|
|
|
|
|
 |
به‌سه‌رهاتى ئافره‌تانى داوێن پاك |
 |
|
له لایه‌ن خوشكى به‌رِێز : میهره‌بان محمد
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده
..أما بعد:
خوشكى موسڵمان ئه‌مانه كۆمه‌ڵه
چیرۆكێكن، هه‌مووى په‌ند وئامۆژگارییه كه‌باس له دوو جۆره ئافره‌ت
ده‌كات:ـ
جۆرى یه‌كه‌م:ـ ئافره‌تانى به شه‌رم وحه‌یاو دواێن پاكن كه
شوێنى بانگخوازى حه‌زو ئاره‌زووكان نه‌كه‌وتوون سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه
دووچارى فیتنه بوونه‌ته‌وه ئه‌م ئافره‌تانه نموونه‌ى شه‌ره‌ف و
داوێن پاكى و رِه‌وشت به‌رزیین بۆیه پێویسته كچان و ئافره‌تان بیانكه‌ن
به پێشه‌نگى خۆیان و په‌یرِه‌وى هه‌ڵس وكه‌وت و رِه‌وشتى به‌رزیان بكه‌ن
وه وانه‌ى شه‌رم و حه‌یاو پاكێتى لێیانه‌وه فێرببن .
جۆرى دووه‌م:ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه به هاتنى یه‌كه‌م هه‌ورى
فیتنه‌ى تروسكه‌دار ئابرِوو و شه‌ره‌ف و پاكێتى یان فرۆشت به ئاره‌زوویه‌كى
كاتى و دوایی په‌شیمان بوونه‌وه به‌ڵام پاش چى؟ له كاتێكدا كه په‌شیمانى
سوودى نى یه‌و چاره‌سه‌رى ده‌ردیان ناكات، ئه‌م ئافره‌تانه بوونه‌ته
نموونه‌ى به‌درِه‌وشتى و بێ ئابرِوویى و شه‌ره‌ف و ئه‌مانه‌تیان نى یه،
بۆیه ئاگادارى كچان و ئافره‌تانمان ده‌كه‌ینه‌وه شوێنى رِێبازى ئه‌مانه
نه‌كه‌ون و هاورِێیه‌تى یان نه‌كه‌ن تا نه‌كه‌ونه داویانه‌وه.
خوشكه داوێن پاكه‌كه‌م ته‌نها تۆ له گۆرِه‌پاندا نیت به‌ڵكو
هه‌زاره‌ها ئافره‌تانى دى ئه‌م رێگایه‌یان هه‌ڵبژاردووه وه ژیانى شه‌ره‌ف
و پاكێتى یان په‌سه‌ند كردووه به سه‌ر ژیانى گاڵته‌و گه‌پ و شوێن كه‌وتنى
ئاره‌زووه‌كانیان و بازرگانى كردن به‌له‌ش و داوێنیان.
وه كۆمه‌ڵێك له ئافره‌تانى رِۆژئاواش كه هه‌رچه‌نده له كۆمه‌ڵگایه‌كى
هه‌ڵوه‌شاو و نوقمى فیتنه‌و فه‌ساد په‌روه‌رده بوونه وه‌رِووتى و بێ
ئابرِوویى به شارستانیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى داده‌نێن، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه
ئه‌م خوشكانه به هه‌موو غیره‌ت و توانایه‌كیانه‌وه به‌ره‌نگارى ئه‌م
رِاستى یه دژواره بوونه‌ته‌وه‌و له‌رِووى وه‌ستاون وه به‌هیچ رِازى
نه‌بوونه ته‌نها به پۆشینى جلى شه‌رم و ئابرِوو نه‌بێ, وه شوێنى
رِێبازى ئافره‌تانى باوه‌رِدارو چاكه‌كاران كه‌ووتوون و له‌پێناوى ئه‌ودا
به‌رگه‌ى هه‌موو قسه‌و سوكایه‌تى پێكردن و ئازار و چه‌وساندنه‌ویان
گرتووه.
خوشكم مژده‌ت لێ بێ و چاوه‌رِوانى پاداشت به‌و به‌رده‌وام به له‌سه‌ر
رِێبازى پاك وتێكۆشانى پیرۆزت وه پابه‌ندبه به‌باڵاپۆشى و شه‌رم و
داوێن پاكیته‌وه.
