له‌ناوچوونى ژیان و ئاینده‌ى كچ و
په‌یدابوونى منداڵى بێ باوك هه‌مووى ده‌رئه‌نجامى تێكه‌ڵاوىیه.
وه‌ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت رِاستى و شوێنه‌وارى خراپى تێكه‌ڵاوى بزانیت,
ئه‌وا باسى كێشه‌كانى تێكه‌ڵاوى له‌ئه‌وروپا (رِۆژئاوا) بخوێنه‌وه,
گه‌شتووه‌ته ئه‌و رِاده‌یه‌ى كه‌بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى
له‌بوارى خوێندندا, زانكۆ‌و خوێندنگا‌و قوتابخانه‌ى تایبه‌تیان دروست
كردووه بۆ هه‌ردوو رِه‌گه‌ز به‌جیا له‌ئه‌مه‌ریكاو چه‌نده‌ها وو‌ڵاتى
دى. ئه‌مه‌ش پاش چه‌شتنى ناخۆشى و ئازارى به‌درِه‌وشتى
كه‌رِووبه‌رِوویان ده‌بووه‌وه, ئایا ئه‌مه به‌ڵگه نى یه؟
ئایا ده‌كرێ ئێمه‌ى موسڵمان هه‌ڵه‌ى رِۆژئاوایى یه‌كان دووباره
بكه‌ینه‌وه, كه‌چى ئه‌وان ئاواتیان رِزگاربوونه؟!.
ئه‌ى خوشكم!..
تۆ خۆشه‌ویسترین و به‌هاترین موڵك و سامانى ئێمه‌ى..
تۆ خوشك و كچ و خێزان و دایكیت..
پێویسته یارمه‌تیده‌رمان بیت بۆ پارێزگارى كردنت له‌خراپه..
تۆ نیوه‌ى كۆمه‌ڵى و به‌خێوكه‌رى نه‌ته‌وه‌ى..
هه‌ر چاوه‌رِوانى تۆ ده‌كرێت بۆ نه‌وه‌یه‌كى رِۆشنبیرو سه‌ركه‌وتوو..
چۆن ده‌توانیت ئه‌و ئه‌ركانه‌ت ئه‌نجام بده‌یت ئه‌گه‌ر ماڵ به‌جێ بهێڵى
و واز له‌ئیشى ماڵ و په‌روه‌رده‌كرنى منداڵ بهێنیت,و سه‌رقاڵى ئیشى
ده‌ره‌وه بیت له‌گه‌ڵ پیاواندا؟..
بزانه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێت كردووه له‌ماڵه‌وه بمێنیته‌وه:
[ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ
تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] (سورة الأحزاب: 33),
واته: له‌ماڵى خۆتان داكراسێن و بمێننه‌وه وه‌ك سه‌رده‌مى نه‌فامى
خۆتان رِووت مه‌كه‌نه‌وه. چونكه به‌رِۆشتنت بۆ ده‌ره‌وه پیاوان
ته‌ماحت تێ ده‌كه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابیت له‌رِاستى و دروستى قسه‌كانم
كتێبى (عمل المرأة في المیزان) دكتۆر محمد على باز بخوێنه‌وه, هه‌موو
رِاستى یه‌كان ئاشكرا ده‌بێت به‌ژماره‌و چیرۆك كه‌باس له‌ترسناكى چۆڵ
كردنى ماڵ و تێكه‌ڵاوبوونى پیاوان ده‌كات, وه‌سه‌یرى بارودۆخى
ئافره‌تانى رِۆژئاوایى بكه:
گیرۆده‌ى چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌ستى پیاوانه, ده‌ناڵێنێ له‌گرفتى ده‌ست
درێژى كردنه سه‌رى و سووكایه‌تى جنسى به‌رامبه‌ر ده‌كرێت,و ناتوانێت
ده‌ربازبێت, وه‌هه‌ر ده‌بێت كار بكات ئه‌گینا له‌برسا ده‌مرێت.
به‌رده‌وام له‌به‌دبه‌ختى و ئه‌شكه‌نجه‌دایه.
به‌ڵام تۆ خواى گه‌وره به‌رِێزو پایه‌به‌رزتى كردووه, وه‌ئه‌ركى
خستووه‌ته سه‌رشانى باوك و مێرد و براو كورِ بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى ژیانت
بۆ دابین بكه‌ن,و هه‌رگیز فه‌رمانى پێت نه‌كردووه كه‌هه‌وڵ بده‌یت و
كاربكه‌یت, ئه‌مه‌ش سامانێكه له‌به‌رده‌ستتدایه بێ گه‌رِان و
ماندووبوون, له‌ماڵه‌وه وه‌كو شاژن بمێنیته‌وه‌و كه‌سانى دى هه‌وڵت بۆ
ده‌ده‌ن..