هاوسه‌رى رِاستگۆ:
كه‌سێكى نامه‌ردوو بێ ئابرِوو زاڵبووبووه سه‌ر ته‌له‌فۆنى ماڵه‌وه‌مان
و به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنى ده‌كرد به ئومێدى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندیه‌كى
ناپاك و به‌درِه‌وشتى له‌گه‌ڵم پێك بهێنێت، به‌ڵام من به ووشه‌ى سوووك
و ناخۆش وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه وه هه‌ندێ جار به‌بێ ئه‌وه‌ى ووته‌یه‌ك
له زارم بێته ده‌ره‌وه ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داده‌خست. كه‌بێزار بوو له‌وه‌ى
كه نه‌گه‌شته مه‌به‌ستى وه‌بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌رێتیم تێك بدات و
ماڵم برِوخێنێت، به‌ئه‌نقه‌ست له كاتێكدا مێرده‌كه‌م له ماڵ ده‌بوو
ته‌له‌فۆنى ده‌كرد كه مێرده‌كه‌م ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرد به په‌له
په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى ده‌پچرِاند. به‌مه‌ش گومانى له دڵى مێرده‌كه‌م دروست
كرد‌و شه‌رِ و كێشه كه‌وته نێوانمانه‌وه. ناخۆشترین شت كه ئافره‌ت
هه‌ستى پێ بكات ئه‌وه‌یه كه مێرد متمانه به خێزانه‌كه‌ى نه‌كات.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه مێرده‌كه‌م پرسى به هاورِێیه‌كى دڵسۆزى
كرد، كه‌چى ئه‌ویش زۆر به ئاسانى وه به زمانێكى پرِ له‌درۆوه‌وه
ووتى:ـ بیستوومانه كه‌خێزانت چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندى گومان لێكراوى هه‌یه
به‌ڵام له پێناوى پاراستنى
ژیانى هاوسه‌رێتیت به تۆمان نه‌ووت وه ووتمان به‌ڵكو وازبهێنێت و بگه‌رِێته‌وه
بۆ رِێگاى رِاست، پاش ئه‌وه ژیانمان وه‌ك دۆزه‌خى لێ هات. ووتم به
مێرده‌كه‌م و سوێندم بۆى خوارد كه‌من بێ تاوانم له‌وه‌ى كه‌هاورِێكه‌ى
ووتویه‌تى وه هاورِێكه‌ى درۆزن و فڵێبازه، بۆێه مێرده‌كه‌م گومانى
په‌یدا كرد له‌هاورِێكه‌ى و برِیارى دا ژماره‌ى ئه‌و گورگه ئاشكرا
بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى كرد به كۆمپانیایى خزمه‌ت
گوزارییه‌وه تا ژماره‌كه‌ى بۆ ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام كه‌سى ئاگادار نه‌كرده‌وه
وه‌سه‌یر له‌وه‌دا بوو كه‌بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ته‌له‌فۆنى
ده‌كرد هاورِێ دڵسۆزه‌كه‌یه‌تى وا پرسى پێ كرد، وه‌هه‌ر ئه‌وه كه‌ده‌یه‌وێت
ده‌ست درێژى بكاته سه‌ر شه‌ره‌ف و داوێنى, وه‌ئه‌و ماڵه‌ى كه‌به‌ئه‌وین
و دڵسۆزى بنیات نراوه بیرِوخێنیت.