ئایا ئه‌مه به‌خشنده‌یه‌كى گه‌وره نى یه له‌لایه‌ن
په‌روه‌ردگاره‌وه؟
شه‌یتان به‌پرشنگى و رِازاوه‌ى دنیا فریوت نه‌دات و له‌ماڵ برِۆیته
ده‌رێ بۆ كاركردن, وه‌به‌مانه‌وه‌ت له‌ماڵه‌وه نزیك و خۆشه‌ویست
ئه‌بیت لاى په‌روه‌ردگار, پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:
( المرأة عورة, فإذا خرجت استشرفها الشيطان ,أقرب ما
تكون من وجه ربها وهي في قعر بيتها)ترمذي و ابن حبان
رِیوایه‌تیان كردووه. واته: ئافره‌ت هه‌موو له‌شى عه‌وره‌ته,و
ئه‌گه‌ر له‌ماڵ رِۆشته ده‌ره‌وه شه‌یتانى له‌گه‌ڵ دایه‌و ده‌بێت
به‌هاورِێى, وه‌باشترین جێگا له‌خوا نزیكى بكاته‌وه ناوه‌رِاستى
ماڵه‌كه‌یه‌تى.
بزانه خوشكم: داوێن پاكى و باوه‌رِت گرنگترین و خۆشه‌ویسترین شتى تۆن,
وه‌هه‌رِه‌شه‌ى له‌ناوچوونى لێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ به‌پیاوان بیت,
بۆیه ته‌نها له‌مه‌حره‌مه‌كان و مێرده‌كه‌ت نه‌بێت نزیكى پیاوان
مه‌به‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵاویان مه‌به, وه‌باشترین و به‌رِه‌وشترین مێردت
ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر پابه‌ند بیت به‌باڵاپۆشین و ئارامگرتن
له‌ماڵه‌وه‌دا, وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌كارى تێكه‌ڵاوى
بمێنیته‌وه مێردى به‌غیره‌ت و لێهاتووت ده‌ست ناكه‌وێ.
ئه‌ى خوشكم: مه‌ڵێ (( ئه‌توانم پارێزگارى له‌خۆم بكه‌م هه‌رچه‌نده
تێكه‌ڵى پیاوانیش بم))..
بۆیه خواى گه‌وره فه‌رمانى كردووه به‌چاوپۆشین و جیاكردنه‌وه‌ى
هه‌ردوو رِه‌گه‌زى نێر‌و مێ له‌یه‌كتر چونكه ده‌زانێت كه‌ئاره‌زووى
جنسى لێشاوو پاڵنه‌رێكى به‌هێزه, وه‌فه‌رمان به‌موسڵمان كراوه
دووركه‌وێته‌وه له‌و شوێنانه‌ى فیتنه‌ى لێ یه,و نابێت خۆى بخاته
مه‌ترسى یه‌وه, چونكه مرۆڤ گه‌ر برسى بێت ناتوانێت خۆى
بگه‌رِێنێته‌وه له‌خواردن, هه‌روه‌ها كه‌برسى سێكسى (جنسى) بوو
ناتوانێت به‌رگرى له‌خۆى بكات. وه له‌هه‌موو بارودۆخێكدا
سه‌لمێندراوه حه‌رامى ئیش كردنى پیاوو ئافره‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كدا
هه‌رچه‌نده ئه‌و پیاوو ئافره‌ته‌ش له‌خواترس و باوه‌رِ پته‌و بن
چونكه نه‌فسى مرۆڤ به‌تاڵ نى یه له‌حه‌زو ئاره‌زووى جنسى..
وه‌ئه‌گه‌ر پێویستیت به‌ئیش هه‌یه با دوور بێت له‌پیاوان.
خوشكه به‌رِێزه‌كه‌م!..
نازانم ئایا ووشه‌كانم گه‌شته دڵت؟..
وه‌كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌رت؟.
پرِ به‌دڵ ئاواته‌خوازى ئه‌وه‌م,و داواكارم له‌خوا بتپارێزێ
له‌گیرۆده‌ى داوى ته‌ڵه‌كه‌بازان,و ئه‌وانه‌ى كه‌نه‌خشه‌ى تاوان و
ئابرِووچوونت بۆ ده‌كێشن و هیواو ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه‌تۆ ماڵ به‌جێ
بهێڵى, چونكه ده‌زانن كه‌تۆ به‌خێوكه‌رى نه‌ته‌وه‌ى, وه
به‌رهه‌مهێنانى نه‌ته‌وه‌ى باش و خراپ له‌ده‌ستى تۆدایه,
وه‌نه‌ته‌وه‌ى خراپ پاروویه‌كى به‌له‌زه‌ته بۆ دوژمنان.
هه‌موو تكاو نزام ئه‌وه‌یه كه‌باش بیر له‌م مه‌سه‌له ترسناكه
بكه‌یته‌وه‌و بزانیت تا چه‌نده تۆ له‌مه‌ترسیداى..
وه‌ئه‌گه‌ر هیچ بایه‌خێك به‌مه نه‌ده‌ى ئه‌وا به‌شه‌وو رِۆژ دوعات بۆ
ده‌كه‌م,و هه‌رگیز بێزار نابم له‌پارِانه‌وه چونكه تۆ خوشكمى و
متمانه‌م پێته وه‌هه‌ر رِۆژێك دێت به‌ئاگا بێیته‌وه. باوه‌رِم
به‌خواى گه‌وره هه‌یه كه‌هه‌وڵ و ماندووبوونم به‌هیچ و خۆرِا ناچێت,و
سه‌ركه‌وتنم ته‌نها به‌ده‌ستى خوایه.
دوا داواكاریم ئه‌وه‌یه كه‌چه‌ند جارێك ئه‌م ئامۆژگارى یانه
بخوێنیته‌وه وه‌دووباره‌ى بكه‌یته‌وه.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ
لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
8/12/2007
|
|