به‌رزترین پله‌ى رِه‌وشت و داوێن پاكى:
یه‌كێك له خوا ناسه‌كان ده‌ڵێت له گه‌شتێكى بانگه‌وازى بووم بۆ به‌نگلادش
له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كى پزیشكى بۆ چاره‌سه‌كردنى نه‌خۆشیه‌كانى چاو،
پیاوێكى شكۆمه‌ندى به‌ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى هاتن بۆ لاى پزیشكه‌كه،
كه‌پزیشكه‌كه ویستى نزیكى ئافره‌ته‌كه بكه‌وێته‌وه به‌مه‌به‌ستى
پشكنینى نه‌خۆشیه‌كه‌ى بینى ئافره‌ته‌كه له‌ترسا ده‌له‌رزێ و ده‌گرى،
پزیشكه‌كه وایزانى هۆى گریانه‌كه‌ى ئێش و ئازارى نه‌خۆشى یه‌كه‌یه‌تى،
بۆیه پرسیارى ئه‌وه‌ى له‌مێرده‌كه‌ى كرد، مێرده‌كه‌ى به‌چاوى
فرمێسكاوىیه‌وه ووتى:ـ هۆكارى گریانى ئێش و ئازار نى یه به‌ڵكو هۆكه‌ى
ئه‌وه‌یه كه‌ناچار ده‌بێت بۆ ده‌رخستنى رِوومه‌تى بۆ كه‌سێكى نامه‌حره‌م،
شه‌وى رِابردوو له دوو دڵى و په‌شێوى دا چاوه‌كانى خه‌وى نه‌ناسى وه‌لۆمه‌ى
منى ده‌كرد له سه‌ر رِازى بوونم بۆ ده‌رخستنى رِووخسارى، وه‌قایل نه‌بوو
به‌هاتنى بۆ چاره‌سه‌ركردن تا سوێندم خوارد كه خواى گه‌وره رِێگاى
داوه به ده‌رخستنى رِوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردن له كاتى ناچارى دا وه‌ك
ده‌فه‌رموێ :ـ
{ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ
إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ}
(173) سورة البقرة
په‌ندى له ئافره‌تێكى ئه‌مه‌ریكى یه‌وه وه‌رگرت:
گه‌نجێكى عه‌ره‌بى موسڵمان له گه‌ڵ خێزانه باڵاپۆشه‌كه‌ى رِۆشتن بۆ
ویلایه‌تى ئۆهایۆى ئه‌مه‌ریكى وه زۆرى نه‌خایه‌ند ئه‌م ئافره‌ته
باڵاپۆشه سه‌رسام بوو به‌و ئازادى یه‌ى كه‌كچى ئه‌وروپى رِه‌فتارى
پێده‌كات، وه‌ئه‌ویش شێوازى هه‌ڵس وكه‌وتى ئافره‌تى ئه‌وروپى وه‌رگرت و
تارایی سه‌ر رِووخساى فرێداو پاشان جلی باڵاپۆشى گۆرِى به پانتۆڵ
وبۆدى ته‌سك، به‌مه‌ش له شێوه‌و رِواڵه‌ت بوو به كه‌سێكى ئه‌وروپى كه‌چى
خۆى له بنه‌رِه‌ت وخوێندا عه‌ره‌بێكى موسڵمان بوو.
رِۆژێك به رِێكه‌وت له بازارِدا وه له‌دوكانێكى بازرگانیدا چاوى ده‌كه‌وێ
به‌ئافره‌تێكى باڵاپۆشى ته‌واو، ده‌یه‌وێت گاڵته‌و سوكایه‌تى به
باڵاپۆشى یه‌كه‌ى بكا وه‌پێی ده‌ڵێت :ـ ئێمه له وڵاتى سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین
ئه‌م دواكه‌وتوویى یه چییه؟ وازى لێ بێنه، ئافره‌ته باڵاپۆشه‌كه‌ش
لایه‌كى لێ كرده‌وه به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، پاشان گاڵته پێكرنه‌كه‌ى
دووباره كرده‌وه وه ئافره‌ته‌كه‌ش هیچ وه‌ڵامێكى نه‌دایه‌وه وه به‌زمانێكى
ئینگلیزى یه‌وه ووتى:ـ ببوره نازانم به چ زمانێك قسه ده‌كه‌ى، من
ئه‌مه‌ریكیم، ئافره‌ته عه‌ره‌به‌كه سه‌رسام بوو به‌وه‌ى كه ئافره‌تێكى
ئه‌مه‌ریكی جلى باڵاپۆش بپۆشێ، ئافره‌ته ئه‌مه‌ریكىیه موسڵمانه‌كه
به هه‌موو دڵنیایى یه‌كه‌وه ووتى:ـ گوێ بگره من ئه‌مه‌ریكیم و به‌رِووتى
وسفورى ژیاوم وه باش ده‌زانم كه چه‌نده تووشى به‌ڵاو كێشه بووینه
به هۆى رِووتى و سفورى یه‌وه، به‌ڵام سوپاسى خوا ده‌كه‌م كه هیدایه‌تمى
داوه بۆ ئیسلام وه باڵاپۆشى بۆم ئاسان كرد. به‌رِاستى به له‌به‌ركردنى
جلی باڵاپۆشی گیان و له‌شمان نرخ و به‌هاى په‌یدا كردووه پاش ئه‌وه‌ى
كه‌بووین به‌یارى ده‌ستى هه‌موو پیاوان. باش تێبگه له قسه‌كانم وه‌ئاگادارى
خۆت به وه‌مه‌به به‌نموونه‌یه‌كى خراپ بۆ ئافره‌تانى عه‌ره‌بى
موسڵمان، ئه‌وه‌نده ئامۆژگارى كرد تا ئافره‌ته سفوره‌كه ده‌ستى گرد
به گریان، وه كه‌سانى نزیكى ووتیان:ـ تا هه‌فته‌یه‌كی ته‌واو له ماڵ
نه‌رِۆشتۆته ده‌ره‌وه وه‌پاش ئه‌وه دووباره جلى باڵاپۆشى له‌به‌ركرده‌وه.
ده‌ر ئه‌نجام و ئاكامى نه‌رم و نیانى:
زۆرى پێ ناخۆش نه‌بوو كه‌وه‌ڵامى ئه‌و گورگه واژووه بداته‌وه، وه
له‌گه‌ڵ زۆر ته‌له‌فۆن كردنی قایلی پیشاندا ووتوێژو قسه كردن له
نێوانیان زۆر بوو و په‌ره‌ىسه‌ند تا گورگه‌كه داواى دیده‌نی لێ كرد وه
ئه‌وه‌نده پێى داگرت تا رِازى بوو، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ته‌نها چاو پێكه‌وتنێكی
پێنج خوله‌كى بێت و له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بێت. له‌یه‌كه‌م چاو پێكه‌وتندا
هیچ به‌درِه‌وشتى یه‌كى به‌رامبه‌رى نه‌نواند، بۆیه كچه‌كه هه‌ستی به
هێمنى و بێ ترسی كرد، چه‌نده‌ها جار چاوپێكه‌وتنه‌كان دووباره بوویه‌وه
وه زۆر پێكه‌وه رِۆشتنه ده‌ره‌وه، هه‌ر كه‌باوكى یان شۆفێره‌كه له
پێش ده‌روازه‌ى زانكۆ دایده‌به‌زاند، چاوه‌رِوانى كورِه‌كه ده‌بوو
تاده‌هات و له‌گه‌ڵی ده‌رِۆشت، وه‌پێش ته‌واوبوونى كاتى ده‌وامی زانكۆ
ده‌گه‌رِایه‌وه تا برِواته‌وه بۆ ماڵه‌وه .
رِۆژێك بردى بۆ ماڵێكى چۆڵ و ووتى ئه‌مه ماڵی خوشكمه وه ئێستا له‌ده‌وامه،
پاشان حه‌پێكى بێ هۆشى ده‌رخواردى دا، بۆیه بێ هۆشكه‌وت وه‌خه‌به‌رى
نه‌هاته‌وه تا تاڵانى كرد‌و گرانترین شتی لێ دزى و پاش ئه‌وه بوو به‌یارى
ده‌ستى به‌ئاره‌زووى خۆى گاڵته‌ى پێ ده‌كرد، چه‌نده‌ها جارى تر كچه‌كه
رِازى بوو كارى داوێن پیسى له‌گه‌ڵی بكا به‌ته‌ماحى ئه‌وه‌ى كه به‌زه‌یی
پێدا بێته‌وه‌و ماره‌ى بكا، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه رِوونادات پاش ئه‌وه‌ى
كه‌گه‌شت به‌مه‌به‌ستى و په‌رده‌ى ئابرِوو و ناموسی كچه‌كه‌ى داماڵی.
پاشان وازى لێ هێناو به جێی هێشت و ئیتر كچه‌كه چاوى پێی نه‌كه‌وته‌وه،
ئه‌وكات كچه گه‌وجه‌كه زانی كه پێی رِابواردووه، به‌ڵام پاش چی؟
ئیتر زانینى بێ كه‌ڵكه چونكه به‌ڵاو نه‌هامه‌تىیه گه‌وره‌كه رِووى
داوه‌و شه‌ره‌ف و ئابرِووى له ده‌ست داوه‌و پاكێتى نه‌ماوه .
ئه‌وه بهێڵه بۆ رِۆژى قیامه‌ت
پیاوێك ده‌ڵێت:ـ شه‌یداى ئافره‌تێكى گه‌رِه‌ك بووم كه‌له‌مالڕ ده‌هاته
ده‌ره‌وه شوێنى ده‌كه‌وتم، وه ئه‌وه‌نده دواى كه‌وتم تا هه‌ستى پێم
كرد، جارێكیان له‌كاتێكدا به‌دوایه‌وه ده‌رِۆشتم له‌پرِدا وه‌ستاو لاى
كرده‌وه ووتى:ـ ئیشێكت هه‌یه به‌من، ووتم:ـ به‌ڵێ ،ووتى:ـ ئیشه‌كه‌ت
چییه؟ ووتم:ـخۆشه‌ویستیت، ووتى:ـ ئه‌وه بهێڵه بۆ رِۆژى قیامه‌ت، زۆر
گریاندمى به‌و ووشه‌یه‌و ئیتر هه‌رگیز دواى نه‌كه‌وتمه‌وه .
چه‌ند جوانه شه‌رم و ئابرِوو، داوێن پاكى و ناموس و رِه‌وشت به‌رزى.
چه‌ند جوانه ترسى په‌روه‌ردگارو چاودێرى كردنى له‌هه‌موو كارێكداو له‌هه‌موو
شوێنێكدا، چه‌ند جوانه غیره‌ت و تواناى زاڵبوون به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌كان،
به‌ڵێ ئه‌وه بهێڵه بۆ رِۆژى قیامه‌ت، چه‌نده به‌به‌هاو به‌نرخه ئه‌و
ئامۆژگارى یه، وه‌باشترین رِێبازه بۆ ژیانى كچان و گه‌نجان كه‌بیكه‌ن
به پێشه‌نگى خۆیان .
ده‌رده‌سه‌رى كچێك:
هه‌رگیز به‌خه‌یاڵى نه‌ده‌هات كه‌ده‌رئه‌نجامى مه‌سه‌له‌كه به‌و شێوه‌یه
بێ چونكه ته‌نها گاڵته‌و گه‌پێكى ساده‌و بێ سوود بوو، دوور له‌چاوى
ماڵه‌وه‌یان و كه‌س و كارى و دڵنیابوو كه‌كه‌س ئاگاى لێی نى یه تا گه‌شته
سه‌عاتى سفرو كاره‌سات رِووى دا‌و، خونچه‌یه‌كى بچووكى ساویلكه كه‌ئاینده
به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازى لێ ده‌كا، رِۆژانه شه‌قامه‌كان ده‌برِێت
و ده‌رِوات بۆ خویندنگا به باڵاپۆشى یه‌كى دروست و رِازاوه كه‌ته‌نها
بۆ جوانى له‌به‌رى كردبوو، به‌و جله‌وه ده‌رگاى واڵاكردبوو بۆ مرۆڤه
گورگه‌كان تا داوى بۆ بنێنه‌وه‌و رِاوى بكه‌ن له‌كاتێكدا كه‌گورگه‌كان
گه‌رِه‌ك به‌گه‌رِه‌ك ده‌گه‌رِان به‌مه‌به‌ستى رِاوكردنى ئاسكه
ساویلكه‌كان، تا رِۆژێكیان یه‌كێك له‌گورگوكان ژماره‌كه‌ى بۆ هاویشت،
كچه داماوه‌كه‌ش هیچ دوودڵى نه‌كرد له‌هه‌ڵگردنى، پاشان ئاشنایه‌تى له
گه‌ڵى په‌یداكرد، كه‌گه‌نجێكى سه‌ڵت بوو دوورى كه‌س وكارى ده‌ژیا،
تۆرِه‌كه‌ى فرێداوه‌ته ده‌ورى نێچیره گرانبه‌هاكه‌ى به‌ووته هه‌نگوینه‌كانى
فریووى دا،و په‌یوه‌ندیه‌كى پرِ تاوان له نێوانیان دروست بوو و ورده
ورده گه‌شه‌ى ده‌كرد و په‌ره‌ى ده‌سه‌ند، ئه‌ى بۆ نا؟ خۆ كه‌س خه‌به‌رى
لێی نى یه گورگه‌كه سوور بوو له‌سه‌ر بینینى، كچه گه‌وچه‌كه‌ى قایل
كرد، به‌ڵام خۆزگه سه‌د خۆزگه رِازى نه‌بووایه، چونكه بووبه‌نێچیرێكى
ئاسانى ده‌مى گورگه‌كه، كه‌به‌چه‌قۆى ناپاكى پاكێتى ئابرِووى سه‌ربرِى
وه رِۆژ به‌دواى رِۆژ به‌رهه‌مى داوێن پیسى له‌كچه‌كه ده‌رده‌كه‌وت و
كچه‌كه سكپرِ بوو و چاوه‌رِێی ساتى منداڵ بوونى ده‌كرد تا منداڵێكى
نابووت، تێكه‌ڵ به‌خوێنى شوووره‌یی بهێنێت نه‌باوكى هه‌یه تا پێشوازى
لێ بكا‌و نه‌كه‌سێك به‌هاتنى ئه‌و كۆرپه‌له‌یه خۆشحاڵ ده‌بێ. كاتێك
دایك به كاره‌ساتى كچه‌كه‌ى ده‌زانێت هاوار ده‌كاو سه‌رسام ده‌بێت،
چۆن ده‌كرێ كچه عازه‌به‌كه‌ى كه‌هێشتا ته‌مه‌نى چوارده ساڵه سكپرِ
بێت و منداڵى ببێت ؟!!
دایكه‌كه په‌له ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى باوكى ئاگادار بكاته‌وه به‌ڵام پاش
چى ....
تازه كۆتره‌كه سه‌ر برِاو خوێنى رِژا
..................................
ده‌رگایه‌ك ماوه دایخه‌یت:
دادوه‌رێك ده‌ڵێت:ـ سه‌ربازێك ئافره‌تێكى له‌رِێگاوباندا رِفاند بۆ ئه‌وه‌ى
ده‌ست درێژى بكاته سه‌رى، هه‌ندێ له‌دراوسێكانى هاتنه رِێی و ویستیان
قه‌ده‌غه‌ى لێ بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ربازه‌كه‌و پیاوه‌كانى به‌ره‌نگاریان
بوونه‌وه تا بڵاوه‌یان كرد‌و وازیان هێنا، سه‌ربازه‌كه ئافره‌ته‌كه‌ى
به‌زۆر برد بۆ ماڵه‌كه‌ى خۆى و هه‌موو ده‌رگاكانى داخست، پاشان داواى
كارى داوێن پیسى له ئافره‌ته‌كه كرد، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه رِِِِِازى
نه‌بوو و ووتى: ـ مردن باشتره بۆم له‌وه‌ى خواستى تۆ جێ به جێ بكه‌م،
سه‌ربازه‌كه وازى نه‌هێناو سووربوو له‌وه‌ى به‌زۆر ده‌ست درێژى بكاته
سه‌رى، ئافره‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌نده به‌ره‌نگارى بوویه‌وه تا هێزو تواناى
لێ برِاو هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نه‌ما، كه‌سه‌ربازه‌كه ویستى لێی برِواته
پێشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى مه‌به‌ستى دڵى و ئاره‌زووه پیسه‌كه‌ى ئافره‌ته‌كه
ووتى: ـ ئه‌ى پیاو! په‌له مه‌كه‌و هێمن به، هێشتا ده‌رگایه‌كت
بیرچووه دایخه‌ى، پیاوه‌كه ووتى:ـ كام ده‌رگا؟ ئافره‌ته‌كه ووتى: ـ
ئه‌و ده‌رگایه‌ى كه‌له‌نێوان تۆ‌و په‌روردگاردایه, خۆ ئێستا خواى گه‌وره
چاوى لێته، ئه‌م ووشه‌یه زۆر كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ست و بیرى
پیاوه‌كه، بۆیه هه‌ستاو رِۆشته دواوه‌و به‌ئافره‌ته‌كه‌ى ووت:ـ برِۆ
خوا ده‌رگاى لێت كردۆته‌وه، پاشان ئافره‌ته‌كه رِۆشت و پیاوه‌كه
وازى لێ هێنا....
|
|